Pages

۱۳۹۱ مرداد ۱۵, یکشنبه

رەژیمی تۆرک هەول دەدات کە ناو سۆریەدا کاریگری هەبێت حەکومەتیکی سەر بە تۆرکیا لە سۆریا دا دا بەمەرزینێت

رەژیمی تۆرک هەول دەدات کە ناو سۆریەدا کاریگری هەبێت  حەکومەتیکی سەر بە تۆرکیا لە سۆریا  دا دا بەمەرزینێت



شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی نێو حه‌له‌ب توندتر ده‌بن

شه‌ڕ و پـێکدادانه‌کانی ناو شـاری حه‌له‌ب هه‌تا دێت توندر ده‌بن و هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا چڕتر بۆرده‌مانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و شـاره‌دا ده‌که‌ن.
سه‌رهه‌ڵـداوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر قه‌ڵای حه‌له‌ب و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و به‌رزایـیه‌ بگرن ئه‌وا ته‌واوی شاره‌که‌ له‌به‌ر چاویاندا ده‌بێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان حکومه‌تیش به‌ هه‌زاران سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی حه‌له‌ب کردووه‌، له‌وانه‌ لیوایه‌کی گاردی کۆماری. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و هێزانه‌ گرتنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینی شـاره‌که‌یه‌ که‌ له‌وێ سه‌رهه‌ڵـداوان به‌رگریـیه‌کی توند ده‌که‌ن.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئۆپـۆزسیۆن هێزه‌کانی حکومه‌ت تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی به‌بێ باکانه‌ شوێنه‌واره‌کانی شـاری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌که‌ن، ده‌ڵێت ئه‌م ڕه‌فتاره‌‌ له‌ کرده‌وه‌ی داگیرکه‌رێـکی بیانی ده‌چێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر