Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آذر ۱, دوشنبه

ئیسرائیل: شه‌رى داهاتوومان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ



ئیسرائیل: شه‌رى داهاتوومان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ
سه‌رۆكى پێشووى سازمانى زانیارى ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌راپۆرتێكى ئه‌منیه‌تى گووتى: ئێران وه‌كوو گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، ده‌توانێ بۆمبى ئه‌تۆمى دروست بكات و به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئیسرائیل له‌سێ به‌ره‌ ...له‌گه‌ڵ ئێران، حیزبولڵا و حه‌ماس ده‌بێ. ئاموس یادلین سه‌رۆكى پێشووى سازمانى ئیتلاعاتى ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كومیاته‌ى پێوه‌ندییه‌ ده‌ره‌وه‌ییه‌كان و ئه‌منیه‌تى مه‌جلیس گووتى: رووبه‌رووبوونه‌وه‌ و شه‌رى داهاتووى ئیسرائیل له‌ چه‌ندین به‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئێران و حیزبولڵا وه‌كوو سه‌ره‌كى ترین دژمنانى ده‌بێ. یادلین ئاشكراى كرد كه‌ ئه‌و شه‌ره‌ به‌ راده‌یێك قوربانى ده‌بێ كه‌ له‌گه‌ڵ هیچكام له‌ شه‌ره‌كان به‌راورد ناكرێ. ناوبراو پێى داگرت كه‌ هیمنى ئێستا نابێ ببێته‌ هۆى فریوخواردنى ئیسرائیل چوونكه‌ ئێران و حیزبوڵلا و سوریه‌ له‌حالى به‌هێز كردنى خۆیانن. به‌ پێى ووته‌ى ناوبراو رژیمى ئێران له‌ئێستا دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر وه‌لاتانى عه‌ره‌بی و ئیسرائیل.
////////////////////////
"نفره‌ت له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی
ره‌خنه‌یه‌کی سه‌ر ئاواڵه‌ روو له‌ ئه‌ندامان و‌ سه‌رکرده‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌ختیار بلووری

ویرای سلاو و رێز له‌ خه‌بات و تیکۆشانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سادقانه‌ هاتنه‌ ناو گۆره‌پانی شۆرش دژ به‌ سپای کۆماری ئیسلامی و گیانیان له‌ ریگای ئازادی و سه‌ربه‌ستی خه‌لکی کوردستان به‌خت کرد.
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ زیندانە‌کانی ورمی، ته‌وریز، مه‌هاباد، سنه‌، کرماشان و تاران گیانی ئازیزیان فیدا کرد،یان ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ شه‌ر دژ به‌ داگیرکه‌ر دا له‌ شه‌ری 3 مانگه‌ی شاری مه‌هاباد، شه‌ری 28 رۆژه‌ی شاری سنه‌، شه‌ری 3 هه‌فته‌ی شاری سه‌قز دژ به‌ فتواکه‌ی خۆمه‌ینی وه‌ بنی‌سه‌در راوستان. ئه‌وان ئه‌و ئازیزانه‌ میژویه‌کی سه‌ربه‌رزانه‌یان له‌ شۆرش و خه‌باتی گه‌لی کورد دا بۆ ئیمه تۆمار کردووه‌.‌ ئه‌وان ده‌بێ بۆ هەتاهه‌تایه‌ رێزیان لێ بگیرێ.
پێم خۆشه‌ دوای چه‌ند سال تێپه‌ر بوون به‌ سه‌ر شه‌ڕێکی ماڵ ویرانکه‌ر دژ به‌ چینی چه‌وساوه‌ و نه‌ته‌وه‌ی کورد ره‌خنه‌یکی دڵسۆزانه‌ ئاراسته‌ی نه‌سلی یه‌کی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌تایبه‌ت کومه‌له‌ و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بکه‌م.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی راکیشا بۆ ئه‌و باسه‌ و نووسینی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌، سه‌رلێ شیواوی به‌شیک ئه‌ندامان و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبانه‌یه‌ که‌ زۆر ناوه‌ستایانه‌ دژ به‌ به‌رژه‌ونده‌کانی باڵای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌جووڵێنه‌وه‌.‌ پێم خۆشه‌ پێیان بڵێمه‌وه‌ که‌ کۆمه‌لگای کوردستان دوژمنی لاوه‌کی زۆره‌ به‌سه‌ خو‌ێنی خۆتان له‌وه‌ تاڵتر مه‌که‌ن!
پاش تیپه‌ر بوونی 23 سال له‌ راگرتنی شه‌ری ناوخۆیی و میژویه‌کی پڕ له‌ که‌م و کوری ئه‌و‌ حیزبانه،‌ ئیستاکه‌ش ئێمه‌ نه‌مان دیت که‌ ئه‌وان راگه‌یاندنیکی ره‌خنه‌گرانه‌ له‌ خۆیان له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌وه‌ ئاراسته‌ی خه‌ڵک و ئه‌ندامانیان بکه‌ن، تا ئه‌و میکرۆبی ناو مێشکی خۆیان و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانیان پاک بێته‌وه‌. بیجگه‌ له‌ نۆسینی به‌شیک له‌ ئه‌ندامانی ژێری وه‌کوو کاک مه‌عرووف که‌عبی و کاک حاتم منبری و‌ چه‌ند به‌ریزی دیکه‌.
لیره‌دا پرسیاریک دێته‌ ئاراوه‌ که‌ تاوانی ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌رۆیی‌یانه‌ ده‌بێ کێ بیدا؟ ئیمه‌یه‌ک که‌ دوای چه‌ند سال له‌ تیپه‌ر بوونی ئه‌و شه‌ره‌ زیانباره‌ هاتینه‌ ناو حیزبه‌کانه‌وه‌ بۆ ده‌بێ پشتیوانی له‌ تاوانه‌کانی ئه‌وان بکه‌ین؟
زۆر به‌ راشکاوانه‌ ده‌ڵێم لێ نه‌زانی و ئیراده‌گه‌رایی به‌شیکی زۆر له‌ نه‌سلی یه‌کی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ره‌ن. هه‌ر کام له‌وانه‌ی که‌ یارمه‌تیان کرد یان سه‌نگه‌ریان گرت له‌ دژی یه‌ک، یان ئه‌وانه‌ی شه‌ره‌که‌یان رازانده‌وه به‌ ده‌ره‌جاتێک تاوانبارن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ تێز و ته‌حلیلیان بۆ دارشت، ئه‌وانه‌ی پێیان له‌ سه‌ر درێژه‌‌پێدانی داگرت، ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان هان دا تا خوێنی یه‌ک برێژن، واته‌ سه‌رکرده‌ نه‌زانه‌کانن ئه‌وان تاوانبارانی ئه‌سلین.
ئه‌گه‌ر به‌ریزان کاک عه‌بدوولای موعته‌دی، ئیبراهیم عه‌لیزاده‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵه‌کان داده‌پۆشن، یان کاک برایم چۆکه‌لی مه‌زلومی خۆی وه‌ هاواڵان دینیته‌ روو، هه‌موویان تاوانبارانێکن که‌ به‌لگه‌ی میژووییان له‌سه‌ره و له‌و تاوانانه‌ی خۆیان پاک نابنه‌وه‌‌.
به‌ بروای من به‌رێزان‌ عه‌بدوولای موهته‌دی، دوکتور قاسملۆ، ئیبراهیم عه‌لیزاده‌، دوکتور سادق شه‌رفکه‌ندی، به‌رێز عۆمه‌ری ئیلخانیزاده ‌و مۆستەفای هیجری وه‌ک یه‌ک هاو تاوان و به‌رپرسیارن له‌ ئاکامه‌ تاڵ و دڵته‌زێنه‌کانی شه‌ری ناوخۆیی.
من نامه‌وی بچمه‌ ناو داستان و به‌ شان و باڵی هیچکام له‌و حیزبانه‌ دا هه‌ڵ بلیم، چونکه‌ شه‌ری ناو خۆ هێنده‌ قێزەونه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سیک لایه‌نگری لیبکا تاوانباره. باشتر وایه‌ که‌ هه‌مووتان که‌مپینیکی داوای لیبوردن له‌ خه‌ڵکی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کۆردستان وه‌ری بخه‌ن تا به‌ڵکوو له‌ داهاتوو دا دایکانی رۆڵه‌ کوژراوی هه‌ناسه‌ ساردی گه‌لی کوردتان لێ خۆش بێ.
ئیستاکه‌ش ئه‌و بانگه‌وازه‌ پر قین و رق و نفره‌ت و کویرانه‌ی ده‌نگی شۆرشی ئیران و ‌ ده‌نگی کوردستانی ئیران به‌ ده‌نگی کاک حه‌مه‌ی که‌مالی و کاک ئه‌حمەد شیربه‌گی له‌ گویمان دا وه‌ک کابووسێکی ناخۆش ده‌زرینگیته‌وه‌ که‌ چۆن دژ به‌ یه‌کترین وه‌کوو شێر ده‌تان نرکاند! دروست هه‌ر ئه‌و کاتیش، دۆژمن شیرینی ده‌به‌خشێوه‌ و به‌ ئه‌قلی سووکتان پێ‌ده‌که‌نی.
پرسیاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ له‌و شه‌ره‌ دا چه‌ند‌ قازانجتان به‌خشی به‌ خۆتان و گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لات؟ له‌وانەیه‌ کۆمه‌ڵه‌ ئیدیعای ئه‌وه‌ بکا که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ‌ سه‌ره‌ڕۆیی حیزبی دیموکرات که‌ چاوی به‌رایی نه‌ده‌دا هیچ گرووپ و حیزبی دیکه‌ ببینێ ئه‌و شه‌ره‌یان ئیدامه‌ داوه‌ و ئاژوانی یه‌ک و دوویان خۆلقاند و هیتر...
یان به‌ریزانی حیزبی دیمۆکرات بڵێن ئیمه‌ دیفاعمان له‌ نه‌ته‌وەی کورد دژ به‌ پۆلپۆتێکان کردووه‌. (له‌ وته‌کانی دوکتور قاسملۆ دژ به‌ کۆمه‌ڵه‌).‌ ئێمه‌ نه‌مان هیشتۆوه‌ کۆمه‌له‌ فارسه‌کان بێنیته‌ ناو کوردستان!
هه‌ردووکی ئەو‌ ده‌لیلانه‌ بایی ئه‌وه‌ نه‌بوون که‌ چۆله‌که‌یه‌کیشی له‌سه‌ر بکۆژرێ، ئه‌وه‌ی که‌ ئیوه‌ له‌و کاتدا تێی‌نه‌گیشتبوون ئه‌وه‌ بۆ که‌ ئه‌وه‌ ته‌رح و سناریۆی دارێژراوی کۆماری ئیسلامی بوو به‌ ده‌ستی خۆتان ئیجرا ‌کرا.
سال هات ۆ سال رۆیشت بێ‌ده‌نگی له‌و تاوانانه‌ هه‌ر وا له‌ جیگای خۆی قه‌تیس مایه‌وه‌. شه‌ر کۆتایی پی نه‌هاتوه.‌ کۆردستان ئیستا پیویستی به‌ به‌‌ته‌جربه‌‌ترین و ئا‌زاترین پیشمه‌رگه‌کانه‌ به‌لام هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌قڵ و بیری ئه‌وان دژ به‌ داگیرکه‌ر ناکا! ‌هێندێک به‌رێز هه‌ن هه‌تا ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا شه‌ری ناوخۆییمان پێ تازه‌ ‌که‌نه‌وه‌ و جاریکی دیکه‌ش‌ مه‌شخلی شه‌ری کۆمه‌ڵه‌ و‌ حیزبی دیموکرات په‌نجه‌ی له‌ دڵ و ده‌روونی دایکانی جه‌رگ سووتاو هه‌ڵسوێته‌وه‌. ده‌بێ ئێوه ‌چه‌نده‌ بێ ئه‌قڵ و چه‌نده‌ بێ ره‌حم بن که‌ به‌ بێ ده‌نگی و ره‌خنه‌ نه‌گرتن له‌ خۆتان و رابردووتان، سه‌ودایه‌کی ئاوا قێزه‌ونتان دژ به‌ خه‌ڵکی کورد له‌ دڵ و مێشکتان دا حه‌شارداوه‌.
به‌ڵام ده‌بێ بڵێم به‌ خۆشحالیوه، خه‌یاڵتان ئه‌مجار خاوه‌.‌ خه‌ڵکی کورد و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئێستا و قه‌دیمی کۆمه‌ڵه‌ و حیزب نفره‌ت له‌و شه‌ره‌ و ئاکامه‌کانی ده‌کات و وه‌ك په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شی مێژووی زیندووی خه‌باتی کوردی چاو لێ ده‌کات. بۆ ئێوه‌ش وا باشتره‌ ئه‌و رووسته‌میه‌ هه‌ڵگرن تا دژ به‌ داگیرکه‌ر له‌ کاری خه‌ن نه‌ک گه‌مژانه‌ دژ خۆتان...
له‌ کۆتایی دا ده‌ڵێم له‌ گه‌ل رێزم بۆ ماندوو بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌موو کاتیک دژ به‌ سیاسه‌ته‌کانی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی کۆماری ئیسلامی بوون، وه‌رن ئه‌م جار ئه‌قلی نه‌ته‌وه‌ییتان به‌کار بێنن و به‌ پلاتفۆرمی هاوبه‌ش و ئاشکرا دژ به‌ به‌کار هینانی چه‌ک روو به‌ یه‌ک، نیشان بده‌ن لانی که‌م رازی نابن تا ئه‌و سناریۆ تاڵانه‌ی رابردوو دووپات بکرێته‌وه‌.
له‌ به‌شی دووهه‌میش دا کۆرته‌ باسیک له‌ سه‌ر شه‌ری ره‌به‌رایه‌تی شۆرشگیر وه‌ حیزبی دیمۆکرات ده‌نووسیم که‌ تاوانباره‌کان هه‌ر وا زیندوون به‌ڵام ئیمه‌ چاوپۆشیان لێده‌کین.
"نفره‌ت له‌ شه‌ری ناوخۆیی" با ببێ به‌ یه‌کیك له‌ دروشمه‌کانی سه‌ره‌کی خه‌ڵک و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان.
به‌ختیار بلووری 22.11.2010
-----------------------------------------
لانى كه‌م ٨٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئێران تووشی نه‌خۆشی ئیدز ی ئیسلامین
به‌ سه‌ره‌نج دان به‌ سه‌رژمێرى نوێ و ووته‌كانى وه‌زیرى بیهداشتى رژیمى ئێران ده‌بێ تووش بووان به‌ نه‌خۆشی ئیدز زیاتر له‌ ٨٠ هه‌زار كه‌س بێت كه‌ له‌ونێوه‌دا له‌چواربه‌ش به‌شێكیان ناسراون. له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌زیرى بێهداشت سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌ستاندنى ...

نه‌خۆشی ئیدز له‌ رێگه‌ى پێوه‌ندى جینسیه‌وه‌ وریایی دا، رۆژى شه‌ممه‌ ٢٩ى خه‌زه‌ڵوه‌ر دوایین راپۆرتى چوونیه‌تى بارودۆخى ئیدز له‌ ٣ مانگه‌ى دووهه‌مى ساڵى ١٣٨٩ له‌ ئێران راگه‌یه‌ندرا. به‌ پێى ئه‌و سه‌رژمێرییانه‌ تا سه‌ره‌تاى مانگى ره‌زبه‌رى ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ٢١ هه‌زار و ٨٩٠ كه‌س نه‌خۆشی تووش بوو به‌ ئیدز ناسرابوو كه‌ ٢/٩٢ له‌سه‌د پیاوان و ٨/٧ له‌سه‌د ژنانبوونه‌.تا ئێستا ٢٦٠٣تووش بوو به‌ ئیدز ناسراوه‌ و ٣٩٢٧ كه‌سیش مردوون. به‌ پێى سه‌رژمێرییه‌ جیهانیه‌كان ده‌بێ سه‌رژمێرییه‌ راسته‌كان ٤ به‌رانبه‌ر بكرێنه‌وه‌ له‌و ئامارانه‌ى وه‌ده‌ست كه‌وتوون و به‌و پێه‌ش نزیك به‌ ٨٠ هه‌زار كه‌س له‌ئێران نه‌خۆشی ئیدزیان هه‌یه‌ كه‌ هێشتا سێ به‌شیان نه‌ناسراون.
//////////////////////////////
كۆیە هەزاران سڵاوی پاك بۆ مامۆستا جووەكانی خۆی دەنێرێ
باكوری: لەبەر وشەی (ئیسرائیل) زۆر ناخۆشیم بەدەست حكوومەتەكانی عێراقەوە بینیوە
ئەمجارەیان چاوپێكەوتنەكەمان تایبەتی و خۆمالی دەبێ، ئەویش لەگەڵ مامۆستا باكــوری لە شاری هەولێر.
ئازاد:- مامۆستا باكوری، هەرچەندە هەموو كوردێكی مۆسیقادۆست وگوێگری گۆرانی و خوێندەواران و روناكبیران ئێوە دەناسن، بەڵام وەك نەریتێكی رۆژنامەوانی خۆتان بۆ گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بناسێنن،
باكوری: ناوی تەواوم (ئا‌ندریۆس ئیسرائیل خەمۆ)یە، بەڵام وەك هونەرمەندێكی مۆسیقار و گۆرانیبێژ بە ناسناوی (باكوری) ناسراوم و لە شاری ( كۆیە) كە قەزایەكە سەر بە لیوا (واتە پارێزگا)ی هەولێرە، لە دایك بـــووم.
بۆ خۆینده‌نه‌وه‌ی زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌م لینکه‌ کلیک بکه‌ن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر