Pages

۱۳۹۱ مرداد ۱۵, یکشنبه

کەسانیک کە ئیرادی خۆیانیان لە دەست دەدەن بی هیوا دەبن چۆۆنکە هەر ئەو بی هیوایەتی کە واها دەکات لایەنگرانی ئەوپۆزیسیۆنی ئیرانی سەردانی سفارەتی ئیران بەکن

کەسانیک کە ئیرادی خۆیانیان لە دەست دەدەن بی هیوا دەبن  چۆۆنکە هەر ئەو بی هیوایەتی کە واها دەکات لایەنگرانی ئەوپۆزیسیۆنی  ئیرانی سەردانی سفارەتی ئیران بەکن
مستەفا هیجری: ئۆپۆزیسیۆنی ئێران توانای ڕێبەریکردنی شۆڕشێکی چاوەڕوانکراوی نییە

NNS ROJ: سکرتێری حدکا پێشنیار دەکات کە دۆستانیان لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەر لە کۆنگرەی پازدەی ئەو حیزبە بگەڕێنەوە ناو ڕیزەکانیان و هەر دوو لایەنی دێمۆکرات پێکەوە بەرەوپیری کۆنگرە بڕۆن.
"مستەفا هیجری"، سکرتێری گستی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە وتووێژێک دا لەگەڵ گۆڤاری کەوانە، چاپی باشووری کوردستان، باس لەوە دەکات کە جیابوونەوەی ئەو لایەنەی حیزبی دێمۆکرات، خەساری لە جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە و هەر بەو مەبەستەش جارێکی تر پێشنیارەکەی بۆ بەستنی کۆنگرەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی جیابۆوە [حدک] دووپات دەکاتەوە.
سکرتێری حدکا سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوەی دوو دێمۆکراتەکان دەڵێ: ئێمه‌ هه‌میشه‌ داوامان كردووه‌ كه‌ ئه‌وان جارێكی دیكه‌ بێنه‌وه‌ مولحه‌ق ببنه‌وه‌ به‌ حیزب، ته‌نانه‌ت جارێكیان له‌ دوایین هه‌ڵوێستی سیاسی كه‌ نزیكه‌ی دوو مانگ له‌وه‌و پێش بوو كه‌ من له‌ باسێك له‌ ته‌له‌فزیۆنی "تیشك"دا رامگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ خه‌ریكین به‌ره‌ به‌ره‌ بۆ كۆنگره‌ی پانزه‌ ده‌چین، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ره‌فیقانه‌مان كه‌ جودا بوونه‌ته‌وه‌ پێش كونگره‌ بێنه‌وه‌. بێن له‌ كۆنگره‌دا به‌شداری بكه‌ن".
ناوبراو تەنانەت بەوەش ڕازییە کە لایەنێکی سێهەم، بە پێشنیاری حدک و وەک چاوەدێر بەشداری کۆنگرە بکات بە قسەی ئەو "بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ین هه‌موو كاره‌كانی كونگره‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك و به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ساسنامه‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ".
مستەفا هیجری لە کۆتایی دا دەڵێ کە هیوادارە لە نیهایەتیدا، ئەو ڕەفیقانەیان [مەبەست لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان] جوابی پۆزەتیڤ بە بانگەوازەکەیان بدەنەوە و جارێکی دیکە حیزبی دێمۆکرات بتوانێ یەک بگرێتەوە.
ئەو لێدوانانەی سکرتێری حدکا لە کاتێک دایە کە ماوەیەکە، لە کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات، هەندێک هەوڵی جیدیی بۆ یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێمۆکرات لە ئارادایە و باس لە سەر یەکگرتنەوە، لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش ڕەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤی هەبووە.
هاوکات حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، لەم ڕۆژانەیی دوایی دا، بەڕەوڕوویی ڕاگەیاندنی گرووپێک لە ناڕازیانی ناوخۆی بۆتە کە خۆیان بە "گرووپی هەڵوێست" پێناسە دەکەن و لە سەر ئەو باوەڕەن کە بەڵێنیەکانی کاتی جیابوونەوە لە حدکا، نەهاتوونەتە دی و دەبێ گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی حیزب دا بکرێ.
پێوەندیدار:

مستەفا هیجری خوازیاری ناوچەی دژە فڕینە بۆ کوردستانی ئێران 
مستەفا هیجری: ڕێفۆرمخوازەکان داوای لێبوردنێک قەرزدارن 
//////////////////////////
سێ مناڵی کورد لە ئاڵمانیا لە ئاگر دا سووتان

 

NNSROJ: لە شاری دۆرتمۆندی ئاڵمانیا سێ مناڵی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان لە ناو ئاگر دا سووتان.

ماڵی خێزانێکی دێرسیمی لە شاری دۆرتموند ئاگری گرت و لە ئەنجام دا سێ مناڵ بە ناوەکانی دیلان (تەمەن ١٢ ساڵ)، محەمەد (تەمەن ١٠ ساڵ) و مستەفا (تەمەن چوار ساڵ) گیانیان لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئاڵمانیا، پیتێر شولتز وتەبێژی پۆلیس سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی " Fichtesstrasse" رایگەیاندوە کە مستەفا و خوشکە گەورەکەی دیلان هەر لە شوێنی روداوەکە گیانیان لە دەست داوە و محەمەدیش پاش ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، مردوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس محەمەد بەر لەوەی لە ئاگر دا بسووتێ رووبەڕووی توندو تیژی جەستەیی بۆتەوە.

وتە بێژی پۆلیس دەڵێ: ئاگرەکە لە قاتی یەکەمی بینایەکی بەرز کەوتۆتەوە و لە رۆژانی داهاتوو دا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکارەکانی ئەو رووداوە ، بڵاو دەکەینەوە.

پۆلیس روونی کردۆتەوە کە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا، ئیفادە لە ئەندامانی ئەو خێزانە وەرگیراوە و روون بۆتەوە کە باوکیان لە ماڵ نەبوە. بەڵام تا ئێستا رانەگەیەنراوە زڕدایکیان لە کوێ بووە.

دایکی ئەو مناڵانە چەند ساڵ لەوەی پێش مردوە و باوکیان لە گەڵ ژنێکی بیانی ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.

شایانی باسە پێشتر ئەو خێرانە لە قاتی سەرەوەی هەمان بینا دا ژیاون و جارێکی دیکەش ماڵەکەیان ئاگری گرتبوو.
 

http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2763&ID_map=23

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر