Pages

۱۳۸۹ آذر ۲۷, شنبه

“ئه‌گه‌ر پوورێ دوو سمێڵی هه‌با، پێیان ده‌گوت مامه‌”

“ئه‌گه‌ر پوورێ دوو سمێڵی هه‌با، پێیان ده‌گوت مامه‌ مه‌لا له‌ گه‌ل مه‌لادا کیشیان نییه‌ له‌ سه‌ر یک بیرۆه‌که‌ ده‌چه‌ن(مه‌لآ دۆای ته‌ۆاۆ کرده‌نی مه‌لای ئه‌بیت به‌ ئایاتۆلا”
به‌ رای ئیمه‌ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دۆای سالی 1992 تیک شه‌کا ئه‌ۆ خه‌بات گیریه‌ی وا له‌ پیشدا هیبۆ له‌ ده‌ستی دا یانی دۆای شه‌هید بۆنی دۆکتۆر سادقی شه‌رفکه‌ندی حیزبی دیمۆکرات له‌ خه‌باتی سیاسی بۆ ره‌زگاری گه‌لی کوردستان ده‌ستی کیشایه‌وه‌ یانی نۆعیک ئه‌تۆانین به‌لین ته‌سلیمی ره‌ژیمی ئیران بۆه‌ن به‌دۆنی ۆه‌ییه‌ی که‌ خۆۆیان به‌زانن.
عه‌بدۆلای حسه‌نزاده‌ێش باوه‌ری به‌ ئیرانی چیتییه‌ و وادیاره‌ هه‌ردۆبالکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دۆراوه‌ن له‌ بازاره‌ی سیاسه‌تدا و هاوکات له‌ چه‌ند مانگی رابه‌ردۆدا خالیدی عه‌زیزی رایگه‌یاند که‌ له‌ سه‌ر ئه‌ساسی قانۆنی ئه‌ساسی ئیران ئه‌گه‌ر ئیران ریگا به‌دات ئه‌وان ده‌گه‌رینه‌ۆه‌ بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی سیاسی هیمنانه‌.
ئه‌ۆیش وا ئیمه‌ ئاگادارین که‌ زۆربی ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران سه‌ردانی سفاره‌تی ئیران ده‌که‌ن و له‌ ئیران خانۆ و زه‌ۆیان کره‌یۆه‌ یانی ئه‌بیت به‌لین فنیتۆۆۆ ته‌سلیمی ئیران بۆه‌ن به‌لام خۆۆیشیان به‌ خۆۆیان نازانن. ئه‌گه‌ر ئیۆه‌ راگه‌یانده‌نی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران هه‌لبه‌سنگینن له‌ راگه‌یآنده‌نی جۆنبه‌شی سۆز زیادتر هه‌نگاۆ هه‌لناگره‌ن یانی ئیتفاقیکی نه‌هینی له‌ نیۆان سه‌رکرده‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و ئیتلاعاتی ئیران له‌ ئاراداییه‌ ئه‌میش له‌ سه‌ر زه‌ختی مام و کاک ئه‌م چه‌تانه‌ ده‌سه‌پینن به‌ سه‌ر ئه‌م حیزبانه‌دا که‌ له‌ هه‌ریمی کوردستان ده‌ست به‌ سه‌ره‌ن.

عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ سیاسه‌تمه‌داری کورد ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ ریفراندۆمی ساڵی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئێران رژێم 95%ی خه‌ڵک له‌ گه‌ڵ بوو، ره‌نگه‌ ئێستا 20%ی له‌ گه‌ڵ نه‌مابێت.

له‌وتوێژێکدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میدیا چاپی هه‌ولێر، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ گوتی: له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی که‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ هێزه‌ و به‌ زۆری و توندو تیژی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا زاڵه‌، رژێمێکی له‌رزۆک و بێ ئاینده‌یه‌.

عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ پێی وایه‌ ته‌وازونێکی ناته‌واو هه‌یه‌ له‌ ئۆپۆزۆسیۆنی ئێراندا و یه‌کجار زۆر به‌ربڵاون. له‌مباره‌وه‌ زیاتر دوا: حزبه‌ موخالیفه‌کانی رژێمی ئیسلامی زۆرن، خه‌ڵکی ناڕازی له‌ رژێم یه‌کجار زۆرن و زۆر به‌ ئاسانی ده‌کرێ بڵێین 95% موخالیفن، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک ئۆپۆزۆسیۆنی رێکنه‌خراو، به‌ڵکه‌ ئۆپۆزۆسیۆنه‌ رێکخراوه‌که‌ش له‌نێوخۆیدا ته‌بایی و یه‌کگرتوویی نییه‌ و هاوکاری یه‌کتر ناکه‌ن، له‌ بارودۆخێکی لاواز و ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌جۆرێک ناکرێ هیوای ئه‌وه‌ت هه‌بێ که‌ ئه‌و ئۆپۆزۆسیۆنه‌ بتوانێ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به‌ره‌نگارێکی چاره‌نوسسازی هه‌بێت.

“جیابوونه‌وه‌ له‌ ئێران مومکین نیه‌”
بته‌وێ و نه‌ته‌وێ بزووتنه‌وه‌ی کوردی به‌شێکه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری و ره‌نگه‌ زۆر جار شیعاری به‌ ئاره‌زوو بدرێ که‌ کورد کاری به‌ ئێران چییه‌ و واز له‌ ئێران بێنن و با لێی جودا بینه‌وه‌ و هه‌ندێک شتی وا. ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌توانێ له‌ ئێران جیا بێته‌وه‌، با جیا بێته‌وه‌ و منیش ئه‌و کاته‌ ده‌ستخۆشی پێده‌ڵێم، به‌ڵام خۆ ئه‌وه‌ مومکین نییه‌. ئۆپۆزۆسیۆنی کوردیش به‌شێکه‌ له‌ ئۆپۆزۆسیۆنی سه‌راسه‌ری ئێرانی، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزۆسیۆنی سه‌راسه‌ری له‌ وه‌زعێکی خراپ دایه‌، ئۆپۆزۆسیۆنی کوردی ناتوانێ کارساز بێ. به‌ڵام ئۆپۆزۆسیۆنی کوردی له‌ چاو ئۆپۆزۆسیۆنی به‌شه‌کانی تر ئاماده‌تره‌. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکی وه‌کو ساڵی 79 – 80 رووبدات، ئۆپۆزۆسیۆنی کوردی ده‌توانێ کارێک بکات، به‌ ته‌جره‌به‌ وه‌رگرتن له‌ رابردوو، له‌ کوردستان مه‌وقه‌عیه‌تێکی زۆر باڵا به‌ ده‌ست بێنێ، هه‌ر وه‌کو ئۆپۆزۆسیۆنی کوردیش له‌ ئێراق توانی ئه‌و کاره‌ بکات.

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟
له‌ وڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندنی هه‌ندێک له‌ رێبه‌رانی حزبی دیموکراتی کوردستان که‌ ئه‌گه‌ر رژێم ئازادی بدا، ئه‌وا ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ گوتی: من به‌ناوی حزب قسه‌ ناکه‌م و وه‌ک خۆم قسه‌ ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر ورد بییه‌وه‌ من ئه‌و قسانه‌شم پێ خۆش نییه‌، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ بۆ خۆیان وان، ئه‌گه‌ر پوورێ دوو سمێڵی هه‌بایه‌، پێیان ده‌گووت مامه‌. ئه‌وه‌ له‌و قه‌بیله‌یه‌.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیحتماله‌ له‌ باری عه‌قڵییه‌وه‌ نابڕێته‌وه‌، من پێموایه‌ نه‌ک 99%، به‌ڵکوو له‌ میلۆندا یه‌ک له‌ نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ، ئیمکانی چاکبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیجازه‌ به‌ حزبێکی وه‌ک حزبی دیموکرات بدا چالاکی سیاسی بکات، بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ بایگانی بکه‌ین و هه‌ر نه‌یکه‌ین، چاکتره‌.

/////////////////////////////////////////////////////////////

تاوتوێکردنی مافی که‌مینه‌کان له‌ شۆڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

شۆڕای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان، رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ مافی که‌مینه‌کانی ئێرانی به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌ جیاجیاکانی غه‌یره‌ فارس تاوتوێکرد.
ئایا کورده‌کان ده‌تۆانن له‌ ئه‌م کۆبۆنۆناه‌ سۆد وه‌رگه‌رن؟
له‌و دانیشتنانه‌دا، نوێنه‌رانی کورد، عه‌ره‌ب و بلووچ به‌شداربوون و جه‌ختیان له‌ سه‌ر هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له‌ ئێران کرده‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ تورکه‌مه‌ن و ئازه‌ره‌ییه‌کان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌بوون.

به‌ پێی هه‌واڵێکی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی “به‌هایی”یه‌کان له‌و کۆبونه‌وانه‌دا به‌شدار بوون و داوایان کرد به‌هاییه‌ت وه‌ک ئایینێکی فه‌رمی له‌ ئێران دانی پێدا بنرێ.

ئه‌و رێکخراوه‌ کوردییانه‌ی به‌شداری دانیشتنه‌کان بوون، بریتی بوون له‌: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کوردانی رۆژئاوای کوردستان و کوردانی گورجستان.

لوقمان ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌مباره‌وه‌ گووتی: کورده‌کان له‌ ئێران رووبه‌ڕووی کوشتن و له‌ سێداره‌ دان ده‌بنه‌وه‌ و رێگه‌یان پێ نادرێ حزبی تایبه‌ت به‌ خۆیان دابمه‌زرێنن.

نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ و خوێندن به‌ زمانی زگماکی کرده‌وه‌.

////////////////////////

گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان له‌ زمان حیزبه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌کانه‌وه‌

و حیزبه‌ سیاسیه‌کانی رۆژهه‌لاتیش وه‌ک شیخ وده‌رۆیشیان لی هاتۆه‌ حازه‌ر نین له‌ گه‌ل یکدا هاوکاری به‌کن ریزه‌کانی خۆۆیان یه‌کبه‌خه‌ن ئه‌ۆنده‌ی دژایه‌تی یه‌کتره‌ی ده‌که‌ن ئه‌ۆنده‌ دژایه‌تی ره‌ژیمی ئیران ناکه‌ن.

به‌یان - ناوه‌ندی هه‌واڵ: ژمارەیەك چاودێری سیاسی لە ناوچەكە و لەئاستی جیهانیدا جەخت لەوە دەكەنەوە كە كۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە سنوور بەزاندن و تۆپبارانی گوندنشینەكانی باشووری كوردستان ماوەیەكە فشارەكانی زیاتر كردووە، وەك سیاسەتوانێك جەختدەكاتەوە ئێران لەلایەك تێرۆریست و TNT بۆ كوردستان دەنێرێت و لەلایەكی دیكەشەوە(شەڕی نەرم)یان لەگەڵ دەكات و لە رێگەی نووسین و راگەیاندنەوە تیر و تانە لە خەباتی كورد و سەروەری سەركردەكانی دەگرێت
حوسێن یەزدانپەنا: ئێران لەلایەك تیرۆریست و TNT بۆ باشووری كوردستان دەنێرێت و لەلایەكی دیكەشەوە شەڕی نەرمیان لەگەڵ دەكات .
ئارام مودەڕیسی: كۆماری ئیسلامی لەناوخۆی ئێرانیش هەوڵیداوە سیما و رواڵەتی رزگاریخوازانەی بزووتنەوەی گەلی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان خەوشدار بكات
كەریم پەرویزی: رژێمی ئێران گروپی تیرۆریستی ناردووە تا زەڕبە لە رێكخراوە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش بدات
فاروق وەكیلی: كوردستانی باشوور و رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە تێكەڵن كۆماری ئیسلامی ترسی زۆری لەم تێكەڵاوی و یەكبوونە هەیە.
لەمبارەوە حوسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رووبەر دەڵێت "دیارە پیلانگێڕی و گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی لەدژی گەل و حكومەت و سەرۆكایەتی باشووری كوردستان شتێكی تازە نییە و لەو رۆژەوە كورد لەم بەشەی كوردستاندا لە بندەستی رزگاری بووە، حكومەت و پەرلەمانی خۆی دامەزراندووە دەستی پێكردووە، هەر جارەو هەر دەورەیەك بە شكڵ و شێواز و مەبەستی دیاریكراو پیلان و گوشاری كردووە و گوشارەكان بەپێی بارودۆخەكە بووە". حوسێن پێیوایە ئامانج و مەبەستی‌ ستراتیژی ئێران لەم گوشار و پیلانە بۆ روانینی بەرامبەر بە كورد دەگەڕێتەوە، وتیشی "ئێران یەك لەو دەوڵەتانەیە كە بەشێك لەخاك و نەتەوەی كوردی لەبندەستدایە و تەوقی دیلیی كردووەتە مل، هەوڵدەدات بارودۆخ هەر بەمجۆرە بمێنێتەوە"‌. یەزدەنپەنا زیاتر دەشڵێت "ئێران دژایەتی هەر دەسكەوتێك دەكەن كە كورد لەهەر پارچەیەك بەدەستی بێنێ، گوشارو پیلانەكانی ئەم ماوەیەی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ گەشەسەندنە‌ سیاسیی و ئابووری و دیپلۆماسییەكانی 9-8 مانگی رابردووی باشووری كوردستان، بەهۆی پرسی گازی سرووشتییەوە هەرێمی كوردستان چووەتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی، لەكاتێكدا كۆماری ئیسلامی لە پەراوێزدا دەبینرێتەوە". بەبڕوای ناوبراو ئێران بەنیازە بۆ راستكردنەوەی ئەو بارە، چەكی "هێز" بەكار بێنێ بە پشت بەستنی بە TNT و ناردنی تیرۆریست و تیرۆری سەروەرییەكانی رابردووی كورد".
لەلایەكی دیكەوە ئارام مودەڕیسی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەمبارەیەوە بۆ رووبەر دەڵێت "پێموایە گوشار و دەستێوەردان و دژایەتی كوماری ئیسلامی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان ناگەڕێتەوە بۆ ئەو چەند مانگە، بەڵكو حكومەتی ئیسلامی ئێران هەر لە رۆژانی پاش راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كورد لەباشووری كوردستان بە بەردەوامی و بەشێوەیەكی سیستماتیك خەریكی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوە بووە، هەوڵیداوە سیماو رواڵەتی رزگاریخوازانەی بزووتنەوەی گەلی كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان خەوشدار بكا". مودەڕیسی جەختیشدەكاتەوە لە 20ساڵی رابردوودا كەمتر نەهامەتی و شەڕ و ئاژاوەنانەوە و كاری تێكدەرانە هەیە كە شوێن پەنجەی كۆماری ئیسلامی و دەزگا سیخوڕی و تیرۆریستییەكانی ئەو رژێمەی پێوە نەبێت، بەڵام ئەم شێوازی دژایەتی و ئاژاوەگێڕییەی كۆماری ئیسلامی بەپێی هەلومەرج گۆڕانی بەسەرداهاتووە، وتیشی "بەهێزبوون و پێگەی هەڵكەوتەی كورد لەناوچە بەمەترسی بۆسەر خۆی دەزانێ و دڵنیایە لەوە كە پێگە و بارودۆخی كورد لە باشوور راستەوخۆ كاریگەری دەبێ لەسەر مەسەلەی كورد لە رۆژهەڵاتدا، هەر بۆیە ئاژاوەگێری و پیلانگێری لە دژی هەریم پڕۆژەیەكی گەڵاڵە بۆ دارێژراوە و حكومەتی ئێران بە هەموو تواناوە بەڕێوەی دەبات". ئارام زیاتر وتیشی "پێموایە حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەركردەكانی كورد و بە تایبەت پێگەی هەڵكەوتەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدەربازكردنی عێراق لەو قەیرانەی كە تێیكەوتووە رۆڵی كاریگەر و چارەنووسسازی هەیە، هەر بەو پێیە چاوەڕوان دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەركردەكانی كورد زیاتر ببنە ئامانجی دەوڵەتانی ناوچەكە و بە تایبەت كۆماری ئیسلامی ئێران".
لەلایەن خۆشیەوە كەریم پەروێزی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت "رژێمی كۆماری ئیسلامی قەت لە دۆستایەتی و پەیوەندیدا روو راست نەبووە و هەركات پەیوەندیی بە وڵاتێك و شوێنێكەوە گرتبێت هەوڵیداوە كە جیا لە پەیوەندییە ئاسایی و دیپلۆماتیكەكان بە نهێنی و ژێر بەژێر كەڵكی خراپ لەو پەیوەندییانە وەربگرێت و سیاسەت و مەبەستی تیرۆریستی و تێكدەرانەی خۆی بەڕێوەبردووە". پەروێزی زیاتر دەشڵێت "سەبارەت بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش چ لە ساڵەكانی 90 و دوای راپەڕینەوەو چ لە دوای نەمانی حكومەتی بەعس و هاتنی ئەمریكاوە، گەرچی رژێمی كۆماری ئیسلامی خۆی بەم حكومەتە نزیك نیشان داوە، بەڵام قەت لەو پەیوەندییانەدا روو راست نەبووە و گەر یارمەتییەكی چكۆلەشی كردبێ چاوەڕوانیی ئەوە بووە كە بە دەیان قاتی ئەو شتە بەرێگەی دیكەو لە بابەتی دیكەدا وەربگرێتەوە" .
هەروەها فاروق وەكیلی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رایگەیاند "بە بڕوای من هۆكاری ئەسڵی ئەو فشارانە دەگەڕێتەوە بۆ روانینی كۆماری ئیسلامی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەمیشە روانینێكی دوژمنكارانە بووە". وەكیلی جەختیشدەكاتەوە لە هەر بارێكدا ئەم فشارانە هەموو بە بەرنامە بوون، بە بیانووی حزووری پێشمەرگە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان تۆپباران دەكات و هیچ رێزێك بۆ سەروەری حكومەتی هەرێم دانانێت، بێڕێزیكردن بە كەسایەتی و رێبەرانی تێكۆشەری كورد دەكاتە پڕۆژەی راگەیاندنەكانی، یاخود لە رێگەی قەڵەمفرۆشێكی بەناو كوردەوە ئەوەی بۆی بكرێت بەرامبەر بە رێبەرانی كورد درێغی ناكات، دامەزراندنی تۆڕی سیخوڕی لەژێر ناوی ژووری بازرگانی و هەروەها داڵدەدانی ئاشكرای تیرۆریزمی ئیسلامی و پڕچەككردنیان و ناردنیان بۆ باشووری كوردستان بەشێك بوون لەو پڕۆژە تێكدەرانەی كۆماری ئیسلامی، وتیشی "لەعێراقدا هەرێمی كوردستان تەنیا ناوچەیەكی ئەمن و بێكێشەیە كە كۆماری ئیسلامی تێكدانی ئەم بارودۆخەی هەمیشە لەبەرنامەدا هەبووە و بەرجەستەبوونەوەی هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی گەشەكرد و ئەمن لە قازانجی خۆی نابینێت".
ئا: تارا محەمەد( رووبه‌ر)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر