Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ تیر ۲۷, دوشنبه

پیشکه‌شه‌ به‌ شه‌هیدانی به‌رخۆدانی کوردستان حه‌وت ئه‌ستیره‌ی ئاسمانی کوردستان

پیشکه‌شه‌ به‌ شه‌هیدانی به‌رخۆدانی کوردستان حه‌وت ئه‌ستیره‌ی ئاسمانی کوردستان




"پێنج جار شه‌ڕ و پێكدادان رویداوه‌"
شێرزاد كه‌مانگه‌ر: گه‌ریلاكانی‌ پژاك گورزی‌ كوشنده‌یان له‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران وه‌شاندوه‌

شه‌ڕو پێكدادانی‌ نێوان سوپای‌ ئێران و گه‌ریلاكانی‌ پژاك له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و وته‌بێژی‌ (پژاك)یش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ گورزی‌ كوشنده‌یان له‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران وه‌شاندوه‌.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی‌)، شێرزاد كه‌مانگه‌ر وته‌بێژی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (پژاك) دوا زانیاری‌ له‌سه‌ر ره‌وشی‌ ئه‌منیی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و شه‌ڕو پێكدادانی‌ نێوان گه‌ریلا و سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌)، 5 جار شه‌ڕ و پێكدادان رویداوه‌ و له‌یه‌كێك له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا گروپێكی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران كه‌وتونه‌ته‌ بۆسه‌ی‌ گه‌ریلاكان و ته‌واوی‌ گروپه‌كه‌ له‌ناوچوه‌، بۆ ده‌رخستنی‌ راستییه‌كانیش تیمێكی‌ راگه‌یاندكار وێنه‌ی‌ گروپه‌ له‌ناوچوه‌كه‌ی‌ پاسداران ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ ئاشكرا بكه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی‌ ئێمه‌وه‌ چ زه‌ره‌ر و زیانێك به‌ سوپای‌ پاسداران گه‌یشتوه‌.
وتیشی‌: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ژماره‌یه‌ك پاشدار له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ئێمه‌دایه‌، سوپای‌ پاسداران زۆر به‌ خه‌ستی‌ بوردومانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ كردو.
-------------------------------------------
سیمینارێك بۆ سەرۆكی پەژاك رێكدەخرێت
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

عه‌بدول ڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان"پژاک" ، هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی سیمینارێک له‌ ژێر ناونیشانی( ڕووداوه‌کانی کوردستان به‌ گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تی).
له‌و سیمیناره‌دا باس له‌ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کورداستاندا دێنه‌ ئاراوه‌ و ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران و تورکیاش بۆسه‌ر باشووری کوردستان ، هه‌روه‌ها به‌شێکی سیمیناره‌که‌ش ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پرسیار و ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری ئاماده‌بوان . هاتن بۆ هه‌موو که‌سێکه


کاتی سازدانی سیمیناره‌که‌ :- ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ، سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ
به رواری‌ 24-7-2011
شوێنی سیمیناره‌که‌ :- کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ ده‌نهاخ
Radarstraat 21
2525 KC Den Haag
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه:‌
0628843598

http://pcdk.org

----------------------------------
دروغ چیزی خیلی معمولی است که مزدوران رژیم و خود رژیم بکارش میبرند چه در اروپا و چه در ایران اکثریت افراد مزدور یا بیمار ورانی هستند و یا یک مشکلات اجتماعی دارند مثل معتاد به موادمخدر و یا مورد تجاوز جنسی قرار گرفته اند در زمان کودکی چون در خانه دیگران بزرگ شده اند همه چیز ممکن است.
////////////////////////////////////////
دۆابه‌دۆای شه‌که‌ستی سه‌پای پاسدارانی ئیران ره‌ژیمی ئیران ده‌ستی داوه‌ته‌ پرۆپاگه‌ندیکی یکجار درۆه‌ و ده‌لسه‌ی دۆر له‌ راستی

پژاك ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ باره‌گایه‌كیان له‌لایه‌ن سوپای‌ پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت

وته‌بێژی پژاك لێدوانی‌ به‌رپرسێكی‌ سوپای پاسداران به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌، كه‌ باس له‌ گرتنی سێ باره‌گای‌ پژاك ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان هێزێكی پارتیزانین و باره‌گایان نیه‌ تا داگیربكرێت.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر، وته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: لێدوانی به‌رپرسه‌ ئێرانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ داگیركردنی باره‌گاكانمان دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌، چونكه‌ سوپای پاسداران نه‌یانتوانیوه‌ بچوكترین ئامانجی خۆیان به‌ ده‌ستبێنن.
كه‌مانگه‌ر لێدوانی‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئێران به‌ "گاڵته‌جاڕی" وه‌سف ده‌كات و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ "نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا شكستیان هێناوه‌".
ناوبراو ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ گه‌ریلاكانی‌ پژاك شه‌ڕی پارتیزانی‌ ده‌كه‌ن و هیچ باره‌گایه‌ك نیه‌ تا داگیربكرێت.
كه‌مانگه‌ر باسی‌ له‌وه‌شكرد، كه‌ دواتر زانیاری‌ ته‌واو له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نێوان پژاك و سوپای‌ پاسدارانی ئێران ده‌خاته‌‌ڕو.
ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ كۆلۆنێڵ دلاوه‌ر ره‌نجبه‌ر زاده‌، فه‌رمانده‌ی‌ سوپای‌ پاسدارانی ئێران له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندبو، سوپای‌ پاسداران له‌ ناو خاكی عێراقدا سێ باره‌گای‌ (پژاك)یان گرتوه‌.
له ‌سه‌رله‌به‌یانی‌ دوێنێ‌ ‌(یه‌كشه‌ممه)وه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای‌ پاسدارانی ئێران و پژاك به‌رده‌وامه‌، له‌ لێدوانێكی پێشتریشیدا بۆ (سبه‌ی)‌، که‌مانگه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و هێرشانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ریان، یه‌كێتی‌ هاوكاری‌ ئێران ده‌كات و وتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان، هه‌مو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ناوچه‌ سنورییه‌کانیان له‌کارخستوه‌. هه‌روه‌ها یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ڕێی (...) که‌ فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌و حیزبه‌یه‌، به‌ 50 چه‌كداره‌وه‌ له‌ناوچه‌ سنورییه‌کان هاوكاری‌ سوپای‌ پاسداران ده‌که‌ن و هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی مه‌ده‌نیش..

-----------------------------------
بەزاندنی سنوور مەحکوومە نەک هێرش بۆ سەر پەژاک
18 / 7 / 2011
ماوەی پتر لە دوو حەوتووە کۆماری ئیسلامی بە بیانووی هەبوونی هێزی چەکداری دژی دەوڵەت سنوورەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات و بەو هۆیەوە خەڵکی سڤیلی سنوورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان پەرەوازە و ئاوارە بوون.
هەواڵی ماڵپەڕە هەواڵنێرییەکانی باشووری کوردستان باس لە بەزاندنی سنوور لە لایان کۆماری ئیسلامی دەکەن و لە هەمانکاتدا شەڕیکی توند لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران بە هاوکاری هێزە چەکدارە ئیسلامییەکان لەتەک پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان لەو سنوورانە دەستی پێکردووە کە ئاماژە بە قوربانیەکانی هەردوولا لەو شەڕەدا دەکرێت.
هاوکات چەند حیزب و رێکخرواێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر یەک بە جیا راگەیاندنی خۆیان لە هەمبەر بەزاندنی سنوور لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو کردۆتەوە کە پرۆتستۆی ئەو کردەوەیە دەکەن و داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتیی و پەیوەندییدارەکان دەکەن کە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر باشووری کوردستان بێ دەنگ نەبن.
تابڵاو بوونەوەی ئەم راپۆڕتە تەنیا راگەیاندراوی هەر یەک لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کە پێک هاتوون لە پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان بڵاو بۆتەوە کە هەمبەر ئەو رووداوانە هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران بەرامبەر بەم هێرشانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پەژاک و بەزاندنی سنوور بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
جێگەی سەرنجی راگەیەندراوەکان ئەمەیە کە تەنیا باس و پڕۆتستۆی تۆپباران و بەزاندنی سنوورەکانی باشووری کوردستان کراوە، کە لە هەمانکاتدا ماوەی چەند رۆژێکە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەو سنوورانەدا بەردەوامە.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر