فیدراسیۆنی تورکه‌کان له سوید، له‌به‌ر “توندوتیژیی ئه‌تنیکی” شکایه‌تی لێ‌کرا
ڕۆژی 27ی مانگی ڕابردوو، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که کورده‌کان دژی هێرشه‌کانی تورکیه و ئێران بۆ سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان خۆپێشاندانیان کرد، فیدراسیۆنی تورکه‌کان له سویدیش خۆپێشاندانێکیان به‌ڕێوه‌برد و تێیدا بۆ نموونه پشتگیریی خۆیان له کرده سه‌ربازییه‌کانی تورکیه ده‌ربڕی. سه‌رۆکی فیدراسیۆنی تورکه‌کان له سوید، حه‌سه‌ن دوێلهک، یه‌کێ له وتارده‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
ئێستا خۆپێشاندانه‌که و ڕێکخه‌رانی، له‌به‌ر “توندوتیژیی ئه‌تنیکی” که به سویدی پێی ده‌گوترێ (hets mot folkgrupper) شکایه‌تیان لێکراوه. دوێلهکیش که ئه‌ندامی سوسیالدیموکراتانه و وتاره‌که‌ی له‌م خۆپێشاندانه‌دا بۆته هۆی ئه‌م شکایهتکردنه، که‌وتۆته به‌ر توێژینه‌وه‌ی پارتی سوسیالدیموکراتی سویده‌وه
سکرتێری کۆمۆنی ستۆکهۆڵم، ئوللێ بورێل (Olle Burell) سه‌ر به حیزبی سوسیالدیمۆکراتی سوید ده‌ڵێ حیزبه‌که‌ی ئه‌م بابه‌ته به جیددی ده‌گرێ و له‌م پێوه‌ندییه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر قسه‌کانی حه‌سه‌ن دوێلهک له‌م خۆپێشاندانه‌دا ده‌ستپێکراوه.
زایەڵە
به‌شێکی به‌رچاوی مه‌حکه‌مه‌کان له سوید هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه
له سوید له‌هه‌ر چوار مه‌حکه‌مه، یه‌کیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێ له لایه‌نه‌کان نایه‌ن و به‌شداری نابن، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه خه‌رجێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و له‌ڕاستیدا خه‌ڵکی باجده‌ر.
ئاماری ده‌زگای دادگه‌کانی سوید (Domstolsverket) که له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی مێترۆدا چاپ کراوه باس له‌وه ده‌کات که ساڵی ڕابردوو نزیکه‌ی 18770 مه‌حکه‌مه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌مه 24 له‌سه‌دی گشت مهحکهمهکانه که له ساڵدا گیراون. ئه‌م ڕێژه‌یه له ستۆکهۆڵم له‌وه‌ش زیاتر بووه و گه‌یشتۆته 29 له‌سه‌د.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێک که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیسابڕه‌سیی سوید (Riksrevisionen) بۆ ساڵی 2010 بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌حکه‌مه‌یه‌ک له ڕۆژی گیرانیدا 11 هه‌زار کرۆنی خه‌رج هه‌یه و به‌وه بێت ئه‌وا ساڵی رابردوو سه‌رجه‌م زیاتر له 200 میلیۆن کرۆن پاره، له‌و باجه‌ی خه‌ڵک داویه‌تی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دادگایانه چووه.
-------------------------
به زاڵمای خه‌لیلزاد-یان ڕاگه‌یاندووه هاوكاری توركیا ده‌كه‌ن دژی په‌كه‌كه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر