31 / 10 / 2010
به‌یان - هه‌واڵی تایبه‌ت: ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران که هاوکات نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه له یه‌کێک له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق ده‌کات، به هۆی ئاشکرا بوونی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنه ئه‌ندامی حدکا، شوێنی کاره‌که‌ی جێ ده‌هێڵێ و راده‌کات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حدکا، که ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی بۆ کاروباری نیشته‌جێ بوون له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیداره حیزبییه‌کان رووی تێ ده‌که‌ن، له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یبووه، که‌ڵکی وه‌رگرتووه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێکی حدکا.
پاش ئه‌وه‌ی مێردی یه‌ک له‌و ژنانه که په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ی حدکا هه‌بووه، به هه‌ڵکه‌وت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی بۆ ئاشکرا ده‌بێت، په‌نا بۆ خزمێکی خۆی ده‌بات که ئه‌ویش ئه‌ندامێکی حدکایه. ئه‌وان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستێکیان دا، ده‌چنه سه‌ر بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حدکا و به هه‌ڵچوون و توڕه‌ییه‌وه ده‌رگا به‌و به‌رپرسه‌ی حدکا ده‌گرن و داوا ده‌که‌ن بێته ده‌ره‌وه. هاوکات په‌لاماری نیگههبانهکهی ئه‌و بنکه‌یه ده‌ده‌ن. به‌رپرسه‌که‌ی حدکا که خۆی ده‌زانێ چی قهوماندوه له ده‌رگایه‌کیتری بنکه‌که‌وه، راده‌کات و خۆی ده‌گه‌یێنێته یه‌کێک له بنکه حیزبیه‌کانی ده‌وروبه‌ر و پاشان له‌وێشه‌وه، خۆ ده‌گه‌یه‌نێته کۆیه بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا.
رۆژێ پاش ئه‌و رووداوه، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و بنکه‌یه و ده‌رگایان به‌و به‌رپرسه گرتبوو، له لایان 2 که‌سه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حدکا، وێڕای پشت راست کردنه‌وه‌ی راستی ئه‌م رووداوه، به "به‌یان"ی راگه‌یاند که ئه‌و دوو که‌سه‌ی ته‌قه‌یان کردووه، پێشمه‌رگه‌ی حدکان و ده‌ست به جێ پاش ته‌قه‌که له لایان ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه گیراون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که یه‌کێک له خاوه‌ن کیشه‌کان، بۆ ده‌ربڕینی سکاڵا له‌و به‌رپرسه‌ی حدکا، خۆی گه‌یاندۆته سکرتێری گشتی حدکا و داوای سزادانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی کردووه. به‌لام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی له سه‌ر نه‌دراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌و به‌رپرسه‌ی حدکا، له smsه‌کانی دا بۆ ئه‌و ژنانه که یه‌کیان 85 دانه‌یه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون که" ده‌یانگه‌یه‌نێته ئوروپا" و "قه‌سر و ته‌لار"یان بۆ ساز ده‌کات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه له ئاکامی ئاشکرا بوونی په‌یوه‌ندییه ناشه‌رعییه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حدکا له‌گه‌ڵ 3 له‌و ژنانه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه، خێزانێکیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ته‌ڵاق که‌وتۆته به‌ینه‌وه، یه‌کیان له کێشه و قڕهدان و خێزانێکیان خۆی ته‌حویلی ئێران داوه‌ته‌وه.
ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزب و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م کێشه‌یه‌دان و شوێنی ژیان و کاریان به ورده‌کاری رووداوه‌که‌وه لای "به‌یان" پارێزراوه.
ماوه‌ته‌وه بگوترێ هه‌زار ره‌حمه‌ت له مامۆستا عه‌لادین سجادی که له کتێبه به ناوبانگه‌که‌ی دا، "رشته‌ی مرواری" چیرۆکێکی خۆشی له‌سه‌ر "قه‌سر ساز کردن" و"وه‌ستای قه‌سران" گێڕاوه‌ته‌وه.
هاهاهاهاهاهاهاها
به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی ده‌نگه‌کان له‌وانه‌یه له ڕێگای ته‌له‌فونه‌کانه‌وه بێت
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م لینکه کلیک به‌کن
http://beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=1152
/////////////////////////////
ژمارە 17ی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بلاوكرایەوە
//////////////////////////////////
په‌كه‌كه: چه‌كدارانى ئه‌نسار ئیسلام له قه‌ندیل ده‌ستگیر نه‌كراون
رووداونێت-بنارى قه‌ندیل
به‌رپرسێكی په‌كه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له راگه‌یاندنه‌كانى ناوه‌خۆ و بیانی‌دا هاتووه گوایه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى گرووپى ئه‌نسار ئیسلام له بنارى قه‌ندیل له‌لایه‌ن پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
رۆژوڵات به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق (كه‌جه‌كه) به(رووداونێت)ى راگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵانه سه‌رله‌به‌رى ناڕاستن، تا ئێستا په‌كه‌كه هیچ چه‌كدارێكى ئه‌نسار ئیسلامى ده‌ستگیر نه‌كردووه، جگه له په‌كه‌كه هیچ چه‌كدارێكى دیكه‌ش له قه‌ندیل بوونیان نییه".
له‌باره‌ى كۆتاییهاتنى واده‌ى ئاگربه‌ستى یه‌كلایه‌نه‌ى په‌كه‌كه‌شه‌وه، رۆژوڵات گوتى "تا ئێستا هیچ بریارێك نه‌دراوه، ئاخۆ ئاگربه‌ست دێته شكاندن یان درێژ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی سه‌رۆكایه‌تى كۆما جڤاكێن كوردستان ده‌كه‌ین بۆ دوایین بریار له‌مباره‌یه‌وه".
http://rudaw.net/kurdish/index.php/kurdistani/3864.html
///////////////////////////
زن جوانی در ارومیه توسط جوانان قیام از دستگیری نجات یافت
عراق برای غرامت ایران شرط گذاشت
سایت تابناک: روزنامه آرمان نوشت: شنیده شد که دفتر نمایندگی سازمان ملل متحد در بغداد اعلام کرد :تایید پرداخت غرامت جنگی توسط عراق به ایران، از اختیارات شورای امنیت است.
به گزارش عصر ایران به نقل از روزنامه الصباح چاپ بغداد، "اد ملکرت" رئیس دفتر سازمان ملل متحد در بغداد، مطالبات ایران از عراق برای پرداخت غرامت جنگ هشت ساله را در گرو تصمیم گیری و صدور قطعنامه شورای امنیت سازمان ملل متحد دانست و گفت: دفتر نمایندگی سازمان ملل متحد در عراق صلاحیت و اختیار بررسی درخواست ایران برای دریافت غرامت جنگی از عراق را ندارد .
این مسئله جز‌و اختیارات شورای امنیت است.
//////////////////
محکومیت یک شهروند بانه ای به زندان
آژانس خبری موکریان
سرویس حقوق بشر
یک شهروند اهل بانه به نام علی قادری از سوی دادگاه انقلاب اسلامی به زندان محکوم شد.
به گزارش خبرنگار آژانس خبری موکریان در سقز ، علی قادری که حدود دو ماه پیش از طرف نیروهای امنیتی در بانه دستگیر شده بود در دو پرونده جداگانه از سوی دادگاه انقلاب سقز به اتهام همکاری با احزاب مخالف به چهار سال حبس و از طرف دادگاه عمومی به اتهام عبور غیرقانونی از مرز به سه ماه زندان محکوم شد.
گفتنی است نامبرده هم اکنون در زندان مرکزی سقز دوران محکومیت خود را سپری می نماید.
همچنین در خبری دیگر از سقز، روز گذشته دلیر روزگرد که چندی پیش بازداشت شده بود در دادگاه انقلاب سقز محاکمه شد.
////////////////////
بێ سه‌روشوێن بوونی دوو هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نیی کورد له شاری کامیاران رێنێسانس نیوز: 2010.10.31 - 23:33 دووچالاكی مه‌ده‌نیی شاری كامیاران، پاش هه‌وڵدان بۆ سازکردنی فیلمێکی دێکیۆمێنتی له سه‌ر ژیان و چالاکییه‌کانی مامۆستای له سێداره دراوی کورد مامۆستا "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر"، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه ئاشکرا ده‌بن و ده‌خرێنه ژێر گوشاره‌وه و ئێستاش دوای ئه‌و گوشارانه ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌که بێسه‌روشوێنن. به پێی هه‌واڵێک که به"رێنێسانس نیوز" گه‌یشتووه دوو هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نیی کورد به ناوه‌كانی، "قاسم وه‌یسی" و "فه‌رهاد فه‌لاحی" به تاوانی هه‌وڵدان بۆ ئاماده کردنی دکیۆمێنتێک له سه‌ر ژیان و چالاکییه‌کانی مامۆستای له سێداره‌دراوی کورد، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، بۆ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا ده‌بن و ده‌خرێنه ژێر گوشاره‌وه و ئێستاش ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه به‌دوای گوشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه، که‌س ئاگای له‌و دوو هه‌ڵسووڕاوه کورده نییه و بێ سه‌روشوێنن. به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، له‌م دواییانه‌دا قاسم وه‌یسی هاوڕێ له‌ته‌ک فه‌رهاد فه‌لاحی ده‌ستیان دابووه ئاماده‌كردنی فیلمێك له‌باره‌ی ژیان و كاره‌كانی مامۆستای ئیعدامكراوی کورد، مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ ئاماده‌کاریی پێویست سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌که‌ن. ئه‌و دوو چالاکه کورده هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا سه‌ردانی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كامیاران ده‌که‌ن بۆ ئاماده‌کاری و كۆكردنه‌وه‌ی دێكۆمێنت بۆ فیلمه‌که‌یان؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌وان ده‌بن و هه‌ربۆیه ناچار ده‌بن بۆ ده‌رباز کردنی خۆیان، ده‌ست به جێ ئاواییه‌كه به جێ بهێڵن. هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران، دواتر ههڵدهکوتێنه سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو چالاکه کورده له شاری کامیاران به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیان، به‌ڵام ئه‌وان له ماڵ نابن. به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، به‌دوای ئه‌و رووداوه كه‌س ئاگای له‌و دوو كه‌سه نابێ كه له كوێن و چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه. رێنێسانس نیوز بۆ ئه‌و هه‌واڵه به‌دواداچوونی کرد و به پێی زانیارییه‌کانی که وه ده‌ستی که‌وتوون ئه‌و دوو هه‌ڵسووڕاوه کورده له هاوڕێیانی نزیکی مامۆستای له سێداره‌دراوی کورد، فه‌رزادی کهمانگهرن که بۆ سازدانی فیلمێکی دێکیۆمێنتی توانیبوویان چه‌ند وتووێژێکیش وه‌ک دێکیۆمێنت تۆمار بکه‌ن. سه‌رچاوه‌که‌ی رێنێسانس نیوز هه‌روه‌ها روونی کرده‌وه که له ئه‌نجامی هه‌ڵکوتانی هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کامیاران بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو هه‌ڵسووڕاوه کورده، ماڵه‌کانیان ده‌پشکنرێت و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له کەرەستەی کاریان لێ زه‌وت ده‌کرێ. قاسم وه‌یسی کارناسی زمان و وێژه‌ی فارسی و له هه‌ڵسووڕاونی مه‌ده‌نی کورده له شاری کامیاران. ناوبراو له‌و بیاڤه‌دا و له بواری نووسین و وه‌رگێڕان خاوه‌ن كۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه. چالاکییه‌کانی قاسم وه‌یسی له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا له‌بواری فیلمسازیهوه چڕ بوونه‌وه و ناوبراو له‌و بواره‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی وه‌ک، كورته فیلمی "نیم" له سه‌ر مژاری هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له نێوان ژن و پیاو، دێکۆمێنتی "سوارێك به‌ره‌و ئێواره" و كورته فیلمی "گۆم" که کاری نووسینی سیناریۆهکهی ئه‌نجامداوه، هێنایه نێو دنیای فیلمی کوردییه‌وه. "فه‌رهاد فه‌لاحی"یش خوێندكاری به‌شی سینه‌مایه له زانكۆی كه‌ره‌ج و ئه‌ركی كامێرامانی زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی قاسم وه‌یسیی له ئه‌ستۆ بووه. جێی ئاماژه‌یه که پێشتریش له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی رابردوو" سه‌ما به‌همه‌نی" خه‌ڵکی "به‌نده‌ر عه‌بباس" و چالاکی بواری مافی مرۆڤیش به تاوانی هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌کردنی فیلمێکی دێکیۆمێنتی له سه‌ر ژیانی مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو و له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه وێڕای قه‌ده‌غه‌کرانی بۆ هاتوچوو له کوردستان، به 3 ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراویش مه‌حکووم کرا. /////////////////////////// سارا پیلێن ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى به بێ بنه‌ما زانى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر