Pages

۱۳۹۱ فروردین ۲۶, شنبه

شه‌هێنی 18 ساله‌ كوژرا


شه‌هێنی 18 ساله‌ كوژرا
به‌ داخه‌وه‌م بۆ هه‌والێك كه‌ له‌ شاری بۆكانه‌وه‌ به‌ ده‌ستم گێشت.
: رۆژی 5 شه‌ممه‌ به‌یانی رێكه‌وتی 12ی ئاپریلی 2012ی زایینی به‌رابه‌ر له‌ گه‌ڵ‌ 24ی خاكه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی له‌ پاركی ساحلی شاری بۆكان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17_18 ساله‌ به‌ نێوی شه‌هێن فه‌یزوللاهی نێوی باوكی ره‌سول دیتراوه‌. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی حه‌وتویه‌ك ده‌بێت كه‌ شه
‌هێن دیار نامێنێت و ناچێته‌وه‌ مالی خۆی تا ئه‌وه‌یكه‌ رۆژی 5شه‌ممه‌ له‌ پاركی ساحلی بۆكان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌بیندرێته‌وه‌. له‌ دیتنی ته‌رمه‌كه‌ی ئاسه‌واری خنكاندن بۆ كوشتنی ده‌ركه‌وتووه‌ به‌لام تا ئێستا وڵامی پیزیشك قانونی له‌ چۆنییه‌تی كوشتنی شه‌هێن رانه‌گه‌یاندراوه‌. كوشتنی شه‌هێن خه‌مێكی گه‌وره‌یه‌و هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی بێت موحكوم ده‌كرێت.
------------------

افشای مزدوران رژیم در سوئد به زبان سوئدی 

//////////////////////

هێزه‌‌ ئه‌‌منیه‌‌تیه‌‌كانی سمنان به‌‌ گوشار هێنان وئه‌زریه‌ت و ئازاری‌ بنه‌‌ماڵه‌‌ی حه‌‌بیبوڵڵا گوڵپه‌‌ری پوور، هه‌‌ڕه‌‌شه‌‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان لێ كردن و به‌‌م شێوه‌‌یه‌‌ پێشیان به‌‌ چاوپێكه‌‌وتنی بنه‌‌ماڵه‌‌ی ئه‌و زیندانیه‌ سیاسییه‌‌ كورده‌‌ له‌‌ گه‌‌ڵ كوڕه‌‌كه‌‌یان گرت.به‌‌ پێی راپۆرته‌كان، دووشه‌ممه‌‌ 21ی خاكه‌‌لێوه‌‌ له‌كاتێكدا بنه‌ماڵه‌ی‌ گوڵپه‌ری‌ پوور به‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانی‌ كوره‌كه‌یا...
///////////////////
سه‌ر‌كه‌‌وتنی وه‌‌رزشكارانی كورد له‌ ئاستی ئێرانی و جیهانیدا
وه‌رزشكارێكی كوردی خه‌ڵكی ئیلام باشترین راهێنه‌ری كیك بۆكسینگی ئێرانه‌، بۆكسۆری خه‌ڵكی سنه‌ له‌ پشكی ئۆله‌مپیك نزیك بۆوه‌ و دووچه‌رخه‌سوارێكی شاری سنه‌ پله‌ی دووهه‌می دووچه‌رخه‌سواریی كوێستانی یانه‌كانی ئێرانی به‌ده‌ست هێنا. سادق ره‌مه‌زانی، خه‌ڵكی ئیلام وه‌ك باشترین راهێنه‌ری كیك بۆكسینگی ئێران هه‌ڵبژێردرا.
فه‌رزاد فه‌تاحی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوانی ئوستانی ئیلام رۆژی سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ سادق ره‌مه‌زانی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی سه‌بكی كیك بۆكسینگی ئێران وه‌ك باشترین راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزشه‌ی ئێران له‌ ساڵی 1390 هه‌ڵبژێردرا.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئارمین ئه‌مجه‌دیان بۆكسۆری خه‌ڵكی سنه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر ركه‌‌به‌‌ری كوره‌ی باشوور له‌ كێبه‌ركێكانی قه‌زاقستان، له‌ ئۆله‌مپیك نزیك بۆوه‌. ئارمین له‌ كێشی 56 كیلۆگه‌ره‌می یانه‌ی ئێران له‌ رۆژی سێهه‌می ئه‌م كێبه‌ركێیانه‌ توانی به‌ 17 به‌ 11 به‌سه‌ر ره‌كه‌به‌ریی خۆیدا سه‌ركه‌وێ. ئه‌مجه‌دیان له‌ كێبه‌ركێكه‌ی دیكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ "وسام سه‌لمان" له‌ سووریه‌ رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ناوبراویش شكست بدا پشكی ئوله‌مپیكی به‌ده‌ست هێناوه‌. ئه‌م كێبه‌ركێیانه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ شاری ئاستانه‌ی قه‌زاقستان ده‌ستی پێ كردوه‌‌ و ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو ده‌خایه‌نێ.
////////////////////////
 
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاژانس  گه‌یشتووه‌، رۆژی رابردوو لوقمان یوسفی ته‌مه‌ن 23 ساڵ‌ له‌ چیای به‌مۆی ئه‌زگه‌له‌ی سه‌ر به‌شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ ده‌گمه‌ن ئاماری قوربانیانی مین بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌ستان سالی رابردوو رایگه‌یاند، له‌و ساڵه‌دا 104 كه‌س بوونه‌ قوربانی.
ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێران له‌ دوای میسر زۆرترین مینی لێ دانراوه‌. به‌ پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات 12 میلیۆن و 800 هه‌زار مین دانراوه‌ كه‌ بۆ هه‌ر كوردێك زیاتر له‌ یه‌ك مین هه‌یه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر