توركیا؛ له ساڵیادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا گردبونه‌وه‌یه‌كی 100 هه‌زار كه‌سی رێكده‌خرێت
وابڕیاره له 9ی ئه‌م مانگه‌دا له ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له دورگه‌ی ئیمرالی، ئه‌و شوێنه‌ی ئۆجه‌لانی تێدا به‌ندكراوه رێكبخرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س به دروشمی (ئازادی بۆ ئۆجه‌لان) به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه بكه‌ن و هه‌ریه‌ك له ...پارتی ئاشتی و دیموكراسی و كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراسی پشتگیری بكه‌ن.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه، له ساڵی 1998 له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركرا و دواتر حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له دورگه‌ی ئیمرالی له توركیا زیندانی كرا.
-----------------------
ئاگاداری هه‌ڤاڵان ده‌که‌ین ئه‌م ئێواره‌یه کاتژمێر 5 به‌کاتی ئه‌وروپا واته 6به‌کاتی کوردوستان چاوپێکه‌وتن هه‌یه له گهڵهڵ به‌رێز دکتۆر مه‌حمود له‌سه‌ر تۆپبارانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی تورکیا و ئێران بۆسه‌ر بناری قه‌ندیل
ئێوه‌ش ده‌توانن گوێبیست بن له رێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه.
DENGÊ MEZOPOTAMYA - ZINDÎ
----------------------------------
له چالاکیه‌کی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بۆ سه‌ر سوپای داگیرکه‌ری تورک 10 سرباز کوژران و 3 گه‌ریلاش چونه کاروانی نه‌مرانه‌وه
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو له ناوچه‌ی ئه‌لكێی شێرناخ شهڕوپێكادان له نێوان سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا به‌رپابووه‌و له ئاكامدا 10 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌په‌گه وتیشی له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا سه‌ربازانی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومانكردووه
هه‌زاران درود و سڵاوبۆ گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه شه‌هید نامرن.
--------------------------------------
جاسوسان له پێناو چی دراوه به ئێران؟
ئه‌نوه‌ر عه‌باسی
http://www.peshang.com/index.php?option=com_content&view=article&id=458%3Aas&catid=57%3Awtarubirura&Itemid=206
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا هه‌واڵی ده‌ست به‌سه‌ر دا گرتنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ر چیای جاسوساندا ، که به‌رده‌وام وه‌ک قه‌ڵای له داگیرکران نه‌هاتوو ناوی براوه و به درێژایی ته‌مه‌نی خەباتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد وه‌ک شوێنێکی هه‌ره ستراتیژ‌و هه‌ستیار چاوی لێکراوه ، مشت و مڕ و بگره و به‌رده‌یه‌کی زۆری لێکه‌ته‌وه و بۆ چونی جیاوازی بۆ کرا.
هه‌بوونی هێزه‌کانی پژاک له ناوچه‌که به گشتی خۆی واتایه‌کی هه‌یه و بوونی بنکه‌ی ئەوان له چیای جاسوسان له خۆیدا سه‌لمێنه‌ری بوونی ئه‌و واقیعه بوو. به‌و مانایه که به بوونی پژاک له‌و چیایه وەکو چیایه‌ک که دابڕانێکی کورتی له‌گه‌ڵ زنجیره کێوه‌کانی قه‌ندیل هه‌یه ده‌یتوانی ئه‌و واتایه بگه‌یه‌نێت که پژاک به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شیمانه‌کان هێزێکی تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیه و ده‌کرا به‌وه ئیسپاتی خاوه‌ن خۆ بوونی له به‌رامبه‌ر پە که که دا ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌ک تهوجیهیش بێت بکات.(ئه‌مه پێویسته که بڵێم من وه‌کوو خۆم هیچ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه که پژاک و په‌کەکە چ پێوه‌ندیه‌کی قوڵ و تا چ ئاستێکیان هه‌یه )
لێره دا شتێک که زۆر گرینگه و جێی باسی زۆرتره شێوازی ته‌سلیم بونی چیای جاسوسانه که به هۆی هه‌ستیار بوونی پرسه‌که و هێنده‌ک له‌به‌ر داخراوی سیستماتیکی هه‌واڵه‌کانی ناو خۆی پژاک و په که‌که‌و جێی باوه‌ر نه‌بوونی هه‌واڵه‌کانی ئێران زۆرتر له شیمانه‌کان ده‌بێ که‌ڵک وه‌ربگرین.
به‌ڵام شتێک که ڕونه و هه‌ردولا باسیان لێکردوه ئه‌وه‌یه که ئه‌و چیایه بێ شەڕو پێکدادان و به چۆڵ کردنی پێشوه‌ختی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان راده‌ستی ئێران کراوه و وه‌ک له هه‌واڵه‌کان دا هاتوه ئه‌مه ئه‌نجامی گفتوگۆ و ناوبژیوانی لایه‌نه‌کانی هاوکێشه، واتا هه‌رێمی کوردستان و ئێران و په که که و پژاک بوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمه له‌م وتاره دا وه‌ک له مانشێتهکهیهوه دیاره ، ئه‌مه له پێناو چی کراوه؟
بۆ سه‌رنجدان به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا پێشتر پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌کی ریالیستیمان له یه‌که یه‌که فاکته‌ره‌کانی هه‌رکام له لایه‌نه‌کان به پژاکیشه‌وه له مێشک دا بێت. به تایبه‌تی له‌م پرسه‌دا جێگای تورکیه وه‌کوو هێزێکی غایب به‌ڵام به گشتی کارتێکه‌ر له‌به‌ر چاو بگرین و هه‌ڵویسته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌مریکا له تێڕوانینهکهمان دا ته‌رک نه‌که‌ین.
له لایه‌که‌وه تورکیه و ئێران زۆر ئاشکرا هاوپه‌یمانیه‌کی مێژینه‌یان هه‌یه له سه‌ر سه‌رکوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کورد و له لایه‌کی دیکه‌وه بارودۆخی ناوچه‌که و به تایبه‌تی کێشه‌ی سوریه رۆژ له دوای رۆژ ئه‌م دو هاوپه‌یمانه له‌یه‌کتری دور ده‌خاته‌وه و سه‌یر له‌وه دایه که تورکیه به هۆی وه‌زعی خۆیه‌وه زۆرتر له ئێران هێشتا حه‌زی له مانه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یه، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له شێوازی داوای یارمه‌تی کردنی له ئێران به دژی کوردان زۆر به‌رچاوه ، وه‌ک بڵێی به شێوه‌یه‌ک له ئێران ده‌پاڕێته‌وه که هاوکاری بکات.
له‌م ناوه‌دا ئێرانیش به دوی گێرانی رۆلی خۆی دایه و به تایبه‌تی پرسی سوریه ئه‌وه‌نده بۆی حه‌یاتیه که قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی که تورکیه ده‌یویست له‌م شه‌ڕه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ پژاک و په که‌که خۆی تێوه‌ر نه‌دا.
وه‌کوو هه‌موو کوردێکی دیکه به بیستنی هه‌واڵی ته‌سلیم کرانی چیای جاسوسان هه‌ستم بریندار بوو به‌ڵام به بڕوای من له‌م بارودۆخه‌ی دا په‌که‌که له نێوان خراپ و خراپ تر دا مه‌جبور بوو که خراپ هه‌ڵبژێرێت. با واقیعبین بین، پەکەکە و پژاک راسته دو هیزی پارتیزانی به‌راستی به هێز و خاوه‌ن ئه‌زمونن به‌ڵام درێژه کێشانی شه‌ڕ ئه‌ویش له دو قۆڵی سه‌ره‌کی ئێران و تورکیه و شیمانه‌ی هاتنی هێزی ئه‌مریکا بۆ پاکتاو کردنی په که که له قه‌ندیل و که‌وتنه ژێر زه‌ختی حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌گه‌ر په که که ی له نێو نه‌بردایه وای لاواز ده‌کرد که تا ساڵه‌ها پشت راست نه‌کاته‌وه. ئه‌مه له کاتێک دایه که پژاکیش به بی بوونی پشتگیری پەکەکە نه‌یده‌توانی بۆ مانگێکیش خۆی رابگرێت، هه‌موومان ئه‌زموونی حیزبی دیموکڕاتمان دیتوه و له بیرمانه که له‌گه‌ڵ هه‌موو قاره‌مانێتیه‌ک که پێشمه‌رگه له خۆی ده‌نواند به هۆی نه‌بوونی پشتی جیبهه حیزب نه‌یتوانی خۆی رابگرێت و له کۆتایدا قه‌ندیلی به جی هێشت و...
ئه‌گه‌ر له چاوی سه‌رکرده‌کانی پەکەکە وه چاو له پرسه‌که بکه‌ین ده‌کرێ بڵێین ئه‌وان به چاوی ده‌وڵه‌تێکی له حاڵی روخان دا سه‌یری ئێران ده‌که‌ن که ده‌کرێ تا هه‌یه که‌ڵکی خۆیانی لێوه‌ربگرن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا و دژی تورکیه ، ره‌نگه ئه‌مه له‌و جێگاوه زۆر دیار بیت که هیزێکی به‌ئه‌زمونی وه‌ک په که‌که ده‌زانیت که گرتنه‌وه‌ی دوباره‌ی چیایه‌ک وه‌ک جاسوسان کارێکی ئه‌گه‌ر مه‌حال نه‌بێت به‌راستی ئه‌سته‌مه ، بۆیه پێ ده‌چێت پەکەکە له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که ئێران به‌مزوانه له روخان نزیک ده‌بێته‌وه ئه‌و ئاش به‌تاڵه‌ی به پژاک کردبێت . به هه‌ر حاڵ له بیرمان نه‌چێت که ئه‌گه‌ر پەکهکه وه‌ک هێزێکی پارتیزان و شۆڕشگێڕ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه جار نه‌جارێ کراوه به کارتی زه‌خت بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دیکه، به‌ڵام پەکهکهش زۆر جاران هه‌مان کاری توانیوه بکات له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پۆلتیکی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بهههمبهر یه‌کتری و به ته‌واوه‌تی خۆی وه‌کوو هێزێکی بڕیار ده‌ر و دیاری که‌ر سه‌لماندوه. ئه‌مه له پێوه‌ندی له‌گه‌ل سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به پ که‌که دا زۆرتر له هه‌موو کاتێک ده‌ر ده‌که‌وێت، که هه‌میشه سیاسه‌تێکی به نیسبه‌ت بەرگریکارانهی به‌رانبه‌ر پەکهکه دارشتوه.
ده‌شکرێ ئه‌و کاره‌ی پەکەکە به چرا سورێک له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین که به ئه‌مریکا ده‌درێت ، به‌و واتایه‌ی که دژایه‌تی پەکەکە کردن شیواندنی دیسپلینی ناوچه‌که‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و به شێوه‌یه‌ک خۆ نواندنی پەکهکه یه له توانای راگرتنی باڵانسی هیزه‌کانی ناوچه له سه‌ر ده‌ستی پارتی کرێکارانی کوردستان و وتنی ئه‌وه‌ی که ئێوه وه‌کوو ئه‌مریکا پێویستتان به بوونی ئێمه هه‌یه و ناتوانن له سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆتاندا په‌که‌که وه‌لا نێن، که ئه‌مه له خۆیدا چه‌ندین کێشه بۆ ناوچه‌که به نیسبه‌تی ئه‌مریکا ده‌توانێت دروست بکات.که 2 دانه له‌وانه که گرینگ‌ترن ئه‌مانه‌ن:
1-سه‌رهه‌ڵدانی هێزێکی تیروریستی ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران له وه‌ها ناوچه‌یه‌کی ستراتژیدا و له کۆنترۆڵ دەرچونی باڵانسی خوازراوی ئه‌مریکا له ناوچه‌که.
2- ئاواڵه تر بوونی ده‌ستی ئێران بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری هه‌رێم و عێراق به گشتی.
به‌ڵام لێره دا پرسیارێک دێته ئاراوه که ئێران وه‌کوو ده‌وڵه‌تێک که تا ئێستا سه‌لماندویه‌تی هیچ پره‌نسیبێک ناناسێ و هیچ رێکه‌وتن نامه‌یه‌ک(ئه‌گه‌ر رێکه‌وتن نامه‌یه‌ک له ئارادا بێت) نایبهسێتهوه و ته‌عه‌هودی بۆ دروست ناکات، چۆن له لایه‌ن په‌که‌که وه باوه‌ڕی پێکراوه که ئه‌م جاره‌یان شه‌ڕی دژ به پژاک راگرێت و هه‌ر ئه‌و چیای جاسوسانه نه‌کات به پایه‌گایه‌کی به هیز به دژی هێزه‌کانی قه‌ندیل؟؟ من پێم وا نیه سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که ئه‌وه‌نده خاو بن که ئه‌و خاڵه‌یان پێش چاو نه‌گرتبێ ، که ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ ئیدی هه‌ر له ئێستاوه چاوه‌ڕێی کاره‌ساتی گه‌وره‌تر بکه‌ین بۆ شۆڕشی کورد به گشتی و پەکهکه به تایبه‌تی و ئه‌گه‌ر پژاک بیهه‌وێ هه‌ر ئاوا لاوازی بنوێنێ و به ناوی ئاگربه‌سته‌وه هه‌ر بگه‌رێته پاشه‌وه ئه‌بێ چاوه‌رێی ئه‌وه بکه‌ین که له داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌موو ده‌ست که‌وته‌کانی خۆی بدۆڕێنێت. ته‌نیا شتێک که له‌م ناوه دا وه‌کوو شیمانه ده‌توانرێ ببینرێ ئه‌وه‌یه که په‌که‌که به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌شتبێ که ئامانجی ئێران له هاتنیان بۆ ئه‌و شوێنه دژایه‌تی راسته‌و خۆی په‌که‌که نیه، به‌ڵکوو کاری گرینگتری هه‌یه ، که ده‌کرێ له‌و دو خاڵه‌ی که له‌سه‌رێ دا ئاماژه‌م پێدا به دویدا بگه‌ڕێین و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بارودۆخه‌ی که پێشتر باسم کرد و په‌که‌که‌ی تێدایه ته‌نیا به زه‌مانه‌تی خوساخکردنهوهی پژاک ده‌کرێ ، که وه‌کوو هێزی دژبه‌ری راسته‌و خۆی ئێران خۆی پێناسه کردوه.که واته ده‌کرێ بڵێین ئێران به وه‌رگرتنی زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ی که پژاک له باری لانی که‌م نیزامیه‌وه پاسیڤ بکرێت و سه‌ره‌کیترین بنکه‌ی داگیر بکرێت ئیدی کێشه‌یه‌کی نامێنێت له گه‌ڵ په‌که‌که دا، بۆیه په‌که‌که له‌و نزیکیه هه‌ست به مه‌ترسی ناکات و به‌مه دو خاڵی پێکاوه ، یه‌که‌میان تێکدانی هاوپه‌یمانی و قه‌راری شه‌ڕی دو قۆڵی ئێران و تورکیه به دژی خۆی و دوهه‌م راکێشانی سه‌رنجی ئه‌مریکا و وڵاتانی خاوه‌ن بڕیاری رۆژئاوایی به رۆڵی حه‌یاتی خۆی له ناوچه‌که.
هه‌مووی ئه‌مانه ره‌نگه به قوربانی کردنی بزاڤی پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆ خه‌باتکارانی پارچه‌یه‌کی تر له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام سیاسه‌ت به تێبینی یه‌ک رۆژه و دورۆژه کردن هێنده‌ک ساویلکانه‌یه ، ته‌نیا ده‌بێ راوه‌ستین و چاوه رێ بکه‌ین تا ببینین ئه‌م وه‌زعه به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌ڕوا پێم وایه که ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوجه‌که به گشتی خێراییه‌کی زۆری به خۆیه‌وه گرتوه و له سه‌قامگیر بوونی هیچ شتێک ناتوانین دڵنیا بین، بۆیه زۆر دور نیه که له چه‌ن حه‌وتووی داهاتوو دا به‌رهه‌می ئه‌م کاره‌ش به نگاتیو و پۆزتیو لێمان ئاشکرا بێت و بتوانین به دڵنیاییه‌کی زۆرتره‌وه باسی له‌سه‌ر بکه‌ین.
وته‌ی باو که ده‌ڵێ سیاسه‌ت هونه‌ری مومکیناته له‌م دۆزه تایبه‌ته دا زۆر به زه‌قی خۆی ده‌رده‌خات ، هه‌روا که ئاماژه‌م پێدا په که که له بارودۆخێکی هه‌ستیاردا بڕیارێکی هه‌ستیاری داوه. بڕیارێک که ریسکێکی حه‌یاتیه له‌سه‌ر کایه سیاسیه‌کانی ئاوس ترین شوێنی دنیا ، چۆڵ کردنی وه‌ها چیایه‌ک نرخێکی زۆری تێده‌چێت بۆ کورد و هیوادارم ئه‌رزشی نرخه‌که‌ی هه‌بێت.
----------------------------------------
سوریه؛ حمله 250 تانک جنگی رژیم بشار اسد به مخالفان
ارتش سوریه از بامداد شنبه ۹ مهر با حمایت ۲۵۰ تانک حمله به شهر "رستن" را آغاز کرد. این شهر در روزهای گذشته بدل به یکی از مراکز تجمع نظامیانی شده که ارتش سوریه را ترک کرده و با سلاحهای خود به مخالفان پیوستهاند.
در روزهای گذشته خبرهای متفاوتی از پشت‌کردن نظامیان به حکومت سوریه و پیوستن آنها به مخالفان منتشر شده است. منابع نزدیک به مخالفان شمار نظامیان "ترک خدمتی" را تا چند هزار نفر اعلام کردهاند. روز گذشته، ۸ مهر رهبران "انقلابیون" سوریه با انتشار بیانیهای ابراز امیدواری کردند با افزایش شمار کسانی که از نیروهای انتظامی به صف معترضان می‌پیوندند از شدت سرکوبهای خشونت‌آمیز کاسته شود و توان تظاهرکنندگان برای مقابله با آن افزایش پیدا کند. ظاهرا همین امر حکومت بشار اسد را نگران کرده و به عملیات سنگین نظامی علیه مواضع مخالفان واداشته است.
۲ هزار سرباز سابق در میان معترضان رستن
یکی از فعالان سوری ساکن لبنان می‌گوید بر اثر حملهی تانکها و زرهپوشهای ارتش سوریه تقریبا تمام شهر رستن در استان حمص ویران شده است. او به خبرگزاری آلمان گفت تا پیش از ظهر شنبه، ۹ مهر دست‌کم ده نفر از نظامیانی که به معترضان پیوستهاند بر اثر بمباران شهر و حومه‌ی آن جان خود را از دست دادهاند.
این فعال سوری گفته است در حال حاضر تنها در مناطق شمالی رستن نبردهای پراکندهای میان طرفین ادامه دارد. گفته می‌شود حدود دو هزار "ترک خدمتی" در این منطقه حضور دارند. بر اساس گزارش شاهدان عینی و افراد محلی این ارتشیان سابق کسانی هستند که حاضر به تبعیت از فرمان فرماندهان خود و تیراندازی به سوی شهروندان معترض نبودهاند. ظاهرا شماری افسر و فرمانده میانی نیروهای انتظامی نیز در میان این افراد هستند.
جلوگیری از خبررسانی مستقل
روز جمعه در اغلب شهرهای سوریه دهها هزار نفر به تجمع و تظاهرات علیه حکومت اسد پرداختند. به گزارش فعالان حقوق بشر جز در برخی از مناطق نظیر حمص و حماه که شمار زیادی نیروی مسلح به تظاهرکنندگان پیوستهاند جنبش اعتراضی در بسیاری از شهرها مسالمت‌آمیز بوده است. با این همه شمار شهروندان کشته شده در درگیریهای روز جمعه بین ۱۱ تا ۲۷ نفر گزارش شده است.
امکانان راستیآزمایی خبرهایی که از سوی فعالان حقوق بشر و مخالفان منتشر می‌شود در اغلب موارد وجود ندارد. حکومت سوریه نمایندگان اغلب بنگاه‌های خبری مستقل را از این کشور اخراج کرده و رسانههای داخلی نیز به شدت تحت کنترلاند. سازمان ملل متحد شمار قربانیان ناآرامیهای سوریه از ماه مارس سال جاری تا کنون را ۲۷۰۰ نفر برآورد می‌کند. مخالفان این آمار را تا ۳۶۰۰ نفر ذکر کردهاند.
تهدید سوریه به اقدامهای هدفمند
در همین حال کشورهای اروپایی و ایالات متحده خواستار تصویب قطعنامهای الزام‌آور در شورای امنیت علیه سوریه و تحریم این کشور هستند. این تلاشها همچنان با مخالفت روسیه روبروست که در کنار ایران یکی از معدود حامیان اسد محسوب می‌شود.
کشورهای عضو اتحادیه‌ی اروپا پیش‌نویس قطعنامهای را آماده کردهاند که نسبت به درخواستهای گذشتهشان تعدیل یافته و انتظار می‌رود مورد پذیرش روسیه نیز قرار گیرد.
در متن پیشنهادی اتحادیه اروپا رژیم بشار اسد تهدید می‌شود در صورتی که فورا به خشونت پایان ندهد و حقوق شهروندان را رعایت نکند با "اقدامهای هدفمند" روبرو خواهد شد.
در پیش‌نویس قبلی که با مخالفت روسیه روبرو شد بر اعمال تحریم در صورت ادامه‌ی سرکوبهای خشونت‌آمیز تاکید شده بود. کشورهای غربی انتظار دارند این پیش‌نویس روز سه شنبه، ۱۲ مهر به تصویب برسد.
-----------------
نظامی بلندپایه فراری از ارتش سوریه: تا کنون ده هزار سرباز گریخته اند
کلنل ریاض الاسعد
گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل- یک افسر ارتش سوریه که از صفوف این نهاد نظامی سرکوبگر ملت سوریه گریخته است، مدعی است که تا کنون حدود ده هزار نفر از سربازان و تعدادی از افسران از این ارتش فرار کرده اند تا شریک جنایات ضد بشری علیه مردم خود نباشند.
کلنل ریاض الاسعد این سخنان را در مصاحبه با خبرگزاری "رویترز" بیان کرد. کلنل الاسعد گفت که با طولانی شدن بحران سوریه و وارد شدن ارتش به ادامه سرکوب گری ها، سربازان و افسران دچار بحران اخلاقی شدید شده اند.
کلنل الاسعد به "رویترز" گفت سازمانی که سربازان و افسران فراری ارتش سوریه تشکیل داده اند، نیروهای پلیس مخفی (استخبارات) و اطلاعات سوریه را هدف قرار می دهند زیرا استخبارات به شدت تقلا می کند تا سربازان و افسران دیگر را از پیوستن به فراری ها بترساند و شیوه های ارعاب هولناکی را در قبال آنان به کار می گیرد.
کشتار ملت سوریه که اندکی آرام گرفته بود، دوباره از دیروز (جمعه) شدت گرفت. در تظاهرات گسترده ای که دیروز به ویژه در شهرهای "حمص" و "حماة" صورت گرفت، 27 نفر کشته شدند ولی گزارش ها از سوریه حاکی است که تعداد کل کشته های دیروز در سراسر کشور، دست‌کم 34 نفر بوده است.
مخالفان پریروز گفتند که تعداد واقعی کشته ها تا آن روز از 3600 نفر فراتر رفته بود و از نهادهای جهانی خواستند از تکرار رقم کم‌تر خودداری کنند اما منابع سازمان ملل همچنان از رقم حدود 2700 کشته سخن می گویند.
در این میان، وزارت خارجه آ‌مریکا دیشب سفیر سوریه در واشینگتن را احضار کرد تا در مورد حمله بسیجی های مزدور حکومت بشار اسد به آقای رابرت فورد، از او توضیح بخواهد.
آقای فورد، سفیر آ‌مریکا در سوریه، پنجشنبه زمانی که برای ملاقات با یکی از مخالفان سرشناس بشار اسد به دفتر کار این چهره اوپوزیسیون سوریه رفته بود، در خیابان مورد حمله بسیجی های حکومت قرار گرفت که از جمله با سنگ و تخم مرغ، سفیر آ‌مریکا را نشانه گرفتند.
وزارت خارجه آ‌مریکا دیشب با احضار سفیر سوریه در واشینگتن تأکید کرد که هدف قرار دادن سفیر آ‌مریکا یعنی حمله به باراک اوباما، زیرا سفیر آ‌مریکا نماینده شخصی رییس جمهوری محسوب می شود.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر