به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست مێدیا نیوز كه‌وتووه، "قادر وریا" و "حه‌سه‌ن قادر زاده" داوای په‌نابه‌رێتیان پێشكه‌ش به ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی وڵاتی نۆروێژ كردووه.
//////////////////////////////////////
11 / 11 / 2010
ئا: خالید محه‌مه‌دزاده - نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی چالاکی کورد "كاكشار ئۆره‌مار" له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر بارودۆخی كوردی كرمانج (بادینییه‌کان)لهئێرانو پێگه‌ی حیزبه كوردییه‌كان له‌ناوچه‌کانی ئه‌واندا به‌لاواز دهبینێو ده‌ڵێت "پژاك رۆلی هه‌ره مه‌زنی له‌ڕێكخستنی ئه‌واندا گێڕاوه".
ده‌كرێ له‌ڕووی حهشیمهتو دانیشتوانه‌وه باس له‌پێگه‌ی كورده‌كانی كرمانج له‌ئێران بكهنو چه‌ند له‌سه‌دی دانیشتوانی كورد پێكدێنن؟
- ناوچه‌ی کرمانجنشین له‌ئێران به‌شیكی ده‌كه‌وێته ناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و به‌شێكی دیكه‌شی ده‌كه‌ویته پارێزگای خوراسان كه له‌لایه‌ن كرمانجه‌كانی ئه‌وێ به‌كوردستانی خوراسان ده‌ناسرێت. به‌ڵام له‌هه‌موو خاكی كوردستانی ئێران ته‌نیا پارێزگای ورمێ كرمانجی تێدایه كه لهماكۆو بازرگانه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌شته بێلی هه‌ركییان له‌باكوری شنۆ درێژ ده‌بێته‌وه. حه‌شیمه‌تی كرمانجه‌كان له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران ده‌گاته 25 تا 30 له‌سه‌د. یانی ئه‌گه‌ر حه‌شیمه‌تی هه‌موو كورد له‌ئێران 16 ملیۆن كه‌س بێت، 3 هه‌تا 3و نیو ملیون كه‌س كرمانجین هه‌رچه‌نده من لێره‌دا كورده‌كانی خۆراسانیش حیساب ده‌كه‌م.
له‌دوای سمكۆی شكاكه‌وه هه‌ستده‌كرێت كورده‌كانی كرمانج، كه‌مترین به‌شدارییان له‌چالاكی سیاسی له‌ناو كورده‌كانی ئێران‌و حیزبه‌كان هه‌یه ئه‌مه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- پاش تێكشاندنی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ركرده‌ی ناوداری كورد، نه‌مر، سمكۆی شكاك هه‌رێمی باكوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دوو بواری سیاسی‌و ئابورییه‌وه رووبه‌ڕووی فشاریكی به‌هێز بوونه‌وه. ئه‌مه سه‌دان ئێش‌و ئازاری به‌دوادا هات كه پێموایه هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی له‌هه‌موویان به‌رچاوتر بووه. له‌سه‌رده‌می سمكۆدا رێزی كورد گیرابوو. یه‌كه‌م خوێندنگه لهخۆیو كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی له‌شاری خۆی‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌پایته‌ختی ده‌سه‌لاتداری سمكو، واته ورمێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كرایه‌وه. ئه‌مانه‌ش بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد وه‌ك میلله‌تێك خاوه‌نی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی خوی بێت. به‌ڕای من یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی سیاسی له‌كوردستانی مه‌زن له‌هه‌رێمی ورمێ له‌سه‌رده‌می ئه‌میرخانی له‌پ زێرین واته سه‌رهه‌لدانی قه‌ڵای دم دم بووه. پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌لای دم دم، سه‌رهه‌لدانی شێخ عوبه‌یدولڵای شه‌مزینی ترسێكی گه‌وره‌ی خسته دڵی داگیركه‌رانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سمكۆ له50 له‌سه‌دی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیاشی ترساندبوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندیی كهمالیستهكانو بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وییه‌كان به‌هێزبوو. به‌مه‌به‌ستی تێكشاندنی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری له‌ساڵی 1930 تا 1932. پاش تێكشاندنی ئه‌و شۆڕشانه، په‌هله‌ویه‌كان هه‌موو رێگایه‌كی پێشكه‌وتنیان له‌ناوچه كرمانجنشینهکان به‌ست. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له‌هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌بووه، به‌ڵام له‌هه‌رێمه‌كانی ماكۆ تا ورمێ دوو به‌رابه‌ر بووه، چونكه ئه‌وان ئه‌و هه‌رێمه‌یان به‌ناوه‌ندی ناسیونالیستی كورد ده‌زانی. هاوكات هێزه كوردییه‌كانیش نه‌یانتوانیوه له‌وێ زور چالاك بن. زهختو زۆری سیاسی ئه‌وه‌نده زور بووه كه ته‌نانه‌ت كورده‌كانی شارنشینیان ناچاركردوه خویان وه‌ك ئازه‌ری بناسێنن یان به‌ره‌و قهزوینو هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ئێران كۆچ بكه‌ن.
حیزبه كوردییه‌كان چ رۆلێكیان له‌ناو كرمانجنشینهکان هه‌بووه‌و چۆن سه‌یری چالاكی كرمانجیهكانیان كردووه؟
- ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا پێشمه‌رگه‌و شه‌هید هه‌ر له‌نێو ئه‌و رێكخراوانه هه‌بوون. كاتی خۆی هێزی گیاره‌نگ به‌هێزترین باڵی سه‌ربازی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران بووه كه زۆربه‌یان كورده‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون. به‌ڵام پێموایه حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و بایه‌خه‌ی كه پێویست بووه به‌و هه‌رێمه‌یان نه‌داوه. حیزبی دیموكرات له‌كۆمه‌ڵه باشتر بووه‌و من پێموایه هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی قامكه‌كانی ده‌ست له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا له‌ناوچه‌ی ورمێ‌و سهلماسو ماكۆ ئه‌ندام نه‌بن. من شكنابه‌م كه له‌ناو ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ش كه‌سیكی كرمانج هه‌بێت. ئه‌مه باشترین ئیسپاته بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێم بایه‌خیان به‌و ناوچه‌یه نه‌داوه.
ئه‌ی حیزبی دیموكرات؟
- حیزبی دیموكرات له‌كاتی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ددا زۆر باشتر بایه‌خی بهكرمانجهکان داوه‌و به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی من دیمانه‌م له‌گه‌ڵ كردوون جارێك قازی محه‌مه‌د سه‌فه‌ری بۆ ماكۆ‌و خۆی‌و ورمێ‌و سه‌لماس كردوه‌و له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی حكومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵیان كوبووتهوه. پێشه‌وا زۆر له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه خوشه‌ویست بووه. ته‌نانه‌ت ئازه‌ریه‌كانیش له‌گه‌ڵی كوبوونهتهوهو دا‌واشیان كردووه بێنه ناو سنوری جوغرافیای سیاسی كۆماری كوردستان.
ئه‌ی سیاسه‌تی حیزبی دیموكرات دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1979 به‌رامبه‌ر به‌و ناوچانه چۆن بووه؟
- سیاسه‌تی (حدكا) له‌كاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 1979دا له‌هه‌رێمی كرمانجستان زۆر دروست نه‌بووه. مه‌سه‌له‌ن پێشئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم‌و دابه‌شكردنی زه‌ویوزاریان هێناوه‌ته گۆڕێ. من سه‌دانجار ئه‌و ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌م له‌ده‌می كورده‌كانی مهرگهوهڕو سۆمای برادوستو ورمێیه‌وه بیستووه. واته سیاسه‌تمه‌دارانی كورد خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاكادیمیكیان له‌سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێشینه‌ی مێژوویی‌و سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بووه. هه‌ر ئه‌م ناكۆكیهكانهش له‌ناو (حدكا) بوون به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی كه‌سێكی وه‌ك سنار مامهدیو له‌هه‌ندێك ناوچه‌شدا جاش دروستبوون. كه‌سێكی وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین حاته‌می به‌م سیاسه‌ته غه‌ڵه‌ته له‌ناوچوو كه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی به‌حیزب گه‌یاند. ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین پژاك له‌و ناوچانه لهحدكاو كۆمه‌ڵه به‌هێزتره هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ن.
دكتۆر قاسملو خوی خه‌ڵكی ورمێ‌و کرمانج بوو، ئه‌و چ رۆلێكی له‌و ناوچانه‌دا هه‌بووه؟
- نه‌مر دكتۆر قاسملو سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره بوو، به‌ڵام به‌و هه‌موو شارهزاییو كاری ئاكادیمییكهوه خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژیانی خۆی زۆر به‌هێز نه‌بوو. ره‌نگه زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌ی من نه‌بن، به‌ڵام چه‌ند نمونه ده‌توانێت مه‌سه‌له‌كه روشن‌تر بكاته‌وه. كوشتنی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ههركییهكانی ورمێ‌و مه‌رگه‌وه‌ر(محه‌مه‌د ئه‌مین حاته‌می)و كوڕه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه كه روویدا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ندێك له‌و ناوچانه لهحهرهكهتی سیاسی دڵ‌سارد ببنه‌وه. هه‌روه‌ها جودابوونه‌وه‌ی كه‌سێكی ناسراوی وه‌ك سنار مامه‌ندی ئه‌و پرسیاره‌مان بو دێنێته پێش: شه‌خسیه‌تێكی كاریزمای وه‌ك دكتۆر قاسملو بۆ نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ كه‌سانی وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین حاتهمیو سنار مامه‌دی كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ناوچه‌ی خۆیاندا مرۆڤی گه‌وره‌و ساحێبی نفوز بوون كاری كۆلیكتیف بكات! شاهیده زیندووهكان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه قسه‌یان زۆره. ئێوه‌ش بۆ مێژوو ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه به‌سه‌ربكه‌نه‌وه. له‌سه‌دا سه‌د ئه‌وان باشتر له‌كه‌سانی وه‌ك من له‌سه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕیانه وه‌ڵامتان ده‌ده‌نه‌وه.
ئێستا رۆڵی ئه‌و حیزبانه له‌ناوچه کرمانجنشینهکان چۆن ده‌بینی؟
- به‌داخه‌وه ئه‌و ئینشعاباتانه زیانێكی گه‌وره‌ی پێكهێناوه، كه گه‌وره‌ترینیان بێئومێدی خه‌ڵكه‌كه بوو. به‌ڵام ئه‌و بێئومێدییه‌ی ئێستا پاش ده‌ركه‌وتنی پژاك كه‌مبوه‌ته‌وه. هاوكات به‌رفراوانبونی راگه‌یاندنی كوردی بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ناو كورده‌كان سنوری مه‌عنه‌وی نهمێنێتو هه‌موویان ئێستا خۆیان بهكوردو وڵاته‌كه‌یان به‌كوردستان ده‌زانن. پێشتر فه‌رهه‌نگی ناوچهگهریو هه‌رێمچییه‌تی گه‌لێك به‌هێز بوو. فاكتۆری مه‌زهه‌بی له‌هی نه‌ته‌وه گه‌لێك به‌هێزتر بوو. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌تی باكوری كوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی PKK ده‌ستیپێكرد ئاستی رۆشنبیری گه‌ل ساڵ به‌ساڵ چووته سه‌ر. نه‌سلی نوێ‌و خوێندكاری ئه‌مڕۆ به‌زۆرترین رێژه له‌ناو پژاك دیارن‌و نیسبه‌ت بهحیزبهكانیتر ئه‌كتیڤترن. به‌تایبه‌ت له‌بواری سیاسی‌و راگه‌یاندندا پژاك له‌هه‌موو هێزه‌كانی دیكه چالاكتره. به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و ره‌وشه بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكجار به‌رپرسانی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه بڵێن پژاك باڵی PKKیه‌و هه‌مان رێكخستنه. منیش ئه‌پرسم: به‌ڕێزان خۆ ئێمه‌ی كورد وڵاته‌كه‌مان دابهشنهكردوه، ئه‌مه كاری داگیركه‌ران بووه. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ده‌توانن بڕۆن له‌ئامه‌د باڵێكی حیزبی دیموكرات یان كۆمه‌ڵه دابمهزرێننو ده‌ست به‌کاری رۆشنبیری-سیاسی له‌ناو خه‌ڵكدا بكه‌ن. ئێوه ده‌تانه‌وێ به‌وجۆره قسانه دان به‌سنوری سیاسی له‌ناو پارچه‌كانی كوردستان بنێن.
ئه‌ی ئه‌حزابی كۆمۆنیستی چ ده‌ورێكیان له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه؟
- له‌بواری مێژووییه‌وه تا ساڵی 1979ی حزبی دیموكرات چالاكی هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ش تا ئه‌مرۆ نه‌یتوانیوه لهسهلماسو خۆی به‌ولاتر بڕوات‌و خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی ماكۆ‌و بازرگان. به‌ڵام ئه‌مڕۆ پژاك لهماكۆوه هه‌تا ئیلام‌و لوڕستان ئه‌ندامی گه‌ریلاو چالاكی سیاسی هه‌یه. كۆمه‌ڵه‌و هێزه‌كانی دیكه‌ش قه‌د له‌ناوچه كرمانجنشینهکان بوونیان نه‌بووه‌و ئێستاش هه‌روایه. به‌ڵام حدكا له‌هه‌رێمه‌كه خاوه‌ن دیرۆكو شه‌هیدی زۆر هه‌بووه.
ده‌وری PKKو پژاك له‌و ناوچانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ ده‌وترێ له‌م ساڵانه‌دا به‌شێكی زۆر له‌لاوانی ئه‌و ناوچانه روویان له‌و دوو حیزبه كردووه؟
- به‌سه‌دان گه‌ریلا هه‌ن كه خه‌ڵكی ماكۆ‌و، خۆی، سهلماسو ورمێ‌و مهرگهوهرو سۆماو هه‌رێمی دیكه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. ئێستا جگه له‌بوونی پژاك له‌و ناوچه‌یه له‌ناو كورده‌كانی خۆراسانیش بههێزنو گه‌ریلاو رێكخستنیان هه‌یه. من وه‌ك شاهیدێك ده‌زانم كه پژاك له‌مێژ ساڵه له‌هه‌رێمه‌كه چالاكی هه‌یه. به‌باوه‌ڕی من PKK شۆڕشێكی زیهنیه‌تی له‌كوردستان پێكهێنا كه ئه‌مه ئه‌و لهحیزبو بزووتنه‌وه‌كانی دیكه جودا ده‌كاته‌وه. پژاكیش هه‌ر ئه‌و پرهنیسپانهی هه‌یه. ئه‌گه‌ر چاو له‌گیراوانی كورد له‌ئێران بكه‌ین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان ئه‌ندامی پژاكن. به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ڵگه ئه‌ده‌ن به‌ده‌ست كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واری وه‌ك نه‌زمی ئه‌فشاری شوڤنیستو ناوی ده‌هێننه ناو ناوان كه نهپێشینهی شۆڕشگێڕیی هه‌یه‌و نه كه‌سیكی ناسراوه. ئاخر كه‌سێك ئیددیعای رێبه‌رایه‌تی كردنی میله‌تێك بكات، به‌ڵام شاره‌زایی شۆڕشێكی وه‌ك شۆڕشی سمكۆی نه‌بێت به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌توانێت له‌م جیهانی گلوباڵهدا گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵگای كوردستان پێكبهێنێت؟!
ئایا كاتی ئه‌وه هاتووه حیزبێكی تایبه‌ت بهكرمانجهكان له‌ئێران پێكبێت؟
- نا. من ئه‌م ناوچه‌یه له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان جودا ناكه‌مه‌وه. پێموایه ئێستا پژاك له‌هه‌موو پارته‌كانی دیكه زۆرتر وه‌ڵامی داخوازی‌و ویسته‌كانی گه‌ل ده‌داته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت هیوادارم هه‌ر ئه‌وها ئه‌كتیڤ‌و گه‌رم بمێننه‌وه. پێشتر له‌كارێكی وادا كه‌سانی وه‌ك سنار مامه‌دی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ده‌زانی كه پاش جوادبوونهوهی سنار مامه‌دی لهحزیی دیموكرات‌و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌مر دكتۆر قاسملو له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حیزبێك به‌ناوی "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" دامه‌زرا، كه له‌ناو خه‌ڵکدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئێستا هه‌ر رێكخستنێكی سیاسی زۆرترین هه‌وڵبدات ده‌توانێت باشتر خه‌ڵك به‌ره‌و لای خۆی ببات.
/////////////////////////
قانعی فه‌رد و پێوه‌ندییه‌کانی له‌ته‌ک سه‌رکرده‌کانی باشووری کوردستان
11 / 11 / 2010
ئەگەرچی لە چەند مانگی رابردوو كتێبەكەی و دیمانە رۆژنامەوانییەكانی قانعی فەرد زۆرترین قسەی لەسەر كراوە و تا ئاستێكیش گرژی سیاسی دروست كرد، بەڵام ئێستاش بەشێك لە سەركردەی حزبە كوردستانییەكان نامە و كتێب لەگەڵ قانعی فەرد ئاڵوگۆڕ دەكەن.
به پێی هه‌واڵی ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌کانی کوردستانی باشوور، لە دوو نامەی جیاوازدا قانعی فەرد داوای هەر دوو كتێبی(بیرەوەری زرار سلێمان بەگ) و(5كاتژمێر لەگەڵ برایم ئەحمەد) لە "محەمەد حاجی مەحمودی سكرتێری حزبی سۆسیالیست" دەكات. لەكاتێكدا ئەو دوو كتێبە لە سەرەتاوە تا كۆتایی بۆ دژایەتی و شێواندنی ژیانی سیاسی كەسایەتی مەلا مستەفا بارزانی نووسراوە.
لە نامەكەیدا عیرفانی قانعی فەرد لە ئەمریكاوە و لە رێگەی نامەی ئەلكترۆنییەوە داوای لە محەمەدی حاجی مەحمود كردووە ئەو دوو كتێبەی بۆ رەوانە بكات، چونكە بە وتەی خۆی زۆر زۆر نیازی بەم دوو كتێبەیە هەیە، لەو نامەیەدا قانعی فەرد ژمارەی تەلەفۆنی خۆشی بۆ محەمەد حاجی مەحمود نووسیوە بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بكات.
لە وەڵامی نامەكەی قانعی فەرددا "محەمەد حاجی مەحمود" ئەوە دەخاتەڕوو زوو كتێبەكانی بۆ رەوانە دەكات، ئاماژە بەوەش دەدات كە لە بەرژەوەندی عیرفانی قانعی فەرد لە سایتی جەماوەر نیوز بە ناونیشانی (پارتی دوای ئەم هەموو تۆمەتە ئامادەیە بۆ قسەكردن لەگەڵ قانعی فەرد) بابەتێكی نووسیوە و لەو بابەتەدا پشتگیری عیرفان دەكات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر