فیلم پایانی موفقیت آمیز کنگره سازمان دموکراتیک یارسان که در مورخ 7 و 8 آوریل 2012 در شهر شوپینگ سوئد بر گزار شده بود
فیلم پایان کنگره سازمان دموکراتیک
یارسان این سازمان برای دفاع از حقوق مشروع
مردم و جامعه یارسان تشکیل شده است تا از راه
این تشکل یارسانی مردم و جامعه یارسان هم بتوانند
با جامعه جهانی و منطقه ای در ارتباط باشند برای شناساندن حقوق مشروع جامعه یارسان در سرتاسر کردستان که این فیلم نزدیک به یک ساعت و 24 دقیقه میباشد بخش مهم پایانی کنگره موفقیت آمیز اتحاد جامعه یارسان و تشکیل سازمان دموکراتیک یارسان در این ویدئو دیده میشود گفتگو با مهمانان و با اعضای جامعه یارسان در این فیلم میتوانید نگاه کنید
-----------------------------------
نه فراموش می کنیم و نه می بخشیم
سالگرد انفال: قتل عام هزاران کرد و خالی کردن شهرها و روستاها با بمب باران و مسموم کردن محیط زیست آنها
عملیات انفال، عملیاتی بود کە در سال ۱۹۸۸ آغاز شد و در جریان آن نیروهای رژیم بعث عراق که به طور مستقیم از صدام حسین تکریتی فرمان میگرفتند، بیش از ۱۸۲٬۰۰۰ تن کرد عراقی را قتل عام کردند.
بنا بر آمار تایید شده، در طی عملیات هفت ماهه انفال از فوریه تا سپتامبر ۱۹۸۸، که تنها در استانهای کرکوک، دیاله، نینوا و صلاح الدین، اجرا شد، بیش از ۳۰۰۰ روستا نابود و بیش از ۱۸۲۰۰۰ نفر مردم بی دفاع از سوی ارتش و ماموران امن و مخابرات عراق به قتل رسیدند. در همین راستا نیز شهرهای حلبچه، تویلا، خورمال، سید صادق، پینجوین، قلعه دیزه، سنگ سر، جوارتا، قلاچولان و ماوهت به تمامی ویران و از سکنه خالی گردیدند.استفاده از اسلحه شیمیایی و کشتار حلبچه در جریان عملیات انفال روی داد.
در جریان انفال یک صد و هشتاد هزار از مردم کورد به ویژه زن و کودک توسط صدام و دستیارانش با وضع فجیع و وحشیانه زنده به گور و کشته و صدها روستا سوزانده و با خاک یکسان شدند،البته لازم به یاد آوری است که در آن زمان جامعه جهانی و حقوق بشر کور و کر بودند و کشورهای مسلمان و دموکراسی خواه منطقه هم بی خبر!
---------------------------------------------
دیكتاتۆرییەتی مالیكی
لەگەڵ ئەوەی عێراق دووبارە بە ناو قەیرانێكی قووڵی سیاسیدا دەرباز دەبێ، لەئێستاوە ئاماژەكان هیچ لەبەرژەوەندی كورددا نییە، قەیرانێكی قووڵی پڕ لەناكۆكی و ململانێ ئایینی و تایفی لەو دۆخەدا دەمانگەڕێنیتەوە بۆ سەرەتای پرۆسەی ئازادی عێراق و دروستبوونی كابینەی نوێی حكومەت بەسەرۆكایەتی ئیبراهیم جەعفەری، ئەو كاتیش هاوشێوەیەی ئێستا كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتبوونە لێواری تەقینەوە.
لەقۆناغی ئێستاشدا سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی، لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عێراق لەهەوڵی مۆنۆپۆلكردنی هەموو كایە سیاسی و سەربازی و ئابووری وڵاتدایە، كە ئەمەش دەرخەری راستییەكی حاشا هەڵنگرە كە مالیكی لەهەوڵی دروستكردنەوەی سیستەمێكی دیكتاتۆری نوێدایەو بەردەوام كاری بۆ دەكات، سەركوتكردنی نەیاران و تۆمەت خستنە پاڵ لایەنە سیاسییەكان و لەلایەكی دیكەش كێشەی ناوچە دابڕاوەكان و مەسەلەی بودجە و نەوت و غاز بەدرێژایی قۆناغی دەسەڵاتداری نوری مالیكی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆرترین كێشە و ناكۆكی لەسەر دروستبووە، كە شەخسی مالیكی بەرپرسیاری سەرەكی بووە تێیدا.
ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیامی نەورۆزدا ئاراستەی جەماوەری كوردستان و عێراقی كرد، راستی هەڵوێستی پەنگخواردووی گەلی عێراق كە لەناو ئەوانیشدا كوردە بەرامبەر بەحكومەتی ئێستای عێراق، بەتایبەتی شەخسی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی، كە لەئاراستەی بنیادنانەوەی دیواری رووخاوی شیعەییزمی ئێراندایە لەدوای هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق و ئەفغانستان و لەئێستاشدا رووخانی دەسەڵاتی بەعس لەسوریا كە ئەوەش دوا سەنگەری ئایدیۆلۆژیای پانعەرەبیزمی عەرەبییە، بەشێوەیەك ترسێكی زۆری خستووەتە ناو لایەنی شیعەكان بەگشتی لەناوخۆی عێراق و ئێراندا، لەكات و ساتێكی بەو شێوەیەدا سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی عێراقدایە بەئەجندای ستراتیژی سیاسی ئێران، كە لەڕێگەی گروپ و لایەنەكانی ئیسلامی رادیكاڵی شیعە لەبەرامبەر دژایەتیكردنی لایەنە كورد و سونەكان كە بووەتە پرۆژەیەكی هاوبەشی نوری مالیكی، هەرچیەك كە دەسەڵاتدارانی ئێران داوا بكەن لەڕێگای مالیكیەوە جێبەجی دەكرێـت. بۆ هەموان روون و ئاشكرایە كە دەسەڵاتدارانی ئێرانی هیچ خێر و خۆشیەكیان بۆ عێراق و كوردەكان ناوێت، بەڵكو مەبەستی سەرەكی رژێمی ئێران لەدەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراق سەقامگیركردنی پێگە و دەسەڵاتی خۆیانە، لەبەرامبەردا لایەنی سونەكانیش بەئەجندای سیاسەتی وڵاتانی عەرەبی سونە لەهەوڵی داگیركردنی دەسەڵاتی سیاسی دانە و ئەوەیش قەیرانە ناوخۆییەكانی عێراقی چڕتر كردووەتەوە.
دەسەڵاتی سیاسی كورد لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا زۆر هەوڵیدا بۆ پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی ناوخۆی عێراق، بەڵام هەڵوێستەكانی ئەم دوایانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی هەرێم ناچار دەكات كە بەشێوەیەكی زۆر جیاوازتر لەجاران بیر لەبەرژەوەندی و مافە سیاسی و دەستورییەكانی بكاتەوە لەچوارچێوەی سیستمی فیدڕاڵی عێراقدا. چونكە هەرێمی كوردستان لەماوەیەی ئەو چەند ساڵەدا ئەزموونێكی سەركەوتووی حكومەتداری خۆماڵی نیشانداوەو لەئێستاشدا وەك هەرێمێكی دیفاكتۆ جێگەی خۆی كردووەتەوە. بۆیە هەرێم دەتوانێ لەم قۆناغەدا زۆر جیاوازتر بڕیار بدات لەسەر چارەنووسی خۆی بۆ جیابوونەوە لەعێراقێكی پڕ لەناكۆكی و شەڕ و ململانێی ئایینی و تایفی.
سیاسەتی بەشیعەكردنی عێراق لەلایەن نوری مالكیەوە بووەتە پرۆژەیەكی هاوبەشی ئێران و عێراق، فیدڕالیزم پرۆژەیەك یان خواستێكی هاوبەشی شیعەكان نییەو نەبووەتە ئەلتەرناتیڤێك كە ئەوان لەدەوری كۆببنەوە، چونكە لەڕوانگەی لایەنە سیاسییەكانی شیعە پرۆژەی فیدڕالیزم تەنیا بۆ پارچەكردنی عێراقەو ئەوان بەهەموو شێوەیەك دژایەتی دەكەن و كوردیش ناچار نییە ئەو سیستمە فیدڕالیزمە بپارێزێت.
هەرچەندە بەبۆچوونی من راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەم قۆناغەدا بەهۆی نەبوونی پشتیوانییەكی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ناتوانێت سەركەوتوو بێت. بۆیە باشتر وایە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ بدات بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی ئابوری، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و فراوانكردنی توانا سەربازییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە، لەهەمان كاتدا پەرە بدات بەسەروەری یاسا و دادپەروەری كۆمەڵایەتی، بەدامەزراوەییكردنی دامودەزگاكانی هەرێم. پێویستە بابەتی پڕ چەككردنی سوپای عێراق بەفرۆكە و زرێپۆشی نوێ زۆر بەجددی وەربگیرێت و حكومەتی هەرێم رێگا نەدات بەحكومەتی بەغدا كە بەڕەهایی مۆنۆپۆلی ئەم چەك و تەكنولۆژیا نوێیانە بكات.
سەرچاوە گۆڤاری سڤیل ژمارە ١٢٨:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر