ئامانجی کۆماری ئیسلامی له ئه‌م هیرشه بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی قه‌ندیل ته‌نها قه‌ندیل نیه به‌لکو ئامانجی دۆرتری له دواوه‌یه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 60 كۆمپانیای ئێرانیی له‌شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی لێك تێگه‌یشتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژووری بازرگانی سلێمانی و كه‌ركوك كۆبوونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: ئه‌مڕۆ 60 كۆمپانیای ئێرانی له بواری بیناسازی، كاره‌با، شوشه‌وات، پی ڤی سی، بۆری پلاستیك و چه‌ندین بواری دیكه هاتنه سلێمانی به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره تایبه‌ته‌كانی خۆیان.
رونیكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی سلێمانی پالا به‌ڕێوه‌چوو، ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانیش په‌یوه‌ست بوون به‌رێككه‌وتن و واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵێك بۆ په‌ره‌دان به بواری بازرگانی.
هه‌ڵبه‌ت سه‌ردانی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له‌كاتێكدایه كهماوهیه تۆپخانه‌كانی ئێران به‌چڕی كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت گونده‌كانی نزیك سنوور كه به‌هۆیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له‌شه‌ش هاوڵاتی دیكه برینداربوون. ئه‌مه وێڕای زیاتر له 500 خانه‌واده له‌ناوچه سنوورییه‌كان برینداربوون و زیانی مادیی بهمهڕو ماڵات و كێڵگه كشتووكاڵییه‌كانیان كه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی پیاوانی كاری هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیا ئێرانیانه، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان شێخ عه‌تا محه‌ممه‌د نوری له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌روون و ئاشكرا هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر به‌و بۆردومانانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ده‌یانكات ده‌ربڕیوه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر سوپای ئێران له‌بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌رێگه‌ی فشارخستنه سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو بۆردومانه‌كان راده‌گیرێن. هه‌رچه‌ند كاری بازرگانی و سیاسی له‌یه‌كتر دوورن، به‌ڵام گه‌ر گه‌یشته زیان گه‌یشتن به‌میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان هه‌یه و فشار ده‌كه‌ین تاوه‌كو واز له‌بۆردومان كردنی خاكی هه‌رێم بێنن.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان هه‌زارو 300 کۆمپانیای ناوخۆیی کار له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ئێرانی ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ریشدا 400 کۆمپانیای ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان کاری وهبهرهێناندهکهن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر