Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۱۶, جمعه

پروتستۆ کرده‌نی خه‌لکی شاری سنه‌ ده‌ژی کۆشتاری خه‌لکانی مه‌دنی

خه‌لکی شاری سنه‌ ده‌ستیان به‌ ریپیوان خۆ پیشان دان کرد ۆه‌ ده‌ژ به‌ گۆشار و کۆشتار خه‌لکانی مه‌ده‌نی له‌ لایان هیزه‌ کانی ره‌ژیمه‌ۆه‌
این صدا متعلق به صدای تظاهرات مردمی در شهر سنندج علیه کشتار مردم بیکناه توسط نیروی سرکوبگر انتظامی

-----------------------------------------------
هێرشێكی چه‌كداری له‌سنه‌، لانیكه‌م پازده‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
Peyamnerئێواره‌ی 5شه‌ممه‌ دوو چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیس كرد كه‌ له‌ئاكام دا 4كه‌س له‌هێزه‌كانی پۆلیس و یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوێنی ئێواره‌ كاتژمێر 5و ده‌ خوله‌ك، 2چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ چه‌كی كڵاشنیكۆف هێرشیان كرده‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیس له‌مه‌یدانی ئازادی(ئێقباڵ) له‌سنه‌و 5 كه‌سیان كوشت و لانیكه‌م 9 كه‌سیشیان بریندار كرد كه‌ جگه‌ له‌یه‌ك كه‌سیان ئه‌وانی دیكه‌ له‌هێزه‌كانی پۆلیس بوون.


وته‌بێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان" ئیجلال قه‌وامی"به‌ رادیۆی"بی بی سی" فارسی گوت:"ئه‌و 2 چه‌كداره‌ ته‌قه‌یان له‌كۆمه‌ڵێك له‌هێزه‌كانی پۆلیس كرد كه‌ له‌لای بنكه‌یه‌كی پۆلیس دا له‌ مه‌یدانی ئازادی(ئیقباڵی) سنه‌ راوه‌ستابوون.


به‌رپرسانی ئه‌منی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسایه‌تی ئه‌و رووداوه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی "گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل" به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی ناوی لایه‌نێك بێنن.
تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌و كاره‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

------------------------------

هه‌شت که‌سی دیکه‌ له‌ ئێران له‌ سێداره‌ دران

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 14 ره‌زبه‌ری 2710، هه‌شت که‌س له‌ زیندانی کرمان له‌ سێداره‌ دران.

به‌پێی هه‌واڵی ئیسنا، تاوانی "سه‌یاد ن"، "جه‌لال ش"، "داریوش ئه‌لف"، "رۆحوڵڵا ر"، "فه‌رهاد ک"، "ئه‌حمه‌د خ" و "محه‌مه‌د ر" که‌ به‌ کۆی ده‌نگی دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی کرمان سزای ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بازرگانیکردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بووه‌.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی دادگوسته‌ری پارێزگای کرمان، رایگه‌یاند: پاش په‌سند کردنی حوکمی ئه‌م تاوانبارانه‌ له‌ دادستانی گشتی وڵات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئه‌فووکردنی ئه‌وانه‌ له‌ کۆمیسیۆنی ئه‌فووی پارێزگا، حوکمی ئێعدام له‌ زیندانی ناوه‌ندی کرمان جێبه‌جێکراوه‌.

-----------------------------------------



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر