Pages

۱۳۹۱ خرداد ۱۵, دوشنبه

, ,عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته‌ ناوبژیوانی‌ بارزانی‌‌و مالیكی‌


هەولەکانی ئیران بە هیشتنەوەی نۆری ئەلمالکی لە سر پۆستەکی
, ,عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته‌ ناوبژیوانی‌ بارزانی‌‌و مالیكی‌

هاوڵاتی‌

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ له‌عێراق نێوه‌ندگیری‌ له‌نێوان بارزانی‌‌و مالیكیدا ده‌كات،  ئێرانیش هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ رێگرتن له‌كشاندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌سه‌رۆكوه‌زیران چڕكردووه‌ته‌وه‌‌و نوێنه‌رێكی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ره‌وانه‌ی‌ عێراق كردووه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ ئاشكرایكردووه‌ ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌ركرده‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ئاگاداری‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراقه‌‌و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌  هه‌رێمی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واویشی‌ پێدراوه‌ له‌پێدانی‌ گره‌نتی‌ به‌كورد به‌رانبه‌ر به‌دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌نگاوی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌نوری‌ مالیكی‌.

هاوكات، ماڵپه‌ڕی‌ هه‌واڵی‌ ئیبا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژی‌ رابردوودا، ئێران هه‌وڵه‌كانی‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌لادانی‌ مالیكی‌ له‌پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، له‌رێگه‌ی‌ به‌یان جه‌بره‌وه‌ كه‌ یه‌كێكی‌ تره‌ له‌سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ رێناده‌ن مالیكی‌ له‌و پۆسته‌ لابدرێت‌و لانیكه‌م له‌ئێستادا رێ به‌و هه‌نگاوه‌ ناده‌ن.

وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێداوه‌، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ هۆكاری‌ نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ی‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ بووه‌ له‌نێوان بارزانی‌‌و مالیكیدا.

ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ حكومه‌تی‌ تاران له‌كاتێكدایه‌، ئێستا ئه‌بومه‌هدی‌ موهه‌ندیسی‌ وه‌ك نوێنه‌ری‌ خۆی‌ ره‌وانه‌ی‌ عێراق كردووه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ كردووه‌و به‌مه‌ستی‌ كۆتاییهێنان به‌كیشه‌كانی‌ نێوانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نێوه‌ندگیری‌ له‌نێوان موقته‌دا سه‌در‌و نوری‌ مالكیدا ده‌كات تا پرۆسه‌ی‌ كشاندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌مالیكی‌ شكست پێبهێنێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئێران هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چه‌ندین لایه‌نی‌ كوردی‌‌و سوننی‌ به‌هاوكاری‌ ره‌وتی‌ سه‌در بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌مالیكی‌ له‌رێگه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئیمزای‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراقه‌وه‌.
ئەم بابەتە 52 جار خوێنراوەتەوە 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر