Pages

۱۳۹۱ مرداد ۱۹, پنجشنبه

ئایا تۆرکەکان بەدوای گلوپی سۆزەن لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بۆ داگیر کردنی سۆریا ؟


ئایا تۆرکەکان بەدوای گلوپی سۆزەن لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بۆ داگیر کردنی سۆریا ؟

          نووسەرێكی عەرەب: توركیا مەترسی سەرهەڵدانی دەوڵەتی كوردی پێگەیشتووە        

تایبەت بە ماڵپرێس: كەنعان بەهادین
لە ژمارە 1433ی 9-8ی 2012 رۆژنامەی ئەلشەرقولئەوست نووسەرێكی عەرەب بە نێوی وەلید ئەبی مورشید نوسینێكی تایبەت بە هەوڵەكانی كورد بۆ جیابوونەوە نووسیووە و وتارەكەی بە نێوی (ئاكامی كارتی كوردەكان)ە تێیدا دەڵێت: كاتی لە ساڵی 1977 لوبنان كەوتە نێو شەڕێكی قوڵی ناوەخۆوە، بە بڕیاری كۆمكاری عەرەبی ڕێگە بە سوریا درا لوبنان بە هاوڕێیەتی داگیر بكات بە بیانووی گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە، ئەو داگیر كردنە تا ماوەی 30 ساڵان بەردوام بوو، دوای ئەوە لوبنانییەكان پاش كوژرانی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە ناوەراستی بەیروت شۆڕشی برنجیان ئەنجامدا و سوریایان لە وڵات وەدەر نا.
لێرەدا هەست دەكرێت توركیا بیەوێت هەمان شت لە سوریا دووبارە بكاتەوە، كە ئەویش ترسی جوڵەی كوردەكان لە سوریاو چالاكییەكانی پەكەكەو هێنانی سوپای مالیكی بۆ سەر سنوور و هەروەها كۆكردنەوەی سوپای هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پاراستنی سنوری هەرێمی كوردستان و دانەبڕاندنیان لە كوردەكانی سوریا.
بێگومان توركیا ئەو ترسەی نابێت ئەو ئەركە ئەنجام بدات ئەگەر واشنتۆن ئاماژەیەكی فەرمی پێنەدابێت. ئەو تەلەفۆنەی نێوانی باراك ئۆباماو رەجەب تەیب ئەردۆگانیش لە هەفتەی ڕابوردوو ئەنجامدرا تایبەت بوو بەو پرسە.
ئەنكەرەش لە بارودۆخێكی وادا نیگەرانییەكی هەیە بە دروست بوونی كیانێكی كوردی لەسەر سنوری شارە كوردییەكانی سوریا، ڕژێمی سوریاش ئەو هەلەی دژی توركیا قۆزتۆتەوە كە كوردەكان دژی بەكار بێنێت، بەڵام كوردەكان لە هەموو لایەكەوە (عێراق. سوریا. توركیا) خەریكی جوڵەن و ئەو هەلەیاو ناكۆكییەیان قۆزتۆتەوە بۆ دروستكردنی كیانێكی سەربەخۆ لەو ناوچەیە.
malpress.com
//////////////////////////

          ئاسایش: كارزان كەریم لای ئێمە ئاسایش بووە نەك رۆژنامەنووس       

چەند میدیایەك و ناوەندێكی بەرگریكردن لە مافی رۆژنامەنووسان، ئاماژەیان بەوە كردووە، كارزان كەریم كە ئاسایش و رۆژنامەنووسە بەهۆی بابەت و بۆچوونەكانیەوە دەەستگیركراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش رەتیدەكاتەوە و لەروونكردنەوەیەكدا دەڵێت: لای ئێمە ئاسایش بووە نەك رۆژنامەنووس و ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
كارزان كه‌ریم، كارمه‌ندی ئاسایش كه‌ له‌ به‌شی (VIP)ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاری ده‌كرد به‌ پله‌ی كۆمیسه‌ری ئاسایش، وه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش دراوه‌ته‌ دادگا نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووس.
هه‌روه‌ها كارزان كه‌ریم له‌و شوێنه‌ی كه‌ كاری تێدا كردووه‌ هیچ سیفه‌تی رۆژنامه‌نووسی نه‌بووه‌ و ته‌نیا كارمه‌ندی ئاسایش بووه‌، هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌كیش لێی هه‌ر له ‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌. بۆیه‌ش داوا له‌ هه‌موو رێكخراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و راستییه‌ له‌پێش چاو بگرن و راستییه‌كه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌شێوێندرێت.
به‌پێی رێوشوێنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی جیهان، كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ پابه‌ندن به‌ رێوشوێنه‌كانی نهێنی پارێزییه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی وڵاته‌كانیان. هه‌ر شتێكیشیان هه‌بێت ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌زگاكه‌یاندا به‌ پێی پله‌به‌ندیی وه‌زیفی و به‌رپرسیارێتیی به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رووی خۆیان. هه‌روه‌ها نابێ هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی گومانبارانه‌ و شاراوه‌ له‌ ده‌زگاكانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌به‌ر لادان له‌و رێنمایی و رێوشوێنه‌ یاساییانه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كارزان كه‌ریم، به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ و یاساییانه‌ به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌چه‌ند به‌ڵگه‌ی كاری شاراوه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ دراوه‌ته‌ دادگا. دادگاییكردنه‌كه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كیش مافی خۆپاراستنی هه‌یه‌، وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ له‌ كوردستاندا.
ئه‌وه‌ی كه‌ بڵاویش ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ گرتنه‌كه‌ی وه‌ك سزادانیه‌تی له ‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و وه‌ك رۆژنامه‌نووس دراوه‌ته‌ دادگا، ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌. رۆژانه‌ ده‌یان وتار و هه‌واڵ له‌و باره‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری له ‌هیچ رۆژنامه‌نووسێك بكرێت و هیچ رێوشوێنێكی نایاسایی له ‌لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكرێت. به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چاپه‌مه‌نی و یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی پاراستنی كار و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی زامن كردووه‌.
بۆیه‌ لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ چه‌سپاندنی یاسا ولێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كانی پیشه‌كه‌یان پێشێل ده‌كه‌ن له‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌م ئیجرائاته‌ یاساییه‌ بكرێته‌ موزایه‌ده‌یه‌كی نائسووڵی ونایاسایی و دوا قسه‌ش ته‌نها بۆ دادگایه‌.
ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر