Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مهر ۱۰, یکشنبه

تریاکی ئیسلامی لە ئیرانەوە تلیاك له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ دیاله‌ ده‌نێردرێت





پ. هاوڵاتی‌



سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌قه‌زای‌ خانه‌قین، هۆشداری‌ ده‌دات له‌ناردنی‌ تریاك‌و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ دیاله‌ به‌رێگه‌ی‌ قاچاغ، به‌دووری‌ نازانێت مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌ستی‌ ئێرانی‌ له‌پشته‌وه‌ بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌ی‌ خانه‌قین كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌هاوڵاتی‌ وت “هێنانی‌ تریاك به‌رێگه‌ی‌ نهێنی‌ له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ دیاله‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌”.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، ترسی‌ هه‌بوونی‌ ده‌ستێكی‌ ده‌ره‌كی‌ بۆ ئالوده‌كردنی‌ گه‌نجانی‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ئارادایه‌، به‌تایبه‌ت ته‌نیا له‌ماوه‌ی‌ مانگی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ 10 كه‌س له‌كاتی‌ كێشانی‌ تلیاكدا ده‌ستگیركراون.


سه‌رچاوه‌كه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ “ئاسایش رێوشوێنی‌ پێویستی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌كێشانی‌ تریاك له‌خانه‌قین، به‌ڵام مه‌ترسی‌ ئالوده‌بوونی‌ گه‌نجانی‌ ناوچه‌كانی‌ جه‌له‌ولا، سه‌عددییه‌‌و ناوچه‌كانی‌ تر ده‌كرێت”.

هاوڵاتی‌ چه‌ندین جار هه‌وڵیدا لێدوانی‌ عه‌مید ئازاد عیسا به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ خانه‌قین وه‌ربگرێت، به‌لاَم هه‌وڵه‌كان بێ‌ ئاكام بوون.

/////////////////////////

تفتیش به سبک خامنه ای


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر