ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو چاوی به پارێزه‌ره‌کانی که‌وت و ڕێبازی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی ده‌ستنیشان کرد. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر پرسی کورد چاره‌سه‌رنه‌کرێت، ئه‌وه لۆبی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌که‌وێته خۆ. هه‌روه‌ها وتی، کێشه‌ی کورد ته‌نیا له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی ده‌ستورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیک ده‌تواندرێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دوای سێ جار ئاسته‌نگی، پێرێ توانی چاوی به پارێزه‌ره‌کانی بکه‌وێت.
ئۆجه‌لان له‌دیداره‌که‌یدا وشیارییه‌کانی پێشووی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشی کوردی دووباره کرده‌وه و به‌و شێوه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو:
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌وکات لۆبی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌که‌وێته خۆی و پێواژۆیه‌کی بێکۆنتڕۆڵ ده‌ستپێ ده‌کا و لایه‌نه‌کان ناتوانن ئه‌و دۆخه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. پێکدادانه‌کانی ئه‌و دواییه‌ش ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرده‌وه که کێشه‌ی کورد، کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کییه.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌و قۆناغه گووتی هه‌موو که‌سێک چاوه‌ڕوانه. هه‌روه‌ها پێشنیاره‌کانی خۆی بۆچاره‌سه‌ری به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی:" من لایه‌نگیری ئه‌وه ناکه‌م که شۆڕشی کوردستان به ڕێگای قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ پێشبکه‌وێت. ئه‌گه‌ر شۆڕشی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌ساسی شه‌ڕ به‌رده‌وام بکات، ئه‌و کات وه‌ک ڤێتنام، ڕێگا له‌به‌رده‌م مردنی ملیۆنان که‌س خۆش ده‌کات. هه‌ربۆیه من لایه‌نگیری ئه‌وه‌م که کێشه‌که به‌ڕێگای دیموکراتیک چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد کێشه‌ی کورد ده‌کرێ به‌ڕێگای ده‌ستورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیک، چاره‌سه‌ر بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریش بێته ئاراوه، سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر ئه‌و خاڵانه:
-پێویسته ڕێژه‌ی پێوانه‌یی ده‌ستنیشانکراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌مبکرێنه‌وه.
- یاساکانی دژه تیرۆر، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه و منداڵانی گیراو ئازاد بکرێن.
- سیاسه‌تمه‌دارانی که له‌ژێرناوی ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی که‌جه‌که ده‌ستگیرکراون، ئازاد بکرێن
ئۆجه‌لان له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌دا ده‌ستنیشانی کرد که به ده‌ستپێکردنی ئه‌و گۆرانکاریانه، ده‌تواندرێ ده‌ستورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیک، ئاماده بکرێت و گوتی:
ئه‌گه‌ر ئاکه‌په کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کات، ده‌تواندرێ به پیلانگێڕییه‌ک له‌ناوببرێت. به‌رپرسیاریه‌تی ئاکامێکی له‌و ره‌نگه له ئه‌ستۆی ئێمه‌دا نییه. له دۆخێکی وادا، ناشتوانن به‌ده‌په و په‌که‌که به‌رپرسیار ببینن. به‌رپرسیاری له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئاکه‌په دایه. ئه‌گه‌ر ئاکه‌په کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کات، لۆبی شه‌ڕی تایبه‌ت وهخۆدهکهوێت. خۆی له‌خۆیدا ئاکه‌په ئه‌و هێزه‌ی نییه که به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه ببێته‌وه. ئه‌و لۆبییه، له ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه، له‌ناو بیرۆکراسی ده‌وڵه‌تدا، سیسته‌می دادوه‌ری و ئه‌رته‌شدا خاوه‌نی هێزه. من له ئێستاوه سه‌رنج بۆسه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه ڕاده‌کێشم. ئه‌گه‌ر ئاکه‌په بیهه‌وێ خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌ک ببوێرێ، پێویسته هه‌نگاوی دیموکراتیانه هه‌ڵێنێته‌وه. پێویسته ئاکه‌په خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی جدی بێت.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر مێژووی ئه‌و پرسانه که بێجگه له ڕێبازی دیموکراتیک، به‌هیچ شێوه‌یه‌کی تر چاره‌سه‌ر ناکرێن. ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌باره‌ی ڕاڤه‌کردنی مێژوودا، خاوه‌نی تێگه‌یشتنێکی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و سه‌باره‌ت به زۆر ڕووداوی مێژوویی بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، داوای کرد که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد سوود له رووداوه مێژووییه‌کان وه‌رگیرێت و چه‌ند نمونه‌یه‌کی له شۆڕشی فه‌ره‌نسا هێنایه‌وه:
شۆڕشی فه‌ره‌نسا مێژووی دیموکراسییه. ئه‌وه من ناڵێم، کتێبه مێژووییه‌کان باسی ده‌که‌ن. ڕووداوه‌کانی دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا ده‌زاندرێت، له ساڵی 1789 ده‌زانرێت. دوای ئه‌و شۆڕشه سه‌باره‌ت به ده‌ستوورێکی ره‌وا گفتوگۆکان ده‌ستیپێکرد. به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوورنامه‌یه پێکنه‌هات، شۆڕش به شه‌ڕ و پێکدادانه ناوخۆییه‌کان قووڵ بوه‌وه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرا له شۆڕشی فه‌ره‌نسا ده‌رکه‌وێ، رووینه‌دا و بێکاریگهربوو. ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێکی ڕه‌وا قه‌بوڵ کرا با، ئه‌و کات کاریگه‌ری ئه‌و شۆڕشه له سه‌ر سه‌ده‌کانی دواتر کاریگه‌ری ده‌بوو.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها شۆڕشی 17 ی ئۆکتۆبهریشی هه‌ڵسه‌نگاند که وه‌کوو مێژووی سۆسیالیزمی دیموکراتیک به‌ناو کراوه و ، لایه‌نه لاوازه‌کانی ئه‌و شۆڕشه‌ی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند:" دوابه‌دوای شۆڕشه‌که‌ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 ئه‌گه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری رژێمی پێشووش بووبێ، هه‌ندێ له خواسته‌کانی رووسیای قه‌یسه‌ری هه‌بوون. لینین له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواکاریانه، پێداگری زۆری له سه‌ر دیموکراتیزه بوون نه‌کرد. ئه‌گه‌ر لینین هه‌ندێک زیاتر بیتوانیبایه له دامه‌زراندنی دیموکراسیه‌تدا زیاتر هه‌وڵی دابا، ئه‌و کات ده‌یتوانی سۆسیالیزمی دیموکراتیکیش باشتر پێکی هێنابا. به هۆی نه‌بوونی ئه‌و پێداگریه له نێوان ساڵانی 1918 هه‌تا 1922 شه‌ڕی ناوخۆ له رووسیا ڕوویدا. ئه‌گه‌ر به هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌بایه، شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ده‌یتوانی مۆری خۆی له سه‌دساڵی بیسته‌م دابا. هه‌روه‌ها ده‌یتوانی دابوونه‌ریته‌کانی سۆسیالیزمی دیموکراتیک بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر په‌ره پێ دابا و بیگهیانبایه رۆژی ئه‌مڕۆ.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌و که‌موکوڕیانه‌ی له هه‌ردوو شۆڕشه‌که‌دا روویان دا گووتی ،هه‌ردووکیان نه‌یانتوانی له سۆنگه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌دا وه‌ڵامی پێویست بده‌نه‌وه به پێداویسته‌یه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و له‌سه‌ر ئه‌و مژاره گووتی:" ئه‌و کێشانه‌ی که ئه‌مرۆ تورکیا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنی ریشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان و، ئه‌وه‌ش به دامه‌زراندنی کۆمار هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که دابوونه‌ریتی ئه‌و پیلانگێڕیه سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کوردانیان به پێشه‌نگایه‌تی" شێخ سه‌عید، سه‌ید ره‌زاو خه‌لیلی جبرانی پێکهاتن، سه‌رکووتیان کرد و گووتی:" له راستیدا ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه به پیلانگێری سه‌ریان هه‌ڵدا و به پیلانگێڕیش سه‌رکووت کران. ده‌زانرێت که سه‌ید ره‌زا بانگهێشتی چاوپێکه‌تن کرا. پێی ده‌ڵێن ئێمه لێت ده‌بوورین. پاشان به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر و به په‌له له سێداره‌ی ده‌ده‌ن. ئه‌وه بۆ خۆی پیلانگێریه‌ک بوو. دواتر کوردایان ڕاپه‌راند و به پیلانگێری سه‌رکووتیان کردن.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌دا ده‌ستی ئینگلیس و جووله‌که‌کانیش هه‌بوو و، سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر جمووجۆڵی تورکیهتچیهتی سپی که به گوێره‌ی ئه‌و، دوای ساڵی 1925 ده‌ستی پێ‌کرد و سه‌باره‌ت به‌م مژاره به‌و شێوه‌یه دوا:" له‌و سه‌رده‌مه‌دا جووله‌که‌کان ، کریستانهکانیان له‌ناو برد، به تایبه‌تی ئه‌رمه‌نی و رۆمه‌کان. له‌به‌رئه‌وه‌ی که رۆم و ئه‌رمه‌نیه‌کان پێگه‌یه‌کی به‌هێزیان هه‌بوو له بازرگانی کردندا، هه‌ر بۆیه جووله‌که‌کان ئه‌وانیان وه‌کوو ره‌قیبی خۆیان ده‌دیت. به هه‌مان هۆ موسوڵمانانی چینی ناوین بوونه ئامانجی جووله‌که‌کان و له‌به‌ین بران. کاتێ که جووله‌که‌کان بێ ره‌قیب مان و به ته‌نیا مانه‌وه، خۆیان وه‌کوو جووله‌که‌کانی تورک راگه‌یاند. تورکیهتچیهتی سپی له سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه پێشکه‌وتووه. هه‌ر که‌سێک ئه‌و ئیدۆلۆژیهشی قه‌بووڵ بکردبا، ده‌بوونه خزمه‌تکاری، ئه‌وانه‌ش که دژبه‌ریان ده‌کرد وه‌ک خیانه‌تکار ناودێر ده‌کران و له‌به‌ین ده‌بران.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به کۆماری تورکیا گووتی:
ده‌بێ پیلانگێڕی کۆمار به باشی ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن. مێژووی ئه‌و کۆماره به ڕێگای پیلانگێڕی ، له‌ناو بردنی کوردان ، ئیسلامیه‌کان ، سۆسیالیست و کۆمۆنیسته‌کانه. له کوردستاندا به ته‌واوه‌تی مێژووی ئه‌و کۆماره له هه‌ر هه‌رێمێک دا پیلانگێڕی جۆربه‌جۆر به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و هه‌رێمانه به‌ڕێوه برد.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ڵامی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌شی دایه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه و هه‌وڵی چه‌واشه‌کردنی ڕاستییه‌کانیان داوه.
ئۆجه‌لان وشیاری دا ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێ تورکیا وه‌ک ڤێتنامی لێ دێ.
ئۆجه‌لان گووتی کوردان قۆچی قوربانی نین و داوای کرد قۆناغێکی بێچالاکی دوو لایه‌نه ده‌ستپێبکات.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که به‌هۆی خراپی هه‌لوومه‌رجی زیندانی ئیمڕاڵی، کێشه ته‌ندروستییه‌کانی به‌رده‌وامه. ئۆجه‌لان وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دایه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن که هه‌ڕه‌شه له‌من ده‌که‌ن و ده‌یانهه‌وێ زیاتر گۆشه‌گیر بکرێم. ئیتر ئه‌وه ئاشکرا بووه که کێشه‌ی کورد به‌ڕێبازه کلاسیکیه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێت. خۆی له‌خۆیدا کوردانی ئه‌مڕۆش، کوردانی ڕابردوو نین. ده‌ڵێن من فه‌رمانم داوه. هه‌تا ئێستا من لێره‌وه فه‌رمانی شه‌ڕم به‌هیچ که‌سێک نه‌داوه و ناشتوانم بیده‌م. هه‌ڵه‌یه‌کی به‌و شێوه‌یه‌ش ناکه‌م و ده‌ست له یاساکانی ئێوه وه‌رناده‌م.
ئۆجه‌لان جارێکی تر ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتیانه به بنچینه وه‌رده‌گرێت و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:
دیسان دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد به‌ڕێبازی دیموکراتیک چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وکات شۆڕشی کوردستان به‌رفراوانتر ده‌بێته‌وه و قۆناغی شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر یه‌کدی په‌ره ده‌ستێنێت. ئێوه ناتوانن کوردان له چیاکان داببڕن. ئه‌گه‌ر سه‌د هه‌زار سه‌ربازیش ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیل بکه‌ن، ناتوانن سه‌رکه‌ون. کوردان هیچ کاتێک له چیاکان‌دا تێکناشکێن. ئه‌گه‌ر قۆناغێکی خوێناوی ده‌ستپێبکات و مرۆڤی زیاتر ژیانیان له‌ده‌ست بده‌ن، له ئاکامدا هه‌ر کوردان سه‌رده‌که‌ون. ئێمه نامانهه‌وێ شه‌ڕ په‌ره بستێنێت. ئه‌گه‌ر قۆناغی شه‌ڕ قوڵبێته‌وه، تورکیا وه‌ک ڤێتنامی لێدێت و ملیۆنان مرۆڤ ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. من هه‌تا ئه‌مرۆ ڕێگام له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و شه‌ڕه گرتووه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر خوێن نه‌ڕژێت و کێشه‌که به‌ڕێگای دیموکراتیک چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌سه‌ر هه‌وڵدانه‌کانم به‌رده‌وام ده‌بم.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌کانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له شاری ئامه‌د ده‌ربڕی و به‌و شێوه‌یه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی به‌رده‌وام بوو:
ده‌تواندرێت، قۆناغێکی بێچالاکی دوو لایه‌نانه ده‌ستپێبکات. ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کی به‌وشێوه‌یه بێته ئاراوه، ئه‌و کات که‌جه‌که ده‌توانێت وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی بداته‌وه ئه‌و قۆناغه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش بڵێم، با که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بێت، که کوردان وه‌ک قۆچی قوربانی ملیان بۆ سه‌ربڕین درێژ بکه‌ن. کوردان مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا به‌کاردێنن. ئه‌وه مافێکی گه‌ردوونییه. هه‌ر بوونه‌وه‌رێک بۆ به‌رده‌وامبوون له ژیاندا، خۆی ده‌پارێزێت. پێشتر ئه‌وه‌م وه‌ک تیئۆری "گوڵ" ناودێر کردبوو. کاتێک گه‌ڵاکانی گوڵێک ده‌وه‌رن، به دڕکه‌کانی خۆی ده‌پارێزێت.
ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌گه‌ر خۆپاراستنی ڕه‌وا پێشکه‌وێت، ئه‌وکات کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری تیکۆشان ده‌کات و به‌وه‌ش خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیک ده‌پشکوێ.
ئۆجه‌لان داوای کرد که هه‌ڵمه‌تێکی نوێ له پێناو دیموکراسیدا ده‌ستپێبکات و گوتی:
خۆسه‌ری دێموکراتیک، ده‌توانێ له گۆڕه‌پانه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆپاراستنی ڕه‌وا، ماف، ئابوری و دیپلۆماسی په‌ره‌ی پێبدرێت. ده‌تواندرێ ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی نوێی دێموکراتیزه‌کردن ده‌ستپێبکرێت. ده‌بێ ئه‌وه نه‌بێته مایه‌ی به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن. ئه‌وه بانگه‌وازی نییه بۆ شه‌ڕ، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌ستورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیک به‌هێز بکرێت، پێویسته له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌ون.
ئۆجه‌لان له کۆتاییدا، سڵاوی ئاڕاسته‌ی کوردانی هه‌ر چوار به‌شی کوردستان، کوردانی قه‌فقاسیا، ئه‌وروپا و گیراوانی زیندانه‌کان کرد و گوتی:
سڵاوم ده‌نێرم بۆ گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتیانه‌ی پرسی کورد له تورکیا، ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران بکات. پێویسته ئێران بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی، کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر