عه‌یبدار و شه‌رماوی ! ژوان فارووق کەریم
به‌راستی ئەبێ تاکه‌ی بینه‌ر و بیسه‌ری ئه‌و رووداوه شه‌رماوی و جگه‌ر برانه
بین که رۆژانه لێره و له‌وێ، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ماندا رووده‌ده‌ن و به‌ناوی به‌رگری له شه‌ره‌ف و نامووس و حه‌یا، باوه‌ڕ و متمانه‌ی تهواوتیمان عه‌یبدار و شه‌رماوی بکه‌ین؟.
تاکه‌ی وابزانین که خۆشه‌ویستی دوومرۆڤ که به هه‌موو هه‌ست و سۆزی خۆیان ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه که له داوێنی سروشتی پاکی و جوانی و خۆشه‌ویستی دا، پارێزه‌ری عەشق و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان بۆ یه‌کتری بن، بەڵام بە داخەکی زۆرەوە بە مایه‌ی شەرمەزاری و سهرلهنگی لە لایان کەس و کاریانەوە دائەنرێت و پاداشتی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی دوور له رق و دوودڵی،دیسان بە داخ و ئەسفێکی زۆر و دڵتەزێنەوە کوشتن و له ناو چونه؟
به‌راستی تاکه‌ی ده‌بێ کیژ و ئافره‌تانمان له جیاتی شادی و هیوا و ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه، رووله که‌س و کاریان بکه‌ن و بلێن
من دوعایه‌کی ترم، سهنگسارم مه‌که‌ن! به گولله دابێژو سانێژم مه‌که‌ن، عیسا ئاسا به خاچی تۆڵه‌وه ئاوێزانم مه‌که‌ن!
ڕه‌نگی تابلۆکانم لێڵ مه‌که‌ن. من ماسیم مه‌مکه‌ن به نێچیری قولاپتان!
من بهرخۆلهم چه‌قۆی تیژ له گه‌ردنی ساوام مه‌نێن! وه‌ک لافاو رامالم مه‌ده‌ن. وه‌ک بورکان مهم سوتێنن! وه‌ک بومه‌له‌رزه خانووچکه‌ی هیوام مهروخێنن، لێم گه‌ڕێن با له کێڵگه‌ی ژیان له نێو گلێنه‌ی ناخم تۆوی خۆزگه‌کانم بچێنم! لێم گه‌ڕێن با ئه‌وین له نێو دوورگه‌ی شهونما هه‌لگرم، لێم گه‌ڕێن لێ....!؟
نفره‌ت له ژن کۆژان نفره‌ت له ئه‌و ئاینی وا ده‌ستۆری کۆشتنی ژنان ده‌دات .
ئاوڕدانه‌وه و سەرنج ڕاکێشان بۆ سه‌ر رووداو و کاره‌ساته جۆراو جۆرەکانی پڕ له هه‌ڵڵا وبگرهکانی ناو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌می ئێستادا، هانمان ئه‌دا که زۆر به‌وردی و واقعبینیانهوه بیان خوێنین و له هۆکار وئهسبابی ئه‌و روداوانه، چە رووداوی ئه‌رێنی و چە رووداوی نه‌رێنی، بەکۆڵینەوە و بزانین ڕەگ و ریشه‌و سه‌رچاوه‌یان له کویوهدێت و بهرهوچە ئاقارێک دا ده‌ڕۆن. رووداوه‌کان زۆر و زهوندن وئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له سه‌ریان هه‌لوێسته به‌که‌ین و یەک یەک بخه‌ینه به‌ر سه‌رنج و هه‌رکامیان له شوێن و جێگای خۆێدا باس بکه‌ین، چونکه هه‌رکام ده‌بێ به‌شێوه‌ێکی جیاواز تاوتوێ بکرێن و هه‌ڵسه‌نگێندرێن. ئه‌و روودا و بابه‌تێ که ده‌مانه‌وێت لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، بابه‌تی توند‌و تیژی له دژی ژنان و به‌ر گرتن له هه‌ست و سۆزی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌کتری له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به گشتی و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا به‌تایبه‌تی
له‌کۆمه‌ڵگا به‌خته‌وه‌ر و پیشکه‌وتوه‌کاندا، ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که له ڕوتی به‌ره‌وسه‌رچوون و پێگه‌یشتینی خۆیاندا له ژێر سایه‌ی دیموکراسی و ئازادی تاک و مافی به‌رانبه‌ری هه‌ردوو ره‌گه‌زی ژن و پیاودا، خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری به به‌ردی بناخه‌ی کۆشکی به‌خته‌وه‌ری و ئارامی و ئۆقره‌یی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا ده‌ژمیردرێ . ئه‌وه‌ی که به مێشک و بیری تاک و کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌لاتدا نایه، کوشتنی مرۆڤ و رشتنی خوێنی مرۆڤه به‌ده‌ستی مرۆڤ، له سه‌ر ناموس ،شه‌ره‌ف، ئابرو و ...هتد. ئه‌وه‌ی بۆ مرۆڤه‌کان به‌شه‌ره‌ف و نامووس و سه‌رفرازی و ئازایه‌تی و پیاوه‌تی دێته ژمار، خزمه‌ت به نه‌ته‌وه و مرۆڤایه‌تی و نیشتمان و داهێنان و خۆشه‌ویستی و رێز بۆ یه‌کتر دانان و زانیاری کۆکردنه‌وه و زانست به‌خشینه به ده‌وروبه‌ر. به‌لام له‌کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو دیل و یەخسیر و ئه‌سیری ده‌ستی داب و نه‌ریته کۆن و زال بوون و ده‌سه‌لاتی به‌شێک له مرۆڤه‌کان به سه‌ر به‌شه‌که‌ی تردا‌و به‌که‌م و کورت دانانی
ره‌گه‌زی ژن له به‌رانبه‌ر ره‌گه‌زی پیاو دا، کۆمه‌ڵگای له نێو بازنە و جه‌قی نه‌گۆڕان و دواکه‌وتویی و نه‌ریته به‌ربه‌سته‌کاندا هێشتۆته‌وه و هه‌ر جۆره جوڵانەوە و هەنگاو نانێک بۆ ده‌رچوون له‌م چوار چێوه و جەغزانە، به لادان له نه‌ریت و دابی چه‌قیو ده‌ژمێردرێ و ده‌بیته مایه‌ی شه‌رم و سهرلهنگی بۆ تایه‌فه و که‌س وکار ونزیکان و ته‌نانه‌ت شار و گه‌ره‌ک و کۆڵان ، که کۆمه‌ڵگای ئێمه واته کۆمه‌ڵگای کورده‌وای له گێژوای ئه‌و دواکه‌وتویی و نهخوێنەواری و داب و نه‌ریتانه‌دا سه‌رگه‌ردانه و به شێوه‌ێک له ناو هه‌ست و خوێن و بیر و بۆچوونی ره‌گه‌زی پیاوماندا تهشهنەی کردوه که باوک و برا و که‌س و کار و ده‌مراستانی تایفە و عەشیرهت، ده‌ستیان به خۆێنی نزیکترین که‌سه‌کانی خۆیان سوور ده‌که‌ن . له کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری و نهخوێنەواری و ته‌ژی له هه‌ستی مه‌زن خوازی و بالاده‌ستی پیاوان، ژن نه‌ک هه‌ر به نیوه‌ی کۆمه‌ڵ نایاته ژمار بگره وه‌ک کێڵگه بۆ پیاوان دێنهژمار و هه‌ر جۆره هه‌ستێکی مرۆڤانه و هه‌ول دان بۆ ئه‌وین و خۆشه‌ویستی و دیاری کردنی ریگا و رێبازی ژیان به‌و
شێوه‌ی که بۆ خۆی ده‌یخوازێ و له دله‌وه حه‌زی پێیه‌تی، به قیمه‌تی گیانی ته‌واو ده‌بێ و له لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ره‌وه به لادان له ره‌وشت و نه‌ریت و مایه‌ی شهڕمهزاری و حیا چون و بێ نامووسی، سه‌یری ده‌کرێ و ده‌بێ بۆ کڕینه‌وه‌ی کرامت و شه‌ره‌ف و نامووس، خوێنی بڕژێ و میشکی بپژێ ۆ لابردنی ئه‌م بسته و ته‌وه‌ره و بۆ کۆتا کردنی ده‌ستی بێ به‌زه‌یی پیاو سالاری و بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری داب و نه‌ریته دژی مۆییهکان، بۆ گه‌یشتن به ئاوات و ئامانج له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا،ده‌بی پیش هه‌ر تاقم و کۆمه‌ڵێک چینی ژنان چە گه‌نج و چە لاو وچە به ته‌مه‌ن، به ئیمانێکی قایم به‌خۆیان بێنه مه‌یدانی فیر بوون و خوێنەواری و پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنه‌وه، رووبکه‌نه دنیای روناکبیری و خۆناسین و دیاری کردنی ماف و ئه‌رکه‌کانیان له کۆمه‌ڵدا، ده‌بێ پیاوانی خاوه‌ن ده‌روونی
مرۆفایه‌تی و خوێنەوار ده‌ستی پڕ له ئاوات و هیوای ژنان بگرن و به‌ره‌و شه‌قام و رچه‌ی به‌خته‌وه‌ری و شانازی مرۆڤایه‌تی رێنوێنیان بکه‌ن. به چاوی پڕ له رێزی مرۆڤانه لێیان بڕوانن و باوه‌ڕیان وابێ که کۆمه‌ڵگا له سه‌ر دوو پایه‌ی پته‌وی ژن و پیاو راوه‌ستاوه و لاواز بوون و بێ هیزبوونی هه‌ر کام له‌م دوو پاییه‌ی ده‌بێته هۆی داڕمان و کاول بوون و دوا کەوتنی کۆمەڵگا و نەبونی بهای مرۆڤایه‌تی. به‌تایبه‌ت ژنان ده‌بێ ڕێچکەێک بشکێنن و سۆڕشێکی رووناکبیری بەکەن بۆ کۆتایی هاتن بە پیشێلکاری مافه‌کانیان و ژێر پێنانی هه‌ست و داخوازیه‌کانیان و بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ی شیاوی مرۆڤی سه‌رده‌م، ڕوو له ده‌ورو به‌ر بکه‌ن و گۆڕانێکی بنه‌ره‌تی له ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی مرۆڤی ژنی کورددا بده‌ن
ژوان فارووق کەریم
--------------------------------------------
به‌شداریی جێگری سه‌رۆکی PAK له کۆنفرانسی "نا بۆ توندوتیژی له‌ناو خێزان و دژ به ئافره‌ت
"
کاتژمێر 10:00 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2 سه‌رماوه‌زی 2710 (23 نۆڤامبری 2010)، به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK و شاندێکی یاوه‌ری له شاری هه‌ولێر به‌شدارییان له کۆنفرانسی "نا بۆ توندوتیژی له‌ناو خێزان و دژ به ئافره‌ت"، کرد.
کۆنفرانسه‌که له ژێر چاودێریی به‌ڕێز د. که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان و به‌هاوبه‌شی له لایان تۆڕی یاسایی ئافره‌تانی کوردستان و رێکخراوی AGEF ی ئاڵمانییه‌وه رێکخراوبوو.
له ده‌سپێکی کۆنفرانسه‌که‌دا د. که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. پاشان شتێڤان بانتله کۆنسوڵی گشتی ئا‌ڵمانیا له هه‌ولێر وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی له‌مجۆره و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ی له کوردستاندا کرد. دوابه‌دوای ئه‌و کورته فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری به‌ناوی "ژبه‌ر چی؟" که له ئاماده‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له پارێزگای دهۆک-رێکخراوی مه‌ند بۆ یه‌کسانی، پێشکه‌ش کرا.
له ته‌وه‌رێکی دیکه له کۆنفرانسه‌که‌دا خاتوو شیرین ئامێدی سه‌رۆکی تۆڕی یاسایی ئافره‌تانی کوردستان وتارێکی له‌م رووه‌وه پێشکه‌ش کرد. له‌پاش ئه‌و هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان هایدی مێرک و پاتریسیا فیلیپ دوو بابه‌تیان سه‌باره‌ت به "گرفته‌کانی توندوتیژی و رێگای چاره‌سه‌ر" و "یاسای توندوتیژی ناو خێزان له ئا‌ڵمانیا"یان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
شایانی باسه، که ده‌سته‌یه‌کی 6 که‌سیی له به‌ڕێوه‌به‌ری و ئه‌ندامانی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان، به‌شدارییان له‌م کۆنفرانسه‌دا کرد و په‌یامێکیان به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها له په‌راوێزی کۆنفرانسه‌که‌دا چاویان که‌وت به ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی بۆ ئه‌م کۆنفرانسه بانگهێشت کاربوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
3 سه‌رماوه‌زی 2710
24 نۆڤامبری 2010
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر