سڵاو به‌رِیَزان ئه‌گه‌ر پیَتان باش بوو تكایه بڵاو بكه‌نه‌وه
سوپاس
كاك مه‌سعود، كه‌س پیرۆز نییه!
كاردۆ ئه‌مین*
رِۆژى شه‌ممه 29/5 چاوى میدیاكانى ناوخۆ و بیانى له‌سه‌ر هاتنى سه‌رۆكى هه‌ریَم بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بوون. به‌ڵام له‌كاتى هاتنى ناوبراو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ى چاوه‌رِوان نه‌ده‌كرا رِووى دا. ئه‌وه‌ى چاوه‌رِوان ده‌كرا باس نه‌كرا.
وه‌كو ده‌زانن تیرۆركردنى خویَندكارو رِۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) رِاى گشتى ناوخۆ و نیَوده‌وڵه‌تى نیگه‌ران كرد. به‌جۆریَك ئه‌م نیگه‌رانیه فشاریَكى زۆر توندى خسته‌سه‌ر هه‌ریَمى كوردستان، به‌پله‌ى یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌ى بارزانى چونكه به‌هه‌ر پیَوه‌ریَك بیَت ئه‌وان به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌منى هه‌ولیَریان له‌ئه‌ستۆدایه. له‌به‌رئه‌وه پیَویسته بارزانى و پارته‌كه‌ى ئه‌و رِاستیه باش بزانن هیچ كه‌سیَك باوه‌رِ به‌پاكانه‌كانیان ناكات و، پیَویست ناكات چیتر خۆڵ بكه‌نه چاوى خۆیان و بیانه‌ویَت خۆیان بخه‌ڵه‌تیَنن. چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه تیَپه‌رِى كه‌به‌ڵىَ بۆ درۆكانى ده‌سه‌لاَت بكه‌ین. چونكه چاومان كراوه‌تره و زیَرِ و زیو له‌یه‌كتر جیاده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌زانین نیَرگز كامه‌یه و ژاڵه‌ش كامه‌یه. جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سیناریۆیه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌به‌رنامه‌یاندایه، پیَویسته پاشه‌كشه‌ى لیَبكه‌ن و، رِیَچكه‌یه‌كى رِاست بگرنه‌به‌ر. چونكه ئیَمه‌ی تاك تاكی كوردستانی خاوه‌نى سه‌رده‌شت عوسمانین و رِیَگه‌ناده‌ین خویَنه‌كه‌ى به‌هه‌ده‌ر بچیَت.
سه‌باره‌ت به‌قسه‌كانى بارزانى له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستان ئیَمه ده‌ڵیَن قه‌ڵه‌مۆچكه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى نه‌یانتوانى رِووبه‌رِووى رِاستیه‌كان ببنه‌وه‌و نكوَڵى له‌وه بكه‌ن كه‌بنه‌ماڵه ده‌ستى سوور نیه به‌خویَنى كاكه(سه‌رده‌شت)، تائه‌و رِاده‌یه‌ى خۆى ناچار بوو بیَته په‌رله‌مان و رِاسته‌وخۆ هه‌رِه‌شه له‌گشت په‌رله‌مانتاران بكات. كه‌به‌رِاستى هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌بارزانى چاوه‌رِوان ده‌كرا. چونكه ناوبراو له‌چركه‌ساتى یه‌كه‌مى رِوودانى كاره‌ساته‌كه ده‌نگى لیَوه نه‌هات، به‌لاَم كاتیَك ده‌نگى نارِازى بینى له‌سه‌ر شه‌قام له‌ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه و بینى به‌چ شیَوه‌یه‌ك فشار خراوه‌ته سه‌ریان و تواناى ده‌ربازبوونیان نیه. ئه‌م فشارانه بارزانیان ناچاركرد به‌بیانوى رِاگه‌یاندنى دوو سه‌ردان بیَته په‌رله‌مانى كوردستان و جاریَكیتر به‌زمانیَكى توند هه‌رِه‌شه له‌میدیاى ئازاد بكات و, بڵیَت ئیَمه‌یان سه‌روه‌ر ئیَمه یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر و ئیَمه‌ین پیرۆز له‌م وڵاته. یاسا گه‌شتى كردووه و ئیَمه‌ى كردووه به‌وه‌كیلى خۆى.
قسه‌كانى بارزانى ئه‌وه‌نده دووربوون له‌قسه‌ى كه‌سیَكى سیاسى به‌ڵكو له‌شیَوه‌ى سه‌ربازى هیَرشى ده‌كرده سه‌ر به‌رامبه‌ر به‌شیَوه‌یه‌كى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و هه‌ناسه سوارى به‌لاَم ئه‌وه‌ى گرنگه بیڵیَم پیَویسته بارزانى و ده‌ست و پیَوه‌نده‌كانى ئه‌و رِاستیه باش بزانن تازه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ناویان به‌تیرۆرى رِاگه‌یاندن گه‌یشتۆته سه‌رانسه‌رى جیهان و ئه‌وه‌ش زانراوه هه‌ر ده‌رفه‌تیَكیان بۆ برِه‌خسیَت دریَژه به‌م كاره قیَزه‌ونانه‌یان ده‌ده‌ن. ده‌نگه ئازاده‌كان كپ ده‌كه‌ن، به‌لاَم به‌شیَوه‌ى رِه‌گى له‌بن نه‌هاتوو. ئه‌گه‌ر له‌جیَگایه‌كیش برینداربكریَن ئه‌وا له‌ده‌یان شویَنى تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و رِووبه‌رِووى تیرۆر ده‌بنه‌وه قسه‌یه‌ى تر‌ى بارزانى كه‌زۆر جیَگه‌ى سه‌رسورِمان بوو له‌كاتیَكدا هه‌موو داواكان له‌ئه‌وانن بۆ ئه‌وه‌ى بكوژانى سه‌رده‌شت عوسمان ئاشكرا بكه‌ن و لیَكۆڵینه‌وه‌كان وردبن. به‌لاَم بارزانى باس له‌پسپۆرِانى بیانى ده‌كات ئیَمه ئه‌م قسه‌یه نه‌ك به‌گاڵته‌جارِى ده‌زانین به‌ڵكو به‌په‌یامیَكى ترسناكى ده‌زانین به‌وه‌ى ئه‌وان به‌پشتیوانى ده‌ره‌كى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌یان ئه‌نجام دابیَت. بۆیه لیَره‌وه پیَویسته ته‌واوى كونسوڵخانه‌ى ووڵاتانى بیانى له‌هه‌ریَمى كوردستان هه‌ڵویَست وه‌ربگرن و بكوژانى هه‌ر (3)شه‌هیدى ده‌ستى رِه‌شى تیرۆر ئاشكرا بكریَن. چونكه ئه‌وه‌ى به‌نده رِۆژانه پیَمده‌گات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كریَـته‌وه كه‌كونسوڵخانه‌ى ووڵاتانى بیانى له‌رِیَگه‌ى كه‌ناڵه تایبه‌تیه‌كانى خۆیان به‌وردى ئاگادارى چۆنیه‌تى ئه‌م تیرۆركردنانه‌ن. به‌لاَم ئیَمه گومانمان هه‌یه له‌بیَده‌نگیان چونكه به‌م بیَده‌نگیه دیموكراسى بوونیان ده‌خه‌نه ژیَر پرسیاریَكى جدیه‌وه. له‌كۆتاییدا داوا له‌سه‌رجه‌م رِۆژنامه‌نووسانى شارى هه‌ولیَر ده‌كه‌م وه‌كو هه‌ڵویَست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر رِیَگه‌گرتن له‌رِۆژنامه‌نووسان بۆ ناو هۆڵى په‌رله‌مان ئیَوه‌ش مه‌رِۆن بۆ كۆنگره رِۆژنامه‌نوسیه‌كانیان و تائه‌وكاته‌ى داواى لیَبوردنتان لیَده‌كریَت و رِوونكردنه‌وه‌ى پیَویست پیَده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵویَسته.
سلاَو گیانى له‌سه‌رجه‌م شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م
*ئه‌م وتاره ته‌عبیر له‌رِای شه‌خسی به‌نده‌یه‌و نه‌وه‌ك گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستانkardo_pen@yahoo.co.uk
-------------------------------------------------------------------------------------
كورد ناترسیَت له‌په‌تى گه‌ردن
بۆ/رِاى گشتى
وه‌ك پیشه‌یى هه‌میشه‌یى خۆیان، چه‌ند رِۆژیَك پیَش ئیَستا كاربه‌ده‌ستانى ئیَران برِیاریَكى نامرۆڤانه‌یان له‌دژى 5 رِۆڵه‌ى كورد جیَبه‌جیَكرد. ئه‌ویش به‌له‌سیَداره‌دانى پیَنج گیراوه سیاسیه گه‌لى كوردیان ئه‌وه‌نده‌ى تر رِق ئه‌ستوور كرد. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رِژیَمه فاشیسته كه‌به‌ناوى ئیسلامیه‌ت حاكمیه‌تى خۆى سه‌پاندووه به‌سه‌ر ته‌واوى گه‌لانى ئیَران به‌بىَ ئه‌وه‌ى رِیَز له‌ماف و ئازادییه‌كانیان بگریَت. مافیَكى زۆر نائه‌خلاقى به‌خۆى داوه ئه‌ویش له‌ژیَر ناونیشانى ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سیَك مه‌حكوم ده‌كات به‌له‌سیَداره‌دان، ده‌ڵیَت دژى خوا‌و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بووه. به‌برِواى ئیَمه هیچ كه‌سیَك دژى خوا نییه به‌ڵكو هه‌ریه‌كه له‌خامنه‌یى و نه‌ژاد خۆیان كردووه به‌خواو له‌خه‌ڵكى ئیَران كه‌سیَك دژى ئه‌وان بیَت، ده‌ڵیَن دژى خوایه.
بۆیه لیَره‌وه وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بىَ سنوورى كوردستان رِایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر پیَنج شه‌هیده‌كه وه‌كو ئه‌ندامى فه‌خرى گروپه‌كه‌مانن و پشتیوانیش له‌نارِه‌زایه‌تی كوردستانیان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ده‌نیَرین بۆ كه‌سو كاریان و هیواخوازین ئه‌مه دوا رِۆڵه شه‌هیدى كورد بیَت له‌پیَناو سه‌ربه‌خۆیى و ئازادیى یه‌كجاره‌كیدا...
سلاَو له‌شه‌هیدانى كورد‌و كوردستان
گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بىَ سنوورى كوردستان
بیباك می مانیم از طناب دار
ملت شریف
مثل همیشه و اين بار، چند روز پیش، مزدوران ایران در فرمان غیر انسانی بر علیه 5 تن از فرزندان كردستان به اجرا گذاشتند، و اقدام به اعدام فاعلين سياسى كرد نمودند. این عمل غیر انسانی باعث شد كه ملت كرد در كردستان شرقی (ایران) از حاكمان خشمگین تر شوند.
حكامی كه به نام اسلام و دین، تمام ملت ایران را از حقوق و آزادیهای محروم كرده است. و هركسی كه با آنان مخالت یا دگراندیش باشد به اعدام محكوم می‌كند. به جرم ناكرده محاربه باخدا و امنیت ملی اعدام می كند.
ما ضمن محكوم كردن این مكر و حيله سیاسی اعلام می‌داریم كه هیچ كس محارب خدا نیست، خامنه ایی و احمدی نژاد خود را خدا می‌دانند و با تكیه بر این موضوع فرزندان دگراندیش ایران را محارب خدا می شمارند و به اعدام محكوم می‌دارند.
ما ضمن محكوم كردن هرگونه اعدامی، اعلام می‌داریم كه این شهيدان جزوه اعضاء فخری گروه خود می‌دانیم. درضمن از نگرانی و خشم ملت كردستان در داخل ایران و خارج آن اعلان حمایت می كنیم و ضمن اعلام تأسف شدید خود به خانواده های شهداء امیدوارین این شهيدان روشن كنند راه آزادی و استقلال ملت ما باشند...
درود بر شهیدان كرد و كردستان
گروه روزنامه‌نگاران بدون مرز كردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر