Pages

۱۳۸۹ آذر ۲۶, جمعه

به‌ سود وه‌رگرتن له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌یه‌وێ كێشه‌ بۆ كورد دروست بكات‌و مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رژمێری‌ له‌ كه‌ركوك بشێوێنێ

به‌ سود وه‌رگرتن له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌یه‌وێ كێشه‌ بۆ كورد دروست بكات‌و مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رژمێری‌ له‌ كه‌ركوك بشێوێنێ

سایتی‌ چاودێر پیلانه‌كانی‌ ئوسامه‌ نوجێفی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی‌ كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات
سایتی‌ چاودێر- تایبه‌ت:
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌ سایتی‌ چاودێری‌ راگه‌یاند: ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی‌ پارله‌مانی‌ عێراق، به‌ سود وه‌رگرتن له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌یه‌وێ كێشه‌ بۆ كورد دروست بكات‌و مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رژمێری‌ له‌ كه‌ركوك بشێوێنێ..


له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ پێێ‌ راگه‌یاندین: رۆژی‌ 20/11 سه‌عات 11 ی‌ پێش نیوه‌رۆ، ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی‌ پارله‌مانی‌ عێراق به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ عه‌بدول ره‌حمان مونشید عاسی ‌و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چه‌ندین مه‌سه‌له‌یان باس كردوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ردولا باسیان له‌ پێویستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ باره‌گای‌ پارته‌ كوردیه‌كان كردوه‌ له‌ ناو شاره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ كه‌ركوك، جه‌ختیشیان كردۆته‌وه‌ ده‌بێت پۆسته‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌ یه‌كسانی‌ دابه‌ش بكرێت‌و ئوسامه‌ نوجێفی به‌ڵێنی‌ داوه‌ گشت هه‌ولێك بدات كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا بۆ عه‌ره‌ب یان توركمانێك بێت.
هه‌روه‌ك نوجێفی رایگه‌یاندوه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ گشت هه‌وله‌كانی‌ ئه‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێری‌ له‌ كه‌ركوك په‌كی‌ بكه‌وێ.
سه‌رچاوه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد رۆژی‌ 24/11 سه‌رله‌نوێ ئوسامه‌ نوجێفی په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بدول ره‌حمان مونشید عاسی كردوه‌‌و پێی‌ راگه‌یاندوه‌ پێویسته‌ به‌ گشت لایه‌ك هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستگیر كردنی‌ ئه‌و كوردانه‌ی‌ خزمه‌تی‌ به‌عسیان كردوه‌ وه‌ك جاش‌و مسته‌شاره‌كان بوروژێنرێت تا كورد به‌ كێشه‌ی‌ ناوخۆوه‌ سه‌رقاڵ ببن‌و دروبكه‌ونه‌وه‌ له‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ دیكه‌.
------------------------------------------------------------------
پێشڕه‌وی کورد پارتییه‌، سه‌رۆکمان بارزانییه‌، به‌و دروشمه‌وه‌ برایانی صۆڕه‌ داوایان له‌ مه‌سعود کرد که‌ خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌
هاهاهاهاهاهاهاها



سه‌رچاوه‌ کوردسان پۆست
//////////////////////////////////////
ڤیدیۆ له‌ سه‌ر به‌ستنی کۆنگره‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر