سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو چالاکی سیاسی کورد
سەرەڕای هەموو هەوڵە ئاشتیخوازییەکانی گەلی کورد لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی کورد، دەوڵەتی ئێران پێداگیری لەسەر سیاسەتی لەسێدارەدان دەکات.
كەمپەینی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی ڕادەگەیەنێ، عەلی ئەفشاری و محەممەد عەبدوڵڵاهی کە دوو گیراوی سیاسین و لە زیندانی ئورمێدا بەندکراون بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنەیتی میللی و تۆمەتی دژایەتی کردنی خوا، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەو شارەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕایەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە عەلی ئەفشاری لە رێكەوتی 23ی سەرماوەزی ساڵی 1389 لە شاری مەهاباد بە برینداری دەستبەسەر كراوە.
---------------------------------------
هێزێکی تورک له سه‌رده‌شت جێگیر بووه
هاوکات له گه‌ڵ له‌شکه‌رکێشی ڕژیمی ئێران بۆ هه‌رێمه سنووریه‌کانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان و ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، ڕاگه‌یانرا که 3 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، 500 سه‌ربازی تورک سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به‌زاندووه، ڕاگوێزی هه‌رێمی سه‌رده‌شت کراون و له پایه‌گای سپای پاسداران‌دا جێگیر کراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له به‌سیج و سپای پاسداران ئاشکرای کرد، لایه‌نی تورک و ئێران له فه‌رمانداریی گوردانی ئاشوورا له پیرانشار، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان به‌ڕێوه‌بردووه و له سه‌ر په‌یمانێکی 3 خاڵه ڕێککه‌وتوون که ئه‌مانه‌ن:
1. ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕێگه‌ی تورکیه‌وه، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی حیزبوڵڵا له لوبنان ده‌کا و تورکیه چاوپۆشی له‌مه ده‌کات.
2. ژماره‌یه‌ک چه‌ک که ئێران ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش، هه‌وڵی دا به تورکیه‌دا بۆ حیزبوڵڵایان ڕه‌وانه بکات، به‌ڵام تورکیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون، ڕاده‌ستی ئێران ده‌کرێنه‌وه.
3. تورکیه و ئیران له دژی په‌که‌که و په‌ژاک، له سه‌ر سنوور ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که دوێنێش له ئیسفه‌هان و کرمانه‌وه، 800 پاسدار ڕه‌وانه‌ی سنووری هه‌رێمی قه‌ندیل کراون و نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رده‌شت، شنۆ و پیرانشار به‌رده‌وام به ڕووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیدا داخراون.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان ڕایانگه‌یاند، ئێواره‌ی شه‌ممه، ڕژیمی ئێران جارێکی تر ده‌ستی كرده‌وه به تۆپباران كردنی ناوچه سنورییه‌كان، له‌وانه هه‌واره‌کانی ده‌ڤه‌ری چۆمان‌و ده‌وروبه‌ری گوندی وێزێ.
زانرا تۆپبارانه‌که زیانی گیانی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام سرووشتی ههریمهک زیانمه‌ند بووه و نیگه‌رانی لای دانیشتوانی ناوچه‌كه دروست كردووه.
شایانی باسه له ئاکامی تۆپبارانی باشووری کوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، تا ئێستا سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 11 كه‌س بریندار بوون، زیاتر له 35 گوندی ناوچه‌كه چۆڵكراون، سه‌دان بنه‌ماڵه له گوندنشینان و هه‌وارنشینان ئاواره بوون، سه‌دان ئاژه‌ڵ ته‌له‌ف بوون و سرووشتی ئه‌و هه‌رێمانه زیانێکی مه‌زنی به‌رکه‌وتووه.
------------------------
یه‌که‌مین گولله له دژی هزر و سیاسه‌تی داگیرکه‌ری هاوێژرا
که‌جه‌که له لێدوانه‌که‌دا به بیری دێنێته‌وه که له قه‌ڵه‌مبازی 15ی ته‌باخی ساڵی 1984، یه‌که‌مین گولله له دژی هزر و سیاسه‌تی داگیرکه‌ری هاوێژرا، و ئه‌مه ڕێگای له به‌رده‌م قۆناخێکی نوێ له مێژووی کورددا کردۆته‌وه و ده‌ڵێ: قه‌ڵه‌مبازی 15ی ته‌باخ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داگیرکاریه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قۆناغ و گه‌یشتنه به مێژووی خۆ، پاراستنی هه‌بوون و خولقاندنی ئیراده‌ی ئازادی خۆیه. ڕووحی 15ی ته‌باخ، له سه‌رانسه‌ری کوردستان ڕیشه‌ی داکوتاوه و بۆته هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م کوردان به‌رامبه‌ر به ژیان. بۆیه‌ش ڕاستیی 15ی ته‌باخ، بۆته ماڵی ملیۆنان کورد و ئیدی ناوی به‌رخۆدانه.
له لێدوانه‌که‌یدا که‌جه‌که بانگی له سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌کان به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک و هه‌روه‌ها هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به تایبه‌تی ئامریکا کرد، ده‌ست له ئامانجه چه‌په‌ڵه‌کانیان له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، هێزه‌کانی گه‌ریللا و گه‌لی کورد به‌رده‌ن، چونکه له‌و باره‌وه هیچ شانسێکیان نییه و وه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێ:
گه‌له‌که‌مان به ڕووحی 15ی ته‌باخ، خۆی گورج و گۆڵ کردووه و هیچ که‌س ناتوانێ ئیراده‌ی بشکێنێ، ڕێپێوانی به‌ره‌و ئازادی ڕاگرێ، یان تیکۆشانی ئه‌و گه‌له له پێناو دامه‌زراندنی کوردستانێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و دێم کاراتیک ئاسته‌نگ بکات. پیلانه‌کانی سه‌رده‌ستان بۆ له‌ناوبردن قه‌ت پێک نایه‌ن. ئیدی له پرسی کورددا به په‌رسپه‌کتیڤی یه‌کێتیی، شێوازێکی چاره‌سه‌ری هاتۆته ئاراوه. بۆیه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئاکه‌په، گوی بداته بانگی ڕیبه‌ر ئاپۆ و ڕه‌وشی ئه‌و باش بکات. چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه ده‌کرێ پێک بێ. ئه‌گه‌ر نا ته‌ڤگه‌ری ئازادی، هه‌م به په‌رسپه‌کتیڤی شه‌ڕی شۆڕشگێریی گه‌ل خۆی ده‌پارێزێ و هه‌میش به هێزی خۆی چاره‌سه‌ری و سیسته‌می خۆی داده‌مه‌زرێنێ.
سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که، له کۆتاییدا بانگی له سه‌رجه‌م گه‌لی کورد کرد، هه‌تا ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازاد ده‌بێ و پێگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک به‌ده‌ست ده‌خرێ، به ڕووحی 15ی ته‌باخ، په‌ره به سه‌رهه‌ڵدانه‌کان بدا و ئه‌رکی دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتی به جێ بگه‌یه‌نێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر