Pages

۱۳۸۹ مرداد ۲, شنبه

گۆرانیبێژێكی ناوداری ئێرانی گۆرانییه‌كی بۆ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر گوت

گۆرانیبێژێكی ناوداری ئێرانی گۆرانییه‌كی بۆ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر گوت
Peyamner– "شاهین نه‌جه‌فی" گۆرانیبێژی ناوداری موزیكی راپی ئێران، گۆرانییه‌كی بۆ "فه‌زراد كه‌مانگه‌ر" مامۆستای كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سێداره‌ درا، گوتوه‌.


ئه‌و گۆرانییه‌ به‌ ناونیشانی "برا له‌ سه‌ر دار"(برادر بر دار) به‌ دوو زمانی كوردی و فارسی له‌ رێگای "شاهین نه‌جه‌فی" گورانبێژی ناوداری ئێرانی دانیشتووی ئه‌لمانیا و "شاهۆ" گۆرانیبێژی كورد به‌رهه‌م هاتووه‌.

"فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر" مامۆستای قوتابخانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ پارته‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردی، دوژمنی له‌گه‌ڵ خوا و كار و چالاكی دژ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێگای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شێداره‌ درا.

"شاهین نه‌جه‌فی" گۆرانیبێژی ئێرانی دانیشتووی ئه‌لمانیا له‌ ساڵی (2000) ده‌ستی به‌ چالاكی هونه‌ری له‌ بواری موزیكی پۆپ و راك كردووه‌، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ دوای نیشته‌جێ بوونی له‌ ئه‌لمانیا له‌ بواری موزیكی راپ و راك له‌ سه‌ر چالاكی هونه‌ری به‌رده‌وام بووه‌ و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردووی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌ركووتكردنی خه‌ڵك له‌ رێگای هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی به‌ گوتنی گۆرانی ره‌خنه‌گرانه‌ كردووه‌، یه‌كێك له‌ ناودارترین گۆرانییه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه‌، گۆرانی "به‌ یادی نه‌دا" بووه‌ كه‌ بۆ "نه‌دا ئاغا سۆلتان" ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی سه‌ره‌تایی ناره‌زایی ده‌ربرِین خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران شه‌هید كرا، بووه‌.

"شاهۆ حوسێنی" گۆرانیبێژی كورد له‌ ساڵی (1982) له‌ شاری پاوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و تاكو ئێستا چه‌ند ئه‌لبومی گۆرانی بڵاو كردۆته‌وه‌، له‌وانیش ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ ئه‌لبومی "فیرقه‌ت" بده‌ین كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ "دانا ئه‌سعه‌دی" بڵاوی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌لبومی "پائیز" یه‌كێكی دیكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه‌یه‌.


-------------------------------------------------------
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم باس له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کرا
Peyamner- "نه‌جیب عه‌بدوڵڵا" ئه‌ندامی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م فراکسیۆنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خسته روو.


نه‌جیب عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به رادیۆ زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له کوبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان باس له سێ ته‌وه‌ر کرا، یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگاندێک کرا بۆ قۆناغی رابردووی کاری فراکسیۆنه‌که له به‌غدا بۆ ماوه‌ی مانگێک و ئه‌م کارانه به ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێندرا، له ته‌وه‌ری دووهه‌م پێداچوونه‌وه‌یک کرا بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی دوو سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فراکسیۆنی کوردستانی له به‌غدا ئاماده‌ی کردبوو، ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ت به‌و زنجیره کۆبوونه‌وانه‌ی بڕیار وایه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی کوتله‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان بکرێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشکه‌شیان ده‌که‌ین و تێیدا باسی ئه‌و خاڵانه کراوه که بۆ لایه‌نی کوردستانی گرینگه و داوای هه‌ڵوێستێکی رۆشنیان لێ ده‌کرێت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه و دواتر داڕشتنێکی کۆتایی بۆ پرۆژه‌که کرا.

نه‌جیب عه‌بدووڵڵا گوتی: له ته‌وه‌ری سێیه‌م باسی گرینگیی یه‌کخستنی ماڵی کوردی و گرینگیی پرۆسه‌ی چاکسازی و نه‌هێشتنی سزای سیاسی وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ یه‌کخستنی ئیتیلافی کوردستانی که هه‌موومان وه‌ک یه‌ک تیم کار بکه‌ین، کرا.

سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ناوبراو گوتی: ئه‌گه‌ری دواخستنی ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌یه بۆ کاتێکی دیکه و له‌وانه‌یه سبه‌ی ئه‌م بڕیاره بدرێت و ئه‌گه‌ر هات و کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌نجام درا، ئه‌وا ئه‌نجامێکی وای لێناکه‌وێته‌وه، چوونکه سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه گرێدراوه به رێککه‌وتن له‌سه‌ر دیاری کردنی سێ پۆسته سه‌رۆکایه‌تییه‌که، چونکه تاکو ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک له ئارادا نه‌بووه و وێناچێت ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی سبه‌ش ئه‌نجام درا، ئه‌نجامێک ئیجابیی لێ بکه‌وێته‌و.

سه‌باره‌ت به‌و سیناریۆیه‌ی ئێستا له‌ئارادایه که لیستی ئه‌لعێڕاقییه حکومه‌تی پێک بێنێت و لایه‌نی کوردی و سه‌درییه‌کان پشتیوانی لێبکه‌ن، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئه‌مه سیناریۆی کۆتایی نییه و ئه‌مڕۆش به‌کورتی باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کرا و ئێستا فراکسیۆنی کوردی بڕیاری کۆتایی خۆی نه‌داوه که له کام لایه‌ن نزیک بێته‌وه، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سیاسی بڕیاره ئه‌نجام به‌درێت، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستیان بزانین و خاڵه‌کانی ئێمه‌ش روون و ئاشکرایه و کام لایه‌ن له‌م خاڵانه نزیک بێت، دوای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم کرا، ئه‌وکات بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.

ئه‌ندامی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان گوتی: به‌ڵام نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌در له عێڕاقییه یه‌کێک له سیناریۆکانه و سیناریۆی کۆتایی نییه و ته‌نانه‌ت به رای من به‌رگه‌یه‌کی فشاره بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا، چونکه پێشتریش ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی له عێڕاقییه نزیک کردبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌رگه‌یه‌کی فشار بۆ سه‌ر ئیتیلافی نیشتمانی.

سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆک کۆماریش، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا گوتی: ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان تاکو ئێستا باسی دابزین له‌م پۆسته‌ی نه‌کردووه و تاکو ئێستا سوورین له‌سه‌ر ئه‌م داواکارییه، چونکه کورده‌کان پێکهاته‌ی دووهه‌می عێڕاقن و ئه‌وه مافی ئێمه‌یه که ئه‌م پۆسته وه‌ربگرین.

http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=193281

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر