3 / 11 / 2010
محەممەد حەکیمی: کرانەوەی دەفتەری پەیوەندی کورد، ئیسرائیل کۆتایی دێت و بەم پەیوەنديە نەهێنییەکانی نێوان ئیسرائیل و کورد پەرە دەسێنێت و ئێتر پەیوەندیەکان بە ئاشکرا دەبن و باردۆخی سیاسی کوردستان گۆرانی بە سەردا دێت و کەش و هەوا دەگۆڕدرێت، هەر چەن ئەم پێوەندیە برێک کێشە بۆ هەرێمی کۆردستان دەنێتەوە و. بەڵام هەنگاوێکیشە بەرەو سەربە خۆیی و هەر ئەوە بۆەتە ترس و دڵە راوکێ بۆ دەسەڵاتدا رانی رژێمی کۆماری ئیسلامی و هەر لەو پەیوەندەدا ئێران دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی دیکومنێک لە بەرێز مەلا مستەفا بارزانی و باردۆخی نێوان دوو وڵاتی ئاڵۆز کرد و بە پڕ و پاگەندە دەیەوێت بڵت کە کورد و یەهود هەر دوو هەر بۆ کوشتن باشە و جا ئێستا هەر کات بێت .
هەر لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە رژێمی کۆماری ئیسلامی لە تی وی خەبەری کە لە ئێران و جیهاندا دەبینرێت فیلمێکی لە سەر بەرێز مەلا مستەفا بارزانی رێبەری نەتەوەیی کورد بڵاو کردەوە، لەو فیلمەدا باس لە ژیان و شۆرش و پەیوەندی بەرێز مەلا مستەفا بارزانی دەکرێت . ئەو فیلمەدا بە ڕواڵەتی راپۆرت بڵاو کرایەوە تیایدا ئاماژە بە پەیوەندی نێوان مەلا مستەفا و ئیسرائیل لە شۆرشی ئەیلوول دەکات و هەر لە کاردانەوەی ئەو فیلمە و هەلویستی ئێران و ...رۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی رۆژنامەی خەبات وڵامی ئەو راپۆرتەیان بە توندی دایەوە و هێرشی زۆر توندیان کردە سەر رژێمی ئێران .
ئەگەر چی دوا بە دوای ئەم راپۆرتە رۆژنامە نووسانی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی هێرشیان کردە سەر رژێمی ئێران و باردۆخی نێوان دوو وڵات بەرەو گرژی و ئاڵوزی چوو هەر لەو پەیوەندیەدا دوکانیەکی رژێم لە هەولیر داخرا .
دەسەڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی دەڵێن ئەو دەفتەرە دەفتەری پارتیە و هەر وەها جم و جۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل نە تەنیا ئێرانی نیگەران کردوە بەڵکوو وڵاتە عەرەبیەکانیش کەوتنەتە مەکۆ مەکۆ و لە یەکەم کاردانوەدا ئەوە رژێمی ئێران بوو کە زۆر زوو کاردانەوەی خۆی لە مەڕ ئەو پرسە بە شێوەیەکی زۆر ناشرین دەربری و ترس دڵە ڕاوکێ خۆیان بە هەر شێوە کە بوو گەیاند بە رێبەرانی حکومەتی هەرێکی کوردستان و تا ئەو جێگایە چوونەتە پێشەوە کە بەڵێن ئەو دەفتەرە تەنیا دەفتەری پارتی نیە بەڵکوو دەفتەری کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانە و لەوە دەترسن کە بە هۆی سنووری هەرێمی کوردستانەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە سنووری ئێران بخرێتە ژێر چاودێری و ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە کە فڕۆکە خانەی هەریر دەکرێتەوە و ئێران لەوە دەترسێت کە لە بواری بازرگانی و شتی کەوە زەرەری زۆری لێ بکەوێت.
ئەمە لە لایەکەوە و لە لایەکی ترەوە میدیا عەرەبیەکان ناوە ناوە بڵاو دەکەنەوە کە گوایە هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل پەیوەندیەکی توند و تۆڵیان هەیە ، هەر چەن تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی چەندین جار ئەو پەیوەندیانەی بە ناراست لە قەڵەم داوە، بەڵام ئەوەی کە زۆر جێگای سەرنجە بۆ دەبێ کورد لە گەڵ ئیسرائیل پەیوەندی نەبێت ؟ بۆ دەبێ وڵاتیەک وەک فەلەستین داوای حکومەتی سەربەخۆ بکات ؟ بەڵام کوردستان بە 45 میلیون خەڵکەوە نەتوانێ داوای ئازادی و هەر وەها وڵاتی خۆی بکات؟
بۆ چی ئەگەر کوردستان پەیوەندی بگرێت لە گەڵ ئیسرائیل ئەمە گۆناحی کەبیرەیە و هەر چەن ئێران ئێستا خۆی لە ئیسرائیل خاوەن سێ بارەگایە و تەنیا بۆ دەستێوەردان لە کار وباری ناوخۆی کوردستانە کە ئەم فەزایە دەرەخسێنن و دەیانەوێت بە هەرەشەی داخستنی بازرگانی دەست بخەنە ناو کار و باری هەرێمی کوردستانەوە و بە دڵی خۆیان هەر چی بکەن کەس نەبێت هیچیان پێ بڵێت.
ئەم پەپوەندیە لە رۆژ هەڵاتی ناوەراستدا دەبێتە دەرسیەک بۆ دموکراسی و ناوچەکە و هەر وەها پەیوەندی نێوان کورد و ئیسرائیل دەتوانێ ببێتە هەوێنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا .
لە ڕاپرسیەک کە لە ئیسراییل کراوە هەمووو خەڵکی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە وتوویانە کە کورد تەنیا دوستی کەڵی یەهودە و ئێمە هیچ دۆستێکی کەمان نیە لە ناوچەکە .
--------------------------------
ژنێکی کوردی رۆژهه‌ڵات، له ماڵه‌که‌یدا پیاوێکی کوشت
2 / 11 / 2010
دەزگاکانی راگەیاندنی وڵاتی نۆروێژ ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند، کە ئافرەتێکی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و دایکی دوو مناڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەکوش دەیدات بە سەری پیاوێکدا و دەستبەجێ گیانی لێدەستێنێ.
هەر لەم بارەیەوە پۆلیسی وڵاتی نۆروێژ بە دەزگاکانی راگەیاندنی ئەم وڵاتەیان راگەیاند کە کاتژمێر١٠ و ٤٥ دەقیقەی ئەمڕۆ ئافرەتێک تەلەفوونی بۆ بنکەی پۆلیسی شاری ئۆسلۆ کردووە و باسی کردووە کە لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەکوش داویەتی بە سەری پیاوێکدا و کوشتوویەتی.
لە کاتی گەیشتنی پۆلیس بۆ ئەو ماڵە دەستبەجێ ئافرەتەکە دەستگیر دەکەن و رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئۆسلۆی دەکەن. پۆلیس رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆ و چۆنیەتیی رووداوەکە بەردەوامن.
شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی چل رۆژی رابردوودا ئەمە دووەمین رووداوی کوشتنە کە لەسەر دەستی کوردانی رۆژهەڵات لە شاری ئۆسلۆ روودەدات. رۆژی ٢٢ی سێبتەمبری ئەمساڵیش کوردێکی رۆژهەڵات، دوای کوشتنی ژن و سێ مناڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
--------------------------------------
كاك عبدوڵڵاَى موهته‌دى و كاك عومه‌ر ئیلخانى زاده رۆژێك دهبێَ محاكه‌مه بكرێن
4 / 11 / 2010
رەسووڵ مورادی:دیاره ئازادیى مه‌سه‌له‌یه‌كه كێشه‌ى له‌سه‌ره و له سه‌رى پێك نه‌هاتوون و هه‌ر تاقمێكى سیاسى به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى تێی ده‌گات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه هیچ شتێك شاراوه نییه، بۆ نه‌وه‌ى نوىَ راستیه‌كان چۆن باس كه‌ین شه‌رته كه چه‌ند زۆرن ئه‌وانه‌ى شهرَ ده‌كه‌ن و ده‌كوژرێن بێَ ئه‌وه‌ى یه‌كیان بزانێت ئامانجى چییه و سه‌ر به چییه؟ چه‌ند زۆرن ئه‌وانه‌ى بۆ تالاَن و ئامانجى ماددى چۆنه‌ته شه‌ڕێ و واشیان زانیوه له پێناوى دادپه‌روه‌رى و راستیدا كوژراون...
ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجى ده‌یان ساڵ پێش ئێستاى جولانه‌وه‌ى كورد له كوردستانى ئیران بروانین به‌شى زۆرى هێز و لاینه سیاسیه‌كان چه‌پ و ماركسى و دژى ئایینى پیرۆزى ئیسلام بوون كه له سه‌ره‌وه‌ى هه‌موویان كومه‌ڵه مێژویه‌كى تاریك و حاشا هه‌ڵنه‌گر بۆخۆى توماركردووه كه جۆرى بیركردنه‌وه‌ى ماركسیزمى كۆمه‌ڵه له‌ناو جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌ى كوردىدا هانده‌رێكى سه‌ره‌كى بوو. بۆَ زیاتر هێرشكردنى كۆمارى ئیسلامى ئیران دژ به نه‌ته‌وه‌ى چه‌وساوه‌ى كورد و له لاێكى تره‌وه به‌هۆى زۆرینه‌ى موسوڵمان بوونى گه‌لى كورد وه‌ك پێویست نه‌چوونه ناو ریزه‌كانى كۆمه‌ڵه و چه‌په ماركزیسمهكانهوه.
دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌ر له ئێستایشدا بهبێَ هیچ گۆڕان و جیاوازى ئایدۆلۆژیاى سه‌رده‌م، گه‌یشتن به ئازادى و مافه زه‌وتكراوه‌كان كه له هەر شتێكى تر گرینگتر بوو و هه‌یه بەڵاَم هۆكارێك كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورد له‌مپه‌ر بوون رِا و بۆچوونى جیاواز هه‌یه. بەڵاَم چه‌په‌كان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌كان وه‌ك پێویست بۆ گه‌یشتنى مافه رِهواكانى گه‌لى كورد تا چه‌نێك ده‌ورى باشیان بووه؟ یان به پێچەوانه‌وه هۆكارى چه‌وسانه‌وه‌ى مافه‌كانى گه‌لى كورد بوون؟
من قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌گه‌ر به لاپه‌ڕه‌كانى دیكتاتۆرێت و زوڵم و سته‌م ئاوڕێك بدەینه‌وه كۆمه‌ڵه به ته‌واو باڵەكانى، له‌م دیكتاتوریەتهدا بێبه‌ش نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزێك كه له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كارى سیاسى و چه‌كداریه‌وه به ئیدانه‌كردنى قورئان و سووتانى مزگه‌وته‌كان و سووكایه‌تى به كاریزمى پیاوچاكانى ئایینى، نه‌بوونى سنوورێكى حهلاَڵ و حه‌رام، ئایا ده‌بێ بتوانێ شۆڕشهكى به ئامانجى لوتكه‌ى به‌رز ببات.؟ له وڵاَمى ئه‌م پرسیاره و هه‌زاران پرسیارى تر، به‌م قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌ین كه نه تەنیا به ئامانجى فیكرى و سیاسى نه‌گه‌یشتن به‌ڵكو ته‌حه‌موڵ نه‌كردنى یه‌كتر به بیر و بۆچوونى جیاواز و نه‌بوونى فه‌رهه‌نگى پلورالیسم و بهرچاوتهنگى ته‌سكى حیزبایه‌تى بۆته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى دووله‌ت و سێ له‌ت بوونیان كه ناكۆكیه‌كانیان دهگەیشته قوَناغێ كه پێك ههڵبژران و ته‌قه له‌یه‌ككردن بوو. ئه‌مه‌ش له سهردهمێكدایه كه هه‌موو دونیا له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندایه و یه‌كتر تهحهموَڵ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕى پۆزه‌تیڤ له‌و باره‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
جا له حیزبێكدا كه ئه‌ندامه‌كانى له ژێر سێبه‌رى ترس و له‌رزدا بژى و هه‌موو جۆرێكى بیر و باوه‌ڕێكى ئایینى به تاوان دابنرێت بێگومان رِهوشت ماناى نیییه و له‌و بارودۆخه‌دا دێوهزمهیهكى تر به ناوى بیروكراتى سه‌رده‌ردێنێ. بۆمان ئاشكرایه كه بیروكراتى كۆمه‌ڵه‌كان به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌ى زهحمەتكێشان ره‌وتى چاكسازى له‌م دوو ساڵه‌ى رابردوودا له ناو مهقهڕهكانیان و له ناوەوە و ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌یان پێشمەرگه به جۆره‌كانى گوماناوى كوژران.
راسته هێزه بەرهەڵستكارهكانى كۆمارى ئیسلامى هه‌ر كام به شێوه‌یه‌ك نیازیان هه‌یه و نیازی سه‌ره‌كى كۆمارى ئیسلامى ئیرانه، بهڵاَم ئه‌مه به ماناى ئه‌وه نیه زیاتر له 20 پێشمەرگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زهحمەتكێشان (ره‌وتى چاكسازى) له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا كه به شێوه‌ى گوماناوى كوژراون هه‌مووى ئه‌م تاوانانه له ئه‌ستۆى كۆمارى ئیسلامی‌دا بێت. چون به‌ڵگه‌ى زیندوو هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له‌و پێشمەرگانه له ناو مهقهڕهكانى كۆمه‌ڵه‌دا كوژراوون. هه‌ر له‌م راسته‌دا به‌رپرسانى كۆمه‌ڵه، به تایبه‌ت كاك عمر ایلخانى زاده كه‌وته به‌ر شاڵاَوى رِهخنهی نووسه‌ران و ئازادیخوازان، بهلاَم گوێ بیستێك نه‌بوو و راستیه‌كه جۆرێكى تر باس ده‌كرێ.
{ئیحسان فتاحیان، رامین صادقى، بابكى ئه‌ڵماسى، محمد محمدى، مدریك سعیدى، هیوا محمدى، محمد امین افشارى، ایاد اورامى، محیه‌دین كلهر، امجد شریعتى، افشین اصلانى، سعدالدین حوریجانى، ره‌زا على خانى} و ده‌یان كه‌سى تر كه له ناو مهقهڕهكانى كۆمه‌ڵه و ناوەوهى ئیران كوژراون و له‌و راسته‌دا تا ئێستا به‌رپرسانى كۆمه‌ڵه له به‌رانبه‌ر رِهخنهى ئازادیخوازان وڵاَمێكى ئەوتۆیان نەداوه‌ته‌وه و ئه‌م جارەش وه‌ك جارانى پێشتر به ده‌ركردنى بەیاننامهێك هه‌موو شتێك كۆتایى پێدێت. شایەد لاى ئه‌وان كۆتایى پێ هاتبێت، بهڵاَم رۆژێك ده‌بێ كاك عمر ایلخانى زاده و كاك عبدوڵڵاى مهتدى و هاوڕێكانیان له مەحكهمهى نێوده‌وڵەتیدا محاكه‌مه بكرێن جا ئه‌وكات ئه‌توانن بڵێن ووشه‌ى دیموكراسیمان قه‌بووڵه.
به سپاسه‌وه - ره‌سوڵ مورادى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر