له دیدی ئیسلامدا، کێشه‌یه‌ک که په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵی به خواست و ئاره‌زووه‌کانی پیاوی ره‌شۆکی و ئینسانه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی وه‌های بۆ بدۆزرێته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی پیاودا بگونجێت. ئه‌وه‌تا مه‌سه‌له‌ی له‌شفرۆشی ژنانی بۆ موسڵمانان حه‌ڵاڵ کردووه له‌ڕێو ڕه‌سمێکی ئاینیانه‌دا به‌ئایه‌ت ئه‌م لهشفرۆشیهی ناوناوه زه‌واجی کاتی یان موتعه یان سیغه.
ده‌قی ئایه‌ته‌که
وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا. النساء24
مانای سه‌ره‌کی ئایه‌ته‌که:
ژنی مێرددارتان پێ حه‌رامه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته موڵکتان. فه‌رمانی خواتان له‌سه‌ره جگه له‌وانی تر که بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، به پاره‌کانتان ژن بهێنن، به داوێن‌پاکی نه‌ک به داوێنپیسی. له‌پاش ئه‌و له‌زه‌ت و خۆشییه‌ی لێیان ده‌بینن پێویست و ئه‌رکه له‌سه‌رتان ئه‌و کرێیهیان بده‌نێ که بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. له دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌که له‌ناو خۆتاندا پێکهاتنه‌وه هیچ گوناحێکتان له‌سه‌ر نییه. خواش زانا‌و دانایه.
له ته‌رجه‌مه‌که‌ی مامۆستا هه‌ژاردا به‌م شێوه‌یه نوسراوه: (ژنی به شووتان پێ ناشێت، مه‌گین ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته ماڵی خۆتان. له خوداوه ئه‌م بڕیاره‌و بۆ نوسراوه. جیا له‌مه رآ دراوه به دراوی خۆتان ژن بێنن، به‌لآم به پاکی بێت نه به داوێنپیسی. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌زه‌ته‌ی له‌ژنه‌کانی ده‌بینن ئه‌و ماڵه‌ی بده‌نآ که خودا بۆیانی بڕیار داوه، کرێی خۆیانه له‌سه‌رتان ئێوه‌یه بیده‌ن. له‌ناو خۆتاندا پێکهاتن هیچ گوناهێکو ناگاتێ و خودا زانای له‌کارزانه). هه‌روه‌ها له ته‌رجه‌مه‌که‌ی ته‌فسیری ئاسانیشدا به‌م شێوه‌یه نوسراوه (،هه‌روه‌ها حه‌رامه، لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌که‌کانتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه، جا ئه‌م سنوورانه) خوا بڕیاریداوه له سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باس کران حه‌لآڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و داراییتانهوه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا داوێن‌پاک بن و له سنووری ره‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نییه له سه‌رتان له که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری رێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی، به‌راستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.)به‌بۆچوونی من لهتهرجهمهکهی ته‌فسیری ئاساندا درێژدادڕی و زیاده‌ره‌ویی تێدایه‌و ته‌رجه‌مه‌که‌ی مامۆستا هه‌ژار زۆر باشتر‌و روونتر، ده‌قاوده‌ق پێکاوێتی. منیش سوودم له‌وه‌ی مامۆستا هه‌ژار وه‌رگرتووه.
هاوڵاتی
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) رایگه‌یاند به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای پاسداران‌و هێزه‌كانیانه‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا 76 پاسداری ئێران‌و سێ سه‌رۆك جاشیان كوشتووه.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیPJAK بڵاویكرده‌وه “دوێنێ هه‌ینی دوای ماوه‌یه‌ك له راوەستانی شەڕ دیسان جارێکی دیکە رژێمی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوهی هێز و کەرەستەی سەربازی هەوڵی داگیر کردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا (قەندیل)یاندا. لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا دا هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK لە بەرخۆدان و خۆڕاگریێکی مەزندا بەرگریان لە هێرشەکانی سپای پاسدارانی سەر بە رژیم کرد”.
ناوه‌نده‌كه له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پژاكدا راشیگه‌یاندووه، دوێنی لە کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانیەوە لە چیای قۆتەمان هەڵکەوتوو لە نێوان دەشتی وزنێ و زەلێ سەر بە باشووری کوردستان چەنیدن جار هەوڵی بەزاندن و داگیر کردنی سنووریان داوە کە بە بەرخۆدانی گەریلاکانی HRK بێ ئەنجام ماوەتەوە و هەتا درەنگانی شەو شەڕ و پێکدادان بەردەوام بووە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەمڕۆ سەر لە بەیانی جارێکی دیکە هەوڵی بەزاندنی سنوور لە لایەن سوپای پاسدارانەوە درا کە دوای وڵامدانەوە ناچار بە پاشەکشە بوون و دوای شکانی هێرشەکە کە کوژراو و برینداری زۆری لێ کەوتەوە، بە چەکی قورسیتۆپ، تانک، کاتیوشا و هاوەن دەستان کردوەتە تۆپبارانی هەرێمەکە.
ناوه‌نده‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی پژاك بكات ئه‌نجامی شهڕوپێكدادانهكهی به‌م جۆره راگه‌یاندووه “لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەم ٢ رۆژەدا 76 کوژراو کە لە ناویان دا ٣ سەرۆک جاشی هەرێمی بە ناوەکانی موستەفا سەرسپی و عەبدوڵا و گەلێک بریندار کە بە هێلیکۆپتێر لە گوندی ئاڵواتان بۆ خەستەخانەی شارە نزیکەکان گواستراونەتەوە و بەرپرسی حفازەتی ئیتلاعاتی سپای سەردەشت لە ناو بریندارەکان دا بە دیدەکرێت. دواتر ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان کە لە ناودا گەلێک کەرەستەی سەربازی لە جۆری سەیارەیێک(ماشین) و تانکێک تێک شکێندراون بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیه‌نین”.
له‌به‌رانبه‌ریشدا، به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند هێزه‌كانیان لهشهڕوپێكدانهكانیان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له‌رۆژی هه‌ینی یه‌وه له‌سه‌ر سنور 30 چه‌كداری پژاكیان كوشتووه‌و برینداركردووه.
كولونیل حه‌مید ئه‌حمه‌دی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند ده‌ستیان كردووه به هێرشێكی نوێ له‌ناوچه سنورییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی پژاك هێرشیان كرده سه‌ر هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز.
ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێزه‌كانیان توانیویانه 30 چه‌كداری پژاك بكوژن‌و برینداربكهن له‌پاش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی یه‌وه تا ئێستا.
در دام بازیهای لابی رژیم نیفتیم.
دوستان عزیز
ماندن یا بیرون رفتن مجاهدین از لیست تروریستی یک تصمیم سیاسی است و باید بر اساس دلایل و شواهد و مدارک محکم باشد. مدارکی که با گذشت بیش از 400 روز هنوز ارائه نشده اند. نمایندگان وزارت خارجه هنوز نتوانسته اند به سوالات نمایندگان کنگره در این بار ه جواب دهند.نظر خواهی سایت افق که توسط همین وزارت خارجه اداره می‌شود یک راه در رو برای منحرف کردن بحث است. به نظر من نباید درگیر این بحث شد و باید از وزارت خارجه امریکا خواست به جای قایم موشک بازی کارش را انجام دهد و هر چه سریع‌تر تصمیم خود را اعلام کند.
یک نظر خواهی فیس بوکی که کاملا تحت کنترل ایادی رژیم است نباید بتواند بجث را منحرف کند. نه به نظر خواهی باید بها داد و نه باید آن را موضوع بحث کرد. همه اینها به انحراف بحث از موضوع اصلی که ناکار آمدی وزارت خارجه امریکا و عدم دادن جواب به دادگاه عالی و نفوذ لابی رژیم در این وزارتخانه است منجر خواهد شد.
بیایید روی نکات اصلی متمرکز شویم.
این که مجاهدین هوادار دارند یا ندارند یا در ایران پایگاه دارند یا ندارند از تعداد جمعیت در میتینگ هایشان و از تعداد زندانیان سیاسی و اعدامی هایشان در ایران کاملا مشخص است. این که این لیس گذاری با دلایل آبکی و فقط برای جلب رضایت رژیم ایران انجام شده یک واقعیت است. این که این لیست گذاری تا بحال به کشتار 50 مجاهد منجر شده و ادامه آن باعث کشتار 3400انسان دیگر خواهد شد یک واقعیت محرز است. این که هیچ دلیل و منطقی برای نگاه داشتن مجاهدین در این لیست وجود ندارد در دادگاههای عالی اروپا و امریکا اثبات شده است.
سایت افق باید برود یک برنامه دیگر برای انحراف افکاری عمومی پیدا کند چون این یکی به جایی نخواهد رسید. ما از وزارت خارجه جواب میخواهیم. همین حالا!
بسیاری از ساکنان اشرف زندانیان سیاسی سابق و خانواده های آنان هستند. صبا هفت برادران که به خاطر عدم رسیدگی عمدی با یک گلوله در پا و حلوی چشمان پدرش به قتل رسید در زندان اوین به دنیا آمده بود و تا دو سالگی در زندان به سر برده بود. فرزندان زندانیان سیاسی اعدام شده حعفر کاظمی- علی صارمی- محسن دگمه چی در اشرف هستند. خواهر و برادر زندانیان سیاسی شبنم و فرزاد مددزاده در حمله اخیر مالکی به اشرف به قتل رسیدند. خانواده های بسیاری از اشرفی ها به دلیل دیدار از فرزندانشان در ایران در زندان هستند و از کم‌ترین حقوق انسانی خود محرومند. نامه شقایق یک دختر چهارده ساله ساکن اشرف را یک بار دیگر بخوانیم. آن که قتل این انسانها را میخواهد نه تنها خائن بلکه مجرم است و روزی باید در دادگاههای مردمی محاکمه شود.
کلام آخر: جناب وزارت خارجه اگر دلیل مجکمه پسند برای نگاه داشتن مجاهدین در لیست گروههای تروریستی دارید رو کنید که ما هم آگاه شویم. اگر نه دست از این بازیها بردارید و مجاهدین را ازلیست بیرون بیاورید. با نامه نگاری و نظر خواهی های فرمایشی سیاست خارجی تعیین نمی شود!
پیام رئیسجمهور برگزیده مقاومت
افشاگري آقاي سيد المحدثين درباره جنبش باصطلاح سبز
---------------------------+-
نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا: پێویسته په‌كه‌كه بچێته ناو خاكی خۆیان شه‌ڕ بكات، نه‌ك لهقهندیلهوه
نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌تاران: له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك، به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی نێوان ههرێمو ئێران تێكنادهین
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسانی حكومه‌تی ههرێمو حیزبه فه‌رمانڕه‌واكانی كوردستان له‌وڵاتانی ئێران‌و توركیا، تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پژاك‌و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، به‌هۆكاری هێرشه‌كانیان ده‌زانن.
ئه‌و تۆمه‌تانه له‌كاتێكدایه، پێشتر‌و له‌چه‌ندین لێدواندا، به‌رپرسانی ئهمنییو سیاسی وڵاتانی توركیا‌و ئێران، هۆكاری هێرشه‌كانیان بۆ بوونی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌و پژاك گه‌راندووه‌ته‌وه، هه‌رچی ئه‌و هێزه چهكدارانهشه ئه‌و بیانووه به‌بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی رابردوو، تۆپباران‌و بۆردوومانه‌كانی ئێران‌و توركیا به‌چڕی بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه، جگه له‌زیانی ماڵیی‌و ئاواره‌بوونی سه‌دان خێزان، تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی سڤیل كوژران‌و برینداربوون.
نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران، به‌ئاشكرا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی چه‌ند كهسو لایه‌نێك، ئاماده نین به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی نێوان ههرێمو ئێران تێكبده‌ن.
هه‌روه‌ها پێیوایه به‌هۆی چه‌كدارانی پژاك‌و په‌كه‌كه‌وه، هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری بووه‌ته بیانوویه‌ك بۆ تۆپبارانكردن، بۆیه «ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندی كورد به‌هۆی ئه‌مانه‌وه بكهوێتـه خه‌ته‌ر ئه‌وا بێگومان هیچ لایه‌ك بێده‌نگ نابین«.
هاوكات، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌توركیا، به‌پێویستی ده‌زانێت په‌كه‌كه له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه خه‌باتی سیاسی بكات‌و واز له‌خه‌باتی چه‌كداری بهێنیێت، جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه كه ده‌بێت په‌كه‌كه بچێته ناو خاكی خۆیان شه‌ڕ دژی توركیا بكه‌ن نه‌ك لهقهندیلهوه.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژیی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێم، هه‌ریه‌ك له‌سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌و راگه‌یاندراوه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێستانه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی چاودێران‌و به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی بووه‌ته‌وه‌و به‌لاواز وه‌سف ده‌كرێت.
هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژیی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سنووره‌كانی كوردستان، كاردانه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌و به‌لاواز وه‌سف ده‌كرێت.
كاروان ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان «بێ بنه‌مایه«، به‌پێویستی ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ههرێمو به‌غدا كاربكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌پێی ده‌ستوور پاراستنی سنوره‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غدا، له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیش پێویسته له‌رێگای كاری دیبلۆماسی‌و به‌كارهێنانی كارتی ئابوورییه‌وه، فشار بخاته سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته.
له‌مباره‌یه‌وه، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌رگری له‌هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی دهكاتو پێیوایه هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر سنووره‌كان، لاواز نییه.
ناوبراو، به هاوڵاتی وت «له‌قۆناغی ئێستادا، ده‌توانرێت هه‌ر ئه‌وه‌نده بكرێت، ئه‌گه‌ر چی كارتی تر هه‌یه به‌كاربهێنرێت دژی ئه‌و وڵاتانه«.
سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران
به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 24ی ئه‌م مانگه، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌و به‌باش وه‌سفی ده‌كات.
نازم عومه‌ر، وتی «له‌نێوان شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ته‌هران، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌یاندا لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌بووه«.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، ئاشكرای ده‌كات كه سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بووه بۆ مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانهكانو گه‌ڕانه‌وه‌ی جارێكی تر ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی یه‌كتر به‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌بڕوای كاروان ساڵح په‌رله‌مانتاری كوردستان، له‌رێگای بهحیزبایهتیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت، چونكه «به‌رژه‌وه‌ندی پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مایی حیزبییه نه‌ك نیشتیمانیی«.
شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌تاران، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی چاودێران بووه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌ندامانی شانده‌كه زۆرینه‌یان پۆستی حیزبی‌یان هه‌یه‌و له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا كارناكه‌ن، بۆیه سه‌ردانه‌كه زیاتر مۆركی حیزبیی پێوه دیار بووه.
نوێنه‌ری حكومه‌ت لهتارانو نوێنه‌ری یه‌كێتـی له‌توركیا چی‌یان كردووه؟
هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم لهتارانو نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم رابگیرێت.
نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆر كاریانكردووه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام «پابه‌ندی چه‌ند یاسا‌و رێنماییهكین، بهبێگهڕانهوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییهكانو له‌سه‌ر حیسابی چه‌ند كهسو لایه‌نێك، ئاماده نین به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی نێوان ههرێمو ئێران تێكبده‌ن«.
هاوكات، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی له‌توركیا نییه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیایان كردووه.
ناوبراو، وتی «له‌یاداشتێكیشدا ناڕه‌زایه‌تی حكومهتو ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانمان داوه به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا«.
گه‌ڵاڵی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌یان راگه‌یاندووه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رێگاچاره‌ی ئاشتی دهبێتو پێویسته «په‌كه‌كه‌ش له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه خه‌باتی سیاسی بكات‌و واز له‌خه‌باتی چه‌كداریی بهێنێت«.
له‌به‌رانبه‌ردا، كاروان ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه حكومه‌ت مادام ناتوانێت له‌رێگای دیبلۆماسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات، ئه‌وا پێویست ده‌كات له‌رێگای ئابووری‌و راگرتنی هاورده‌كردن‌و هه‌نارده‌كردن، فشار بخاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه.
له‌ماوه‌ی تۆپباران‌و بۆردوومانه‌كانی ئێران‌و توركیا، په‌رله‌مانی كوردستان دوو دانیشتنی نائاسایی رێكخستووه، تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی كردووه.
كاروان ساڵح، ره‌خنه له‌په‌رله‌مان دهگرێتو به‌پێویستی ده‌زانێت بڕیار دهربكاتو حكومه‌ت مولزه‌م بكات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی جێبه‌جێبكات له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌رسنووره‌وه.
لای خۆشیه‌وه، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێیوایه حكومهتو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی، هه‌وڵی دیبلۆماسی زۆریان داوه بۆ راگرتنی تۆپبارانهكانو ره‌نگه «هی باسكردن نه‌بێت«.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌كارێكی ناعه‌قڵانی ده‌زانێت له‌ئێستادا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵچوو به‌په‌له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته بگرێته‌به‌ر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به هاوڵاتی وت «به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی‌و ئابوورییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن به‌هه‌ڵوێستی توند تێكیبدهی«.جه‌ختیشیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی ئێستای توركیا‌و ئێران‌و هه‌رێم له‌به‌ره‌و پێشچووندایه، ناكرێت به‌ره‌و دواوه بچێت.
ئاگاداربوونی به‌رپرسانی هه‌رێم له‌هێرشه‌كان ره‌تده‌كرێته‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆردوومانو تۆپبارانه‌كانی توركیا‌و ئێران، تۆمه‌تی ئه‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك لهپارتیو یه‌كێتی ده‌كرێت، كه ئه‌و هێرشانه به‌ئاگاداری ئه‌وان ده‌كرێت، نوێنهرانو به‌رپرسانی حكومهتو حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، ئه‌و تۆمه‌تانه كه ئاڕاسته‌ی دوو حیزبه‌كه‌ی دهسهڵاتو حكومه‌ت ده‌كرێت، به‌ناراست دهزانێتو ره‌تیده‌كاته‌وه هێرشه‌كان به‌ئاگاداری ئه‌وان بێت.
نازم عومه‌ر، وتی «حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی بانێك‌و دوو هه‌وا جێبه‌جێناكات، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاری ئێران بكه‌ن بۆ ئه‌و تۆپبارانانه ئه‌ی بۆچی وه‌فد ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات؟«
هاوكات، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، هه‌ر جۆره رێككهوتننامهو ئاگایه‌ك له‌نێوان ههرێمو ئه‌و وڵاتانه ره‌تده‌كاته‌وه، پێیوایه ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌تاران بڵاوبووه‌ته‌وه، دووره له‌راستییه‌وه.
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران‌و توركیاوه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌وه ئیدانه‌ی كردووه‌و داوایكردووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌رێگای گفتوگۆوه بێت.
هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌ت، له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه هه‌ڵوێستێكی روونی ههبێتو كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه، كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێیوایه هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا روونه‌و له‌رێگای هه‌موو كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه هه‌وڵیداوه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات.
كاوه مه‌حمود، به هاوڵاتی وت «ئێمه هه‌ر زوو ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌مان كردووه‌و داواشمانكرد پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌رێگای كه‌ناڵی دیبلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت«.
«نابێت بیانوو بدرێته توركیا‌و ئێران بۆ هێرشكردن«
به‌رپرسانی دهسهڵاتو حیزبه فه‌رمانڕه‌واكانی هه‌رێمی كوردستان، پێیانوایه نابێت هیچ هێزیك له‌خاكی كوردستانه‌وه هێرشبكاتو بیانوو بداته ده‌ست هه‌ریه‌ك لهتوركیاو ئێران بۆ هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌كه‌كه ده‌بێت ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چوار ملیۆن هاوڵاتی كوردستان بكات.
گه‌ڵاڵی، وتی «پێویسته په‌كه‌كه بچێته ناو خاكی خۆیان شه‌ڕ دژی توركیا بكه‌ن نه‌ك لهقهندیلهوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و كوردستانیش پێویسته به‌جیدی بیر له‌و مه‌سه‌لانه بكه‌نه‌وه«.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردكه به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، هیچ هه‌وڵێك له‌ئارادا نییه بۆ سه‌ردانیكردنی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسی هێرشه‌كانی سه‌ر سنور.
لای خۆشیه‌وه، نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، پێویسته قبوڵ نه‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرشبكرێت.
هه‌روه‌ها وتی «به‌هۆی چه‌كدارانی پژاك‌و په‌كه‌كه هه‌ندێ ناوچه‌ی سنوریی بووه‌ته بیانوویه‌ك بۆ تۆپبارانكردن، ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندی كورد به‌هۆی ئه‌مانه‌وه بكهوێتـه خه‌ته‌ر ئه‌وا بێگومان هیچ لایه‌ك بێده‌نگ نابین له‌م لایه‌نانه«.
مه‌حمود عوسمان: كوا لایه‌نی كوردی له‌عێراق هه‌یه تا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت؟
هاوڵاتی:VOA
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه‌ی له‌لایه‌نه كوردییه‌كان گرت له‌به‌غدا كه هه‌ڵوێستیان ده‌رنابڕن به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی لیستی عێراقیه‌و لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه مادده‌ی 140 یش ده‌گرێته‌وه.
د.مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت “کوا لایه‌نی کوردی هه‌یه، که‌س له‌گه‌ڵ که‌س ڕاوێژ ناکات تا بزانن هه‌ڵوێستییان چییه”.
مه‌حمود عوسمان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وه‌کو کوتله‌کانی دیکه کۆبونه‌وه و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا نییه “ئێمه هه‌موو به‌یه‌که‌وه له یه‌ک بینادا داده‌نیشین، به‌ڵام به‌گشتی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و سه‌رکردایه‌تی و هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌ک عاده‌ته‌ن دانانیشن تا هه‌ڵوێستییان به‌رامبه‌ر به‌و شتانه هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها وتی “به‌لای منه‌وه لایه‌نی کوردی بایه‌خ به کێشه‌کانی خۆی بدات باشتره له‌وه‌ی زۆر خۆی سه‌رقاڵی کێشه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراقی بکات. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم کێشه‌کانی خۆمان تۆزی له‌بیر چووه یا بووه به ژێره‌وه‌ی کێشه‌کانی تره‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه که خه‌ڵکی کورد ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت”.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر