Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۲۸, چهارشنبه

مرکز تجاری و لانه جاسوسی ایران در هه‌ولیر تعطیل شد

مرکز تجاری و لانه جاسوسی ایران در هه‌ولیر تعطیل شد
PeyamnerPNA- اداره‌ی امنیت اقلیم کوردستان روز دوشنبه‌ (18 اکتبر) به‌ فعالیت مرکز تجاری ایران در هه‌ولیر پایان داد.

اداره‌ی امنیت اقلیم کوردستان روز یکشنبه‌ (17 اکتبر) به‌ مرکز تجاری ایران در هه‌ولیر که‌ بصورت غیر مجاز فعالیت می‌کرد، 24 ساعت مهلت داد که‌ به‌ فعالیت‌هایش پایان دهد. پس از پایان مهلت تعیین شده‌، این مرکز از سوی اداره‌ی امنیت تعطیل شد.

مشاور مطبوعاتی وزارت بازرگانی اقلیم کوردستان در گفتگو با "وارڤین" (Warvin)، ضمن تائید این مطلب خاطر نشان کرد که‌ مرکز تجاری ایران در اقلیم کوردستان فاقد مجوز بود و به‌ صورت غیر قانونی فعالیت می‌کرد.

مدیرکل اداره‌ی امنیت اقلیم کوردستان نیز دلیل تعطیل شدن مرکز تجاری ایران در هه‌ولیر را فقادان مجوز فعالیت رسمی این مرکز عنوان کرد.

///////////////////////////////////////////////////////

جزئیات جدیدی از محل اختفای رهبران القاعده‌ انتشار یافت
PeyamnerPNA- یک مقام ارشد سازمان پیمان آتلانتیک شمالی جزئیات جدیدی از محل اختفای "اسامه‌ بن لادن"، رهبر القاعده‌ و "ایمن الظواهری"، مرد شماره‌ دو این گروه‌ تروریستی را فاش کرد.

شبکه‌ی تلویزیونی سی‌ان‌ان به نقل از یک مقام ارشد ناتو اعلام کرد: ناتو معتقد است که‌ اسامه بن لادن، رهبر گروه تروريستی القاعده، و ایمن الظواهری مرد شماره دو ااین گروه‌، در شمال غربی پاکستان و در خانه‌های نزدیک به یکدیگر سکونت دارند.

به گزارش سی.ان.ان، این مقام سازمان پیمان آتلانتیک شمالی، ناتو، که به خاطر حساس بودن اطلاعات، از فاش کردن نام خود خودداری می‌کند، می‌گوید که این دو خانه "توسط افراد محلی و اعضای سرویس اطلاعاتی پاکستان" حفاظت می‌شود.

این مقام ناتو افزوده است: "هیچ‌کس از افراد القاعده در غار زندگی نمی‌کند، بلکه این افراد در راحتی نسبی به‌سر می‌برند."

اظهارات این مقام ارشد ناتو در مورد دخیل بودن سرویس اطلاعاتی پاکستان در حفاظت از این خانه‌ها در حالی است که پاکستان مکرراً اتهام حراست از رهبر القاعده را تکذیب کرده‌است.

به گفته این مقام ناتو، محدوده عمومی منطقه‌ای که بن‌لادن در سال‌های اخیر به احتمال زیاد در آن سکونت و رفت‌وآمد داشته از یک‌سو به کوهستان چیترال در شمال غرب پاکستان و در نزدیکی مرز چین و از سوی دیگر به دره کُرَّم که در همسایگی کوهستان تورا بورای افغانستان قرار دارد محدود می‌شود.

منطقه‌ای که این مقام ناتو از آن نام می‌برد، صدها کیلومتر مربع از صعب‌العبورترین مناطق کوهستانی پاکستان را تشکیل می‌دهد که ساکنان آن از جنگجوترین قبایل منطقه هستند.

از زمان گریز احتمالی اسامه بن‌لادن از کوه‌های "تورا بورا" در افغانستان که گفته می‌شود در جریان بمباران این کوهستان توسط نیروهای آمریکایی در اواخر سال 2001 روی داده‌است، مقام‌های آمریکایی تاکنون خبر تأیید شده‌ای در ارتباط با کشف محل احتمالی اختفای بن‌لادن و الظواهری منتشر نکرده‌اند.

/////////////////////////////////////////

هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌ین زیان به‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بگه‌یه‌نرێ
بڵاوكرایه‌وه‌ له Wednesday, October 20

مه‌لا به‌ختیار: ئه‌گه‌ر رێگه‌ی‌ سیاسی‌و یاسایی‌و حكومی‌ سودی نه‌بوو ئه‌وكاته‌ لۆژیكی هێز دێته‌كایه‌وه‌
سایتی‌ چاودێر:
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ هه‌ر بڕیار‌و هه‌نگاوێك زیان به‌ كورد له‌ سێ پارێزگاكه‌‌و له‌ كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان‌و ماده‌ی‌ 140 بگه‌یه‌نێ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان هه‌رگیزا‌و هه‌رگیز قبوڵی‌ ناكات..


هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار له‌ میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ كوردسات له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ به‌م دواییه‌ به‌ ئامانجی‌ زیان گه‌یاندن به‌ ماده‌ی‌ 140‌و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئه‌نرێ، وتی‌: ئێمه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی‌ پارتی‌‌و دواتر له‌گه‌ڵ گشت حزبه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌یكه‌ین، قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین.
دوپاتیشی‌ كرده‌وه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌بێ له‌ پارله‌مانی‌ كوردسنتان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و نوێ،ه‌رانمان له‌ به‌غدا قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێ‌و له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ ئه‌بێ ئیتر نه‌وه‌ستین.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: هێشتا پێگه‌كانمان وه‌ك كورد هه‌مووی‌ به‌هێزه‌، به‌ هێزی‌ سیاسی‌و یاسایی‌و جه‌ماوه‌ری‌ به‌كارئه‌هێنین‌و ئه‌وانیش ناتوانن پێگه‌كانی‌ ئێمه‌ فه‌رامۆش بكه‌ن ئه‌گه‌ر باش به‌كاری‌ بهێنین ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هێز به‌كاربێنین ئه‌توانین چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌مان به‌كارهێنا‌و هه‌موو رێگه‌ یاسای‌و ره‌سمیه‌كانمان به‌ده‌ست هێنا‌و سودی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و كاته‌ نۆره‌ی‌ هێزی‌ هێز واته‌ لۆژیكی هێز هه‌یه‌.

----------------------------

جەلەسەێ ئحزاب روژهەڵات کوردستان لە وڵات سوئد


Imageبەشداری چالاکانەێ نمایندگان جنبش دمکراتیک یارسان لە چوارمین دەور کار و ڕاوێژ ئەڕا هاوخەباتی هێزە کوردیەکان ڕوژهەڵات کوردستان!

یەکشەمە 17-10-2010 لە ستوکهوڵم نمایندگەێل سازمان و ئەحزاب کوردی روژهەڵات کوردستان جارێکتر لە دەور یەک جەم بین و زەرورەت هاوخەباتی گشت هێزە دڵسوزەکان کورد لەو بەشە لە وڵات خستنە وەر باس و ڕاوێژ.

ڕێزدارگەل خانم نەسرین محمدی ، مستەفا ئەکبەری و علی مهرابی لە لایەن جنبش دمکراتیک یارسان‌وە بەشدار ئی دیدارە بین و دیدگاە و بەرنامەێ ج‌دی ئەڕا پێشرەفت کارەکان پێشکەش کردن.

لەی دیدارە توانایەکان و گیر و گرفتەکان سەر ڕێگاێ یەکدەنگی نەتەوەێ کورد و هێزە کوردیەکان خریانە وەر باس و ڕاوێژ .

ئی زەنجیرە دیدارگەلە لە راسیا تەڵاشێک کەم وێنە و نیشتمانپەروەرانەس ئەڕا بڕین ڕێگاێک دویرتر تا ئاخرین مەنزڵ خوەێ، کە هاوخەباتی وە کردەوە یا بەرەێک (جبهە) نیشتمانی کوردە.

دیارە خوەشبەختانە 8 حزب و سازمان سیاسی و مدنی بەشدار ئی ئاخرین دیدارە بین و بڕیار دریا هەر سێ مانگ جارێک لە ئدامەێ تەڵاشەکانا، دوارە جەم بونوە و درێژە بێەنە تەڵاشە کانێان.

لایانەکان بەشدار

جنبش دمکراتیک یارسان

پارتی سۆسیالدیومکراتی کوردستان

پارت سەربە خۆیی کوردستان

حیزبی دیموکراتی کوردستان

کۆمەلەی زحمەتکێشانی کوردستان

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک)

رێکخراوی شۆرشگێری کوردستان

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کورد لە ئۆرووپا

حیزبی لیبرالدیموکراتی کوردستان خۆیان لە ئرووپا نماییندە نەیاشتن بەلام وە پەێام پشتیوانی خۆیان لە ای هەرەکەتە اعلام کردن.

لەی شەراێتە کە تویچیان و پەشێوی جەریانە کوردیەکان وە شێوەێ نێگاتیڤ شون خوەێ لە سەر روحیە و ئاواتەکان گەلەکەمان دا ناگەس، ئیجورە کارەیلە جێ دڵخوەشی شانازی نەتەوەێ کوردە.

وە هیواێ پیروزی ئیجورە تەڵاشگەل نیشتمان‌پەروەرانە

جونبش دموکراتیک یارسان سوئد

20.10.2010





------------------------------------------------------

له‌ کۆمه‌له‌ی عه‌بدوللا موهته‌دی به‌ خۆکاندید نوکردنی چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پیشوو باس له‌ هه‌بوونی کیشه‌ی گه‌وره‌ له‌ و حیزبه‌دا ده‌کات
ئه‌ویش وا باسه‌ی ده‌کن گۆایه‌ له‌ نیۆ کۆمه‌له‌ دا جاسۆسیان ده‌ست گیر کردۆه‌ درۆه‌یکی گه‌وریه‌ی

دیسان کیشه‌گەورە ده‌روست بۆه‌ له‌ نیوان کۆمه‌له‌ ی زه‌حمه‌ت کیشانی کوردستانی ئیران دیاره‌ ئه‌م کونگره‌یش که‌ ناوه‌ی خووی ناوه‌ته‌ کونگره‌ی 13 سه‌رکۆتۆه‌ نه‌بوه‌

خان ئاقا موهته‌دی ئه‌ویت به‌ بیته‌ سه‌رکردی هه‌مۆ کوردستان دیسان بۆ به‌ ریبری هه‌میشه‌ی کۆمه‌له‌.

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ پێ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی پێشوو له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان داده‌گرێته‌وه‌
19 / 10 / 2010

به‌یان – هه‌واڵی تایبه‌ت: کۆنگره‌ی 13 کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، پێ له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای له‌ مه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان داده‌گرێته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ "به‌یان" گه‌یشتوون کۆنگره‌ی 13 کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ که‌ دوێنێ کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا، له‌م کۆنگره‌یه‌دا بابه‌تێکی سیاسی شایانی باس نه‌هاتۆته‌ به‌ر باس و سیاسه‌ته‌کانی پێشوو بنه‌مای درێژه‌ی کار و چالاکی ئه‌و حیزبه‌ ده‌بێت. به‌لام له‌ روی پێکهاته‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه‌، گۆڕان رووی داوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ناسراوی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌ ریزی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 13 دانین. به‌ پێچه‌وانه‌ چه‌ند که‌سێک هه‌ڵبژێردراون که‌ رابردوویه‌کی ئۆتۆیان له‌ ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا نییه‌. هێشتا روون نییه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ خۆیان بۆ ئه‌و ئۆرگانه‌ کاندید نه‌کردووه‌ یان، ده‌نگیان پێ نه‌دراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ هه‌ڵنه‌بژێردراونه‌ته‌وه‌، زانیارییه‌ک به‌ به‌یان نه‌گه‌یشتووه‌.
هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه‌یه‌ به‌ پێی لێدوانێکی"عه‌لی جه‌واهیری" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌: "کۆنگره‌ی 13 له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی کۆمه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پێی له‌ سه‌ر داگرتۆته‌وه‌".
پێویسته‌ بگوترێ که‌، عبدوللا موهته‌دی، جارێکیتریش بۆ سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌.
هه‌تاکوو ئێستا، هیچ راگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمی به‌ بۆنه‌ی به‌رێوه‌چوونی کۆنگره‌وه‌، له‌ لایان ئه‌و حیزبه‌وه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ "به‌یان"ی راگه‌یاند که‌ بۆ به‌شداری له‌ کۆنگره‌ی 13 کۆمه‌ڵه‌ خه‌رجێکی زۆر کراوه‌ و ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی میوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگهێشت کرابوون که‌ خه‌رجی تێکت و سه‌فه‌ر و مانه‌وه‌یان له‌ باشووری کوردستان، له‌ لایان کۆمه‌له‌وه‌ دابین کراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی کۆنگره‌دا به‌ به‌شداری سه‌لاحه‌دین مۆهته‌دی جه‌ژنێکی قه‌ڕه‌بالغ به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی کۆنگره‌، میوانه‌ بانگهێشت کراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی باشووری کوردستان گیراوه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ میوانه‌ بانگهێشت کراوه‌کان ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که‌ عه‌بدوللا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ به‌ هاوکاری سه‌لاحو‌دین موهته‌دی برا گه‌وره‌ی کاریان له‌ سه‌ر ده‌که‌ن که‌ سه‌مپاتیان بۆ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران رابکێشن.

------------------------------------------------


له‌ کۆمه‌له‌ی عه‌بدوللا موهته‌دی به‌ خۆکاندید نوکردنی چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پیشوو باس له‌ هه‌بوونی کیشه‌ی گه‌وره‌ له‌ و حیزبه‌دا ده‌کات
ئه‌ویش وا باسه‌ی ده‌کن گۆایه‌ له‌ نیۆ کۆمه‌له‌ دا جاسۆسیان ده‌ست گیر کردۆه‌ درۆه‌یکی گه‌وریه‌ی

کەماڵ بلوری: لەسەر درانی کات بە نوری‌زادە لە رۆژهەڵات‌تیڤی، کومیتەی ناوەندی دەستی لەکار کێشایەوە

komala

رۆژهەڵات تایمز - دیمانە: بە دوای کۆتایی کۆنگرەی ١٣ی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ئاشکرابوونی دەرەنجامەکانی کۆنگرە، کەماڵ بلوری، ئەندامی لەمێژینە و یەکێک لە کادرە هەڵسوڕەکانی ئەو حیزبە لە دەرەوەی وڵات دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بە فەرمی راگەیاند. بۆ بەدواداچوونی هۆکاری ئەم هەڵوێستە کتوپڕەی ئەو کادرەی کۆمەڵە یەکسەر بە دوای کۆنگرە دا، رۆژهەڵات تایمز کۆمەڵێک پرسیاری بەرەوڕوو کردەوە کە لەخوارەوە دەقی دیمانەکە دەخوێننەوە:

تۆ یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرە بووی بەڵام بەشداریت تێدا نەکرد بۆ؟
له‌ ماوه‌ی دو سالی رابردوودا کومه‌لیک کیشه‌ی ئه‌ساسی له‌ ناو حیزبدا سه‌ری هه‌لدا که‌ من ئیشاره‌ به‌ چه‌ند دانه‌یان ده‌که‌م. چونیه‌تی به‌ریوه‌ بردنی حیزب، روژهه‌لات تی وی، به‌ندی یه‌کی ئه‌ساسنامه‌ و... که‌ هه‌مویان له‌ گه‌ڵ باوه‌ره‌کانی ئیمه‌ راسته‌وخو په‌یوه‌ندی هه‌بو، ته‌نانه‌ت له‌ هێندێک بواردا ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستیان له‌ کار کیشایەوه‌ به‌لام به‌ هوی ئه‌و ئازارانه‌ی که‌ له‌تبونه‌کان به‌ کومه‌له‌یان گه‌یاندبوو، ئه‌و ئینسانه‌ شه‌ریفانه‌ له‌ حه‌قی شه‌خسی خۆیان پاشگه‌ز بونه‌وه، ئه‌وه‌ که‌ ئه‌و هاوریانه‌ ده‌نگیان لێ ده‌رنه‌هات و له‌ مالی خویان دانیشتن، ده‌فته‌ری سیاسی زورتر هاندا بۆ به‌رخوردی له‌ سه‌ره‌وه‌. کیشه‌ی ئه‌وان پیشتر له‌ سه‌ر دانی 1 ساعه‌ت له‌ رۆژهه‌لات تی وی به‌ عه‌لیره‌زا نوری زاده‌ بو که‌ پیمان وا بوو ده‌ست له‌ کار کیشانه‌وه‌ی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی کۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ به‌ر به‌ کاری خودسه‌رانه‌ی ریبه‌ری کومه‌له‌ ده‌گرێ. ریبه‌ری کردن له‌ کومه‌له‌دا جه‌معی نه‌مابوو، هه‌مو لایه‌ک وه‌دوای ریبه‌ری کومه‌له‌ ده‌که‌وتن، ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر ئه‌و جاره‌ که‌ به‌ بێ پرسی ناوه‌ندی کومه‌له‌ 1 ساعه‌ت له‌ تی وی به‌ که‌سیک دابوو به‌لکو بوو به‌ باو و زۆر جاران بی ئه‌وه‌ی پرس به‌ که‌سیک بکەن، ده‌سته‌ گوڵێکی تازه‌یان ده‌رخواردی ته‌شکیلات ده‌دا، که‌ ئاخریان وتوویژێک بوو له‌ گه‌ل تلویزیونی بی بی سی و ئەوەش‌ ناره‌زایه‌تیکی زوری له‌ ناو به‌دەنه‌ و ته‌شکیلات و لە ناو سه‌رکردایه‌تی‌دا ساز کرد. کۆنفرانسی ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ له‌ سالی رابردوودا له‌ هولەند گیرا که‌ 4 ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی تیدا به‌شدار بون که‌ به‌داخه‌وه‌ هیچ ئالوگوریکی ئه‌وتۆ له‌ شیوه‌ی به‌ریوه‌بردنی حیزبدا به‌دی نه‌کرا و به‌لکو حیزب زۆرتر به‌ره‌و ئینحیساری کومه‌له‌یه‌کی بچوکی دو سه‌ که‌سی راده‌کیشرا. له‌ ئه‌و کونگره‌دا من پیش له‌ گونگره‌ له‌ گه‌ل هاوریانیک که‌ پیش له‌ کونگره‌ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوون به‌ تێر و ته‌سه‌لی قسه‌م کرد به‌لام هیچ ئاسۆیه‌کی روناکم به‌دی نه‌ده‌کرد، بۆیه‌ ته‌سمیم گرت که‌ به‌شداری نه‌که‌م له‌ کونگره‌دا.

بە دوای تەواوبوونی کۆنگرە، هەر زوو دەست لەکارکێشانەوەی خۆت لە ئەندامەتیی کۆمەڵەی شۆرشگێر راگەیاند، ئایا هۆکارێکی زیاتر جگە لەوانەی ئیشارەت پێ کرد هاتە ئاراوە؟
خۆ کاندید نه‌کردنه‌وه‌ی جه‌معێکی زۆر له‌ هاوڕێیانێک که‌ جیگه‌ی باوه‌ری من بوون بو سه‌رکردایه‌تی ئومێدی منی بۆ چاکسازی له‌ ناو ئه‌و حیزبه‌دا به‌ یه‌کجاری کز کرد و هه‌ر بۆیه‌ش هیچ پاساوێکم بۆ مانه‌وه‌ی خوم له‌ ریزه‌کانی حیزبیکدا که‌ ئاوه‌ها به‌رته‌سک بوته‌وه‌، نه‌دیته‌وه‌ و هاتمه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ له‌ ئه‌ندامەتی بکشێمه‌وه‌.

ئایا کەسانێکی دیکەش هەن کە لە ناو ریزەکانی تەشکیلات دا هەمان بۆچوونی تۆیان هەبێ؟
من له‌ ژیانی سیاسیمدا ئه‌وه‌ی فیر بووم که‌ هه‌ر نوێنه‌ری خۆم بم، به‌لام یه‌قینم هه‌یه‌ که‌ خه‌لکی نارازی زۆرن، به‌لام شه‌ریف و سادق که‌ به‌رژه‌وه‌ندیکان هه‌لده‌سه‌نگینن.

جگە لە پێکهاتەی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرە، چ چاوەروانیەکت لە کۆنگرە هەبوو، کە پێت وایە بەدی نەهاتووە؟
دیاره‌ له‌ جوابی یه‌که‌م دا کومه‌لیک باسم هینایه‌ ئاراوه‌ ، ته‌نیا باسی پله‌به‌ندی کادره‌کان له‌ کونگره‌دا ته‌سویب بووه‌ ، ده‌نا باسیکی گرینگی وه‌ک به‌رێوه‌ بردنی حیزب و ئەوە کە ئایا ئه‌و حیزبه‌ به‌ کۆمەڵ ئیداره‌ ده‌کرێ یا له‌ لایه‌ن سکرتێر و دو سێ نه‌فه‌ری دیکه‌ به‌ریوه‌ ده‌چێ، ئۆرگانه‌کانی حیزب چیان به‌ سه‌ر دێ، ئورگانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی حیزب له‌ لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی کومه‌له‌وه‌ خاپوور کرا که‌س نەیزانی بۆ ... ، به‌ندی یه‌کی ئه‌ساسنامه‌ که‌ خه‌لک بزانێ کۆمه‌ڵه‌ باوه‌ره‌کانی چییه‌، ئیستا ریبه‌رانی کومه‌له‌ له‌ جێیه‌ک ده‌ڵێن سوسیالدیموکراتین، له‌ جێیه‌ک ده‌لین سوسیالیستین .... بۆیه‌ ئه‌وان نایانهه‌وی خو له‌ باسیکی ئیدئولوژیک بده‌ن، ئاسۆی به‌ر چاومان لیل بێ، سبه‌ینی هه‌ر کویه‌کمان پی خوش بو روی تیده‌که‌ین.
روژهه‌لات تی وی فیکریک که‌ به‌سه‌ریدا زاله‌ هیچ په‌یوه‌ندیکی به‌ کومه‌له‌ و ریبازه‌که‌ی دا نییه‌ و کومه‌لیک شتی دیکه‌ که‌ ره‌نگه‌ له‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا بو هینانه‌ بەرباسیان زوو بێ.

لە داهاتووی سیاسیت دا چۆن درێژە بە تێکۆشانی خۆت دەدەیت و بە چ شێوەیەک خۆت بە کۆمەڵە گرێ دەدەیەوە؟
من له‌ چوارچیوه‌ی حیزبیک هاتومه‌ته‌ ده‌ر ، نه‌ ده‌مهه‌وی دژایه‌تی له‌ گه‌ل ئه‌و حیزبه‌ بکه‌م و نه‌ ده‌مهه‌وی جاریکی دیکه‌ له‌ چوار چیوه‌ی حیزبیکدا قه‌تیس بم ، کومه‌له‌ بو من ته‌شکیلاتیک نییه‌ ، به‌لکو ریبازیکی سیاسییه‌ که‌ ئمید و هیوایه‌کی زوورم پیه‌تی ، هه‌ر چه‌ند حیزبایه‌تی و له‌ت له‌ت بون جاروباره‌ ئاوه‌ها ئاسته‌نگ ده‌خاته‌ سه‌ر ریگه‌مان ، به‌لام ئاسوی به‌رچاوی کاروانی به‌ره‌و پیشمان هینده‌ روونه‌ که‌ هه‌رگیز ریگه‌ی کار و تیکوشانمان لی ون نابی

---------------------------------------------------

کۆبوونەوەی رەوەندی کورد لە وڵاتی نۆرویژ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

PAZADIK: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 17 ئۆکتۆبری 2010، لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆرویژ، سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی کوردیی له‌م وڵاته‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقیه‌ک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سه‌رجه‌م شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

کۆبوونەوەکە کە نزیک بە پێنج کاتژمێری خایاند، باسێکی چڕ و پڕ لەسەر بارودۆخی ئێستای ره‌وه‌ندی کوردی لە دەرەوەی وڵات کرا و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا کە مەڵبەندێکی رۆشنبیری کوردی بکرێتەوه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 9 که‌س ده‌سنیشان کران کە به‌ شێوەی کاتی کار و باری ئەم مەڵبەندە بەڕێوەبەرن و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکیدا ره‌شنووس و په‌ێڕه‌و و پڕۆگرامێکی تایبه‌ت به‌م ناوه‌نده‌ دابڕێژن و ئاماده‌کاریی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌که‌مین کۆنفرانسی ئه‌م ناوه‌نده‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌ که‌شوهه‌وایه‌کی ئازاد و دیمۆکراتیکدا ده‌سنیشان بکرێن.

شایانی باسه‌ که‌ شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستانکه‌ پێکهاتبوون له‌ 5 ئه‌ندامی PAK له‌ وڵاتی نۆروێژ، به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مه‌جید کازمی به‌شدارییان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرد.

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته ی ڕێکخستنی نۆروێژ

2010-10-19

کۆبوونەوەی رەوەندی کورد لە وڵاتی نۆرویژ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

pak.no_hevkari@yahoo.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر