تەنیا كوردی
ئاسان نییە لەعێراقی ئاسەواری جەنگدا سێبەری دیموكراسی نەمامی گفتوگۆكان بچێنێت و لەباخچەی هەڵبژاردندا كە بەخوێن كاغەزی دەنگدانی سوور كردووە، حوكمڕانی دیموكراسی و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بخرێتەواری جێبەجێكردنەوە. چونكە باخچەی سیستەمی حوكمڕانی عێراق درەختەكانی لەدەرەوەی عێراق چێنرابوون، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆككۆمار لەدانیشتنی رابردووی پەرلەماندا وانەیەكی نوێیە بۆ عێراقییەكان كە بەگەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی وڵاتی میزۆپۆتامیا دەتوانرێت ئاوی گفتوگۆكان بیابانی كێشە هەڵپەسێردواەكان تەڕبكات. دەستپێشخەرییەكی بارزانی كۆكردنەوەی عێراقییەكان بۆسەر مێزی گفتوگۆ بوو. ئەو مێزەی پێشتر لە تاران، توركیا، ئەمریكا، سعودیەو سوریا وانەی بۆ حوكمڕانی عێراق لێدەگوترایەوە، بەڵام لەمێژووی عێراقدا بۆیەكەمجار عێراقییەكان لەغیابی وانەبێژانی دەرەوە توانییان خۆیان بڕیار لەبارەی داهاتووی عێراقەوە بدەن. ئەگەرچی ئەمە بۆ بارزانی كارێكی ئاسان نەبوو، لەلایەك گوشاری توركیا لەلایەن دادود ئۆغلۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كە مەبەستی سەردانەكەی بۆ لای بارزانی ئەوەبوو كورد دەست لەپۆستی سەرۆككۆمار هەڵبگرێت و ئەو پۆستە بۆ عێراقیە بێت، ئەو لیستەی لەماڵی ئەوەوە لەتوركیا بڕیاری دروستكردنی درا. لەلاكەی تریشەوە گوشاری ئەمریكا بۆ دەستبەرداربوونی كورد لە پۆستی سەرۆككۆمار لەرێگەی جۆزیف بایدنەوە، بەڵام بارزانی كاتێ لە 2004 كەوتەژێر كاریگەری هەڵوێستی ئەمریكا كورد لەوكاتەدا هیچ پۆستێكی سیادی لە عێراقدا پێنەدرا ئەمە وایكرد لەحوكمڕانی ئینتقالی ئەوكاتی عێراق سەرۆككۆمارو پەرلەمان و سەرۆكوەزیران عەرەب بێت. ئەمە بووە هەنگاوێك و بیركردنەوە لەوانەیەكی تازە بۆ بارزانی كە بۆیەكەمجار عاتیفەی ئەمریكا بشكێنێت و لەسەر كاندیدكردنەوەی تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار پێداگربێت. ئەو وانەیە نوێیەی بارزانی ئەگەر بەردەوامی هەبێت، رەنگە بۆ كەركوكیش بتوانرێت چەند هەنگاوێكی نوێ بهاوێژرێت، لەو كەركوكەی كە بەدرێژای دوای پرۆسەی ئازادی بە ماددەیەك بەستراوەتەوە كەچی تائێستا هیچ سەرۆكوەزیرانێك شەرعیەتی بەو ماددەیە نەداوە. بارزانی دوای چەندین وانەی تاڵ لەلایەن ئەمریكا لەهەفتەی رابردوو توانی وانەیەكی نوێ فێرببێت. ئەمەش دوو ئەگەری خێرا دێنێتە ئاراوە:
یەكەم: پێدەچێت ئەمریكا بەئەجێندایەكی نوێ بیرلەكورد بكاتەوەو بۆ كەركوكیش دەمامكی حەشاردراوی ئاشكرا بكات.
دووهەم: پێدەچێت بارزانی بۆ ئەمریكا بانگهێشت بكرێت و چەند ستراتیژیەتێكی نوێی نێوان ئەمریكاو هەرێمی كوردستان لەبارەی عێراق و هەرێمەوە گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
لە بۆ توركیاش ئەو وانەیەی بارزانی دوو ئەگەری لێدەخوێندرێتەوە:
یەكەم: پێدەچێت بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەتوركیا لەرێگەی نێودەوڵەتییەوە داوا لەبارزانی بكرێت دەستپێشخەرییەك بۆ ئەو مەبەستە بكات، چونكە ئەو دەستپێشخەرییەی لەبەغدا كردی بووە متمانەیەك بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
دووهەم: پێدەچێت توركیاش لەپێناو چارەسەری پرسی كورد دا داوای یارمەتی لە بارزانی بكات، وەك ئەوەی پارتی ئاشتی و دیموكراسی داوای رۆڵی زیاتری لێكردووە.
//////////////////////////////
دەستپێشخەرییەكەی بارزانی پەسەند كرا
لەدانیشتنی ئەمرۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی پەسەند كراو بریار درا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەن لە 21ــی ئەم مانگە بەرێوەبچێت.
كۆبوونەوەكە بەئامادەبوونی سەرجەم كوتلەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران بەئەندامانی لیستی ئەلعێراقییەشەوە بەرێوە چوو، تێیدا گفتوگۆ لەسەر روونكردنەوەی مەفهوومی حكوومەتی هاوبەشی نیشتمانی، لەگەڵ دیاریكردنی وادەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانەی لەنێو لیستە سیاسییەكان ئیمزا كراوە.
لەبەشێكی دیكەی دووەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی پەسەند كرا، بۆ دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانو بریاریشدرا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنەكە لە21ــی ئەم مانگە بەرێوەبچێت.
پێش ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش، سەركردەی سەرجەم لیستە سیاسییەكان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا رێككەوتبوون لەسەر پابەند بوون بەجێبەجێكردنو كارا كردنی رێككەوتنە سێ قۆڵییەكە، ئەو رێككەوتنەش لەنێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانیو نوری مالیكی سەرۆكی حكوومەتی داهاتووی عێراقو ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییە ئیمزا كراوەو سێ خاڵی لەخۆ گرتووە.
ئەوانیش بریتین لەدیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ پرسە سیاسییەكانو دۆسییەی ئەو كەسانەی بریاری دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری دەیانگرێتەوە، لەنێوانیشیاندا بەشێك لەسەركردەو ئەندامانی لیستی ئەلعێراقییە دەگرێتەوە، خاڵی سێیەمیش رێوشوێنەكانی لێپرسینەوەو دادپەروەرییە.--------
---------------------------------------------
بنهمالی دیکتاتۆرهکانی دۆنیا که نهخۆشینی خۆۆ مهزنیان هیهی
خانواده دیکتاتورها جهان این کلیپ را نگاه کنید که توسط کاک امیر درست شده است
انفال و کشتار کردها چه بدست کردهای نادان و چه بدست دشمنان و اسلام کثیف
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر