Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۲۹, شنبه

په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "خاوه‌نکار" ی برا یارسانه‌کانه‌وه‌.

liberation army kurdistan

په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "خاوه‌نکار" ی برا یارسانه‌کانه‌وه‌.

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی "خاوه‌نکار" جه‌ژنی برا یارسانه‌کانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی سکرتێری گشتی و سه‌رکردایه‌تی و تێکڕای خه‌باتکارانی سپای رزگاری کوردستانه ، پێشکه‌شی برایان و خوشکانی کوردی یارسان ده‌که‌ین و هیوا دارین به‌ خۆشی و کامه‌رانی بۆ هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌م جه‌ژنه‌ ره‌مز و هێمای کۆڵنه‌دان و پاراستنی ناسنامه‌ و ره‌سه‌نایه‌تی ، رۆژی نوێکردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و سوربوونه‌ له‌سه‌ره‌ بیرو باوه‌ڕی کوردانی یارسان‌.

سپای رزگاری کوردستان ، کوردانی یارسان و باقی رۆڵه‌کانی کورد به‌هه‌ر جیاوازی مه‌زهه‌ب و شێوه‌زاراوه‌یه‌که‌وه‌ ، به‌ به‌شێکی دانه‌بڕاو له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌ رۆڵه‌ی یه‌ک نیشتمان و ئاو خاک داده‌نێ. بۆیه‌ش جه‌زنی "خاوه‌نکار"ی یارسانه‌کان و هه‌رجه‌ژنێکی تایبه‌تی براکانمان لای ئێمه‌ جێی رێزن.

گه‌لی کورد به‌ هه‌موو پێکهاته‌و زاراوه‌و ئاین و مه‌زهه‌بێکه‌وه‌ روبه‌روی چه‌وسانه‌وه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازاری زۆر له‌ لایه‌ن دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ بۆته‌وه‌؛ بۆیه‌ش پێویسته‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ یه‌کگرتوویی و به‌یه‌ک ده‌نگ و هێز بۆ رزگاربوون له‌ بنده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه‌، گه‌یشتن به‌ ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئازادیی بیروباوه‌ڕی ئاینی تێبکۆشین و خه‌باتمان بۆ راماڵینی هێزی داگیرکه‌ر له‌ وڵاته‌که‌ماندا ئاوێته‌ و رێکبخه‌ین. جارێکی دیکه‌ پشتیوانی خۆمان له‌ خوشک و برا کورده‌ یارسانییه‌کان ده‌رده‌بڕین و هه‌ر جۆره‌ ده‌سدرێژی و په‌لامارێک بۆ سه‌ر یارسان و پێکهاته‌کانی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین.

دووباره‌ جه‌ژنی خاوه‌نکار تان لێ پیرۆزو پڕ له‌ شادی و سه‌ربه‌رزی بێ.

کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی

سپای رزگاریی کوردستان

19/11/2010

28/08/2710

www.spayrzgari.com

E-mail: sr.kurdistan@gmail.com

E-mail: spayrzgari@yahoo.com

Kurdistan Mobil: 07507825750

INT: + 964 750 7825750

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر