توركیا به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوژرانی سه‌ربازه‌كانی له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه. له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی كوژرانی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه. یه‌كێتی ئه‌وروپا توندوتیژیه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئیدانه ناكات، چونكه په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كێتیه‌وه، به‌ڵام ناونانی په‌كه‌كه وك‌و ڕێكخراوێكی "تیرۆریست"ی هۆكاره بۆ به‌رده‌وامی كێشه‌یه‌ك كه ئه‌ویش دۆزی چاره‌سه‌رنه‌كراوی كورده. ئێستا كاتی ئه‌وه نزیك بۆته‌وه كه چیتر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به "تیرۆرست" ناو نه‌برێن.
تائێستا پێناسه‌یه‌كی جیهانی دیاریكراو نییه بۆ وشه‌ی "تیرۆریزم".
ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌ی سیاسی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كاربهێنن یاخود به‌خراپ سوودی لێوه‌ربگرن بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ڕێكخراوێك تیرۆریسته یاخود نا ته‌نها پرسیارێكی سیاسییه.
ناساندنی په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بڕیارێكی سیاسی بوو. له ساڵی 2002دا، ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره‌یدا له‌ژێر فشارێكی زۆری توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌مریكا پێویستی به‌دۆستایه‌تی توركیا بوو بۆ شه‌ڕ دژی تیرۆر دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر و باشترین ڕێگا بۆ كڕینی دۆستایه‌تی توركیا ناساندنی پهكهكهبوو وه‌كو گرووپێكی تیرۆریستی.
ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و كات هێمایه‌ك هه‌بوو كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2002دا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆزی كورد نه‌ك ته‌نها به‌ڕێگای سه‌ربازی، به‌ڵكو به‌ئه‌نجامدانی چاكسازی دیموكراسی. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ڕاستیدا چه‌ند هه‌نگاوێكی دیموكراسیانه‌ی هاویشت سه‌باره‌تی به‌چه‌ند كێشه‌یه‌ك و له ساڵی 2005دا گفتوگۆكانی ده‌ستپێكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه له ساڵی 2002هوهوه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات، چاره‌سه‌رێكی دیموكراسیانه‌ی بۆ دۆزی كورد پێشكه‌ش نه‌كردووه. له ساڵی 2009دا پرۆسه‌ی "كرانه‌وه به‌ڕووی كورد"دا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت چاكسازی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌نگاوێكی جدی نه‌نراوه له‌لایه‌ن توركیاوه.
داواكارییه‌كانی كورد له‌جێگای خۆیاندان. كاتێك په‌كه‌كه له ساڵی 1984 چالاكی چه‌كداری ده‌ستپێكرد دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ئامانجی سه‌ره‌كی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا، په‌كه‌كه هه‌وڵده‌دات بۆ ئۆتۆنۆمی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كه كورده‌كانی لێ نیشته‌جێیه. داواكارییه‌كانی تری كورده‌كان: خوێندن به‌زمانی دایك، نه‌هێشتنی له‌سه‌دا ده بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئازادكردنی سیاسییه كورده‌كان. زۆربه‌ی ئه‌و داوایانه قابیلی قسه‌له‌سه‌ركردن نین له‌لایه‌ن توركیاوه، چونكه به‌لای ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌و داوایانه ده‌بنه‌هۆی لێكهه‌ڵوه‌شاندنی یه‌كێتی توركیا كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پیرۆزترین ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی توركی له‌سه‌ر بنیاتنراوه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌ك به‌ته‌نها خۆی دزیوه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه‌تی بۆ دۆزی كورد، به‌ڵكو تاكتیكێكی تری زیادكرد بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كورده‌كانی پێدهچهوسێنرێنهوه. له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه، چالاكوانانی كورد، سیاسییه‌كان و ڕۆشنبیره‌كان به‌هه‌زارانیان لێكوژرا له‌كاتێكدا له‌ئێستادا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت. بۆ نموونه سه‌دان سه‌رۆك شاره‌وانی و به‌رپرس ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه به‌هۆی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین كه توركیا به "پڕوپاگه‌نده بۆ ڕێكخراوی تیرۆریسی په‌كه‌كه" له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێن كاتێك ڕاپۆرت له‌باره‌ی دۆزی كورده‌وه ده‌نووسن كه بۆچوونه‌كان له بیروباوه‌ڕی كورده‌كانه‌وه نزیك بێت. سیاسییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێران، به‌ڵام ڕێگه‌یان لێگیراوه كه به‌شداری له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بكه‌ن به‌هۆی ئاریشه‌ی یاساییه‌وه.
به‌ناساندنی په‌كه‌كه وه‌كو تیرۆریست ئامانجه یاساییه‌كانی بهناپهسهند له قه‌ڵه‌م دراون. له‌ئێستا ئه‌و ناونانه‌ی په‌كه‌كه به‌تیرۆیست به‌كارهێنراوه وه‌كو پاساوێك بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی نایاسایی دژی كورده‌كان. له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌موو بۆمبارانكردنێكی باكووری عیراق به به‌رگریكردن له‌خۆ داده‌نرێت دژی "تیرۆریزم"، هه‌موو بڕیارێكی دادگا دژی سیاسه‌توانه كورده‌كان وه‌كو سزایه‌كی گونجاو هه‌ژمار ده‌كرێت لهدهوڵهتێكدا كه یاسا سه‌روه‌ره. ئه‌مانه توڕه‌بوون و بێرزاری كورده‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به په‌كه‌وه بكه‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌زیادبووندا نییه، چونكه گه‌نجه‌كان هیچ چاره‌یه‌كی تر شك نابه‌ن جگه له چوون بۆ شاخه‌كان نه‌بێت.
په‌كه‌كه ئاگربه‌سته‌كه‌ی شكاند و چه‌ند سه‌ربازێك كوژران كه به‌زۆر یا هیچ تهجروبهیهكیان نییه كه پاڵی بهئهردۆغانهوه نا بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باكووری عیراق. ناساندنی په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی كاریگه‌ری وێرانكه‌ری هه‌بووه بۆسه‌ر هه‌موو ده‌رفه‌تێكی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی هه‌روه‌ها به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه وه‌كو ئاماژه‌كردن بۆ سیاسه‌تێكی نوێ

پێویسته په‌كه‌كه له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ربهێنن...
سەر چاوە
////////////////////////////////////////
زندانیان مرتبط با پ.ک.ک و پژاک، مراتب تسلیت خود را به مناسبت جان باختن ماجد کاویان اعلام کردند
زندانیان مرتبط با حزب کارگران کردستان و حزب حیات آزاد کردستان پژاک با انتشار بیانیه ای مراتب تسلیت خود را به مناسبت جان باختن ماجد کاویان با کد سمکو سرهلدان اعلام کرد ند.
زندانیان دربیانیه خود ضمن ابراز تسلیت به خانواده فرمانده سمکو ، از خلق کرد خواسته اند تا در مراسم بزرگداشت فرمانده نیروی شرق کردستان حضور گسترده داشته باشند.
زندانیان مرتبط با حزب کارگران کردستان وحزب حیات آزاد کردستان پژاک درزندانهای جمهوری اسلامی، باردیگرحمایت خود را از جنبش آزادی خواهی خلق کرد اعلام کردند.
گفتنی است فرمانده، ماجد کاویان با کد سمکو سرهلدان فرماندهی مقاومت گریلاهای نیروی شرق کردستان درمقا بله با حملات رژیم ایران به جنوب کردستان را برعهده داشت.

--------------------------
گرینگیی رۆڵ و خه‌باتی ژنان له‌ناو شۆڕشدا
9 Sep 2011
عومه‌ر عینایه‌تی
له کاتێکدا باس له له گرینگی خه‌باتی ژنان ده‌که‌ین که ئێمه وه‌کو کورد له پێش هه‌مو شتێک خاوه‌ن کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ین، ئه‌ویش مافی چارهنوسینی نه‌ته‌وایه‌تیمانه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له‌ناو چوار وڵاتی ناوچه‌یی. پرسی ژن له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندیی یاسای ئایینی و کولتوری که هۆکارێک بووه ژن له ژێر ناوی شه‌ره‌ف و نامووس و عه‌قڵیه‌تی عه‌شیره‌تی و له بواری ئابووری گرێدراوی ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاریی بێت و له ئاستی فه‌رهه‌نگی و گرفتی ژیانی کومه‌ڵایه‌تی له په‌راویز دا بمینیته‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که قورسایی په‌روه‌رده‌ی فه‌رهه‌نگی، کولتوری، ژیانی کومهڵایهتیشی له ئه‌ستۆیه.
به سه‌رنجدان به‌و ئاریشانه لێره‌دا پرسیار دێته‌گۆڕێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که:
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووسی گه‌لێکی ژێرده‌سته که بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خه‌بات ده‌کات، بۆ ده‌بێ نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا که ئه‌ویش ژنه، له په‌ڕاوێزدا بمێنێته‌وه؟ ژنی کورد سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تا چ راده‌یه‌ک هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌کات؟
کاتێک له باری ئابوورییه‌وه باسی گرێدراویی ژن به پیاوه‌وه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ژن سه‌ربه‌ستیی خۆی به‌ده‌ست بێنێ گرفته‌کانی کولتووری و کومه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیی چاره‌سه‌ر ده‌بیت ؟
ئایا له رێی بیروکه‌ی فێمێنیستی و لیبراڵیی بۆ گوزه‌رانێکی خۆش و یه‌کسانیی دو ره‌گه‌زی مێ و نێر گرفته‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیی چاره‌سه‌ر ده‌بیت؟
ژن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه هه‌تا چ راده‌یه‌ک توانیویه‌تی خۆ به رێکخستن بکا؟
زۆرجار باس له‌وه ده‌کرێت که ئه‌قلیه‌تی پیاوسالاریی بواری به ژن نه‌داوه بێته مه‌یدانی خه‌بات. بۆ ده‌بێ ژن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێ که پیاوان ئه‌و هه‌له بۆ ژن بڕه‌خسێنن تا بێنه ناو خه‌باتی هاوبه‌ش؟ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه خۆی هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی گرێدراویی نییه سه‌باره‌ت به پیاو؟
ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه راسته‌وخۆ ژن ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام نابێ ئه‌و راستیانه‌ش پشتگوێ بخه‌ین گرفته‌کانی ژنان که به‌شێوه‌یه‌ک خۆی له دابونه‌ریت و کولتوری تایبه‌ت و بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی‌دا ده‌بینێته‌وه، ده‌توانین بڵێین که هۆکاری سه‌ره‌کیی بوون ژنان نه‌توانن رۆڵیکی باش بگێڕن له خه‌باتی سیاسی و ئابووری کومه‌ڵایه‌تی و له‌مپه‌رێک بوو که ژنان په‌راویز بخرێن و ته‌نیا ئه‌رکی ماڵیان پێ بسپێردرێت که کاردانه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه له‌ناو حیزبه سیاسیه‌کانیشدا به روونی به‌رچاو ده‌که‌وێت وه‌کو ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانین رۆل و خه‌باتی ژنان به دوبه‌ش دابه‌ش بکه‌ین:
به‌شی یه‌که‌م: سه‌ده‌ی رابردوو
به‌شی دوهه‌م: ئێستا و سه‌ده‌ی 21
1. سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ربه‌سته‌کانی پێش ژنان که کورد به گشتی له نێوان به‌رداشی نکوڵی و پارچه پارچه‌بوون له نێوان وڵاتانی ناوچه‌یی و ساتوسه‌ودای نێودولهتیدا مافه‌کانی پێشێلکرا. ئه‌م گوشار و ئاسته‌نگانه هه‌موو بواره‌کانی زانستی، کولتووری، ئابووری، نه‌ته‌وایه‌تیی گرته‌وه، که ده‌توانین بڵێین کاردانه‌وی له سه‌ر سایکۆلۆژیی گه‌لی کورد دانا. به‌شی هه‌ره زۆری له سه‌ر پیاوان بوو که به‌هه‌مان تایبه‌تمندیی ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ی ئاماژه‌مان پێ‌کرد تاکی کورد خۆی به لاواز ده‌بینی له به‌رامبه‌ر گرفته‌کانی ناو ژیانی کومه‌ڵاتی. ته‌نانه‌ت گوشاره‌کان له‌سه‌ر ژنان زیاتربوون. به هۆی ئه‌وه‌ی ژنان که‌متر سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له هه‌مو بواره کاندا هاتنه ناو بازنه‌ی خه‌باتی هاوبه‌ش. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که پێکهاته‌ی کومه‌ڵگای کورد خۆی پێکهاته‌یه‌کی فیودالی و عه‌شیره‌یی و خێڵه‌کیی و کاراکتێره‌کانی ئاغا و شێخ و مه‌لا بوو که له‌پیناو به‌رژه‌وندییه‌کانی خۆیان بریارده‌ری سه‌ره‌کی بوون و تاکی کۆمه‌ڵگای کورد به ژن و پیاوه‌وه گرێدراوی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بوون. به واتایه‌کی دیکه ده‌توانین بڵێین هێشتا به‌شێکی کورد له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م ئهقلیهتهدا ماوته‌وه، له ئاستی روشنبیرییدا، کۆمه‌ڵگای کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ژنان زۆر لاواز بوو. له بواری ئابووریدا کۆمه‌ڵگای کورد گرێدراوی ته‌نیا ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری بوو که ژن و پیاو شانبه‌شانی یه‌ک کاریان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت ئه‌رکی سه‌ره‌کیی له‌م بواره‌دا ژنان بهئهستۆیان گرتبوو ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌رکی په‌روه‌رده‌ی منداڵ وه ماڵداری.
له‌ناو خه‌بات و شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا، سه‌رۆک و سه‌ر کردایهتیهکان هه‌ر ئاغا وه شێخ و مه‌لا بوون. له‌م نێوه‌دا ژنان به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی کو‌لتووریی و بیروباوه‌ڕی ئایینیی، نه‌یانده‌توانی بریاڕدهر بن. ئه‌گه‌رچی له‌ناو ئه‌م شۆڕشانه‌شدا ئاواره‌یی و ماڵوێرانیی، گوشاری سه‌ره‌کیی خسته‌سه‌ر ژن و منداڵ و ده‌توانین بڵێین قوربانیی سه‌ره‌کیش بوون، به‌ڵام خه‌باتکاری ژن له په‌نجه‌کانی ده‌ست تیپهڕنهبوو، له روانگه‌ی دوژمنه‌وه جیاوازیی نێوان ژن و منداڵ و پیاو نه‌بوو وه‌کو یه‌ک چاویان لێده‌کرا و ژیانیان لێدهستێندرا، نمونه‌ی به‌رچاویش کوشتاری ناوچه‌ی ده‌رسیم و بۆمبارانی دێهات و شاره‌کان له ناو سنووره‌کانی ئێران و ئێراق و تورکیه و سوریه و ته‌نانه‌ت له ئه‌نفال و کیمیاباراندا قوربانییه سه‌ره‌کییه‌کان ژن و منداڵ بوون.
حیزبه سیاسیه‌کان له‌ناو بازنه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر وه‌کو ئۆپۆزیسیون، ئه‌گه‌ر له ناو ئه‌م وڵاتانی که خۆیان گه‌وره‌ترین کێشه‌یان له‌سه‌ر چاره‌نوسی کورد هه‌بوو سه‌باره‌ت به وڵاتی خۆیان ده‌بوایه به‌پێی ویسته‌کانی ئه‌م وڵاتانه هه‌ڵسوکه‌وتیان بکردایه و ئه‌وه ببو به‌هوی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکه‌ردایه‌تی و سکرتاریه‌تی حیزبی که پیاوان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد نه‌توانن بوار بۆ رێکخستنی ژنان بره‌خسێنن و په‌روه‌رده بکرێن، ئه‌گه‌ریش ببوایه له ژێر چاوه‌دێری پیاوان وه‌کو ئامرازێک به‌کاریان دێنان ته‌نیا له به‌رژه‌وندیی بیری ته‌سکی حیزبیدایهتی ئه‌مه‌ش هۆکار بوو که رێکخستنی ژنان لاوازبێت له ئاستی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وایه‌تیدا.
له‌م به‌شه‌دا زور باسکراوه پیموایه دوباره کردنه‌وه زور پیویست ناکات،
2 – له سه‌ده‌ی 21 دا کاتێ باسی رۆڵ و خه‌باتی سیاسیی ژنان به تایبه‌تی ژنانی کوردستان ده‌کرێت، ده‌توانین بڵێین که چ له ئاستی دونیا و چ له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌یی و ناوخۆی کوردستاندا، گوڕانکاریی به‌رچاو هاتۆته ئاراوه که هه‌موو بواره‌کانی زانستی، کولتووری، ئابوری، سیاسی، کومه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت له ئاستی به‌ڕێوه به‌رایه‌تی گرتۆته‌وه. هه‌رچه‌ند ده‌توانین بڵێین که ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه له ئاستی دونیادا به‌هۆی خه‌باتی بێوچانی ژنان به‌رامبه‌ر به ئه‌قڵیه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پیاوسالاری له سه‌ده‌ی رابوردوودا ده‌سته‌به‌ر بوون و لێره‌دا ده‌کرێ ئاماژه به دوو روداوی سه‌رنجڕاکێش بکه‌ین که بوو به هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدان و خه‌باتی سیاسیی ژنان و خاوندارێتی کردن له به‌هاکانی خۆیان:
یه‌که‌م، کوشتاری ژنانی کرێکاری ئامریکا.
دووهه‌م، کوژرانی خوشکانی میرابال له ئه‌یالاتی دومهنیکهن که بوون به هۆکاری داسه‌پاندنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دان پیدانانی مافی ژنان له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و دیاریکردنی رۆژی جیهانیی ژنان.
به‌ڵام لێره‌شدا ده‌توانین بڵێین هێشتا مافی ژنان به ته‌واویی ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه. به پێی بارودوخی وڵاتان و نه‌ته‌وه‌کان چونیه‌تی خه‌باتی ژنان جیاوازیی هه‌یه له هه‌مبه‌ر یه‌کسانی ره‌گه‌زیی ژنان و پیاوان له چوارچێوه‌ی یاسایی و بیروباهڕیدا، بۆیه ده‌بێ جیاوازیی ئاستی خه‌باتی رێکخراوه‌کانی ژنان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ک یان ولاتێک به‌شێوه‌ی تایبه‌ت به خۆی ده‌ستنیشان بکرێت. بۆ نموونه له وڵاتانی روژئاوا و له‌ئاستی مافی ژنان به رواڵه‌ت له دونیای سه‌رمایه‌داری و کاپیتالیستیدا بڕێک له‌ژێر ناوی یاسا بوار دراوه به ژنان، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ژنان بوونه‌ته ئامرازی خۆشگوزه‌رانی و ریکلام بۆ به چۆکداهینانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی بواری بازرگانی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی لێکترزانی ژیانی کومه‌ڵایه‌تی و ژن وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌ک بکار ده‌هێندرێت.
سه‌باره‌ت به مافی ژنان له کوردستاندا بمانه‌وێت به‌راوردێک بکه‌ین، ده‌بینین که جیاوازیی خه‌باتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت له کوردستان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ بۆچوونی رێکخراوه‌کانی رۆژئاوادا. ئه‌ویش مافی چاره‌نوسی نه‌ته‌وییه. له دونیای ئه‌مڕۆکه‌دا باس له چۆنیه‌تی بیرۆکه‌ی گلۆبال ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووسی گه‌لانی ژێر ده‌سه‌ته، ده‌کرێت بیرۆکه‌ی رێکخستنی ژنان بۆ ده‌ربازبوون له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و ئایینی که تێیاندا مافی ژنان پێشێل ده‌کرێ خۆی له‌م بیرۆکه‌یه‌دا ببینیته‌وه و خه‌باتێکی نوێ له‌سه‌ر ئاستی پێناسه‌ی یه‌کسانیی ژن و پیاو بێته ئاراوه، وه‌کو مافی چاره‌نووس؟
هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می ئێستای سه‌ده‌ی 21دا گه‌لی کورد به ژن و پیاوه‌وه کێشه‌ی مافی چاره‌نوسی هه‌یه و له سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه به‌رده‌وامه، رێکخستنی رێکخراوه‌ی ژنانی کوردستان پێشکه‌وتی به‌خویه‌وه بینیوه و نکۆڵی لێ ناکرێ. به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابوردوو له ئاستی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و روشنبیری و زانستیدا ده‌توانین بڵێین که هه‌رچه‌ند نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی پێویست، به‌ڵام سه‌باره‌ت به رابردوو 60% زیادی کردووه و ته‌نانه‌ت له بواری رێکخراوه‌یی و سیاسی‌دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه ئه‌گه‌رچی نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که گرفتی گرێدراویی رێکخراوه‌کان به ئه‌قڵیه‌تی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و بیروباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که له‌ئارادان.
ئه‌مڕۆ خه‌باتی ژنان له‌پێناو به‌ده‌ستهینانی مافی چاره‌نووس، شانبه‌شانی پیاوان له‌گه‌ڕدایه و له بواری پراکتیکیدا ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به رۆڵ و خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌رخۆدانی ژنانی زیندانیانی سیاسی و له باکوور و هاتنه مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و خۆپاڵاوتن بۆ پارله‌مان و سه‌روکی شاره‌وانیه‌کان و له باشوور به‌هه‌مان شێوه و له روژئاوای کوردستان که له مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن، ته‌نانه‌ت به‌رزبوونه‌وی ئاستی رۆشنبیریی ژنان له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی که لێی په‌نابه‌رن و به‌شداریکردنیان له بواره جۆراوجۆره‌کاندا و ته‌نانه‌ت رێکخستنی کۆنفرانسی ژنانی هه‌ر چوارپارچه له ههمبهرمافی چاره‌نووس له ئامه‌د و هه‌ولێر، له بواری سیاسی - چه‌کداریدا ده‌توانین بڵێین که ژنان خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تن، بۆنمونه هێزی چه‌کداریی "یهژهرستار" یه‌که‌م هێزی سیاسی – چه‌کداری ژنانن. به به‌راورد له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌دا، ژنانی کورد خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تن له به‌شداریکردن و له به‌شێک له‌بواره‌کانی هاوبه‌شدا.
هه‌رچه‌ند ئه‌م پێشکه‌وتنانه ده‌بیندرێت به‌ڵام رێکخراوه‌کانی ژنان هێشتا لاوازن چونکه له دوبواردا ده‌یانه‌وێت خه‌بات بکه‌ن، یه‌که‌م: له بواری مافی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانیی ژنان و پیاوان له به‌رامبه‌ر ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریی پیاوسالاری که گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ناوچه‌یین.
دوهه‌م: له به‌رامبه‌ر مافی چاره‌نووسی سیاسی ونه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستان. لێردا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌رکی ژنان زۆر زیاتر سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره. له لایه‌که‌وه ده‌بێ بڵێین که ژنان خۆی نیوه‌ی کومه‌ڵگایه و له لایه‌کی دیکه‌وه دایکی نیوه‌که‌ی دیکه‌ی کومه‌ڵگایه و ئه‌رکی په‌روه‌رده و کولتووری و ژیانی کومهڵگاشیان له ئه‌ستۆدایه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌رکی یه‌کسانی و سه‌ربه‌ستیی ژناندا، وه‌کوو ئاماژه‌مان پێ‌کرد، له‌ژێر گوشاری ئه‌قڵیه‌تی نامووسپه‌رستی و شه‌ره‌ف و توندوتیژیی له‌سه‌ر ژنان له دو ده‌یه‌ی رابردوودا، چه‌ند هه‌زار ژن کوژراون یان خۆیان کووشتوه و یان خۆیان سووتاندوه و بوونه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی گشتیی ناو کومه‌ڵگای کوردستان. هه‌ڵبه‌ت له راونگهیهکیشهوه باس له شۆڕشی ژنان ده‌کرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ی پیاوسالاریدا وه‌کو ناڕه‌زایه‌تیی ژنان به‌رامبه‌ر به پیاوان و هێنانه‌ژێر پرسیاری ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری له ژێر ناوی نامووسپه‌رستی و شه‌ره‌ف و بهچوکداهێنانی ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته. دیارده‌ی خۆکوشتن و خۆسووتاندن بۆته کاره‌سات. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ده‌بێ ژنان به‌مشێوه‌یه خۆیان به‌لاواز ببینن و ده‌ستبه‌رن بۆ خۆکوشتن که ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که هێشتا ژنان له روانگه‌یه‌که‌وه نه‌یانتوانیوه له بواری زانستی و کومهڵایهتیدا خۆبه‌ڕێکخستن بکه‌ن و لاوازن و دیارده‌ی خۆکوشتن ناکه‌وێته خانه‌ی دوایین رێگاچاره.
له بواری سیاسی و مافی چاره‌نووسی گه‌لی کورد، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری و یاسای ئایینی که به‌تایبه‌ت له ئێران‌دا به‌رامبه‌ر به ژنان په‌یره‌وی ده‌که‌ن، حوکمی به‌ردباران و له‌سیداره‌دان له‌ژێرناوی داکوکیی له ئه‌خلاقی کومه‌ڵایه‌تیی بۆته دیارده‌یه‌کی دیکه که له هه‌مانکاتدا خودی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ناو زیندانه‌کاندا به ئاشکرا ده‌ستدرێژیی جنسی ده‌کاته سه‌ر ژنان. ته‌نانه‌ت به پێی دانپێدانانه‌کان به‌شێک له گه‌نجانی نێریش که‌وتونه‌ته به‌رهێرشی ده‌ستدرێژیی جنسی. له‌لایه‌ک سهنگساردهکات وه‌کو دیارده‌ی ئه‌خلاقی و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خۆی ده‌ستدرێژیی ده‌کاته سه‌ر ژنان و پیاوان که لێره‌دا خودی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ناوی بێئابڕوکردن به مه‌به‌ستی ده‌مکوتکردنی نه‌یارانی که ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی ئێران ده‌که‌ویته ژێر پرسیار. ئه‌م کرده‌وه پێشێلکاریانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له ئاستی جیهانیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه که ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به راپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی مافی مروڤ. رێکخراوی ناوبراو له راپۆرتی 6 مانگی یه‌که‌می ساڵی 1998دا که کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌دناوکردنی نه‌یارانی ده‌یکات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ژنان و كچان کهڵوهردهگرێت. نمونه‌یه‌کی دیکه له راپۆرتێکی زیندوو که له شاشه‌ی "نه‌ورۆز تی وی"دا به ناوی "داوی مه‌رگ" بڵاوده‌بیته‌وه (2011)، به پێی دانپێدانانی كچێک ده‌رده‌که‌وێ که ده‌سه‌ڵات چۆن پلان داده‌ڕێژێت بۆ به‌دناوکردنی دژبه‌رانی خۆی. هه‌روه‌ها نمونه‌یه‌کی به‌رچاوی دیکه که جێی خۆیه‌تی ئاماژه‌ی پێبکه‌ین ئه‌وه‌یه که کاتێ کاربه‌ده‌ستانی ئێران ویستوویانه بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دان و به‌دناوکردنی خه‌باتکاری ژنی سیاسی ده‌ستدرێژیی بکه‌ن که دیلی نێو زیندان به پێکه‌نینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ک بکات، لیباسی خۆی داده‌که‌نێت و ده‌ڵێ: "مادام له ئه‌قڵیه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پیاوسالاری و ئایینیی ئێوه‌وه شه‌ره‌ف و ناموس له‌ناو لینگی مندا دیاری ده‌که‌ن فه‌رمون ئه‌م ئه‌قڵیه‌تی نامووسپه‌رستی ئایینی به دونیا نیشان بده‌ن و خۆتان زیاتر له دونیا دا ریسوا بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز ناتوانن له‌ناوی به‌رن بیروباوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی منه بۆ ئازادیی له به‌رامبه‌ر دیکتاتۆڕی و دواکه‌وتوویی عه‌قڵیه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه و پیاوسالاری که ژنان ته‌نیا وه‌کو که‌رسته‌ی جنسی ده‌بینن.
له بواری خه‌باتی سیاسیی ژناندا ده‌توانین ئاماژه به دوو نمونه‌ی خه‌باتکار بکه‌ین که ئێعدام کران. یه‌که‌م، "له‌یلا قاسم" له ئێراق و "شیرین عه‌له‌م هولوی" له ئێران. به‌سه‌دان ژن له ناو زیندانه‌کاندا به چه‌ندین ساڵ زیندان یان ئیعدام مه‌حکوم کراون . لاوازیی رێکخراوه‌کانی ژنان و مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ناوی بێ ئابڕویی و شه‌ره ف و ناموس خۆی بۆته به‌ربه‌ستێک که ناتوانن له بواری پراکتیکی دا بێنه ناو خه‌باتی سیاسی. بۆ مافی چاره‌نووس ده‌کرێ چه‌ند خاڵ ده‌ستنیشان بکه‌ین، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به‌شی هه‌ره‌زۆری ژنان له‌ژێر کاریگه‌ریی ئابووریی پیاوان دان. دوهه‌م، ژنان ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاندنیان نییه که ده‌نگیان بگاته هه‌مو ژنانی کۆمه‌ڵگا. سێهه‌م، گرێدراویی عه‌قڵیه‌تی به‌رته‌سکی حیزبی. چواره‌م، جیاوازیی کولتوری و ناوچه‌یی و سنووری جوگرافیای ده‌ستکرد له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌لی کوردیان تێدا دابه‌ش کراوه. ئه‌م خاڵانه بوونه‌ته به‌ربه‌ستێک هه‌تا رۆڵ و خه‌باتی ژنان به‌گشتی که‌م بیته‌وه.
له کوبهندی ئه‌م بابه‌ته‌دا، به‌شێک له گرفته‌کانمان باس کرد و له روانگه جیاوازه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت که به گشتی ده‌توانین باسی له‌وه بکه‌ین:
1 - له روانگه‌ی عه‌قڵیه‌تی لیبراله‌کانه‌وه، ئازادیی ژنان به‌س له خۆشگوزه‌رانی و له بواری ئابووریدا ده‌رفه‌تیان پێده‌درێت و ژنان وه‌کو ئامرازێک به‌کار دههیندرێن که بۆته هۆی لێکترازانی ژیانی کومه‌ڵایه‌تی و بێبهندوباری کۆمه‌ڵگا به‌گشتی. هه‌رچه‌ند که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵیه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پیاوسالاری وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ژنان په‌یڕه‌و ده‌کرێت به‌ڵام ده‌توانین بڵێین گرفته‌کانی ژنان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
2- له روانگه‌ی سوسیالیسمی بونیادگه‌رادا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌نتراڵی و به‌ڕێوه‌به‌رانی له ماوه‌ی 80 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵیه‌تی بونیاد گه‌رای پیاوسالاریدا ته‌نیا له چوارچیوه به‌رهه‌مهێنان بیریان ده‌کرده‌وه و چینێکی تایبه‌ت زاڵ بوو به‌سه‌ر کومه‌ڵگا، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا گرفته‌کانی ژیانی کومه‌ڵایه‌تیی، هه‌رچی زیاتر په‌ره‌ی دهسهتێنن و ژنان له چوارچێوه‌ی مافی خۆیان قه‌تیس مانه‌وه و ته‌نیا وه‌کو ئامراز به‌کاریان دێنان.
3- له روانگه‌ی فێمێنیسته‌کانه‌وه ئه‌گه‌رچی داوای مافی یه‌کسانی له‌گه‌ڵ پیاوان، ده‌کرێت، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین له بواری پراکتیکیدا هه‌مان رێچکه‌ی لیبراڵه‌کانیان گرتووه له چوارچێوه‌ی ژیانێکی خۆشگوزه‌رانیدا و له داوی لیبرالیسمدا قه‌تیس ماونه‌ته‌وه، نه‌ک هه‌ر گرفته‌کانی ژنانیان چاره‌سه‌ر نه‌کرا به‌ڵکو گرفته‌کانیش زیاتر بوون.
4- ئانارشیسته‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا به ده‌سه‌ڵاته‌وه گرێدرابوون، له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری ژنان هه‌رگیز بیریان لێنه‌ده‌کرده‌وه و هه‌میشه کێشه‌ی ژنانیان به شتێکی گرینگ دانه‌ده‌نا، وه‌کو گرفتی تایبه‌تیی و شه‌خسی چاویان لێده‌کرد.
5- له روانگه‌ی بیرۆکه‌ی گلوبالیسم له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی گه‌لانی دونیادا، پڕۆژه‌ی مافی ژنان له پرسی چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی عه‌قلیه‌تی کولتووری و ئایینی و رێکخراوه‌کانی ژنان تا چ راده‌یه‌ک بتوانن خۆیان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ببینه‌وه وه‌کو مافی یه‌کسانی.
سه‌باره‌ت به‌م بۆچوونانه پێویسته بیرێکی نوێ له ئاستی یه‌کسانی له نێوان ژنان و پیاوان بێته ئاراوه و رێکخستنی ژنان
ئه‌ویش به پێی بیرۆکه‌ی کۆنفیدراسیونی کونفیدرالیسمی دیموکراتیکی ژنان ئاوا بکرێت، ژنان به‌ته‌واوی له هه‌موو بواره‌کانی ژیان ده‌بێ به‌شداربن له بواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ئابوری، کولتووری و راگه‌یاندن. له بواری ژیانی کومه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی ده‌بێ خاوه‌ن ئه‌نجومه‌نی تایبه‌تی شار و دێهات بن له بواری سیاسی و چاره‌نووسی نه‌ته‌وایه‌تی و به گشتی ده‌بێ بواریان بو بڕخسێت و سه‌ربه‌خۆبن.
پێویسته ئاماژه‌یه‌کیش بکه‌ین به رێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستان:
1- یه‌که‌م رێکخراوی ژنان له ساڵی 1919 له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا بۆ یارمه‌تیدانی ژنان وه منداڵانی کورد،
له لایه‌ن "خاتو ئه‌نجم یامهلاکی" دامه‌زرا.
2- ساڵی 1946 سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له مهاباد رێکخراوه‌ی ژنان دروست بوو.
3- ساڵی 1992 له باشوور، دوای راپه‌ڕین و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم، رێکخراوه‌ی ژنان پێکهات.
4- له ناو حه‌ره‌که‌تی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیی کوردستان "په‌که‌که" یه‌که‌م رێکخستنی هێزی چه‌کداریی له پێناو بیرۆکه‌ی سیاسیی مافی چاره‌نووس به ناوی (ی ژر ک ) وه‌کو ئه‌رته‌شی ژنان دروست بوو که ناوی ته‌واوی "یهژرستار"ه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر