Pages

۱۳۹۰ مهر ۹, شنبه

نەسرین قاسملوو، لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تەک رۆژنامەی "باس" لە وڵامی کۆمەڵێک پرسیاردا باسی چۆنیەتی ئاشنابوونی لەتەک د. قاسملوو و مێژوویەک لە ژی


دۆکتۆر قاسملۆ کەسیکی سەرەرۆ خۆپسند بۆ کە هیچ حیسابیکی بۆ کەس نەدەکرد
رێزوسلاو هه‌یهاوارێه‌م به‌حسه‌ی قاسملو بۆهه‌ر نابرێته‌وه‌ هه‌مو جوار پارچه‌کی کوردستان ده‌زانێت ..چۆن سه‌رۆکێک یه‌ونده‌ بێسیاسه‌ت بێت ته‌نهاخۆی له‌گه‌ل دوژمنی سه‌ره‌کی گه‌لی کورد ێه‌و که‌ستێ نه‌گه‌ێنت یادوکه‌س له‌گلی دانه‌بێت برواله‌ خۆیه‌وه‌ دانیشیت بۆ مه‌زاکری نه‌ته‌وه‌ی گه‌لیکوردستان قاسملو زۆر خود ره‌ێی بو کاره‌کانی به‌ناته‌واوی به‌جێ هێست
سم سمی که‌ره‌ و چنگ چنگی خاسی ـ له‌م ده‌نگوباسه‌ سه‌رم ده‌ماسی ؟ له‌ مێژه‌ ئه‌م قسانه‌ گۆتراوه‌ ودووپات کراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ زاری نه‌سرین خانمی قاسملو هیچ شتێکی شاراوه‌ و سه‌رنجراکێشی تێدا نییه‌ ! ‌ ئایا بۆ له‌م کات و ساته‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ ؟ ئایا ناواخنی گۆته‌کانی خاتو نه‌سرین له‌ کام خاڵدا به‌ ئامانج گیراوه‌ و نێشی په‌یکانی گله‌ و ره‌خنه‌ی گازه‌نده‌ ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌ و خیانه‌تی کام یه‌ک له‌ سه‌رۆک حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشور ده‌کرێت و چ ده‌سکه‌وتێکی سیاسی به‌ گه‌ل ده‌به‌خشێ ؟ سه‌باره‌ت به‌و تانه‌ و لۆمه‌ێه‌ که‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان نه‌ ته‌نها نه‌سرین خانم به‌ڵکو سه‌رجه‌م حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات گه‌لی خراپتر له‌وه‌یان هێناوه‌ته‌ سه‌رزار که‌وا بوو با ئه‌م شاباشه‌ سیاسێه‌ی نه‌سرین خان ببێت به‌ هه‌شته‌ و بخرێته‌ سه‌ر مه‌شته‌ پیمواێه‌ پارتی که‌ ئیستا تاکه‌ حیزبی گۆڕه‌پانی سیاسی و نیزامی ئێرانه‌ و ته‌نگی به‌ ویلاێه‌تی فه‌قیه‌ هه‌ڵچنیوه‌ گه‌لێ دڵفراوانتره‌ له‌وه‌ی که‌ قسه‌ و ره‌خنه‌ی ئه‌م خاتونه‌ بخاته‌ ته‌رازوی سیاسێه‌وه‌ . به‌ڵام پێمواێه‌ نه‌چیر و شکاری سیاسی له‌ پێچووپه‌نای ئه‌م بابه‌ته‌دا به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی ه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌ قه‌ولی عه‌جه‌مان ، این رشته‌ سر درازی دارد ! ئه‌مه‌ش شتێکی تازه‌ نییه‌ و سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش نسرین خانم هیچ پۆست و پله‌ێه‌کی سیاسی له‌ حیزبی دیموکرات دا نییه‌ تا له‌ لاێه‌ن یه‌کێه‌تی نیشتمانییه‌وه‌ بخرێته‌ ژێر پرسیار و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی چوون ته‌نها راوبۆچوونی شه‌خسیێه‌ . سه‌باره‌ت به‌و جه‌ریانوکتۆر قاسملو گۆتوێه‌ من سمکۆ شکای نییم ئه‌مه‌ش هه‌ر جێگای ره‌خنه‌ نییه‌ چوون له‌و باوه‌ره‌دانییم لاێه‌نی بێ رێزی تێدابێ گۆمانیش له‌وه‌دا نییه‌ سه‌رکرده‌کانی کورد بۆ هه‌تا هه‌تا جێگای رێزن پێویسته‌ چۆن رێز له‌ پێشه‌وا ده‌گیردرێت هه‌رواش رێز له‌وانی دیکه‌ش بگرین ئه‌گه‌ریش ئه‌و گۆته‌ێه‌ راستبێ و بێ حۆرمه‌تی به‌ که‌ساێه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌مر سمکۆ کرابێ بێگۆمان حۆرمه‌تی کورد لای دۆژمنان تێکشکێنراوه‌ هیوادارم ئه‌و نه‌قڵی قه‌وڵه‌ راستنه‌بێ ، با له‌مه‌ش تێپه‌رین خۆ به‌رێز ئۆجه‌لان که‌وته‌ به‌ر کۆمپلۆی نێو ده‌وڵه‌تێه‌وه‌ و به‌ نه‌گریسترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی کورد ئه‌ژمار ده‌کرێت خۆ هه‌ندێ له‌ سه‌رکرده‌ و نیمچه‌ سه‌رکرده‌کانی کورد له‌ باشور و رۆژهه‌ڵات گه‌لێ پڕتاوانتر له‌مه‌ لای دۆژمنان بێ رێزیان پێ کردوه‌ و پێده‌که‌ن ؟ ئه‌ی بۆ له‌م حاسته‌ دا ویژدانێکی به‌رپرسیار نییه‌ و بۆ گه‌ردنی تاوانباران ناخه‌نه‌ به‌ر شمشێری مه‌نتیق و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ؟ ئه‌ی بۆ سه‌رنجی مێژوو نووسان و مێژووناسان و پسپۆرانی سیاسی و کاریزماکانی ئۆپوزسیونی رۆژهه‌ڵات ناکه‌ن چ ناجوامیرانه‌ په‌یوه‌ندی پژاک و په‌که‌که‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟ ئه‌گه‌ر گۆته‌که‌ی دوکتۆر قاسملو جێگای ره‌خنه‌ێه‌ ئه‌ی بۆ ئه‌م گاسنه‌ له‌ چاوی خۆماندا نابینین ؟ به‌رای من به‌رجه‌سته‌ کردنی ئه‌م باس و بابه‌ته‌ زۆر جیاوازی ده‌گه‌ڵ بۆ چوونه‌کانی قانیعی فه‌رد دا نییه‌ . هیوادارم بخرێته‌ پێش چاو.
سلاو سبارت به‌ هاوژین بونی شهید دکتر قاسملو ریزم بونه‌سرین خانم هیه‌. سبارت به‌ قسه‌کانی نه‌سرین خانم له‌ موردی پژاک دا چند پرسیارم هیه‌ ؟ 1. ئایا نه‌سرین خانم ئاگاداری هه‌بو که‌ حیزنی دمکوراتی کوردستانی ئیران به‌شک له‌ حیزبی توده بو؟ 2. نه‌سرین خانم باسی ژیان کردن له‌ بعدا(عراق) اکات ! باشه‌ پاری ژیانی نه‌سرین خانم له‌ چوه‌ هاتوه‌ ؟ 3. ئایا صدام حسین دوژمنی کورد و داگیرکری کوردستان نه‌بو؟ 4. ئایا نه‌سرین خانم خبری هه‌یه‌ که‌ hdki به‌شک له‌ شورای مقاومت وابسته‌ به‌ مجاهیدینی خلق بو؟ و هه‌ر ئستاش وابسته‌ به‌ سلصنت صلب کوری شایه‌ و خرج و مخارجی Tishk tv له‌ لایان کوری شاه تامین ئه‌بت ؟ 5. پشتی شهادتی دکتر قاسملو و شرفکندی کێ پاری حیزبی دمکراتی خوارد ؟ نه‌سرین خانم سه‌رتا ئه‌بت له‌ خوی ریز بگریت و با نه‌بته‌ ئامرازی ناکوکی وئاژاوه‌ گیری ناو گه‌لی کورد. نه‌سرین خانم با باش بزانه‌ به‌ ریزی به‌ شهیدانی کوردستان به‌ ریزی به‌ شهید دکتر قاسملوشه‌.
کەسێک کە فەلسەفەی خوێندبێ لە زانزگایەکی ئوروپایی و گۆیا لە بواری سیاسیدا دەگەڵ هاسەرێکی سیاسیدا بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن کاری کردوە،بەو وت و وێژە و قسانەی،نیشان ئەدا هەتا بڵێی خانمێکی غەیرە سیاسی،ساکار و لە هەموی گرنگتر دور لە زانستی فەلسەفەیە. هەروەها تا خودا حەز بکا نادێمۆکڕاتە و نامەنتیقی. کەسێک کە نازانێ گۆڕانکاڕیکانی ناو حزبی دێمۆکڕات پێش جیا بونەوە و دوای جیابونەوە چ بوە و ئێستا لە ج حاڵێکدایە کوا لە فەلسەفەی مەنتیق تێگەیشتوە؟ ئاخر نەسرین خانمێک کە تەنانەت هاوسەری خۆی نەتوانیوە باش بناسێ چۆن دەتوانێ ئاوا بە قاتعیەت بڵێ لادەر،پژاکی سەر بە رێکخراوێکی تر،و....؟ نەسرین خانم لەسەر دانیشتنە نهێنێکەی د.قاسملو چەند جار دوپاتی دەکاتەوە کە تێناگا بۆ د.قاسملو ئەو جۆرە دانیشتن و گفتگۆیەی کرد.....تازە بەو قسانە زیاتر نیشان دەدرێ کە د.قاسملو نە ئەو سیاسێ ورد بینە بوە و نە بەرپرسێکی سەر ڕاست دەگەڵ هاوکارانی لە حزبەکەی دا. بە بڕوای من نەو خانمە بەڕێزە با ژیانی خۆی لە قاوەخانەکانی پاریس و بەو ئیمکاناتەی کە لە ئاکامی کوژرانی هەزاران کورد لە ئێران کە ئاکامی سیاسەتەکانی هاوسەرەکەی بو، بۆی فەراهەم بوە و پێی دەوڵەمەند بوە،بژی و لە قسەی بێ بنەما و تەبلیغاتی دور بێتەوە.sarbastashti@yahoo.com
نەسرین قاسملوو، لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تەک رۆژنامەی "باس" لە وڵامی کۆمەڵێک پرسیاردا باسی چۆنیەتی ئاشنابوونی لەتەک د. قاسملوو و مێژوویەک لە ژیان و کەسایەتی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات و پەنجە لە سەر زۆر خاڵ و قسەی نەوتراو دادەنێ.
سیری ئەم لینکە بەکەن پیم وابێت لە لایەن ئیتلاعاتی ئیرانەوە سۆپۆرت بکردرێت
------------------------------------------------------
مۆدێراته‌کان پشتیوانیی ده‌نگده‌رانیان له‌ده‌ست داوه‌

مۆدێراته‌کان له‌ دوایین ڕاپرسیی خه‌ڵکدا که‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنزنیهێتر و دامه‌زراوه‌ی سینوڤه‌یت کردوویانه‌، ژمارێکی به‌رچاوی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌. واتا به‌ ڕێژه‌ی 2،5 له‌سه‌د و‌ ئه‌مه‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنی 2010وه‌ هه‌رگیز وا که‌م نه‌بووه‌.

هاوکات پارتییه‌ بچووکه‌ بۆرژواکانیش هه‌ر دێ و پشتگیریی ده‌نگده‌رانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. دیموکراته‌ مه‌سیحییه‌کان هه‌روا له‌ ژێره‌وه‌ی هێڵی هاتنه‌ ناو په‌رله‌ماندان و فۆلکپارتیش که‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی له‌ سێ ساڵێ ڕابردوودا هه‌یه‌. حیزبی چه‌پ: 9،4 له‌سه‌د، ژینگه‌ هه‌روه‌ک پێشتر 3،8 له‌سه‌د و سوسیالدیموکراته‌کانیش به‌ 3،47 له‌سه‌د به‌ گه‌وره‌ترین حیزبی سوید داده‌نرێن‌.
زایەڵە

------------------------

گەلی لیبیا جۆشدەری گیانی شۆڕشن لە ڕوسیاو چینیشدا

لە سەردانەكەیدا بۆ تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئەندامێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، سەركەوتنی شۆڕشی گەلی لیبیا‌و ڕوخاندنی ڕژێمەكەی قەزافی گیانی شۆڕش لە هەریەك لە سوریاو ئێران‌و تەنانەت چین‌و ڕوسیاش جۆش دەدات.
جۆن مەكین، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەمەریكا لەو باوەڕەدایە كە گەلی لیبیا دەبنە مایەی بەخشینی گوڕوتین بە هاوڵاتیانی سوریاو ئێران، وتیشی ڕوسیاو چینیش لە بەرهەمی شۆڕشكەی لیبیا بێبەش نین.
لەدرێژەی وتەكانیدا جۆن مەكین ئاماژەی بەوەشدا، با هەموو لایەك بزانن، تەنانەت سەر سەختترین دیكتاتۆری جیهانیش دەتوانرێت بڕوخێنرێت‌و ئازادی‌و دیموكراتی جێگەی بگرێتەوە.
ئەوە یەكەمجارە بەرپرسێكی ئەمەریكی ناوی هەریەك لە چین‌و ڕوسیا بخاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی كە شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی گرتونیەتیەوە.
لە ئێستاشدا هەریەك لە چین‌و ڕوسیا لەسەرەتای سەرهەڵدانی هەر شۆڕشێك لە هەر وڵاتێكی عەرەبی دژایەتی خۆیان ڕادەگەیەنن، بەڵام كاتی نزیكبوونەوەی شۆڕشەكە لەسەركەوتن پشتگیری لێدەكەن‌و نوێنەرەكانیان بەڕەسمی بانگهێشتی وڵاتەكانیان دەكەن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر