---------------------------
درگیری ارتش ترکیه و پ.ک.ک در عمق خاک اقلیم کردستان
کُردپاــوبسایت "خهندان" به نقل از منابع آگاه در داخل حزب کارگران کردستان(پ.ک.ک) مینویسد: بعد از ورود ارتش ترکیه به خاک اقلیم کردستان عراق، درگیری میان نیروهای ارتش ترکیه و گریلاهای پ.ک.ک آغاز گردیده است. عصر امروز، سوم آبانماه در مرز "زاخو" و در مکانی به نام "حفتانین" درگیری میان نیروهای مسلح دو طرف آغاز و تیراندازی به سوی یکدیگر ادامه دارد. از سوی دیگر سایت "تودهیزمان" به نقل از شاهدان عینی منطقهی مرزی زاخو در شمال استان "دهوک" اعلام نمود: از شب گذشته نیروهای نظامی ارتش ترکیه با تانک و زرهپوش و گردانی دویست نفری از سربازان تُرک به فاصلهی بیست کیلومتری از گذرگاه مرزی "خاپور" به سوی مناطق حفتانین که گمان حضور گریلاهای پ.ک.ک میرود در حال پیشروی میباشند. پیشتر پارلمان ترکیه مجوز ورود نیروهای نظامی ارتش ترکیه به خاک اقلیم کردستان را برای یک سال دیگر تمدید و ارتش ترکیه بعد از آنکه 24 سرباز تُرک توسط گریلاهای پ.ک.ک در شهر "حکاری" کشته شدند، حملات گستردهای را به مواضع این حزب در مناطق مرزی و داخلی اقلیم کردستان عراق آغاز نموده است.
-------------------------
كانیمار لە كرماشان، دانیشتوانی بێناسنامە/ بێبەش لە پێداویستیی حكوومەتی
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، دانیشتوانی گوندی "كانیمار"ی سەر بە بەخشی "سەرابی سەر فیروزئاباد"ی كرماشان بە تەواوەتی نەخوێندەوارن و تەنانەت ناسنامەیان نیە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە هیچ پێداویستییەكی حكوومەتی كەڵكیان وەرنەگرتووە. ژیانی دانیشتوانی گوندی كانیمار چەندین سەدە لە دوای خەڵكی دیكەی ناوچەكانی دیكەوەیە و خەڵكی ئەو گوندە یەك لە بێبەشترین خەڵكی ئێرانن. كانیمار گوندێكە كە لە هەرچەشنە پێداویستییەكی تەندروستی و دەرمانی، رێگاوبان و بەرق و ئاو بێبەشە. حەسەن قاسمی یەكێك لە پیرە پیاوانی كانیمار رایگەیاندووە: هیچ چەشنە ئیمكاناتێكمان نیە و لە خوێندن بێبەشین و بۆ هاتوچۆ و پەڕینەوە لە رووبارەی "سەیمەڕە" ناچارین تیۆب و سەوڵ (پارو) بەكار بهێنین و دیسان دەبێچەندین شاخ و هەڵدێری دیكە ببڕین هەتا بگەینە كرماشان و ئەمەش مەترسییەكە بۆ سەر گیانی خەڵك و هەر ساڵە چەندین خەڵكی گوند لەو رووبارەدا دەخنكێن. قاسمی ئاماژەی بەوەش داوە كانیمار لە نێوان سێپارێزگای كرماشان، ئیلام و لوڕستاندا گیری خواردووە و لە زستانی ساردی ئەم ناوچەدا ئەگەر كەسێك نەخۆش بكەوێت دەبێ50 كیلۆمیتر رێگای سەخت هەتا كرماشان ببڕین. ناوبراو وتیشی، من كچێكم بەهۆی نەخۆشی و نەبوونی ئیمكاناتی دەرمانی و بێتوانایی لە گواستنەوەی بۆ شار گیانی لە دەست دا. حەسەن قاسمی راشیگەیاندووە، رێگاكانی گوند پڕن لە گیانلەبەری دڕندە و بوونەتە مەترسییەك بۆ سەر گیانمان و نەبوونی رێگاش ناچارمان دەكات 20 هەتا 30 كیلۆمیتر بەپێرێگای خاكی ببڕین. هیچكام لە دانیشتوانی ئەو گوندە خوێندەوارییان نیە و سەیرتر لە گشت بێناسنامەن و كارتی میللی و تەنانەت مارەنامەشیان نیە و لە ماوەی 33 ساڵی رابردوودا لە وەرگرتنی هەرچەشنە كۆپین و یارانە و پیداویستییەكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بێبەش بوون. بە وتەی حەسەن قاسمی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا هیچ بەرپرسێكی حكوومەتی تەنانەت بۆ جارێكیش سەردانی ئەو گوندەیان نەكردووە لە فەرامۆشییەكی تەواو داین و نازانین هاوارمان بەرینە لای كێ؟ گوندی كانیمار لە 50 كیلۆمیتری كرماشان و لەلای رووباری سەیمەڕە هەڵكەوتووە و ئێستا سەر بە بەخشی "سەرابی سەر فیرووزئاد"ە كەلە سەردەمی حكومەتی پەهلەویدا سەر بە پارێزگای لوڕستان بووە. خەڵكەكەی پێشتر رەوەند و كۆچبەر بوون كە دواتر لەو شوێنە نیشتەجێبوون و ئێستاش ژیانیان لە رێگای ئاژەڵدارییەوە بەسەر دەبەن.
---------------------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر