Pages

۱۳۹۰ شهریور ۳۱, پنجشنبه

فه‌همی کۆرو له‌ سه‌رتۆپی میدیا ئیسلامیه‌کان، رۆژنامه‌ی (زه‌مان)دا وتارێکی به‌ نازناوی "ته‌ها کڤانچ" نوسی، تیایدا ئاماژه‌ی به‌ قسه‌ی "دۆستێک" کرد‌ و باسی ئه‌وه‌ی هێن


به‌ده‌نه‌ی وتار و بیروڕا

وانــــه‌کانی ســــــریلانکا

سەر جاوە
گونا‌ی ئا‌سڵان
له‌ تورکیه‌وه‌: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌ تورکیا ده‌مێکی درێژه‌ گفتوگۆ له‌ سه‌ر مۆدێلی سریلانکا ده‌کرێ. یه‌که‌مجار نووسه‌ری ئیسلامی "فه‌همی کورو" که‌ به‌ دۆستێکی زۆر نزیکی سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵا گویل ناسراوه‌، بابه‌ته‌که‌ی خسته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌. ئیسلامیه‌کان به‌ رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و رێبه‌ری ئایینیه‌وه‌، ده‌یانه‌وێ له‌ به‌رامبه‌ر په‌که‌که دا ئه‌و شێوازه‌ بگیرێته‌ به‌ر که‌ ده‌وڵه‌تی سریلانکا‌ دوو ساڵ له‌مه‌وپێش، "توندو تیژییه‌کی بێ سنوور"ی دژی پڵنگه‌کانی تامیل په‌یڕه‌و کرد. له‌و پێناوه‌دا جاڕ ده‌ده‌ن و چاره‌سه‌رییه‌ک ده‌خه‌نه‌ روو که‌ کێشه‌که‌ له‌ "ریشه‌"وه‌ چاره‌سه‌ر بکات (هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ سریلانکا رووی دا).
فه‌همی کۆرو له‌ سه‌رتۆپی میدیا ئیسلامیه‌کان، رۆژنامه‌ی (زه‌مان)دا وتارێکی به‌ نازناوی "ته‌ها کڤانچ" نوسی، تیایدا ئاماژه‌ی به‌ قسه‌ی "دۆستێک" کرد‌ و باسی ئه‌وه‌ی هێنایه‌‌ ئاراوه‌ که‌ ده‌کرێ ئه‌و قه‌تڵوعامه‌ی له‌ سریلانکا رووی دا، له‌ کوردستانیش جێبه‌جێ بکرێ.
مۆدیلی سریلانکا
ئه‌و دۆسته‌ی، نووسه‌ری ئاماژه‌پێکراو باسی ده‌کا، که‌سێک نییه‌ جگه‌ له‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵا گویل. هه‌ر وه‌ک ده‌زانین، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که‌ سریلانکا دژی تامیله‌کان ده‌ستی پێکرد، هه‌شت مانگ درێژه‌ی خایاند و بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ست دانی 40 هه‌زار که‌س و ده‌ربه‌ده‌ربوونی 400 هه‌زاری تر، گوند، ناوچه‌ و شاره‌کان له‌ گه‌ڵ خاک دا یه‌کسان کران و ده‌ستدرێژی کرایه‌ سه‌ر مناڵانی که‌م ته‌مه‌ن و ژنان. له‌ جه‌نگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ قورسه‌دا، سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵا گویل، به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ "راجاپاکاسا" سه‌رۆک کۆماری سریلانکاوه‌ کرد.
سه‌رۆک کۆماری سریلانکا، هه‌م مزگێنی سه‌رکه‌وتنی به‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا دا و هه‌میش له‌ روانگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه‌ داوای یارمه‌تی لێکرد. گویل به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی وڵامی ئه‌م داواکاریه‌ی دایه‌وه‌. دیپلۆماسی تورک له‌ ئه‌وروپا، دژی دیپلۆماسی تامیله‌کان که‌وته‌ جموجوڵ.
پڵینگه‌کانی تامیل، رێکخراوێک بوون که‌ لۆبیه‌کی به‌هێزیان له‌ ئه‌وروپا هه‌بوو‌. دوابه‌دوای شکستیان له‌و شه‌ڕه‌دا، له‌ ئاڵمانیا به‌ تایبه‌تی و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ گشتی چالاکی پڕۆتستۆییان به‌ڕێوه‌ برد. وه‌ک ده‌سته‌ی ئاشتی ئه‌وروپا، به‌شداریمان له‌ هه‌ندێک له‌و چالاکییانه‌ دا کرد و ئه‌و رۆژانه‌ له‌ گه‌ڵ ئازاره‌کانیاندا به‌ ته‌نیا جێمان نه‌‌هێشتن.
تامیله‌کان، چه‌ندین جار باسیان له‌ پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ سریلانکا کردبوو، به‌ڵام ئه‌وان رۆژان، به‌ ئه‌سته‌م بڕوامان به‌و قسانه‌ ده‌کرد. لێ پاش ماوه‌یه‌کی کورت، راستی قسه‌کانیان بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وت. رێک دوو ساڵ له‌مه‌وپێش، له‌ کاتێکدا تامیله‌کان له‌ ئه‌نجامی قه‌تڵوعامێکی گه‌وره‌دا تێک شکێنران و سه‌رۆک کۆماری سریلانکا مزگێنی سه‌رکه‌وتنی به‌ هاوتا تورکه‌که‌ی دا، عه‌بدوڵا گویل ته‌نیا به‌وه‌ نه‌وه‌ستا دژی دیپلۆماسی تامیله‌کان بکه‌وێته‌ جموجوڵه‌وه‌، به‌ڵکو له‌وان رۆژاندا، ئاماژه‌ی به‌ پرسی کوردیش کرد و گوتی "به‌م زووانه‌ شتی باش روو ده‌ده‌ن"!
مه‌به‌ستی گویل له‌ شتی چاک، نابێ هیچ شتێک بێ جگه‌ له‌ مۆدێلی سریلانکا. ئه‌مه‌ له‌ فه‌همی کۆرو فێر بووین. باش بوو پێمانزانی. ئێستا زۆر باش تێده‌گه‌ین پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ، چ ده‌قه‌ومێ و چ پلانێکی نگریس به‌ڕێوه‌یه‌.
فه‌همی کۆرو، دۆسته‌ نزیکه‌که‌ی گویل، پاش دروستبوونی کۆمه‌ڵێک کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر، رۆژی 19ی ئووت و ئه‌مجاره‌ له‌ رۆژنامه‌ی "ستار"دا، سه‌ر له‌نوێ بابه‌ته‌که‌ی وروژانده‌وه‌ و نووسی:
"حکومه‌تی سریلانکا، ساڵی 2006 سه‌رله‌نوێ دانوستانه‌کانی له‌ گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆریستی پڵینگه‌کانی تامیل ده‌ست پێکرده‌وه‌. چاوپێکه‌وتنه‌کان، به‌ ناوبژیوانی نوروێژ و له‌ شاری ژنێڤ ئه‌نجام دران. دوابه‌دوای ده‌سپێکردنی گفتوگۆکان، ئه‌و تیرۆره‌ جیاخوازیه‌ی سی ساڵ بوو به‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی گرتبوو، پاش چوار ساڵ قۆناغی ئاگربه‌ست، دیسان که‌وته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌. حکومه‌ت په‌ی به‌وه‌ برد کێشه‌که‌ له‌ رێگه‌ی ئاشتیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێ و په‌نای بۆ شێوازه‌ کلاسیکه‌کانی چاره‌سه‌ری برده‌وه‌: توندوتیژی بێ سنوور.."
"... زیاتر له‌ 20 هه‌زار میلیتان، له‌ لایه‌ن سوپای سریلانکاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ کوژران؛ سه‌رۆکه‌که‌یان "ڤۆلوپیلای پرابهاکاران"یش له‌ ناو کوژراوه‌کان دابوو. رێکخراوه‌که‌ به‌ یه‌کجاری له‌ نێو چوو. ئه‌مه‌ رۆژه‌که‌یه‌، ئه‌مان، با ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ر بێ، با ئه‌و شێوازه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان باش شاره‌زاییان به‌ سه‌ریدا هه‌یه‌، تاقی نه‌که‌ینه‌وه‌، به‌ پێویستی ده‌زانم ئاگادارتان بکه‌مه‌وه‌ فه‌رمۆڵی پڵینگه‌کانی تامیل نه‌خه‌نه‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌!"
گه‌لۆ مۆدیلی سریلانکا، وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆرو باسی ده‌کا، رووی داو گه‌یشته‌ ئه‌نجام؟ گه‌رچی ئه‌و نووسه‌ره‌ ئیسلامییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌کاندا ئه‌مجاره‌یان پاشه‌کشه‌ی کرد! له‌وانه‌یه‌ له‌ ترسی "تاوانباره‌ هاوبه‌شه‌کان"ی قه‌تڵوعامه‌که‌، هه‌ڵبه‌زیبێته‌وه‌ و هۆشداری ده‌دا مه‌سه‌له‌که‌ نه‌که‌وێته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌.
مۆدێلی قڕکردن و خاشه‌بڕکردن
مۆدێلی سریلانکا شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ حساب و بازرگانی قڕێژ که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی قه‌تڵوعامێکی جه‌ماوه‌ری بوو. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و میدیا ئیسلامیه‌ لایه‌نگره‌کانی، وه‌ک مۆدێلێک بۆ کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌یه‌ک له‌ تورکیا سه‌یری ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پراکتیزه‌ی بکه‌ن. لێره‌دا با به‌ کورتی ئاوڕێک له‌و قۆناغه‌ی سریلانکا بده‌ینه‌وه‌.
سریلانکا ئه‌و وڵاته‌یه‌ ئێمه‌ی کورد به‌ چا قاچاغ و باشه‌که‌شی واته‌ سه‌یلان ده‌یناسین. وڵاتێکی دوڕگه‌ییه‌ له‌ ئاسیا و له‌ چوار لاوه‌ به‌ ئاو ده‌ور دراوه‌. له‌ ئوقیانووسی هیند هه‌ڵکه‌وتووه‌ و دانیشتوانی 20 بۆ 22 میلیۆن که‌سن. به‌ هۆی سرووشته‌ دڵڕفێنه‌که‌یه‌وه‌، سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی راکێشاوه‌. له‌ میتۆلۆژیادا باس له‌وه‌ ده‌کرێ که‌ ئاده‌م و حه‌وا، دوای ده‌رکرانیان له‌ به‌هه‌شت فڕێ دراونه‌ته ئه‌م شوێنه‌وه‌. هه‌رچی بێ سه‌یلان، به‌هه‌شتی سه‌ر رووی زه‌وییه‌.
سریلانکا، که‌ تاقمه‌ ئیسلامییه‌کان ته‌نیا نموونه‌ی کوشتاره‌که‌ی دێننه‌وه‌، له‌ هه‌مانکاتدا کۆمارێکی "سۆسیال دیموکرات"ه‌! سه‌یلان به‌ درێژایی 200 ساڵ له‌ ژێرده‌ستی کۆلۆنیالی به‌ریتانیا دابووه‌ و ساڵی 1948 سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندوه‌. رووبه‌ری ئه‌و وڵاته‌ 20 میلیۆنیه‌، 65 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌. (کوردستان 550 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌. یانی ده‌ هێنده‌ی سریلانکا گه‌وره‌یه‌.) سریلانکا 430 کیلۆمه‌تر درێژ و 220 کیلۆمه‌تر پانه‌.
پێکهاته‌ی دانیشتوانی به‌مجۆره‌یه‌: 70% سینهالی، 8% مور و نزیکه‌ی 20%یش تامیلن. تامیله‌کان هه‌ندێک جیاوازی فه‌رهه‌نگیان هه‌یه‌. به‌ گشتی 4 میلیۆن که‌سن. (ئه‌مه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ کوردستاندا دیسان ژماره‌یه‌کی که‌مه‌. کورده‌کان 40 میلیۆن که‌سن!)
زمانی فه‌رمی سریلانکا، سینهالیه‌. به‌کارهێنانی زمانی تامیل له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه‌. ده‌وڵه‌تی سریلانکا هه‌روه‌ها مافی هه‌ڵبژاردن، مافی چاره‌ی خۆنووسین و په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی زگماکی به‌ تامیله‌کان نادا.
چاوپێکه‌وتن به‌ ئامانجی پاکتاوکردن به‌شێکی بچووک له‌ تامیله‌کان و موره‌کان، موسڵمانن. ئه‌وانی تریش بودایین. به‌ڵام پڵنگه‌کانی تامیل (رێکخراوی رزگاریخوازی ئێله‌م - LTTE) رێکخراوێکی مارکسیستی بوو. تامیله‌کان، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سریلانکا نین. نزیکه‌ی 200 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ هیندستانه‌وه‌ کۆچیان کردوه‌ و له‌ باکووری سریلانکا نیشته‌جێ بوون. ئه‌و رێکخراوه‌ش که‌ زیاتر به‌ پڵنگه‌کانی تامیل ناسراوه‌، ساڵی 1976 له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خوێندکاره‌وه‌ دامه‌زراوه‌.
ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ له‌ پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی – دیموکراتیکه‌کانی گه‌لی تامیل که‌ پاش دابڕانی سه‌یلان له‌ به‌ریتانیا و دامه‌زراندنی سریلانکای نوێ پێشێل کرابوون و هه‌روه‌ها به‌ ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌، ساڵی 1983 خه‌باتی چه‌کداری ده‌ست پێکرد.
پڵنگه‌کانی تامیل که‌ یه‌كێک له‌ ته‌یارترین، پڕچه‌کترین و خۆڕاگرترین بزووتنه‌وه‌کانی گه‌ریلا بوو له‌ دنیادا، 26 ساڵ دژی سریلانکا خه‌باتی گه‌ریلایی به‌ڕێۆه‌ برد و 70 هه‌زار که‌س له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا گیانیان له‌ ده‌ست دا. سوپای سریلانکا، ساڵانی 2000 له‌ سه‌ر لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ بوو. چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئاشتی رێک له‌و کاته‌دا ده‌ستیان پێکرد. حکومه‌ت له‌ لایه‌که‌وه‌ چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گه‌ریلا ئه‌نجام ده‌دا و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، سه‌ر له‌نوێ سوپای بونیاد نایه‌وه‌. پاش ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ سه‌ر خۆ، یه‌کسه‌ر ده‌ستی به‌ هێرش کرد.
به‌ڵێ، به‌مجۆره‌ ده‌وڵه‌تی سریلانکا سێپتامبری 2008، شه‌ڕێکی قورسی دژی تامیله‌کان ده‌ست پێکرد، چونکه‌ به‌ رواڵه‌ت چاوپێکه‌وتنه‌کان بێ ئه‌نجام مابوونه‌وه‌. به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ به‌ ئامانجی لاڕێکردن ئه‌نجام ده‌دران. به‌داخه‌وه‌ رێکخراوی پڵنگه‌کان به‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تا. پڵنگه‌کانی تامیل ده‌یانویست شه‌ڕ کۆتایی بێت و به‌ رێگه‌ی سیاسی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێک و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بایه‌خێکی گه‌وره‌یان به‌ چاوپێکه‌وتنه‌کان ده‌دا. به‌ڵام حکومه‌ت که‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانه‌وه‌ چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام ده‌دا، هه‌نگاوێکی تایبه‌تی نه‌ده‌نا و هیچ خاڵێکی پراکتیزه‌ نه‌ده‌کرد. ته‌نیا یاری به‌ کات ده‌کرد.
دواجار شه‌ڕ سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵگیرسایه‌وه‌. قۆناغی ئاگربه‌ستی چوار ساڵه‌، رێکخراوه‌که‌ی پاسیف کردبوو. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌وڵه‌ت له‌و شه‌ڕه‌ قورس و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ی که‌ سێپتامبری 2008 ده‌ستی پێکردبوو، یه‌کسه‌ر نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام. شه‌ڕ به‌ دژوارترین شێوه‌ تا مانگی مه‌ی 2009 به‌رده‌وام بوو. له‌ رۆژێکدا به‌ سه‌دان گه‌ریلای تامیل کوژران!
سه‌رباری ئه‌مه‌ش، جیهانی هاوچه‌رخ ده‌نگی لێوه‌ نه‌هات. چین راشکاوانه‌ پشتیوانی له‌ سریلانکا کرد و دیپلۆماسیه‌کانی له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا پێش خست بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بن. سه‌رمایه‌ی جیهانیش له‌ گه‌ڵ سریلانکا بوو، چونکه‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌وان "به‌هه‌شتی توریستی" بوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت تا "کوشتنی دوایین تیرۆریست" چی له‌ ده‌ستیان هات، درێغیان نه‌کرد. توندوتیژی بێ سنوور له‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌ک جێبه‌جێ کرا. له‌و ناوچه‌ بچووکه‌ که‌ تۆزێک له‌ "وان" گه‌وره‌تره‌ و هه‌ر چوار ده‌وروبه‌ری ئاوه‌، سه‌ربازه‌کان، تیمه‌ تایبه‌تیه‌کان و به‌کرێگیراوان ناوچه‌که‌یان سه‌راوژێر کرد.
شکستی رێکخراو و په‌نابردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ سیاسه‌تی نکۆڵی
مانگی مه‌ی 2009، رێکخراوی پڵنگه‌کانی تامیل شکستێکی گه‌وره‌ی خوارد. هه‌زاران میلیتان و له‌ناویان دا سه‌رۆکی رێکخراوه‌که‌ کوژران. پاش ئه‌وه‌ی کار له‌ کار ترازا، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان لیژنه‌ی چاودێریان نارد بۆ سریلانکا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه‌، 40 هه‌زار که‌س ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. ماڵ، گوند، ناوچه‌ و شاره‌کان کاول کراون. 400 هه‌زار که‌سیش ناچاری کۆچی زۆره‌ملێ بوون. ئه‌ندامانی پڵنگه‌کانی تامیل و سه‌رۆکه‌که‌یان چه‌ندین مانگ دژی مه‌رگ خۆڕاگرییان کردوه‌. دواجار سه‌رکرده‌ ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی و هه‌زارن گه‌ریلا بوونه‌ته‌‌ قوربانی. به‌شێک له‌ ملیتانه‌کانیش بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تیان له‌ پێناو "چاره‌سه‌ری" به‌ شتێکی ئه‌رێنی بینیوه‌ و ته‌سلیم بوونیان هه‌ڵبژاردوه‌. ئێستا هه‌موو خه‌یاڵه‌کانی ئه‌وان بۆته‌ بڵقی سه‌ر ئاو.
زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری شاره‌زایانی سریلانکا و پرسی تامیله‌کان، ده‌ڵێن له‌و ده‌ هه‌زار ئه‌ندامه‌ی رێکخراوی پڵنگه‌کان، سێ هه‌زاریان کوژراون، به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ش خۆیان راده‌ستی ده‌وڵه‌ت کردۆته‌وه‌ و ئه‌وی تریش پاشه‌کشه‌یان کردوه‌، خۆیان حه‌شار داوه‌ و سه‌ر له‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ پاش هه‌ره‌سی ئه‌و شۆڕشه‌، ده‌وڵه‌تی سریلانکا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ خه‌ڵکی دابوو، هه‌ڵسوکه‌وتی کرد. له‌ جیاتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌، سیاسه‌تی "نکۆڵی" په‌ره‌ پێدا. کێشه‌که‌ به‌ ته‌واوی مانا کپ کرا و له‌و شوێنانه‌ی تامیله‌کان کوژران، له‌و شوێنانه‌ی گوند و شار وێران کران، سه‌رمایه‌ی جیهانی خه‌ریکی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یه‌.
بێگومان، تووناکردنی تامیله‌کان ئاوی له‌زاری حکومه‌تی ئاکه‌په‌ هێنا. کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو حکومه‌ت به‌رز بوونه‌وه‌ و گوتیان "له‌وێ کرا، لێره‌ بۆ ناکرێ؟" تاقمه‌ ئیسلامیه‌کان خوێناوی ترین کوشت و بڕی هاوچه‌رخ ده‌که‌نه‌ سه‌رمه‌شق. ده‌ڵێن وه‌ک چۆن پڵنگه‌کانی تامیل تێکشکێنران، ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانین په‌که‌که‌ بسڕینه‌وه‌. هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی ئاکه‌په‌، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به‌روونی ئه‌مه‌ ده‌رده‌خا. ده‌وڵه‌تی تورکیا، ته‌نانه‌ت له‌ دانیشتنه‌کانی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌که‌که‌دا، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نییه‌ پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکا، به‌ڵکو ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی په‌که‌که‌، سەر چاوە nnsroj

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر