درخواست جمهوری اسلامی از غرب برای "تروریست" نامیدن "پژاک"
آقای علی اکبر صالحی این درخواست را شب گذشته در دیدار با همتای آلمانی خود، آقای گیدو وستروله مطرح ساخت و از کشورهای غربی خواست تا به گروه "پژاک" اجازه فعالیت ندهند.
سپاه پاسداران جمهوری اسلامی، از حدود دو ماه و نیم پیش، عملیات نظامی گسترده ای را به منظور سرکوب "پژاک" در مرزهای غربی خود انجام داده که این عملیات، همزمان با بمباران هوایی مواضع "پ.کا.کا" توسط جنگنده های ترکیه، حدود 200 شهروند کرد را در ارتفاعات مرزی بین ایران، ترکیه و اقلیم کردستان عراق کشته است.
گروه بزرگی از کشته شدگان، غیرنظامی هستند.
--------------------
به‌رخۆدانی قه‌ندیل هێزی گه‌لی کوردی نیشان دا |
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌نجامه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردنی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاند و له‌دژی ره‌شبگیری سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ژێر ناوی ئه‌ندامێتی که‌جه‌که، ناڕه‌زایه‌تی نیشان دا و گووتی:"من ده‌پرسم؛ ئێوه ئه‌ندامێتی شاره‌داری شرنا‌خ ره‌مه‌زان ئۆیساڵ بۆ که‌جه‌که چۆن ده‌سه‌لمێنن؟ ئۆیساڵ دوای ئه‌وه‌ی 25 ساڵ له داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا کرێکاری ده‌کرد، خانه‌نشین بوو.
شاره‌داری سلۆپی ئه‌مین توغورئوغلو، مه‌گه‌ر تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستیگر کرا، پێشنوێژکارێکی فه‌رمی نه‌بوو؟ چۆن ده‌بێ ئێستا ئه‌و وه‌کو ئه‌ندامی که‌جه‌که له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن؟ ره‌سوڵ ساداکیش به‌هه‌مان شێوه، له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌وه باش ده‌ناسرێت. تا ئه‌و رادهیەش بانگه‌شه‌ی بێبنه‌ما نابێت. تاکه هۆکاری ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه ئه‌وه‌یه که خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی شکۆدار بوون."
قه‌ره‌یڵان هه‌ڵمه‌تی قڕکردنی کوردان له ساڵی 1938ی ده‌رسیمی به‌بیرهێنایه‌وه و ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌مڕۆ هه‌مان هه‌ڵمه‌ت له هه‌رێمی بۆتان به‌ڕێوه ده‌چێت و گووتی:" وه‌ک چۆن له ده‌رسیم بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ته‌سلیم وه‌ربگرن، کۆمه‌ڵکوژیان به‌سه‌ر گه‌لدا جێبه‌جێ کرد، ئه‌مڕۆش هه‌مان هه‌ڵمه‌ت به‌شێوازی جوداتر له‌سه‌ر خه‌ڵکی بۆتان ده‌سه‌پێنن."
قه‌ره‌یڵان بەوشێوەیە لە هەڵسەنگاندنەکەی خۆی بەردەوام بوو:
ئه‌و شه‌ڕه‌ی وا ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی زیاتر له‌لایه‌ن ئهرگهنکۆنی سه‌وز به‌ڕێوه ده‌چێت. مه‌گه‌ر ئێوه منداڵانی کوردتان نه‌کوشتووه؟ دایکانی کوردتان به‌دوای خۆتاندا رانه‌کێشاوه؟ نوێنه‌رانی سیاسیتان به‌بێ تاوان و به‌بێ هۆکار نه‌خسته کونجی زیندانه‌کانه‌وه؟ مه‌گه‌ر شتێک ماوه ئێوه نهتانکردبێت؟ هه‌ر چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر 4 که‌سی ئێمه‌تان کوشت. ئەی ئێوە له‌چوارچێوه‌ی ئەو سیاسەتە هەمەلایەنەدا، ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کوردتان زیاتر نه‌کردووه؟ ئه‌وه‌ی له ئیمرالی ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌شکه‌نجه کردنی گه‌لی کورد خۆیه‌تی."
قه‌ره‌یڵان هۆشداری ئه‌وه‌ی دا که سیاسه‌تی لاوازکردن و ته‌سلیم وه‌رگرتن لەسەر گەلی کورد به‌ڕێوه ده‌چێت و گووتی: گه‌لی کورد ئه‌و بێ کرامهتیه کە ئێوه ده‌یسه‌پێنن، په‌سندی ناکات و قوربانیەکەی چ دەبێت با ببێت، به‌رخۆدان ده‌کات. ئێوه ناتوانن خه‌ڵکی شکۆمه‌ندی بۆتان ته‌سلیم بکەن، ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گه‌لی کوردستان تەسلیم بکەن.
موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان کرد که ده‌وڵه‌تی تورک له چوارچێوه‌ی پیلانی شه‌ڕێکی هەمەلایانە هه‌وڵده‌دات ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد له‌ناوببات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و پیلانه هه‌رگیز سه‌رناکه‌وێت.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر هه‌وڵدانه‌کانی له‌ناوبردن و ده‌ستنیشانی کرد که هه‌رچییه‌ک ده‌بێت بابێت، ئه‌و پیلانگێڕییه هه‌رگیز بهسهرنهکهوێت.
قه‌ره‌یڵان وه‌ها له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو:" ئامانجی ئێمه روون و ئاشکرایه. تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت و کوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و دیموکرات په‌سند نه‌بێت، به‌رخۆدانی ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک راناوه‌ستێت. له رێگه‌ی به‌هێزتر کردنی به‌رخۆدانه‌وه ئێمه هه‌رده‌بێت به‌و ئامانجانه بگه‌ین."
قه‌ره‌یڵان بانگه‌وازی له گه‌لی کورد کرد بکه‌وێته ناو پێواژۆی به‌رخۆدانه‌وه و داوای لهجهوانانیش کرد که نه‌چنه سه‌ربازی و به شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری له تێکۆشان بکه‌ن.
قه‌ره‌یڵان ئاماژه‌ی به گرنگی خه‌بات کردن بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی کرد و گووتی:" ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌ت، هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی 1400 که‌سیان بڵاوکرده‌وه. به‌مشێوه‌یه ده‌خوازن ترس و نیگه‌رانی له دڵی گه‌لدا، دوروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ دواوه بهاوێژن. بێگومان پێویسته هیچ تێکۆشه‌رێک نه‌هێڵێ هه‌روا به‌ئاسانی ده‌سگیر بکرێت. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا، پێویسته هیچ وڵاتپارێزێکی شه‌ره‌فمه‌ندی کورد بۆ دۆزی ئازادی له‌تێکۆشان دایه، له زیندان نه‌ترسێت. رێگای پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه، به نیشاندانی فیداکاری و بوێری دێته‌دی."
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیشی به‌بیرهێنایه‌وه و گووتی؛ گه‌ل سیسته‌می خۆی بونیادناوه و هێرش و ده‌ستگیر کردنه‌کان بێ ئاکام ده‌مێننه‌وه.
قه‌ره‌یڵان له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمرالیش ناڕه‌زایی تووندی نیشان دا و گووتی:"مۆڵه‌ت ناده‌ن پارێزه‌ران بچنه ئیمرالی. باشه بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی دیکه ئاسته‌نگ ده‌که‌ن؟ ئه‌مه ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی جددی ده‌خاته ناو گومانه‌وه. ئایا له‌وێ چ رووده‌دات؟ نازانرێ ساغن یان مردوون؟
قه‌ره‌یڵان ده‌ستنیشانی کرد که سیاسه‌تی به هیچ حیساب نه‌کردن په‌سند ناکه‌ن و رووداوی سووتاندنی 5 گیراو له زیندانی شاری وانی به‌بیرهێنایه‌وه و گووتی:"له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ژیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه کورد بوون، هیچ به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌ت داوای لێبوردنی نه‌کرد. پێویسته ئێمه دژ به‌و جوداخوازییه رابوه‌ستین."
قه‌ره‌یڵان له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا بانگه‌وازی کرد و گووتی:" ئیدی هه‌ر ته‌نیا به گووته‌ی'باشه‌ڕ رابوه‌ستێت، پرسگری چاره‌سه‌ر نابێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه کۆتایی پێبێت، پێویسته جموجۆڵی سه‌رهه‌ڵدان هه‌یه. ئیدی رۆژی ئه‌وه هاتووه که که‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی تێکۆشان نه‌مێنێته‌وه، با هه‌موو خه‌ڵک رابن و تێکؤشان به‌هێزتر بکه‌ن."
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موراد قه‌ره‌یڵان هەروەها باسی لە ئاگربەستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک و گوتی: ئەوان لایەنگیری ئەوەن کە پژاک زیاتر قورسایی بخاتە سەر تێکۆشانی سیاسی و ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی بەوشیوە بگیردرێتەر بەر، لەسەر هەردوو لا پێویستە هەنگاو بنێن.
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە موراد قەرەیڵان قۆناخی دوای ئاگربەستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاکی هەڵسەنگاند.
قەرەیڵان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئاگربەستە لەلایەن هەردوو لایەنەوە پێشخراوە و گوتی لە سێ هەفتەی ڕابردوودا هیچ چەشنە شەڕ و پێکدادانێک ڕوویان نەداوە.
سەبارەت بە تێکۆشانی سیاسیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەرەیڵان هەڵسەنگاندنیکی بەو شێوەیەی کرد:
- ئەگەر ئێران خاوەن هەڵوێستێکی ئەرێنی بێت، ئێمە وابیر دەکەینەوە کە پژاک لە جیاتی ئەوەی قورسایی بخاتە سەر تێکۆشانی سەربازی، دەتوانێ گرینگییەکی زیاتر بداتە تێکۆشانی سیاسی. بەڵام بێگومان، ئەوە بە ڕێگەی هاویشتنی هەنگاوی دوولایەنە دەستەبەر دەبێ. واتا ئەگەر بێت و زەخت و زۆردارییەکان لەسەر گەل و لەسێدارەدانەکان ڕاوەستیندرێ، سیاسەتێکی بەوشێوەیە دەتواندرێ پێک‌بێت. پیشنیاری ئێمەش بۆ هەردوو لا ئەمەیە.
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە موراد قەرەیڵان ئاماژەی بە بەرخۆدانی قەندیلیش کرد و گوتی:
بەرخۆدانی قەندیل هێز و توانایی تەڤگەری کوردانی بۆ هەموو لایەک نیشان دا. ئەو بەرخۆدانە ئەوەی خستە ڕوو کە پرسەکان بەشەڕ چارەسەر ناکرێن.
هەروەها وڵامی درۆ و دەلەسەکانی چاپەمەنی تورکیای دایەوە کە بانگەشەیان کردبوو ' گوایە پژاک گورزی کوشندەی وێکەوتووە. سەبارەت بەو مژارە وەها دووا:
- بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان پژاک و ئێران کۆتایی پێبێت، ئێمە هیزەکانی پژاکمان ڕازی کرد کە هەنگاوێک لە هەرێمە سنوریەکان بکشێنەوە. پاشان بۆ ئەوەی ئاشتییەکی هەمیشەیی بیتە گۆڕێ، ئێمە گردی جاسوسانمان چۆڵ کرد. ئەوەشمان بە بڕیار و ئیرادەی خۆمان پێکهێنا.
موراد قەرەیڵان تیشکیشی خستە سەر ئامانجە شاراوەکانی پشت په‌ردەی داخستنی ڕۆژ تیڤی و گوتی:
- ڕۆژ تیڤی کە میراتگیری مەد تیڤییە، بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد کردووە، بۆتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک. ڕۆژ تیڤی لە پیناو هەڵدانەوەی پەردە لەسەر ئەو جینایەتانەی لە کوردستان ڕوویان داوە، دەوڕێکی گەورەی بینیوه.
سەبارەت بەو دۆزەی لە دانمارک لە دژی ڕۆژ تیڤی کراوەتەوە قەرەیەڵان هەڵسەنگاندنیکی بەو شێوەیەی کرد:
دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدا بە رێگەی یاساکانی وڵاتی دانمارک، رەوایەت بە سیاسەتە چەپەڵەکانی خۆی بدات. ئێمە بینیمان چۆن فرۆکە شەرکەرەکانی تورکیا 7 کەسیان لە کورتەک کۆمەڵکوژ کرد. کێ ئەو ڕووداوەی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند؟ بێگومان ڕۆژ تیڤی. دەوڵەتیش نکۆڵی لەو تاوانەی کرد. هەروەها تا ئێستە 253 گۆڕی بەکۆمەڵ لە کوردستان دۆزراونەتەوە، کە ئەوانەش ڕۆژ تیڤی پەردەی لەسەر هەڵدانەوە.
لە کۆتایشدا، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موراد قەرەیڵان گوتی: یاساکانی دانمارک و ئەو دیموکراسییەی لە سکاندیناڤیا ڕیشەی داکوتاوە، پشتیوانی لە سیاسەتە چەپەڵەکانی تورکیا ناکەن.
/////////////////////////
آمار جمعیت اسرائیل اعلام شد: هفت میلیون و هشتصد هزار نفر
گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل- در آستانه سال ن‌و یهودی که فردا (چهارشنبه) آغاز می شود، سازمان کل آمار اسرائیل آخرین ارقام مربوط به ساختار جمعیتی، اقتصادی و اجتماعی اسرائیل را انتشار داد.
به موجب این آمار، جمعیت اسرائیل امسال به هفت میلیون و 797 هزار نفر رسیده که 20 درصد از آنان عرب هستند.
همچنین در اسرائیل 217 هزار کارگر خارجی به طور قانونی به کار مشغول هستند – و گفته می شود که ده ها هزار نفر نیز به طور غیرقانونی هنوز در این کشور اقامت دارند.
جمعیت یهودی اسرائیل 5 میلیون و 874 هزار نفر اعلام شد و شمار اعراب یک میلیون و 600 هزار نفر است.
اسرائیل به طور نسبی دارای یک جمعیت جوان محسوب می گردد.
در آخرین آمار گفته شده که طول عمر در اسرائیل دائماً بالا می رود و در ده سال اخیر حدود سه سال به طول عمر افراد افزوده شده است.
شمار زنان در اسرائیل حدود دو درصد از مردان بیش‌تر است.
///
اردوغان: جمهوری اسلامی دستش را از پشت اسد بردارد، مشکلات حل می شود
گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل- نخست وزیر ترکیه، آقای رجب طیب اردوغان اعلام کرد که کلید حل مسئله سوریه در دست حکومت اسلامی ایران است.
او که در بازگشت از نیویورک به آنکارا با خبرنگاران سخن می گفت، افزود: حکومت تهران تنها عاملی است که با کمک های خود به حکومت بشار اسد، آن را تا کنون سرپا نگه داشته و توانسته عمر آن را طولانی کند.
اردوغان تأکید کرد که از این پس اجازه نخواهد داد هیچگونه تجهیزات نظامی از طریق ترکیه به سوریه حمل شود و به محمود احمدی نژاد رییس جمهوری ایران هشدار داد که از کمک به رژیم اسد خودداری کند و گفت: «اقدامات ایران موجب خواهد شد شکاف و اختلاف بین اهل تسنن و علویان در منطقه گسترش پیدا کند».
///
ادامه تنش در روابط ایران با ترکیه
گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل- مشاور ارشد علی توتونفروش مواد تریاک ک‌ش خامنه ای، سرلشگر پاسدار یحیی رحیم صفوی می گوید عملکرد ضد اسرائیلی دولت ترکیه "یک ژست سیاسی" است.وی این سخنان را در نشست تشکیلاتی مسئولان حوزه ها و بسیج دانشجویی بیان کرد.
رحیم صفوی سپس با انتقاد از استقرار رادارهای سپر دفاع موشکی ناتو در خاک ترکیه، مدعی شد که این سامانه نه تنها برای دفاع در برابر موشک های ایران، بلکه علیه روس ها است.
مشاور عالی نظامی رهبر جمهوری اسلامی، در ادامه از تلاش آقای اردوغان برای تبلیغ نظام سیاسی سکولار ترکیه در میان ملل به پا خاسته عرب زبان به انتقاد گشود و گفت: «ترک ها به دنبال آن هستند که مدل حکومت خود را، جایگزین مدل حکومت اسلامی ایران کنند».
همزمان، قطع واردات گاز ایران از سوی ترکیه نیز، به تنش تهران – آنکارا دامن زده است.
شرکت "بوتاش" ترکیه از سه روز پیش، بدون هیچ دلیلی برای چندمین بار در سال جاری واردات گاز از ایران را متوقف ساخت.
مدیر عامل شرکت گاز ایران، آقای جواد اوجی، امروز اعلام کرد که جمهوری اسلامی قصد دارد بابت قطع واردات گاز، از ترکیه غرامت بگیرد.
به گزارش خبرگزاری "مهر"، دولت ترکیه خرابکاری در خط لوله انتقال گاز ایران به آن کشور را بهانه قرار داده، تا واردات گاز از ایران را متوقف کند و به جای آن، واردات گاز از شرکت "گاز پروم" روسیه را افزایش دهد – چرا که "گاز پروم" بهای پایین تری را از ترکیه دریافت می کند.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر