Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۹, جمعه

بۆنه‌ی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌نی به ناوبانگی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی گه‌لی کورد ماموستا حه‌مه‌جه‌زا ئاسۆسات به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندی


بۆنه‌ی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌نی به ناوبانگی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی
گه‌لی کورد ماموستا حه‌مه‌جه‌زا ئاسۆسات به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندی
گه‌وره‌ی کوردستان به‌رنامه‌ێکی تایبه‌ت و ڕاسته‌ۆخۆ بڵاو
ده‌کاته‌وه.......... ئه‌مڕؤ کاتژمێر 19:30 به کاتی کوردستان و
18:00

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ محه‌مه‌د جه‌زا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

ره‌وانیوز


04:07:01/10/2010


پاش ململانێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی، شه‌وی رابردوو له‌ شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین "محه‌ممه‌د جه‌زا" ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگه‌دار به‌ په‌یامنێری راگه‌یاند؛ بڕیار وایه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین محه‌ممه‌د جه‌زا، له‌ مزگه‌وتی شێخانی چوێسه‌ی شاری سلێمانیه‌وه‌ به‌ڕێبكرێت و له‌ ڕێوره‌سمێكی شایسته‌دا له‌ گۆڕستانی گردی سه‌وان به‌خاك بسپێردرێت.
گۆرانیبێژو پێشمه‌رگه‌ی دێرین محه‌ممه‌د جه‌زا چه‌ند ساڵێكه‌ به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ناڵێنێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردن چه‌ندین جار سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شه‌وی رابردوو دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و بۆ دواجار ماڵئاوایی له‌ هونه‌ر و كوردستان كرد.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو له‌ ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا، ده‌یان گۆرانی و سرودی نیشتیمانی چڕی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ هونه‌ری كوردی كردووه‌.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ هه‌مو هونه‌رمه‌ندانی و لا ینگرانی موزیک و موسیقای کوردی به‌ بۆنه‌ی کۆچی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا
من و هونه‌رمه‌ند کۆچ کردو حه‌مه‌ جه‌زا له‌ پرۆگرامی فه‌راشین له‌ کوردستان تی وی






هــــونەرمــــەنــــد حــــەمــــە جــــەزا کــــۆچــــی دوایــــی کرــــد

سه‌عات 1:50 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردو هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ حه‌مه‌ جه‌زا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد و به‌ یه‌كجاری‌ ماڵئاوایی‌ له‌ ژیان كرد.دوای‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، سه‌عات 1:50 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردو، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ ته‌مه‌نی‌ 61 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی‌.
بڕیاره‌ سه‌عات (3:30) خوله‌كی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌)، ته‌رمی‌ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا له‌مزگه‌وتی‌ شێخ قادری‌ چوێسه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕستانی‌ گردی‌ سه‌یوان به‌ڕێ بكرێت و له‌وێ‌ به‌خاك بسپێردرێت، پرسه‌كه‌ی‌ هه‌ر له‌ مزگه‌وتی‌ شێخ قادری‌ چوێسه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا له‌ ساڵی‌ 1949 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌ و له‌ ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵیدا ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی‌ 4 كوڕو 2 كچه‌.
ساڵی‌ 1969 چۆته‌ په‌یوه‌ندیی‌ كردوه‌ به‌ شۆڕشه‌وه‌ و چه‌ندین ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ ژیانی‌ پێشمارگایه‌تیدا به‌سه‌ر بردوه‌، هاوكات هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا خاوه‌نی‌ زیاتر له‌ 200 به‌رهه‌می‌ هونه‌ریی وه‌ك گۆرانی‌ و مه‌قامی‌ كوردییه‌.

------------------------------------------------------------------------------------------
مەڕۆ مەرۆ زویر مەبن وردیلەکانم - تا سەربەدەستی وەدەست دینم بۆ کوردستانم
تاکو نەخشەی ئەم وڵاتە نەگۆڕینەوە - دڵنیابن رۆڵەکانم ناگەرێینەوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر