له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ده‌زگای ئیسنای ئه‌مریكی ئه‌نجامییداوه ده‌ركه‌وتووه زۆر به‌كارهێنانی لاپ‌تۆپ ده‌بێته هۆی توانای له‌ده‌ستدانی منداڵ دروستكردن له پیاواندا.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گه‌رمایه‌ی له‌كاتی كارپێكردنی لاپتۆبدا بهرههمدێتو ده‌یداته‌وه، مه‌ترسی نه‌زۆكی له پیاواندا دروستده‌كات.
شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 29 پیاو ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 21 ساڵ تا 33 ساڵ بووه و هیچ نه‌خۆشییه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام دوای دوو ساڵ له به‌كارهێنانی لاپ‌تۆپ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندامی زاوزێیان لاوازبووه.
------------------------
فیسبووک به ته‌مای چییه؟
ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتی سویدی له‌م هه‌واڵه‌دا
باس له پێشه‌نگیه‌کی ئاڵۆزی دیکه‌ی فه‌یس بووک ده‌کات، که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سیسته‌مێکی نوێی په‌یوه‌ندی ده‌خاته به‌رده‌م به‌کارهێنه‌رانی. سیسته‌مه‌که کورته‌نامه و مه‌یڵ و فه‌یسبووک ( چات ) له خۆ ئه‌گرێت وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌یڵ ئه‌دره‌سێکی facobok.com@. وه‌ک یاهوو و هۆتمه‌یڵ.
ئه‌م سیسته‌مه نوێیه به‌دووره له سپام، به‌و پێیه‌ی که تۆ خۆت ئه‌و هاوڕێیانه‌ت ده‌ستنیشان ئه‌که‌یت که نامه‌ت بۆ ده‌نووسن.
له ڕابردوودا شاره‌زایان پێیان وابوو که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌یسبووک بۆ ڕکابه‌رێتی یاهوو و هۆتمه‌یڵ و هاوشێوه‌کانێتی، به‌ڵام Mark Zuckerberg مارک زهکبێرگ ی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووک به پێچه‌وانه‌وه دهیبینێی و ده‌ڵێ ئه‌مه سیسته‌مێکی ته‌واو نوێیه و جیاواز ده‌بێت له‌وانی دیکه.
وا ده‌رئه‌که‌وێت خزمه‌ته‌که به خۆڕایی نه‌بێت و ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن کۆنتۆیه‌کی جیاوازتریان هه‌بێت.
////////////////////////////////////////
دوابەدوای ئەوەی دەستەی بەڕێوبەری و پەرەپێدەری دابەشکردنی لینوکسی Fedora کە لەم وەشاندنەوە (۱٤) چیتر تووڵئامرازی پەلاماردەری Sqlninja لە کلیلەسەرچاوەکاندا وەکو بنەڕەت پشتگیری و پەخش نەکەن (هەروەها بەربەستی بکەن) . ئەمەش تەنها دورخستنەوەیەتی لەلیستی فیدۆرا و نەرمەکاڵاکانی(چونکە پەلامارەکانی ئەم تووڵئامرازە و زیانەکانی لەسەر شانی خۆیان لابەرن)، ئەگینا داگرتن و وەرگێرانی هەروەکو جارانە و یەکێکە لە کەرەستە خۆشەویستەکانی هاککردن و پەلامار SQL Server injection & takeover tool. ئەم هەنگاوەی دەستەی فیدۆرا، زۆر بەکارهێنەرانی تووڕەکردووە و ڕووبەڕوی ڕەخنەی توند لە ناوەوەی پڕۆژەکە بوەتەوە.
لەو بڕوایەی ئیتر هاکی پێنەکەن؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر