liberation army kurdistan
په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "خاوه‌نکار" ی برا یارسانه‌کانه‌وه.
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی "خاوه‌نکار" جه‌ژنی برا یارسانه‌کانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی سکرتێری گشتی و سه‌رکردایه‌تی و تێکڕای خه‌باتکارانی سپای رزگاری کوردستانه ، پێشکه‌شی برایان و خوشکانی کوردی یارسان ده‌که‌ین و هیوا دارین به خۆشی و کامه‌رانی بۆ هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م جه‌ژنه ره‌مز و هێمای کۆڵنه‌دان و پاراستنی ناسنامه و ره‌سه‌نایه‌تی ، رۆژی نوێکردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و سوربوونه له‌سه‌ره بیر‌و باوه‌ڕی کوردانی یارسان.
سپای رزگاری کوردستان ، کوردانی یارسان و باقی رۆڵه‌کانی کورد به‌هه‌ر جیاوازی مه‌زهه‌ب و شێوهزاراوهیهکهوه ، به به‌شێکی دانه‌بڕاو له نه‌ته‌وه‌ی کورد و به رۆڵه‌ی یه‌ک نیشتمان و ئاو خاک داده‌نێ. بۆیه‌ش جه‌زنی "خاوه‌نکار"ی یارسانه‌کان و ههرجهژنێکی تایبه‌تی براکانمان لای ئێمه جێی رێزن.
گه‌لی کورد به هه‌موو پێکهاته‌و زاراوه‌و ئاین و مه‌زهه‌بێکه‌وه روبه‌روی چه‌وسانه‌وه و ئه‌شکه‌نجه و ئازاری زۆر له لایه‌ن دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه بۆته‌وه؛ بۆیه‌ش پێویسته هه‌موو پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به یه‌کگرتوویی و به‌یه‌ک ده‌نگ و هێز بۆ رزگاربوون له بنده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه، گه‌یشتن به ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئازادیی بیروباوه‌ڕی ئاینی تێ‌بکۆشین و خه‌باتمان بۆ راماڵینی هێزی داگیرکه‌ر له وڵاته‌که‌ماندا ئاوێته و رێکبخه‌ین. جارێکی دیکه پشتیوانی خۆمان له خوشک و برا کورده یارسانییه‌کان ده‌رده‌بڕین و هه‌ر جۆره ده‌سدرێژی و په‌لامارێک بۆ سه‌ر یارسان و پێکهاته‌کانی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین.
دووباره جه‌ژنی خاوه‌نکار تان لێ پیرۆز‌و پڕ له شادی و سه‌ربه‌رزی بێ.
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاریی کوردستان
19/11/2010
28/08/2710
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail: spayrzgari@yahoo.com
INT: + 964 750 7825750
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر