Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۱۱, سه‌شنبه

راگەیندراوی جونبشی دموکراتیکی یارسان سەبارەت بە

راگەیندراوی جونبشی دموکراتیکی یارسان سەبارەت بە

Imageراگەیندراوی جونبش دموکراتیک یارسان سەبارەت بە روداوی تروریستی ئەم دوایەی شاری کەرکوک:هەر وەک لە ماڵپەڕەکاندا بڵاو بۆتەوە، روژی ٢٨.١٠.٢٠١٠ لە شاری کەرکوک تروریستەکان هەڵیان کوتاوەتە

راگەیندراوی جونبش دموکراتیک یارسان سەبارەت بە روداوی تروریستی ئەم دوایانە لە ساری کەرکوک

هەر وەک لە ماڵپەڕەکاندا بڵاو بۆتەوە، روژی ٢٨.١٠.٢٠١٠ لە شاری کەرکوک تروریستەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەید وەلید کاکەیی و دو کچیان رفاندوە. هەر لەم ڕابیتە ئەندامانی جونبش دموکراتیک یارسان لە کەرکوک ئێمەێان لە چونیەتی ڕوداوەکە ئاگادار کردوە کە بە ئیوەێ خوینەرێ بەڕێز رایدەگەینین. هەر وەك هەواڵەکان باسیان کردووە تروریستەکان کە چاویان بە بیرو باوەری یارسان(کاکەیی) هەڵ ناێەت لە روژی ٢٨.١٠.٢٠١٠ بە دو ئوتومبیل هەڵ دەکوتنە سەر ماڵی رێزدار سەید وەلید کاکەیی و لە ئاکامدا تەقە لە بەینی تروریستەکان و سەید وەلید دێتە ئاراوە. دەسبەجێ دو لە تروریستەکان دەکوژرێن ،بەڵام ئوتومبیلی دوهەم دو لە کچەکانی سەید وەلید دەرفێنن و لە گەڵ خویان دەیبەن. کاتێ ئاسایش و ئەمریکیەکان خەبەرەدار دەبن بە هاوکاری خەڵکی کاکەیی لە دوی تروریستەکان دەکەون و دەتوانن دو کچەکە بە سلامەتی رێزگار بکەن. هەر بە پیەی ئەم هەواڵە خەڵکی کاکەیی لە ناوچەکانی خانەقین،حەڵەبجە،سلیمانی و کەرکوک بە هاواری سەید وەلیدەوە دێن و بۆ هەر هاوکاری خۆیان ئامادە دەکەن. بەڵام لە سەر داوای ناوبراو خەڵکەکە بێ دەنگ دەبن و کارەکە بۆ ئاسایش و ئەمریکیەکان جێ دێلێن. هەر وەک وتویانە تروریستەکان سەر بە ئەشیرەتە گەورەکانی ئەرەبەکانن و لەو ناوچە بۆ زور کەس ناسراون. بە پیەی سەرچاوەی باوەر پێ کراو وەزەکە ئاڵوز و نائارامە.

جونبش دمۆکراتیک یارسان وێرای شەرمەزار کردنی ئەم کارە تروریستی و قیزەونە، هاودەردی خۆی لە گەڵ رێزدار سەید وەلید کاکەیی و سەرجەم کاکەیەکان دەردەبڕێ و ئامادەی خۆی بۆ هەر هاوکاریک کە لە توانای دا بێ دەردەبڕێ. لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی هەرێم و دەزگاێ بە هێزی ئاسایش دەکەین کە گیان وماڵی سەرجەم خەڵکی کورد بە تایبەت یارسانەکان(کاکەیەکان) بپارێزن.

بمرێ ترور و تروریستان

سەرکەوێ بیری ئازادیخوازی

هەر پایدار بێ بیر و باوەڕ و کەلتوری یارسانی

جونبشی دموکراتیکی یارسان

٢.١١.٢٠١٠

http://yarsan-dm.com/in/
------------------------------------------
دۆای هاتۆ چۆه‌یکی زۆر له‌ نیوان حه‌کۆمه‌تی هه‌ریمی کوردستان و ده‌ۆلتی تۆرک له‌ سه‌ر داوای ده‌ۆلتی تۆرک یاسیه‌یکیان په‌سند کرد بۆ مۆله‌ت وه‌ر گرتن بۆ خۆپیشان دان ئه‌میش له‌ ژیر زه‌ختی ده‌ۆلتی تۆرکا ئه‌م یاسیه‌ی ئه‌نجام درا.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ كاژێر 5ی ئێواره‌ دواخرا

مۆڵه‌تی خۆپێشاندانه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست

ئاژانسی ده‌ننگو باسی کوردستان هه‌ولێر

پاش په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای رێكخستنی خۆپێشاندانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 10ی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ كاژێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كاژێر 5ی ئێواره‌ دوابخرێت.

ئه‌مه‌ش له‌به‌ر زۆری بۆچوونه‌كان و به‌شداریكردنی نزیكه‌ی 40 له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.

زۆرترین جیاوازيش له‌ نێوان لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و لیستی ده‌سه‌ڵات كه‌ زۆرینه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیَشاندان بوو كه‌ لیستی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دایه‌، به‌ڵام لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیَشاندان بكرێت.

لاي خؤيةوة كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر خۆپیشاندانێك به‌پێویستزانی.

-----------------------------------------------
كه‌ركوك... ئه‌ندامێكی كورد هه‌ڕه‌شه‌ی داواكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد
PeyamnerPNA- ئارام شێركۆ/ كه‌ركوك- لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ كه‌ركوك هاتنی هێزی فیرقه‌ی 12ی بۆ ناو كه‌ركوك ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌ربازی ئه‌و فیرقه‌یه‌ بێته‌ ناو كه‌ركوك، ئێمه‌ش داوای 12 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین.


له‌مباره‌یه‌وه‌، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی "محه‌ممه‌د كه‌مال" تایبه‌ت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازینابین هێزه‌كانی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق بێنه‌ ناو شاری كه‌ركوك.


وتیشی: هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی كه‌ركوك به‌ باشی كاره‌كانی خۆیانیان جێبه‌جێ كردوه‌ و جگه‌ له‌ سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم، بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له‌ هی گشت شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق باشتره‌.


هه‌روه‌ها محهم‌مه‌د كه‌مال ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌ربازی فیرقه‌ی 12 بێته‌ ناو كه‌ركوك، ئێمه‌ش داوای هاتنی 12 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ سوپا ته‌نها ئه‌ركی پاراستنی سنوره‌كانه‌ نه‌ك ناو شاره‌كان.


جێی ئاماژه‌یه‌ دوای هێرشی سه‌ر بازاڕی زێڕنگه‌ره‌كانی كه‌ركوك، كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایانكرد هێزه‌كانی فیرقه‌ی 12 بهێنرێنه‌ ناو شاری كه‌ركوك.

-------------------------------------------------

تجاوز, بیرحمانه ترین شکنجه در زندانهای ایران

سه‌شنبه، ۱۱ آبان ۱۳۸۹ / ۰۲ نوامبر ۲۰۱۰
AddThis Social Bookmark Button

دیلی تلگراف, در مقاله ای به قلم کت آلن، مدیر عفو بین الملل در انگلستان نوشت: شرایط حقوق بشر در ایران آنقدر وخیم شده است که عفو بینالملل، دیده بان حقوق بشر یا دیگر سازمانها هفته گذشته از دبیرکل سازمان ملل خواستند تا نماینده ویژه خود را برای تحقیق و گزارش در مورد وضعیت این کشور تعیین کند، و یک گزارش جامع تری در مورد حقوق بشر در ایران منتشر نماید.
جامعه بین المللی باید به خاطر آنها و به خاطر بیشمار ایرانیان دیگر اطمینان یابد که تمرکز روی ایران فقط به طرحهای هسته یی آن محدود نیست، بلکه روی حقوق بشر مردم ایران هم متمرکز است.

به‌رێزان به‌ پێی هه‌والێکی زۆر ناخوشه‌وه‌ پێمان راگه‌یێنراوه‌ که‌ تورکه‌ فاشیسته‌کان بریاریان داوه‌ که‌ ئاڵای کوردستان(به‌هه‌شتی سه‌ر ڕوی زه‌مین) له‌ فه‌یسبوک و له‌ زورێک له‌ بنکه‌ جیاجیاکانی ئینتێرنێت دا لا ببرێت ، وه‌رن با ئێمه‌ش به‌بونه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زای خومان له‌ دژی ئه‌م دوژمنه‌،ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئالای کوردستان بکه‌ین به‌ وێنه‌ی... پرۆفایله‌که‌مان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک و نیشانیان بده‌ین که تا ئه‌و کاته‌ی ژیان هه‌یه‌ کوردیش ده‌بێت و که‌س ناتوانێت بۆنمان ره‌ت بکاته‌وه‌.
بژی کورد بژی کوردستان
------------------------------------------

درێژ کردنه‌وه‌ی قۆناغی بێچالاکی

Imageبینه‌رانی هێژا، ئه‌و لێدوانه‌ی که‌ ڕای گشتی جیهان چاوه‌ڕوانی بوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراکۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان 'که‌جه‌که‌' له‌پێناو چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد به‌ڕێبازی.
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان 'که‌جه‌که‌' له‌پێناو چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد به‌ڕێبازی ئاشتیانه‌، قۆناغی بێچالاکی تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2011 درێژ کرده‌وه‌.
که‌جه‌که‌ ده‌ستنیشانی کرد که‌ له‌ وه‌رگرتنی بڕیارێکی به‌و شێوه‌یه‌ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لێکی تر بۆ ئاشتی، ڕۆڵی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان زۆر گرنگه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌کانی گه‌ریلا هیچ چالاکییه‌کی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن.
که‌جه‌که‌ هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان ڕوونه‌دات، پێویسته‌ ده‌وڵه‌تیش کۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی بێنێ.
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که‌، ئه‌مڕۆ لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکرده‌وه‌ و به‌بیریدینێته‌وه‌ که‌ له‌و کاته‌وه‌ی بڕیاری بێچالاکی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، حوکمه‌تی ئاکه‌په‌ هیچ هه‌نگاوێکی به‌ر‌چاو که‌ مرۆڤ باوه‌ری پێبکات، هه‌ڵنه‌گرتووه‌. هه‌رچه‌ند ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کان که‌مبونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دیسان دریژه‌یان هه‌بووه‌ و گوشاره‌کان له‌سه‌ر سیاسه‌تی دێموکراتیک به‌رده‌وام بوو.
ته‌نیا هه‌نگاوی ئه‌رینی ئه‌و قۆناغه‌، به‌رده‌وامبوونی چاوپێکه‌وتنه‌کان بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
که‌جه‌که‌ ده‌ستنیشانی ده‌کات که‌ حوکومه‌تی ئاکه‌په‌، له‌دڵه‌وه‌ و به‌شیوه‌یه‌کی ئه‌رێنی وڵامی داواکارییه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، پرسی کورد له‌ ڕۆژه‌ڤدا مایه‌وه‌ و ڕای گشتیش گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کات.
له‌ناو ده‌وڵه‌تدا هه‌ندێ لایه‌ن که‌ لایه‌نگیری چاره‌سه‌ری دێموکراتیک و ئاشتیانه‌ ده‌که‌ن هه‌ن و ئه‌وش هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه‌.
که‌جه‌که‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌دا، تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌پێناو هاندانی ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ چاره‌سه‌ری پرسی کوردیان ده‌وێ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌یامێکی به‌رفراوانی ئاراسته‌ی ئه‌وان کردووه‌.
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بری که‌جه‌که سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نوسێت:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شێواز و زهنییه‌تی ئاکه‌په‌ به‌گوێره‌ی چاره‌سه‌ر و دێموکراسیه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی پێواژۆی چاره‌سه‌ری دێموکراتیانه جێگیر ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانتاری له‌ تورکیا له‌ هه‌لومه‌رجیکی ئارامدا به‌ڕیوه‌بچن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی خۆمان له‌ ئاست گه‌له‌که‌مان پێکهێنابێت، له‌ ئێستا به‌داوه‌ بڕیاری بێچالاکی تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2011 درێژ ده‌که‌ینه‌وه‌.
که‌جه‌که‌ ده‌ستنیشانی کرد له‌و قۆناغه‌دا هێزه‌کانی گه‌ریلا هیچ چاڵاکییه‌کی گه‌ریلایی ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی له‌ناوبردنیش، مافی خۆپاراستن و وڵامدانه‌وه‌ به‌کار دێنن.
که‌جه‌که‌ په‌یامێکی به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌دات:
ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌کان، بریاری بێچالاکی ته‌نگه‌تاو بکه‌ن، ئه‌و کات به‌ گوێره‌ی قۆناغه‌که‌ ڕه‌وشه‌که‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنینه‌وه‌‌ و به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت:
بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌وبه‌دوا شه‌ڕ ڕوونه‌دا و مرۆڤه‌کان نه‌مرن، ده‌بێ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت، کۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌کانی خۆیان بێنن. ده‌بێ ئه‌و گوشارانه‌ی ڕێ له‌به‌رده‌م ئاڵۆزی ده‌که‌نه‌وه‌، کۆتاییان پیبێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ وه‌رگه‌ڕیته‌ ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یی، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیش به‌پێی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ بجوڵێته‌وه‌.
که‌جه‌ک ده‌ستنیشانی کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ئه‌وه‌ی که‌وتۆته‌ سه‌ر شانیان ئه‌نجامیان داوه‌ و چه‌ند داواکارییه‌ک ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کاته‌وه‌ له‌وانه‌:
ده‌بێ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌کان کۆتاییان پێبێت
سیاسه‌تمه‌دارانی کورد که‌ به‌شیوه‌یه‌کی ناهه‌ق گیراون، ئازاد بکرێن
بۆ ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان به‌شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری ئه‌و پێواژۆیه‌ ببێت، پێوسته‌ ڕێگای له‌به‌رده‌م بکرێته‌وه و ئه‌و دیالۆگه‌ی هه‌یه‌ درێژه‌ی پێبدرێت و وه‌رچه‌رخێته‌ دانوستان.
‌بۆ پێشکه‌وتنی پێواژۆکه‌، کۆمیسیۆنی کلێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕاستییه‌کان دابمه‌زرێندرێت.
ڕێژه‌ی پێوانه‌یی له‌سه‌دا ده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ له‌ هیج شوێنێکی جیهاندا نییه‌، که‌م بکرێته‌وه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر