كوردپا ـ بەپێی ئاماری بڵاو بووەی ماڵپەڕی كۆمیتەی دژە ئیعدام و سزای مەرگ، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 135 كەس لە ئێران ئیعدام كراون.
لە كۆی گشتیی ئەو 135 كەسە ئیعدام كراوە، 35 كەسیان لەبەرچاوی گشتیەوە حوكمی ئیعدامەكانیان بەڕێوە چووە و هەروەها دوو كەسیش لە ئیعدامییەكان خەڵكی وڵاتی ئەفغانستان بوون.
بەپێی حوكمی دەركراو لە دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، 72 كەس بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان، 33 كەس بە تاوانی دەست درێژیی نامووسی، 16 كەس بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خودا (محاربە) و 11 كەسیش بە تاوانی قەتڵی ئەنقەست لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ئیعدام كراون.
خانەی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە، دوو كەس لە كۆی ئەو ئیعدام كراوانە لە كاتی بەڕێوە چوونی حوكمەكانیاندا تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.
ئەو پارێزگایانەی كە ئیعدامەكان لەوێ بەڕێوە چووە بە شێوەی ریزبەندی بڕیتین لە: پارێزگای كرمان 20 كەس، پارێزگای فارس 17 كەس، پارێزگای خووزستان 14 كەس، پارێزگای ئیسفەهان 11 كەس، هورموزگان 8 كەس، مازەندەران و خوراسان و سمنان هەركام 7 كەس، كرماشان 6 كەس، سیستان و بەلووچستان 5 كەس، قەزوین و تاران هەركام 4 كەس، پارێزگای مەركەزی 3 كەس، ئەردەبێڵ 2 كەس و بووشێهر و چوار مەحاڵی بەختیاری هەر كام 1 كەس.
لە كۆی گشتیی ئەو 135 ئیعدام كراوە یەك كەسیان ژن بووە.
ئیعدام كراوەكان بەپێی مانگەكان بەم شێوەیە:
خاكەلێوە 11كەس، بانەمەڕ 26 كەس، جۆزەردان 33 كەس، پووشپەڕ 16 كەس، گەلاوێژ 3 كەس، خەرمانان 29 كەس و هەتا نیوەی مانگی رەزبەریش 17 كەس لە ئێران ئیعدام كراون.
------------------
یەكیەتیی ئورووپا، 29 لێپرسراوی دیكەی حكوومەتی تارانی خستە لیستەی گەمارۆكانەوە
كوردپا: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەكیەتیی ئورووپا ئەمڕۆ ناوی 29 لێپرسراوی دیكەی ئێرانییان بەهۆی پێشێلكاری مافی مرۆڤ خستە ناو لیستەی گەمارۆكانی ئەو یەكەیەتییەوە.
ویلیام هیگ وەزیری دەرەوەی بریتانیا و وتەبێژی كاترین ئەشتۆن بەرپرسی سیایەتی دەرەوەی یەكەیتیی ئورووپا رایگەیاندووە: نەدانی ویزا و داخستنی حیسابە بانكییەكان ئەو رێكارانەن كەلە هەمبەر ئەو بەرپرسە ئێرانیانەدا دەگیردرێتە بەر و لە داهاتووشدا گەمارۆی توندتر بەدژی ئێران رەچاو دەكرێ.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەكەیەتیی ئورووپا كەلە لۆكزامبۆرگ بەڕێوە چوو، تەئكیدیان كردۆتەوە كەلە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران توندتر بوونەتەوە و دەكرێ وەك نموونە ئاماژە بە ئیعدامی مێرمنداڵان بكرێ.
هێشتا ناوی ئەو لێپرسراوە ئێرانیانەی كە كەوتونەتە ناو لیستەی گەمارۆی یەكەیەتیی ئورووپاوە رانەگەیەنراوە.
یەكەیەتیی ئورووپا هاوكات داوای لە ئێران كردووە هەتا رێز بۆ ئازادییە مەزهەبییەكان دابنێت و كۆتایی بە سەركوتی دژبەران بهێنێ.
یەكیەتیی ئورووپا لە مانگی مارسی ئەمسالدا ناوی 32 لێپرسراوی ئێرانیی خستە ناو ئەو لیستەوە كە سەفەریان بۆ ئورووپا قەدەغە كراوە و سامان و داهاتەكانیان لە وڵاتانی ئەندام زەوت دەكرێ.
--------------------------
کوردستان و کورد له رۆژی جیهانیی دژایەتی لەگەڵ سزای ئیعدامدا
كوردپا: لە كاتێكدا ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دژایەتی لەگەڵ سزای ئیعدامە، بەڵام 20 هاووڵاتیی كورد لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران چاوەڕێی بەڕێوە چوونی حوكمی ئیعدام دەكەن.
ساڵانە زۆرێك لە هاووڵاتیانی ئێرانی بە تۆمەتی جۆراوجۆری وەك: كڕێن و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان، محاربە، دژایەتی لەگەڵ تەناهیی نیزام، سیخوڕی و پێوەندیی لەگەڵ حیزبە دژبەرەكانی حكوومەت ئیعدام دەكرێن.
ئێستا20 هاووڵاتیی كورد تەنیا بە تاوانی چالاكیی سياسي و مەدەنی لە زیندانەكانی ئێران چاوەڕێی بەڕێوەچوونی حوكمی ئیعدام دەكەن و مەترسیان لەسەرە، بۆ وێنە: حەبیبوڵڵا لەتیفی، شێركۆ مەعارفی.
دوایین هاووڵاتیی كورد كە بە تاوانی چالاكیی سیاسی ئیعدام كرا، عەزیز پاكزاد خەڵكی ماكۆ بوو كە حەفتەی پێشوو لە زیندانی كرمان لە سێدار درا.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێكخراوی هاپێوەندیی جیهانی بەدژی سزای ئیعدام ساڵی 2002ی زایینی رۆژی10ی ئوكتوبری زایینی (18ی رەزبەری هەتاوی)یان بەناوی " رۆژی جیهانیی دژایەتی لەگەڵ سزای ئیعدام" ناودێر كردووە.
ئێستا لە 58 وڵاتی دونیا سزای ئیعدام بەڕێوە دەچێت و 98 وڵاتیش حوكمی ئیعدامیان راگرتووە.
بەرزترین رێژەی ئیعدام لە وڵاتانی چین، ئێران، كورەی باكوور، عەرەبستان سعوودی، پاكستان و ئەمریكا دایە.
سزای ئیعدام بەندەكانی سێیەم و پێنجەمیجاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ پێشیل دەكات.
---------------
وێنەیەکی سەرنج راکێش لە ناو بارەگای کۆمەڵە (نوێ کرایەوە)
پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشهمه 10ی تشرینی یهكهم، ئهندامانی یهكێتیی پهرلهمانتارانی كوردستان، له بهردهم بارهگای نهتهوه یهكگرتووهكان له ههولێر، خۆپیشانداێكیان وهڕێخست.
لهم خۆپیشاندانهدا، تیرۆر كردنی مهشعهل تهمۆ سیاسهتمهداری كوردستانی سوریا و یهكێك له رێبهرانی ئهنجومهنی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به توندی ئیدانه كراوه و داوا له نهتهوه یهكگرتووهكان كراوه پێش به تاوانهكانی رژێمی سوریا بگرێت.
یهكێتیی پهرلهمانتارانی كوردستان، له بهیاننامهیهكدا كه نوسخهیهكی دهست پهیامنێر كهوتووه، داوایان له نهتهوه یهكگرتووهكان كردووه ههڵسوكهوتی رژێمی سوریا و تیرۆر كردنی كهسایهتیهكان وهك تاوانی جهنگ بناسێنێت.
ههروهها تهئكیدیان لهوه كردووهتهوه كه لهلایهن نهتهوه یهكگرتووهكان سنوورێك بۆ ئهو دهستدرێژیانه دابنرێت و رژێمی سوریا ئهركهكانی خۆی بهرامبهر به گهلی كورد و گهلانی سوریا بۆ بهدیهێنانی مافه رهواكانیان جێبهجێ بكات.
////////////
شیر کوردان
///////////////
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر