له ئاییی یارساندا بۆ هه‌ر که‌سێکی باوه‌ڕمه‌ند 6 ڕۆژ، ڕۆژوو گرتن له ساڵدا ده‌ستنیشان کراوه.
که به 3 ڕۆژی یه‌که‌می، ڕۆژووی" مه‌رنه‌وی" و سێ ڕۆژی دووایی به ڕۆژووی" قوڵتاس" ناودێر کراوه.
ڕۆژووی" قوڵتاس" یش دووابه‌دووای ڕۆژووی" مه‌رنه‌وی" ده‌ست پێده‌کات.
هۆکاری واجب بوونی ڕۆژی " مه‌رنه‌وی" یان ڕۆژووی غار ئه‌وه‌یه که به پێ سروودنامه‌کان، له کاتێکدا سۆڵتان ئێسحاق له‌گه‌ل 3 له یارانی به‌ره‌و گوندی شێخان کۆچ ده‌کات، له به‌رزه‌نجه براکانی که ئاڵای دژبه‌ری له گه‌ل سوڵتانیان هه‌ڵ کردبوو، به فه‌رمانده‌یی خێڵی" چیچه‌ک" سپایه‌ک پێک دینن و ده‌که‌ونه دووای سوڵتان.
به نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و سپایه، سوڵتان و یارانی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌شکه‌وتێک، که سپای خێڵی چیچه‌ک ئه‌شکه‌وته‌که گه‌مارۆ ده‌ده‌ن. له‌و ئه‌شکه‌وته سوڵتان و هاوڕێانی 3 شه‌و و ڕۆژ بێ ئاو وخواردن مانه‌وه تا له ڕۆژی سێیه‌مدا، هه‌واکه ده‌بێته تۆفانی و به‌و هۆکاره سپای" چیچه‌ک" له‌ناو ده‌چن. یارسانیان بۆ ڕێگرتن له‌و 3 ڕۆژه به فه‌رمانی سوڵتان ڕۆژوو ده‌گرن و ڕۆژی ئاخر ده‌ست ده‌ده‌نه جه‌ژن و شایی.

--------------------------------
پیرۆز بایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی" خاوه‌نکار"ی
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" په‌ژاک" به ده‌رکردنی لێدوانێک جه‌ژنی" خاوه‌نکار"ی له سه‌رجه‌م کوردانی یارسانی پیرۆز کردووه و ڕاده‌گه‌یه‌نێت:
ئایینی یاری وه‌ک یه‌کێک له ڕه‌سه‌نترین ئایینه کوردیه‌کان، هه‌ڵگری زۆرێک له به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی- کلتوری و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌رخۆدانی مێژووی گه‌لی کورده.
کوردیناسیونی" په‌ژاک" رایگه‌یاندووه:
ئایینی یاری له‌و ئایینانه‌یه که هێمای ڕۆحی ئازادیخوازی و به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مانه به درێژایی مێژوو و ته‌سلیم نه‌بوونیان له هه‌مبه‌ر هێرشی دۆژمنانه. پاراستنی نرخه ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که بێ بوونی ئه‌وانه ژیانی مانای نیه و ته‌نانه‌ت نامومکینه، له ئایینی پیرۆزی یاری و جه‌ژنه‌کانیدا ئاشکرایه. ڕحۆی یه‌کپارچه‌ی گه‌ل، دادوه‌ری، هاودڵی و هاریکاری له نێوانیان له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه ئایینیه‌کان ده‌گاته لووتکه و ئه‌مه له خۆیدا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێرشی نیزامی سه‌رمایه‌په‌ره‌ست که جیهانی تووسی قه‌یران کردووه ده‌بێته هێزی بنچیننه‌یی.
کوردیناسیونی په‌ژاک له به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه:
بانگی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییی له سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی یارسانه‌کان له‌و جه‌ژنه‌دا ده‌که‌ین. چوونکو جه‌وهه‌ری ئایین یاریش هه‌مان ڕۆحی یه‌کیه‌تی و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌یه بۆ گه‌یشتن به راستی و ئازادی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م کومه‌ڵکوژیه کلتوریه‌کان و سیاسه‌تی له ناوبردنی شوناس له سه‌ر پێ خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌و جۆره جه‌ژنانه‌یه. به تایبه‌تی پێویسته له‌و جه‌ژنه‌دا، یاد و بیره‌وه‌ری ڕوڵه قاره‌مانه‌کانی کوردستان که بۆ پاراستنی سۆننه‌ته به‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگه و به‌رز کردنه‌وه‌یان، خۆیان فیدا کردووه، به‌رز ڕابگرین.
په‌ژاک به‌و شێوه‌یه باس له گیان له ده‌ستدانی 5 گه‌ریلای کورد ده‌کات له هه‌ریمی داڵاهوو، که ناوه‌ندی ئایینی پیرۆزی یاریه:
گه‌ریلای گیان به‌ختکردووه" شاهین داڵاهو" له‌گه‌ل 4 هه‌ڤاڵیتری به ناوه‌کانی" حه‌کیم، زۆزان،نوپه‌لدا و خۆشمێر" له هه‌ریمی داڵاهوو که ناوه‌ندی ئایینی پیرۆزی یاریه، له به‌هاری ئه‌مساڵدا به پێ پیلانێک، که ده‌رمانداو کران‌و ژیانیان له ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها نرخه‌کانی ئایینی یاری له لایه‌ن ڕاگه‌یاندننه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه. مه‌به‌ست له‌و پیلانگێڕی و هێرشانه، زه‌ربه لێدان له په‌ژاک بوو و په‌ره‌پێدان به کێشه ئایینیه‌کان و له ناوبردنی کلتوری گه‌لی کورد به تایبه‌تی یارسانه‌کان.
پێویسته بزانرێت که به درێژایی مێژوو، به‌رده‌وام قاره‌مانانێک وه‌ک" شاهین" و هاڕێزانی بوون که رێگریان کردووه له له‌ناوچوونی نرخه‌کانی گه‌لی کورد و به هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ خۆڵقاندنی ژیانێکی ئازاد هه‌نگوایان ناوه.
جه‌ژنگه‌لێک وه‌ک، نه‌ورۆز، خاوندکار،پیرشالیار و جه‌ژنه‌کانیتری هێمای قاره‌مانی و فیداکاری و سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنناندا.
په‌ژاک که‌سایه‌تی گه‌ریلای گیانبه‌خت کردوو" شاهین" وه‌ک پێشاهه‌نگی سه‌رهه‌ڵدان و تێکۆشانی نۆی گه‌لی کورد و به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی یارسان ده‌زانێت که به گرێدانی نرخه پیرۆزه‌کانی ئایینی یاری به ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورده‌وه، بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی نرخه ڕه‌وشتی - کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی و دیموکراتیکی کۆمه‌ڵه‌گه.
کوردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" په‌ژاک" له کۆتاییدا جاریکی‌تر جه‌ژنی جووان و پڕ مانای خاوندکار له‌سه‌ر جه‌م که‌سایه‌تیه ئایینیه‌کانی یاری و به گه‌ستی یارسانه‌کان پیرۆز ده‌کات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر