Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مهر ۵, سه‌شنبه

فیدراسیۆنی تورکه‌کان له‌ سوید، له‌به‌ر “توندوتیژیی ئه‌تنیکی” شکایه‌تی لێکرا‌


فیدراسیۆنی تورکه‌کان له‌ سوید، له‌به‌ر “توندوتیژیی ئه‌تنیکی” شکایه‌تی لێکرا‌

ڕۆژی 27ی مانگی ڕابردوو، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ کورده‌کان دژی هێرشه‌کانی تورکیه‌ و ئێران بۆ سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان خۆپێشاندانیان کرد، فیدراسیۆنی تورکه‌کان له‌ سویدیش خۆپێشاندانێکیان به‌ڕێوه‌برد و تێیدا بۆ نموونه‌ پشتگیریی خۆیان له‌‌ کرده‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیه‌ ده‌ربڕی. سه‌رۆکی فیدراسیۆنی تورکه‌کان له‌ سوید، حه‌سه‌ن دوێله‌ک، یه‌کێ له‌ وتارده‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.

ئێستا خۆپێشاندانه‌که‌ و ڕێکخه‌رانی، له‌به‌ر “توندوتیژیی ئه‌تنیکی” که‌ به‌ سویدی پێی ده‌گوترێ (hets mot folkgrupper) شکایه‌تیان لێکراوه‌. دوێله‌کیش که‌ ئه‌ندامی سوسیالدیموکراتانه‌ و وتاره‌که‌ی له‌م خۆپێشاندانه‌دا بۆته‌ هۆی ئه‌م شکایه‌تکردنه‌، که‌وتۆته‌ به‌ر توێژینه‌وه‌ی پارتی سوسیالدیموکراتی سویده‌وه‌
سکرتێری کۆمۆنی ستۆکهۆڵم، ئوللێ بورێل (Olle Burell) سه‌ر به‌ حیزبی سوسیالدیمۆکراتی سوید ده‌ڵێ حیزبه‌که‌‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ جیددی ده‌گرێ و له‌م پێوه‌ندییه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر قسه‌کانی حه‌سه‌ن دوێله‌ک له‌م خۆپێشاندانه‌دا ده‌ستپێکراوه‌.
زایەڵە

------------------------

به‌شێکی به‌رچاوی مه‌حکه‌مه‌کان له‌ سوید هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه‌

Tingsrätten. Foto: Jessica Gow/Scanpix.

له‌ سوید له‌هه‌ر چوار مه‌حکه‌مه، یه‌کیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێ له‌ لایه‌نه‌کان نایه‌ن و به‌شداری نابن، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ خه‌رجێکی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و له‌ڕاستیدا ‌خه‌ڵکی باجده‌ر.

ئاماری ده‌زگای دادگه‌‌کانی سوید (Domstolsverket) که‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی مێترۆدا چاپ کراوه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ساڵی ڕابردوو نزیکه‌ی 18770 مه‌حکه‌مه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ 24 له‌سه‌دی گشت مه‌حکه‌مه‌کانه‌ که‌ له‌ ساڵدا گیراون. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ستۆکهۆڵم له‌وه‌ش زیاتر بووه‌ و گه‌یشتۆته‌ 29 له‌سه‌د.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێک که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیسابڕه‌سیی سوید (Riksrevisionen) بۆ ساڵی 2010 بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌حکه‌مه‌یه‌ک له‌ ڕۆژی گیرانیدا 11 هه‌زار کرۆنی خه‌رج هه‌یه‌ و به‌وه‌ بێت ئه‌وا ساڵی رابردوو سه‌رجه‌م زیاتر له‌ 200 میلیۆن کرۆن پاره‌، له‌و باجه‌ی خه‌ڵک داویه‌تی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌‌ی ئه‌و دادگایانه‌ چووه‌. ‌

-------------------------

به‌ زاڵمای‌ خه‌لیلزاد-یان ڕاگه‌یاندووه‌ هاوكاری‌ توركیا ده‌كه‌ن دژی‌ په‌كه‌كه‌

به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ویكیلێكس كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ بۆ مانگی‌ ئاداری 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، زاڵمای‌ خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق به‌جیا چاوی‌ كه‌وتووه‌ به‌هه‌ریه‌ك له‌به‌رپرسانی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا باس له‌بیركردنه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كراوه‌ ده‌رباره‌ی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌).

زاڵمای‌ خه‌لیلزاد له‌سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی‌ و كۆسره‌ت ڕه‌سول و به‌رهه‌م ساڵح كۆبۆته‌وه‌، تاڵه‌بانی‌ به‌خه‌لیلزادی‌ وتوه‌ ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی‌ پێشینه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌یارمه‌تیدانی‌ توركیا دژی‌ په‌كه‌كه‌ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ توركیا له‌هه‌موو جموجوڵێكی‌ ڕۆژانه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا توركیاش ستایشی كردون.
هه‌ر به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ویكیلیكس، تاڵه‌بانی‌ وتویه‌تی ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان به‌ توركیایان ڕاگه‌یاندوه‌ هه‌رچی كاتێك په‌كه‌كه‌ په‌لاماری‌ توركیا بدات ئه‌وه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن یارمه‌تی‌ توركیا بده‌ن.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ تردا زاڵمای‌ خه‌لیلزاد له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ و هۆشیار زێباری‌ باسیان له‌په‌كه‌كه‌ كردوه‌، بارزانی‌ ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌وان چه‌ندین شه‌ڕی‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، بارزانی وتویه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ن په‌كه‌كه‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌كاربهێنێت بۆئه‌نجامدانی‌ كاری‌ تیرۆریستی‌ دژی‌ توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو تیپی‌ پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراندوه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ له‌هه‌ر كاتێك خاكی‌ هه‌رێم بۆ هێرشی‌ سه‌ر توركیا به‌كاربهێنن.

//////////////////
بۆ شەهیدانی هەمیشە زیندۆ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر