Pages

۱۳۹۰ مهر ۱۸, دوشنبه

اتحاد میان سازمانهای یارسانی به ملت عزیز یارسانی و به اعضا و و مسئولین هر دو تشکل یاریکورد و جنبش دموکراتیک یارسان از صمیم قلب تبریک میگویم


اتحاد میان سازمانهای یارسانی به ملت عزیز یارسانی و به اعضا و و مسئولین هر دو تشکل یاریکورد و جنبش دموکراتیک یارسان از صمیم قلب تبریک میگویم.
وقتیکه این خبر را شنیدم آنقدر خوشحال شدم بیحد و بی حساب و چرا چون این یک خواسته دیرینه ی من بوده و هست ملت یارسانی باید خودشان روی پای خودشان به ایستند و به نفس خویش ایمان داشته باشند از نظر متفکرین و روشنفکری از دیگران هیچ کم و کثری نداریم تازه دیگرانی که ادعای روشنفکری و آزاداندیشی میکنند از بزرگان یارسانی درس آزاداندیشی را آموخته اند.
دوباره بنام خودم و اعضای خانوادم و یارانم این روز فرخنده را به ملت عزیز یارسانی تبریک میگویم و آرزومندم این اتحاد مستحکمتر و پایدارتر بشود و باز هم نیاز میدانم از صمیم قلب به کوشندگان و کسانی در این راه زحمت کشیده اند تشکر و قدردانی خود را نثارشان کنم و به این عزیزان تبریک بگویم.
با تشکر ساموئیل کرماشانی
----------------------------
لە ئێران لە ماوەی شەش مانگدا 135 حوكمی ئێعدام بەڕێوە چووە

كوردپا ـ بەپێی ئاماری بڵاو بووەی ماڵپەڕی كۆمیتەی دژە ئیعدام و سزای مەرگ، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 135 كەس لە ئێران ئیعدام كراون.
لە كۆی گشتیی ئەو 135 كەسە ئیعدام كراوە، 35 كەسیان لەبەرچاوی گشتیەوە حوكمی ئیعدامەكانیان بەڕێوە چووە و هەروەها دوو كەسیش لە ئیعدامییەكان خەڵكی وڵاتی ئەفغانستان بوون.
بەپێی حوكمی دەركراو لە دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، 72 كەس بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان، 33 كەس بە تاوانی دەست درێژیی نامووسی، 16 كەس بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خودا (محاربە) و 11 كەسیش بە تاوانی قەتڵی ئەنقەست لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ئیعدام كراون.
خانەی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە، دوو كەس لە كۆی ئەو ئیعدام كراوانە لە كاتی بەڕێوە چوونی حوكمەكانیاندا تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.
ئەو پارێزگایانەی كە ئیعدامەكان لەوێ‌ بەڕێوە چووە بە شێوەی ریزبەندی بڕیتین لە: پارێزگای كرمان 20 كەس، پارێزگای فارس 17 كەس، پارێزگای خووزستان 14 كەس، پارێزگای ئیسفەهان 11 كەس، هورموزگان 8 كەس، مازەندەران و خوراسان و سمنان هەركام 7 كەس، كرماشان 6 كەس، سیستان و بەلووچستان 5 كەس، قەزوین و تاران هەركام 4 كەس، پارێزگای مەركەزی 3 كەس، ئەردەبێڵ 2 كەس و بووشێهر و چوار مەحاڵی بەختیاری هەر كام 1 كەس.
لە كۆی گشتیی ئەو 135 ئیعدام كراوە یەك كەسیان ژن بووە.
ئیعدام كراوەكان بەپێی مانگەكان بەم شێوەیە:
خاكەلێوە 11كەس، بانەمەڕ 26 كەس، جۆزەردان 33 كەس، پووشپەڕ 16 كەس، گەلاوێژ 3 كەس، خەرمانان 29 كەس و هەتا نیوەی مانگی رەزبەریش 17 كەس لە ئێران ئیعدام كراون.

------------------

یەكیەتیی ئورووپا، 29 لێپرسراوی دیكەی حكوومەتی تارانی خستە لیستەی گەمارۆكانەوە

كوردپا: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا ئەمڕۆ ناوی 29 لێپرسراوی دیكەی ئێرانییان بەهۆی پێشێلكاری مافی مرۆڤ خستە ناو لیستەی گەمارۆكانی ئەو یەكەیەتییەوە.
ویلیام هیگ وەزیری دەرەوەی بریتانیا و وتەبێژی كاترین ئەشتۆن بەرپرسی سیایەتی دەرەوەی یەكەیتیی ئورووپا رایگەیاندووە: نەدانی ویزا و داخستنی حیسابە بانكییەكان ئەو رێكارانەن كەلە هەمبەر ئەو بەرپرسە ئێرانیانەدا دەگیردرێتە بەر و لە داهاتووشدا گەمارۆی توندتر بەدژی ئێران رەچاو دەكرێ‌.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەكەیەتیی ئورووپا كەلە لۆكزامبۆرگ بەڕێوە چوو، تەئكیدیان كردۆتەوە كەلە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران توندتر بوونەتەوە و دەكرێ‌ وەك نموونە ئاماژە بە ئیعدامی مێرمنداڵان بكرێ‌.
هێشتا ناوی ئەو لێپرسراوە ئێرانیانەی كە كەوتونەتە ناو لیستەی گەمارۆی یەكەیەتیی ئورووپاوە رانەگەیەنراوە.
یەكەیەتیی ئورووپا هاوكات داوای لە ئێران كردووە هەتا رێز بۆ ئازادییە مەزهەبییەكان دابنێت و كۆتایی بە سەركوتی دژبەران بهێنێ‌.
یەكیەتیی ئورووپا لە مانگی مارسی ئەمسالدا ناوی 32 لێپرسراوی ئێرانیی خستە ناو ئەو لیستەوە كە سەفەریان بۆ ئورووپا قەدەغە كراوە و سامان و داهاتەكانیان لە وڵاتانی ئەندام زەوت دەكرێ‌.

--------------------------

کوردستان و کورد له رۆژی جیهانیی دژایەتی لەگەڵ سزای ئیعدامدا

كوردپا: لە كاتێكدا ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دژایەتی لەگەڵ سزای ئیعدامە، بەڵام 20 هاووڵاتیی كورد لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران چاوەڕێی بەڕێوە چوونی حوكمی ئیعدام دەكەن.
ساڵانە زۆرێك لە هاووڵاتیانی ئێرانی بە تۆمەتی جۆراوجۆری وەك: كڕێن و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان، محاربە، دژایەتی لەگەڵ تەناهیی نیزام، سیخوڕی و پێوەندیی لەگەڵ حیزبە دژبەرەكانی حكوومەت ئیعدام دەكرێن.
ئێستا20 هاووڵاتیی كورد تەنیا بە تاوانی چالاكیی سياسي و مەدەنی لە زیندانەكانی ئێران چاوەڕێی بەڕێوەچوونی حوكمی ئیعدام دەكەن و مەترسیان لەسەرە، بۆ وێنە: حەبیبوڵڵا لەتیفی، شێركۆ مەعارفی.
دوایین هاووڵاتیی كورد كە بە تاوانی چالاكیی سیاسی ئیعدام كرا، عەزیز پاكزاد خەڵكی ماكۆ بوو كە حەفتەی پێشوو لە زیندانی كرمان لە سێدار درا.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێكخراوی هاپێوەندیی جیهانی بەدژی سزای ئیعدام ساڵی 2002ی زایینی رۆژی10ی ئوكتوبری زایینی (18ی رەزبەری هەتاوی)یان بەناوی " رۆژی جیهانیی دژایەتی لەگەڵ سزای ئیعدام" ناودێر كردووە.
ئێستا لە 58 وڵاتی دونیا سزای ئیعدام بەڕێوە دەچێت و 98 وڵاتیش حوكمی ئیعدامیان راگرتووە.
بەرزترین رێژەی ئیعدام لە وڵاتانی چین، ئێران، كورەی باكوور، عەرەبستان سعوودی، پاكستان و ئەمریكا دایە.
سزای ئیعدام بەندەكانی سێیەم و پێنجەمیجاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ پێشیل دەكات.

---------------

وێنەیەکی سەرنج راکێش لە ناو بارەگای کۆمەڵە (نوێ کرایەوە)

لە وێنەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەیسبۆک بڵاو بۆتەوە، دیمەنێکی جێگەی سەرنج دەخاتە بەردەم بینەرانی، کە ئاماژەیە بۆ تێکهەڵچوون لە ناو بارەگای کۆمەڵە.
لەو دیمەنەدا بە وێنە هەڵواسراوەکانی ناو ژوورەکە کە هێمای رێبەریی کۆمەڵە "فواد مستەفا سوڵتانی" نیشان دەدات، شیمانەی ئەوە دەکرێت لە بارەگای یەکێک لە کۆمەڵەکان کێشراوە و هێمایەکی سەرنج راکێش دەخاتە بەر دەم بینەرانی.
لە وێنەکەدا چەندین پێشمەرگە نیشان دەدات کە سێ لەوان بە برینداری دەبینرێن و چەندیتریان لە کاتی تەقەکردندان لە پەنجەرەی ژوورەکەوە روو بە دەرەوە.
وێنەکە و هێماکانی وا نیشان دەدات کە تێکهەڵچوونێک لە نێوان کەسانی ناو ژوورەکە و دەرەوەدا روو بدات و چەند کەل و پەلێکی سەر زەوی کە یەکیان بوتلێکی موشروبە دەبینرێ.
لە بە دواداچوونێکی ماڵپەڕی بەیان و هاوکاری خوێنەرانی بەڕیزدا، دەرکەوت وێنەکە لە کاتی نمایشێکی پێشمەرگانەدا لە ناو بارەگای یەکێک لە کۆمەڵەکان کێشراوە و لە خوار وێنەکاندا ئەم دێرە بە ئینگلیسی نووسراوە.
-------------------
یه‌كێتیی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان، له‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن Peyamner هه‌ولێر 10 تشرینی‌ یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA)- یه‌كێتیی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان داوا‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دەکات هه‌ڵس‌وكه‌وتی‌ رژێمی‌ سوریا وه‌ك تاوانی‌ جه‌نگ بناسێنێت

پێشنیوەڕۆی رۆژی‌ دووشه‌مه‌ 10ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م، ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتیی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان، له‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر، خۆپیشانداێكیان وه‌ڕێ‌خست.

له‌م خۆپیشاندانه‌دا، تیرۆر كردنی‌ مه‌شعه‌ل ته‌مۆ سیاسه‌تمه‌داری‌ كوردستانی‌ سوریا و یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانیی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا به‌ توندی‌ ئیدانه‌ كراوه‌ و داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌ پێش به‌ تاوانه‌كانی‌ رژێمی‌ سوریا بگرێت.

یه‌كێتیی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ نوسخه‌یه‌كی‌ ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتووه‌، داوایان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ هه‌ڵس‌وكه‌وتی‌ رژێمی‌ سوریا و تیرۆر كردنی‌ كه‌سایه‌تیه‌كان وه‌ك تاوانی‌ جه‌نگ بناسێنێت.

هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ دابنرێت و رژێمی‌ سوریا ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی‌ كورد و گه‌لانی‌ سوریا بۆ به‌دیهێنانی‌ مافه‌ ره‌واكانیان جێبه‌جێ‌ بكات.


////////////
شیر کوردان

///////////////

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر