Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آبان ۱۹, چهارشنبه

ئه‌ندامێكی رێبه‌ری پاك: حوسێن یه‌زدانپه‌نا خاوه‌نی به‌ندیخانه‌یه‌كی نه‌هێنه‌ییه‌ له‌ پشته‌وه‌ی‌ ماڵی خۆی

ئاژانسی ده‌نگو باسی کوردستان وه‌ک ره‌سانه‌یکی شاری کرماشان ئه‌م ئیشه‌ قوره‌ی پارتی ئازادی کوردستان پرۆته‌ستۆ ده‌کات چۆنکه‌ ئه‌و مه‌رۆڤه خه‌لکی شاری کرماشان بۆه‌ وادیاره‌ سه‌رکردایتی پارتی ئازادی کوردستان پیۆه‌ندی چاکی هیه‌ی له‌ گه‌ل ئیتلاعاتی ئیراندا
ئه‌ندامێكی رێبه‌ری پاك: حوسێن یه‌زدانپه‌نا خاوه‌نی به‌ندیخانه‌یه‌كی نه‌هێنه‌ییه‌ له‌ پشته‌وه‌ی‌ ماڵی خۆی
پاک

مێدیا نیوز


ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئازادی كوردستان له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی نه‌هێنی ئه‌و حیزبه‌دا له‌ لای حوسێن یه‌زدانپه‌نا زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.
ئامانج كولیایی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئازادی كوردستان به‌ هۆی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر تۆری سیخۆری له‌ ناو پارتی ئازادی كوردستان و په‌یوه‌ندیی به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌ له‌گه‌ڵ ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، له‌ لایه‌ن حوسێن یه‌زدانپه‌ناوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێ.
ئامانج كولیایی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بۆ "مێدیا نیوز"ی ئاشكرا كرد، رۆژی 13/7/2010، له‌ لایه‌ن چوار كه‌س له‌ ئه‌ندامانی پارتی ئازادی كوردستان كه‌ سێ كه‌سیان ئه‌ندامی رێبه‌ری ئه‌و حیزبه‌ن (ناوه‌كانیان لای مێدیا نیوز پارێزراوه‌)، به‌ مۆنیكایه‌كی جام ره‌ش به‌ بیانووی دیتنی حوسێن یه‌زدانپه‌نا له‌ كه‌مپی سێبیرانی سه‌ر به‌ پارتی ئازادی كوردستان كه‌ نیزیكی هه‌ولێره‌ هێنراوه‌ته‌ هه‌ولێر.

كولیایی له‌ رێگه‌دا چاوی ده‌به‌ستن كه‌ به‌ قسه‌ی خۆی، ئه‌و له‌و كرده‌وه‌یه‌ سه‌ری سور ماوه‌ كه‌ بۆچی دیتنی كاك حوسێن ده‌بێ چاو به‌سترانی به‌دوادابێ، به‌رو ماڵی جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستانی ده‌یهێنن بۆ هه‌ولێر له‌ گه‌ره‌كی "ئه‌مین عامه‌كان". دواتر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئازادی كوردستان، له‌ لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی پاك، حوسێن یه‌زادنپه‌نا له‌ ناو ماڵی خۆیدا (له‌ پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه‌) كه‌له‌پچه‌ ده‌كرێ و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له‌ ده‌ستی خاوه‌ن ماڵ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بینێ.
له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌له‌فۆن، برێك پاره‌ و كارتی پێناسی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ ئامانج ده‌ستێندرێ و له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌ی ئامانج و له‌ زمانی ئه‌و هاورێكانی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ناوبراو وازی له‌ كاری سیاسی هێناوه‌.كولیایی ده‌ڵێ: به‌ هۆی هاتوهاوارم كه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانم بوو، كرێكارانی گه‌ره‌كه‌كه‌ ئاسایش ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ سه‌رئه‌نجام دوای هاتنی ئاسایش و شكاندنی قفلی به‌ندیخانه‌كه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ رزگارم بووه‌.
دواتر به‌ندكراوه‌كه‌ی ده‌ستی پارتی ئازادی ده‌بردرێته‌ ئاسایش و له‌و باه‌وه‌ حوسێن یه‌زدانپه‌ناش بانگهێشتی ئاسایش ده‌كرێ.
كولیایی ده‌ڵێ: له‌ ئاسایش، یه‌زدانپه‌نا بێ خه‌به‌ری خۆی له‌و رووداوه‌ (كه‌ له‌ ناو ماڵی خۆیدا بووه‌) نیشان داوه‌ و به‌ڵێنی به‌ به‌رپرسانی ئاسایش داوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ بكات.
به‌ پێی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌ر‌پرسه‌ی پارتی ئازادی كوردستان، هۆكاری ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رگرتنه‌ی ناوبراو ته‌نیا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هێنیانه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و به‌ بوونی تۆرێكی سیخۆری ناوی لێده‌با.
كولیایی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "مێدیا نیوز" وێرای به‌ شایه‌تهێنانه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر له‌مه‌ر ئاگاداری له‌ كۆی هه‌موو رووداوه‌كه‌، ده‌ڵێ: ئێستاش شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ له‌سه‌ر له‌شم ماوه‌ته‌وه‌.
كولیایی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناوبراو له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكه‌وه‌ لێدوانی لێوه‌رگیراوه‌ (ناوی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ لای مێدیا نیوز پارێزراوه‌) كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ به‌ رواڵه‌ت سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌رێكی ئینتێرنێتیه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارتی ئازادی كوردستانه‌ و به‌ ناوی سه‌ربه‌خۆی كار ده‌كات، به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی له‌ ماڵپه‌رێكی دیكه‌ بڵاكردۆته‌وه‌، هیچ كام له‌و شتانه‌ كه‌ ئه‌و باسی كردووه‌ دانه‌نراوه‌ و ته‌نیا ئه‌و كرداره‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێش وه‌خت وه‌ڵامی پارتی ئازادی وه‌ربگیرێ بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی.
ئامانج كولیایی به‌و رێگه‌یه‌ لێداونی پارتی ئازادی كوردستانیشی به‌ درۆ خسته‌وه‌ كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ ناوبراو ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی نه‌بووه‌ و بۆ به‌ڵگه‌ش ده‌ڵێ له‌ دوا دیدارم وه‌كوو ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش، من و حوسێن یه‌زدانپه‌نا و شماڵ پیران و رزگار عه‌باس زاده‌ سه‌ردانی حیزبی دیموكراتی كوردستانمان له‌ كۆیه‌ كردووه‌ و به‌رپرسانی "حدك" ده‌توانن له‌و باره‌وه‌ شایه‌تی بده‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: په‌یامێكی حوسێن یه‌زدانپه‌نام لایه‌ كه‌ بۆی نوسیوم كێشه‌كانت رابگره‌ 40 رۆژی دیكه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی مه‌جلیسی گشتی پاك كه‌ خۆشت ته‌یایدا ئه‌ندامی باسی لێ ده‌كه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پاك، هه‌روه‌ها حوسێن یه‌زدانپه‌نا به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوانه‌ و زۆر شتی دیكه‌ ده‌زانێ و ده‌ڵێ: " ئه‌و خۆی زۆر پێی زیره‌نگه‌".
له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ست له‌ ورژاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن ئامانج كولیاییه‌وه‌ ته‌نیا خۆ گه‌وره‌ كردن بێ و درۆیه‌، كه‌ به‌رپرسانی پاك له‌ نوسراوێكدا رایانگه‌یاندووه‌، كولیایی ئه‌مجار وه‌بیر به‌رپرسانی پاك و له‌وانه‌ش حوسێن یه‌زدانپه‌نا دێنێته‌وه‌ كه‌ ئاسایشی گشتی هه‌ولێر و هۆبه‌ی (...) له‌و باره‌وه‌ ئاگاداری رووداوه‌كه‌ هه‌ن و دادوه‌ری ئه‌و ناوه‌نده‌ش لێكۆلینه‌وه‌ی خۆی له‌و باره‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێشتریش هه‌وڵی ده‌رمانداو كردنی دراوه‌ و ئێستاش له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ دایه‌ و پاراستنی ئه‌و كه‌وتۆته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
كولیایی له‌ كۆتایی ره‌نجنامه‌كه‌یدا داوای له‌ مێدیا نیوز كرد كه‌ به‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاوبكاته‌وه‌ و ئه‌وه‌شی ئاشكرایكرد كه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ لێدوانی لێوه‌رگیراوه‌ و به‌ر له‌وه‌ی بڵاوببێته‌وه‌، له‌ لایه‌ن داروده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی "پاك" ه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ و داوایان لێكردوون به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ خۆیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ بپارێزن و داوای كرد مێدیا نیوز له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی پاشه‌گه‌ز نه‌بێته‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌یه‌ ئامانج كولیایی خه‌ڵكی گوندێكی نزیك كرماشان و ماوه‌ی 6 ساڵه‌ ئه‌ندامی پارتی ئازادی كوردستانه‌.
ناوبراو له‌و پارته‌دا چه‌ندین لێپرسراوی هه‌بووه‌، وه‌كوو ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی زمانحاڵی پارتی ئازادی.
*ده‌قی سه‌وتی ئه‌و دیمانه‌یه‌ لای مێدیا نیوز پارێزراوه‌.

----------------------------------------

فيلم - آدمربايي پليس در جمهوري آخوندي




---------------------------
image

موراد قەرەییلان : هەڵەیەكمان كردووە دووبارەی ناكەینەوە

بناری قەندیل
سەرۆكایەتی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان رایگەیاند كشانەوەی هێزەكانی گەریلا لەباكووری كوردستان كارێكی مەحاڵە و رەتیدەكەینەوە.
موراد قەرەییلان سەرۆكی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان داواكەی حكومەتی توركیای رەتكردەوە بە كشانەوەی هێزەكانی PKK لەنیَوخاكی توركیا " چونكە كشانەوەی PKK لەتوركیا نابێتە چارەسەری كێشەكانی پرسی كورد، بۆیە ئەو داوایەی رەتدەكەینەوە، بەپێچەوانەوە مانەوەی هێزەكانی PKK لە توركیا رێگایەكە بۆ دان بە مافەكانی گەلی كورد لەو وڵاتەدا".
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، كە پارتی كرێكارانی كوردستان قبوڵی پێشنیازی حكومەتی توركیایان كردووە بۆ كشانەوەی هێزەكانی خۆیان لە باكووری كوردستان بۆ بناری قەندیل لەباشووری كوردستان.
قەرەییلان گوتیشی "ئێمە ئامادەی دووبارەكردنەوەی هەڵەیەكی دیكە ناكەین، چونكە PKK لە ساڵی 1999 هێزەكانی خۆی لە باكووری كوردستان كشاندەوە لەسەر بڕیاری ئۆجەلان بۆ هەمیشەییكردنی ئاگربەستی دوولایەن، بەڵام سوپای تورك بەردەوام بوو لە ئۆپەراسیۆنەكان، لە ماوەیەشدا 200 گەریلا كوژران لەلایەن سوپای تورك".
هەروەها قەرێلان رەتیكردەوە، هەڵۆكانی (تاك) پەیوەندی بە PKK وKCK ەوە بێت، بەڵكو هەڵۆكانی (تاك) رێكخراوێكی سەربەخۆن 7 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، ئێمە بەرپرسیار نین لە چالاكیەكانی ئەو رێكخراوە.
--------------------------------------------
کارایلان: کوردانی رۆژئاوا بێ‌خاون نین
murat_karayilan
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که‌ موراد کارایلان، له‌ لێدوانێکدا سه‌رنج ڕاده‌کێشێته‌ سه‌ر گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا له‌سه‌ر گه‌لی کورد و ڕایگه‌یاند که‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ سوریا، نزیکه‌ی هه‌زار کورد ده‌ستگیرکراون و بانگی له‌ کاربه‌ده‌ستانی شام کرد که‌ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌‌ به‌ردات.
کارایلان وتی: گه‌لی کورد هیچ مه‌ترسیه‌کی بۆ ڕژێمی سوریا نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ده‌ست له‌و کرده‌وه‌ بێویژدانیه‌ و نادادپه‌روه‌رانه‌ به‌ردات له ‌دژی گه‌لی کورد.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌، موراد کارایلان، تیشکی خسته‌ سه‌ر گوشاره‌کان له‌ سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و وتی:
به ‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ به‌ده‌ست ئێمه‌ ده‌گه‌ن، سوریا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا نزیکه‌ی 1000 که‌سی له‌ گه‌لی ئێمه‌ گرتووه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌تی سوریا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، که‌سانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌کانی تریش ده‌گرێت، گرتنی به‌و ڕاده‌یه‌ی کوردان نیشانی ده‌دات که‌ له‌سه‌ر کوردان، ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ پلان هه‌یه‌.
کارایلان ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئه‌وان نازانن، که‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆن و گرتنانه‌ به‌ ئاگاداری سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌ سوریا پێک دێن، به‌ڵام ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ له‌ دژی کوردان به‌ مه‌به‌ستی چاوترساندنی کوردان به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
کارایلان ده‌رباره‌ی ئه‌و مژاره‌ وتی: له‌وانه‌شه‌ له‌ناو حکومه‌تدا هه‌ندێک لایه‌نی شۆڤێنی و نه‌ژادپه‌رست هه‌بێت که‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ بۆ مه‌به‌سته‌ نه‌ژادپه‌رستیه‌کانی خۆیان، به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.
کارایلان ڕایگه‌یاند که‌ تورکیا و سوریا له‌ چوارچێوه‌ی هێرشێکی هاوبه‌شدا، له‌ دژی گه‌لی کورد هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و وه‌های گوت:
ده‌بێت کوردان له‌ به‌رامبه‌ر ڕژێمی سوریا وه‌کو مه‌ترسیه‌ک نه‌بینرێن. هیچ مه‌ترسیه‌کی گه‌لی کورد به‌رامبه‌ر به‌ ڕژێمی سوریا نیه‌. له‌مه‌وبه‌دواش ده‌بێت ده‌وڵه‌تی سوریا، ده‌ست له‌و کرده‌وه‌ بێویژدانی و نادادپه‌روه‌ریانه‌ له‌سه‌ر گه‌لی کورد به‌ردات.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ موراد کارایلان ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه‌ که‌ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بێخاوه‌ن نین و هۆشیاریه‌کی به‌مشێوه‌یه‌ی دایه‌ ده‌وڵه‌تی سوریا:
''سوریا له‌ به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌، جگه‌ له‌ ناڕه‌زاییه‌کی توند له‌لایه‌ن کوردانه‌وه‌ شتێکی تر به‌ده‌ست ناخات. ژماره‌ی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر نییه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانرێت که‌ ئه‌وان له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کورددا به‌ ڕێزداری، وڵاتپارێزی و به‌ ڕێکخستنبوونی دیموکراتیک ناسراون و بێخاوه‌ن نین. ئێمه‌ بانگ له‌ ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌که‌ین که‌ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ جوداخوازیه‌ی خۆی به‌ردات و سیاسه‌تی دۆستانه‌ی گه‌لی کورد ببینێت.
له ‌کۆتاییدا موراد کارایلان هه‌روه‌ها بانگی له‌ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان کرد که‌ ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ هه‌ڵوێست ،به‌رخۆدان و تێکۆشێنی خۆیان به‌رده‌وام بکه‌ن و ڕێکخستنه‌کانیان به‌هێزتر بکه‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر