زه‌واجى موتعه گه‌نجانى شیعه له باشورى عێراق توشى ئایدز ده‌کات
نه‌جه‌ف، له یه‌ک مانگدا (80) ئایدزى و (4000) مودمینى
له کۆنفراسێکى ته‌ندروستى له پارێزگاى نه‌جه‌ف د.حسێن عه‌بدوڵا جابرى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى نه‌خۆشی جنسى نه‌فسى له زانکۆى کوفه ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نه‌خۆشى ئایدز له پارێزگاکانى عێراق وه‌ک باشورى وڵات، گه‌نجان توشى نه‌خۆشى ئایدز ده‌بن و ئه‌و نه‌خۆشیه به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات و نه‌خۆشیه‌که‌ش مه‌ترسیداره.
جابرى رونیکردۆته‌وه: ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌گڕێته‌وه بۆ زیادبوونى زه‌واجى موتعه له باشورى عێراق، ئه‌و زه‌واجه هیچ به‌رنامه‌یه‌کى ته‌ندروستى نیه، ئه‌و گه‌نجانه‌ى له وڵاتانى ئێران، پاکستان و...هتد دێن وایکردوه نه‌خۆشى ئایدز له عێراق بڵاوبێته‌وه. جابرى داوا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراقى ده‌کات هه‌وڵ بدرێت پاراستن دروست بکرێت له‌وجۆره نه‌خۆشیانه و زهواجکردنى کچانى شیعه و گه‌نجانى وڵاتانى تر که یه‌ک شه‌و یان دوو شه‌و یان هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت رابگرێ و ده‌ڵێ ئه‌مه به هیچ جۆریک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ته‌ندروستى ئه‌نجام نه‌دراوه و به هیچ جۆرێک ئه‌و گه‌نجانه‌ى له وڵاتانى تر دێنه عێراقه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام نادرێ که ئایا ئه‌وه نه‌خۆشى له‌سه‌ره یان نا.
جابرى داواشى له مه‌رجه‌عه‌کانى شیعه کرد ماوه‌یه‌ک زه‌واجى موتعه قه‌ده‌غه بکه‌ن، تاکو ته‌ندروستى مه‌رج ده‌خاته سه‌ر گرێبه‌ستى زه‌واجى موتعه، چونکه ئه‌و گه‌نجانه‌ى له ئێران رووده‌که‌نه نه‌جه‌ف بۆ زیاره‌تى مهزارگاکان پاره‌یه‌کى یه‌کجار گه‌وره ده‌ده‌نه کچه عێراقیه‌کان، تاکو زه‌واجى موتعه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.جابرى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شدا له پارێزگاى نه‌جه‌ف له مانگى پێشوو نزیکه‌ى (80) که‌س توشى نه‌خۆشى ئایدز بوون و (4000) گه‌نجیش له‌و پارێزگایه به‌هۆى به‌کارهێنانى حه‌بى بێهۆشکه‌ر که له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ى عێراق ده‌کرێت توشى نه‌خۆشى مودمین بوون.
------------------------------
هەڤاڵان خەبەرێکی زۆر خۆشم بیست؟ دەڵێن عەبدوڵای موعتەدی لە گەڵ کاناڵی تەلەویزیۆنی العڕبیە کە چاوپێکەوتنیان لە گەڵ ئەنجام داوە، کاک عەبدوڵا گوتویەتی ئەگەر هێڕشی دەرەکی وەڵاتانی غەربی بکرێتە سەر ئێران ئەوا ئەوان وەک کۆمەڵە پشتیوانی لە جەمهوری ئیسلامی ناکەن.
دیارە ئەو هەڵوێستە تازە وە شیاوەی کاک عەبدوڵا جێگای دڵخۆشییە وە گارانتی ئەوە دەکات کە جەمهوری ئیسلامی بە بێ کاک عبدوڵا موعتەدی خۆڕاگرتنی معاڵە وە لە بەرانبەر وەڵاتانی غەربی دا خۆی ڕا ناگرێت، چۆن کاک عەبدوڵا بە ئاشکرا ڕای گەیاند کە پشتی لە جەمهوری ئیسلامی کرد وە کاری پێیان نەماوە.
زۆربەی سیاسەتوان وە توێژەرانی سیاسی کوردستان وە جیهان پێیان وایە ئەو سیاسەتە تازەیەی کاک عبدوڵا پیوەستە بەو یێکگرتنەی تازەی حدکا وە کۆمەڵە، بەڵام من وەک خۆم پێم وایە ئەو سیستەمەی کە ئەو دوو حیزبە یانی کۆمەڵەو دێموکرات دایڕشتوە ئێستا نەکەوتۆتە بواری جێ بە جێ کردنەوە وە ئەو پیامەی کاک عەوڵا ئاخیرین بنکڕی سیاسەتەکەیەتی کە پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کرد.
دەبێ چاوەروان بین کە بە زویش وایت هاوس وە نەتەوە یێکگرتوەکان پیامی خۆشعاڵی خۆیان دەردەبڕن کە ئاغای موهتەدی چیتر جەمهوری ئیسلامی ناپارێزێت وە پشتیگیری لە جەمهوری ئیسلامی ناکات.
//////////////////
چالاکی و جەنگێکی بێ وێنە لە مێژووی پەکەکەدا:
لە ANF وەر گیراوە...
ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕی که HPG له 23ی ته‌مووزه‌وه له شه‌مزینان ده‌ستی پێکردووه، مانگێکی له‌دوی خۆی هێشت، له مێژووی PKK دا بۆ یه‌که‌مین جاره که سه‌روه‌ری گه‌ریلاکان له هه‌رێمێکی وه‌هادا هێنده به‌رده‌وام ببێت. به‌پێی لێکدانه‌وه‌کان، ته‌ڤگه‌ڕی کورد له هه‌موو کاتێک زیاتر گه‌شه‌ی کردووه و به‌هێزتره.
هه‌رچه‌نده رژێمی AKP له مانگه‌کانی وه‌رزی زستاندا له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکان چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌نجامدا و دواتر"سه‌رکه‌وتنی زوو"ی خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام له‌مانگه‌کانی وه‌رزی به‌هار و هاویندا گه‌ریلاکانی کورد له باکوری کوردستان سه‌روه‌ری و باڵاده‌ستی خۆیان له هه‌رێمه‌که به‌رفراوانتر ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی تێکۆشانی (30) ساڵی رابردوو بۆ یه‌که‌مین جاره.
له قۆناخێکی وه‌کو "چواره‌مین قۆناخی ستراتیژیی"دا گه‌ریلاکانی HPG له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی دا ئۆپه‌راسیۆنی به‌فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌وڵه‌تی تورکیش به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه دووچاری رۆژی زه‌حمه‌ت و قورس بۆته‌وه. ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK دوران کاڵکان ئه‌م ره‌وشه وه‌ها لێکده‌داته‌وه:"گه‌ریلا له هێزێکی وه‌هادایه ئه‌رته‌ش و ده‌وڵه‌تی تورک بهێنێته دۆخێکی وه‌ها که هیچیان پێنه‌کرێت. حکومه‌تی AKP و ده‌وڵه‌تی تورک بێ چاره‌بوون."
گه‌ریلا به‌ده‌یان کیلۆمه‌تر چوونه‌ته ناوه‌وه
هه‌رچه‌نده ئه‌رته‌شی تورک هه‌وڵ ده‌دات ئاستی سه‌ختی شه‌ڕ و زیانه‌کانی خۆی بشارێته‌وه، به‌ڵام له 23ی ته‌مووزه‌وه له شه‌مزینان و له 4ی ئابه‌وه له چه‌لێ، چه‌ندین ناوچه و هه‌رێم له‌ده‌ستی گه‌ریلاکاندایه، کۆنترۆڵی گه‌ریلاکان له شه‌مزینان مانگێکی له‌دوی خۆی هێشت و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووی PKK دا.
سنوور بێ واتا کراوه
یه‌کێک له فه‌رماندارانی HPG ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی گه‌ریلاکان سنووره‌کان بێ واتا کراون و له‌و باره‌یه‌وه د.باهۆز ئه‌رداڵ ده‌ڵێت:"له راستیدا ماوه‌ی (28) ساڵه گه‌ریلاکانی کوردستان له چوار به‌شی کوردستاندا ده‌گه‌ڕێن، له هه‌موو شوێنێک بێ پاسپۆرت و ڤیزه تێپه‌ڕ ده‌بن، خۆی له خۆیدا ئه‌م سنوورانه له‌مێشکی گه‌ریلاکاندا بێ واتا بوون و هیچ رهوایهتییهکیان نه‌ماوه. ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕی که هێزه‌کانمان له شه‌مزینان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وای کرد ئه‌و هزره‌ی گه‌ریلاکان زیاتر ئاشکرا ببێت و ببینرێت. ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕی نیشانی دا که ئه‌و سنوورانه چه‌نده ساکار و رهواڵهتین، خۆیان ناگرن و نابه‌جێن. حکومه‌تی AKP هێنده هێزی سه‌ربازی، چه‌کی قورس و ته‌کنۆلۆژی له هه‌رێمه سنوورییه‌کاندا جێگیر کرد، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دا که ئه‌و سنوورانه چه‌نده ناڕه‌وا و بێ واتان."
ئه‌رته‌شی تورک ناتوانێ بچێته ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له جوله‌مێرگ له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلاکاندایه. هیچ ئه‌نجامێکیشیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییانه‌ش به‌ده‌ست نه‌خست که تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. گه‌ریلاکان به‌رده‌وام له جوله‌مێرگ و هه‌رێمه‌کانی توری کوردستان رێگا ده‌بڕن و ناسنامه کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌س ده‌سته‌به‌سه‌ر ده‌که‌ن و ده‌ستگیر ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له رێباز و ته‌کتیکه نوێیه‌کانی گه‌ریلاکان و ده‌یسه‌لمێنێت که ئه‌رته‌شی تورک ناتوانێت لهگهریلاکان ده‌رباز ببێت.
ئه‌رته‌شی تورک ناچاری بنکه‌کانی حه‌وانه‌وه کرا
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK و به‌پرسیاری کۆمیته‌ی پاراستنی ره‌وا، دوران کاڵکان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی شه‌مزینان ده‌ڵێت:" نابێت هیچ که‌سێک له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دا بن که گه‌ل و گه‌ریلا له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و فاشیزمى AKPدا بێده‌نگ ده‌بن" و وتیشی:"گه‌ر به رێگاى سیاسییانه نابێت، ئه‌وا چیتر ئاشکرابوه که گه‌لى کورد خاوه‌نى ئه‌و هێزه‌یه که به به‌رخۆدانى چاره‌سه‌رى پرسى کورد ده‌رده‌خاته پێش، ئه‌وه‌ى له شه‌مزینان رووده‌ده‌ن، به‌شێکن له‌و راستییانه، ئه‌مه هێشتا سه‌ره‌تایه‌که و هۆشیاریدانه."
کاڵکان وتی:"له هه‌رێمه‌که‌دا ئه‌رته‌شى تورک سنووردار کراوه، چیتر ناتوانن له سه‌ربازگه‌کان ده‌ربکه‌ون، نه‌ک ته‌نیا له شه‌مزینان، به‌ڵکو له گه‌لیێ زاپ، زاگرۆس، جیلۆ و چارچێلا و چه‌ندین شوێنى تر، له گۆستێ وه تا گۆڤه‌ندێ له‌ژێر کۆنترۆڵى گه‌ریلاکاندایه، ئه‌رته‌شى تورک ناتوانێ بچێته ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌وه، گه‌ریلاکان چه‌ندین سه‌ربازگه‌یان گه‌مارۆ داوه، ئه‌و سه‌ربازانه له دۆخێکدان که یان ئه‌وه‌تا پاشه‌کشه ده‌که‌ن، یان ئه‌وه‌تا خۆیان راده‌ستى گه‌ریلاکان ده‌که‌ن."
یه‌کێک له فه‌رماندارانی HPG به‌ناوی که‌مال گارزان رایگه‌یاندبوو که ناوچه‌ی شه‌مزینان له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلاکانی HPGدایه و ده‌ستنیشانی کرد که هه‌رێمه‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی گه‌ریلاوه ئابڵۆقه دراوه و وتی:"ئه‌رته‌شی تورک له سه‌ربازگه‌کاندا به‌ندکراوه."
پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابمه‌زرێت
دوران کاڵکان له وه‌ڵامی پرسیاری (ئایا ره‌وشی شه‌مزینان چ واتایه‌کی هه‌یه؟) دا ده‌ستنیشانی کرد که له سێهه‌مین قۆناخی ستراتیژیدا هه‌ندێک جار بۆ هێنانه کایه و بره‌ودان به چاره‌سه‌ری، گه‌ریلا به ئامانجی هۆشیاریدان گورزی له لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌دا و وتیشی:"گه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی نه‌یه‌ته ئاراوه، رووداوی مه‌ترسیدار رووده‌ده‌ن، ئێستا ئامانجی گه‌ریلاکان گۆڕاوه، چیتر ته‌نیا له ئامانجێک ناده‌ن، ته‌نیا ئامانجێک نییه و ئامانجیش ته‌نیا گورزوه‌شاندن نییه له لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌ڵکو جێبه‌جێکردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتییه."
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد کارایڵان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند:"شانبه‌شانی ته‌کتیکی (لێیده و راکه)ی گه‌ریلاکان، ئێستاکه ته‌کتیکێکی نوێ له رۆژه‌ڤدایه ئه‌ویش( له زۆر شوێن لێیده و سه‌نگه‌ری خۆت دانێ و سه‌روه‌ری خۆت له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که دروست بکه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا له کوردستان ره‌وشی شه‌ڕێکی دژوار هه‌یه (...) له‌وێ گه‌ریلاکانمان هه‌وڵی به‌رفراوانکردنی سه‌نگه‌ره‌کانی ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر به‌و فه‌وجه‌ی هه‌موو رۆژێک گونده‌کانی تۆپباران ده‌کرد و له‌و هه‌رێمه زوڵمی له گه‌له‌که‌مان ده‌کرد. واتا تۆ بێیته سه‌ر سنووره‌کان و هه‌موو رۆژێ گه‌له‌که‌مان بده‌یته به‌ر تۆپ، ئه‌وا گه‌ریلاکانیش دێنه ته‌نیشتته‌وه، حاڵى حازر له (35) کیلۆمهترهى ناوه‌وه‌دا هێزه‌کانى گه‌ریلا هه‌ن، به‌م شێوه‌یه چیتر ده‌ره‌وه‌ى سنوور و ناوه‌وه‌ى سنوور بوو به چیرۆک، گه‌ریلاکان له ده‌ڤه‌ره‌کانى نزیکى شه‌مزینان سه‌نگه‌رى خۆیانیان داناوه، هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ده‌رخستنى هێزى گه‌ریلا له‌و ناوچانه‌دا پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه، ره‌وشى ئێستاکه به‌و شێوه‌یه‌یه."
فه‌رماندارێکی HPG که‌مال گارزانیش له به‌رده‌وامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یدا وتی:"ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێکی شۆڕشگێڕییه. ئه‌و ته‌ڤگه‌ڕه ته‌نیا بۆ شه‌مزینان نییه، به‌ڵکو هه‌رێمه‌کانی ده‌وروبه‌ریشی له‌ناودایه، هه‌روه‌ها ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا چالاکییه‌که. گه‌ریلاکانمان به وه‌ستایه‌تی ئه‌نجامی ئه‌زموونی (40) ساڵه‌دا ئه‌م چالاکییه بهکاریگهرانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. گرنگترین لایه‌ن ئه‌م ته‌ڤگه‌ڕه ئه‌وه‌یه که ته‌کتیکێکی نوێیه. گه‌ریلاکانمان به‌ر له ئێستاش چالاکی بهکاریگهریان ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو سێ رۆژدا ده‌گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمه‌کانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له شه‌مزینان رووده‌دات جیاوازه. گه‌ریلاکانمان پۆزیسیۆن و ئه‌و پێگانه‌ی ده‌یانگرن ده‌یانپارێزن. ئێستاکه له هه‌رێمه‌که‌دا کۆنترۆڵێکی به‌رده‌وامی گه‌ریلاکان له ئارادایه، به‌ده‌یان جار دابه‌زینه سه‌ر رێگاکان، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر به سه‌ربازگه‌کان هه‌ڵناگرن، کۆبرا و سکۆرسکیش ناتوان بکه‌ونه هه‌رێمه‌که‌وه، که له‌لایه‌نی زه‌مینیشه‌وه کۆنترۆڵ به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه."
گردی کۆنسێرڤه
له‌ناو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلاکاندان هه‌رێمی سیمبۆڵیش هه‌ن، گردی کۆنسێرڤه که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی گۆستێ و گرده‌کانی پاراستنی که‌تیبه‌ی گاره، چیای گۆمانی باڵادار به‌سه‌ر شه‌مزینان له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلاکاندان، جێگای ئاماژه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک ئه‌رکانی ده‌ستگیرکراوی ئه‌رته‌شی تورک ئیلکه‌ر باشبوک له‌سه‌ر ئه‌م گردی کۆنسێرڤهیه خۆیان چهماندبووه و وێنه‌یه‌کی یادگارییان گرتبوو.
سه‌رنج راکێشترین زانیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ته‌په‌ى کۆنسێرڤهبوو له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه. ته‌په‌ى کۆنسێرڤه (گه‌دیک ته‌په) که پێشتر له ده‌ستى ئه‌رته‌شى تورک‌دا بوو ئێستاکه له‌ژێر کۆنترۆڵى گه‌ریلاکاندایه. به‌تایبه‌تیش یه‌کێک له یاده‌وه‌رییه‌کانى ته‌په‌ى کۆنسهروه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌یاد ناکرێت؛ ئه‌م ته‌په‌یه مینبه‌رى پاراستنى لیواى گارێیه، گه‌ریلاکانى HPG له 20ى حوزه‌یرانى 2010 دا چالاکى مه‌زنیان له‌به‌رامبه‌ر به سه‌نگه‌ره‌کانى ئه‌رته‌شى تورک له گرده‌که ئه‌نجامدابوو و تێدا زیانێکى زۆرى گیانى به‌ر ئه‌رته‌شى تورک که‌وتبوو.
ده‌وڵه‌ت به کردار په‌سه‌ندی کردووه به‌ڵام به فه‌رمی بێ ده‌نگه
تا ئێستا کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵی هه‌رێمه‌که له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه هیچ لێدوانێک نادات و هیچ شتێک نادرکێنێت، له 9ی ئابدا ئه‌رته‌شی تورک بازگه‌کانی سه‌ر رێگاکانی نێوان شه‌مزینان گه‌ڤه‌ر و سه‌ربازگه‌ی هارونانیان لابرد که چه‌ندین ساڵ بوو له‌و ناوچانه‌دا کۆنترۆڵیان له‌ده‌ستدابوو. له رۆژی 11ی ئابیشدا بازگه‌کانی سه‌ر رێگای جوله‌مێرگ و چه‌لێ لابران. له 17ی ئابدا شاندێکی پێکهاتوو له نوێنه‌رانی KCD، BDP و له‌سه‌ر رێگای لێکۆڵینه‌وه‌یان له ناوچه‌کانی شه‌مزینان و رووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که تووشی بازگه‌یه‌کی گه‌ریلاکان بوونه‌وه، هاوسه‌رۆکی BDP گوڵته‌ن کشاناک له‌سه‌ر رووداوه‌که رایگه‌یاندبوو:"ئێمه له هیچ شوێنێک توشی هێزی سه‌ربازی تورک و ده‌وڵه‌ت نه‌بووین"
سه‌ربازگه‌کانی ناوچه‌که له‌ژێر چاودێری گه‌ریلاکاندان
ئه‌رته‌شی تورک ناتوانێ له وشکانییه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌رێمه‌که، به واتایه‌ک رۆژانه (24) کاتژمێر، سه‌ربازگه‌کانی ناوچه‌که له‌ژێر چاودێری گه‌ریلاکاندان، گه‌ریلاکان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رجه‌م جموجۆڵه‌کانی سه‌ربازگه‌کان ده‌بینێت و چاودێری ده‌که‌ن. رێگه ناده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاوکاری لۆجستیکی و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی (جبه‌خانه) بگاته سه‌ربازگه‌کان. له‌و دیمه‌نانه‌ی که گه‌یشتنه ده‌ستی ANFه‌وه ئه‌و راستییه ئاشکرا ده‌کات، ئه‌رته‌شی تورک که له چالاکییه‌کانی گه‌ریلاکاندا زیانێکی زۆری پێده‌گات، ئه‌م جاره‌یان له‌جیاتی سه‌رباز، له شوێنی پاسه‌وانی و بنکه‌کانی پاراستن، بتی لاستیکی داده‌نێت، به‌م شێوه‌یه ئه‌رته‌شی تورک سه‌ربازگه‌کانی راده‌ستی بته بێ گیانه‌کان کرد.
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK دوران کاڵکان ده‌ستنیشانى کرد که زیانه گیانییه‌کانى سوپاى تورک زۆرن و ده‌ستنیشانى کرد که AKP و ئه‌ندامانى سوپاى تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى زیانه گیانییه‌کان رێکه‌وتوون و رێکه‌وتنه‌که‌ش دوو لایه‌نه واژۆ کراوه. کاڵکان له‌و باره‌یه‌وه وتی:" گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین له میدیاکاندا نه‌ک ژماره‌ى کوژراو، به‌ڵکو زیاتر باس له ژماره‌ى برینداره‌کان ده‌که‌ن، به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ ئه‌و زیانه گیانیانه بشارنه‌وه و ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ر بڵێین برینداربوون که‌س پێى نازانێ و که‌س قسه ناکات، ئه‌و کاته ده‌توانین کوژراوه‌کان بشارینه‌وه). له سه‌ره‌تاى هاوینهوهوه، له چالاکى شیتازان – ئۆرهمارهوه سوپاى تورک ژماره‌ى کوژراوه‌کانى خۆى ده‌شارێته‌وه. ئه‌گه‌ر (15) سه‌رباز کوژرابن، ده‌ڵێن (2) و ئه‌وانى تر به نه‌بوو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، یاخود ده‌ڵێن بریندارن. ده‌یانه‌وێ وا نیشانى بده‌ن که له کوردستاندا هیچ شه‌ڕێک له ئارادا نییه، به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگاى تورکیا بخه‌ڵه‌تێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن وا بنوێنن که گه‌ریلا شکستى خواردووه و ناتوانن چالاکى ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاى تورک سوپاى به پاره (یاخود سوپاى سه‌ربازى به پاره گیراو)ى دروستکرد، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه بۆ ئه‌وه نه‌بوو که بتوانن زیاتر شه‌ێ بکه‌ن، به‌ڵکو به ئامانجى که‌مترین کردنه‌وه‌ى مه‌راسیم و پرسه‌کانى دواى کوژرانى سه‌ربازان بوو، کاتێ سه‌رۆک ئه‌رکان و فهرماندارانى تر‌ى سوپاى تورک و کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌ت به‌شدارى مه‌راسیمه‌کان ده‌بوون، جه‌ماوه‌ر ده‌ریان ده‌کردن، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ى گه‌ل، سیسته‌مى سه‌ربازى به پاره گیراویان هێنایه کایه‌وه. به‌ڵام له شه‌مزینان سوپاى سه‌ربازى به پاره گیراوى AKP شکستى خوارد و تێکچوو، سبه‌ینێ بۆ ئاستى جاشێتى داده‌به‌زن، چۆن له ساڵى 1994 – 1995 دا سوپاى تایبه‌تى تانسۆ چیله‌ر – دۆغان گیوره‌ش – محه‌مه‌د ئاگار شکستیان خوارد و پاشان بوون به جاش و بوون به به‌ڵا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه، ئێستاش سوپاکه‌ى تایب ئه‌ردۆگانیش له شه‌مزینان لهبهرامبهرامبهر به گه‌ریلاکان شکستى خواردووه و چاوه‌ڕێى چاره‌نووسێکى جیاوازى لێ ناکرێت."
رژێمى قڕکار له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه
کاڵکان بانگى له گه‌لى کورد کرد که له به‌رامبه‌ر به هه‌موو جۆره زوڵم و زۆرێک به‌رخۆدانى بکه‌ن و هه‌ستنه سه‌ر پێ و وتی:" گه‌لى کورد سه‌رى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به AKP نهنهواندووه و نایشى نهوێنن و پێویسته له‌پێناو به‌ده‌ستخستنى ژیانێکى ئازادی‌دا، هه‌موو که‌سێک به‌رخۆدانى بکات، ده‌بێت هه‌موو زیاتر پشتگیرى و پشتیوانى له یه‌ک بکه‌ن، زیاتر خۆیان رێکخستووتر بکه‌ن. ده‌توانن رێ و رێبازى به‌رخۆدان و خۆپاراستن بدۆزنه‌وه. ده‌توانن گه‌ل کۆبکه‌نه‌وه و چالاکى پرۆتێستۆیى ئه‌نجام بده‌ن. ده‌توانن داواى هاوکارى له گه‌ریلا بکه‌ن، گه‌ر پێویست بێت ده‌توانن بێنه هه‌رێمه‌کانى ژێر کۆنترۆڵى گه‌ریلاکانه‌وه، گه‌ریلاکانمان له ئاستى پاراستنى گهلهکهیاندان. لاوان ده‌توانن زیاتر به‌رخۆدانى بکه‌ن، به‌شدارى سه‌رهه‌ڵدان و ریزه‌کانى گه‌ریلا ببن، ده‌توانن زیاتر پاراستنى خۆیان پێشبخه‌ن. رژێمى قڕکردن و فاشیزم رووبه‌ڕووى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بۆته‌وه، چیتر پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان ئه‌م به‌ڵایه له‌کۆڵى خۆمان بکه‌ینه‌وه.
گه‌وره‌ترین چالاکی گه‌ریلایی له‌دژی سه‌ربازگه‌کان له جوله‌مێرگ و شڕنا‌خ ئه‌نجامدران
ته‌کتیکی گه‌ریلاکان که له شه‌مزینان بینرا له مێژووی (30) ساڵی رابردوو PKK دا به‌دی نه‌کراوه، ئه‌رته‌شی تورک که دووه‌مین ئه‌رته‌شی ناتۆیه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیری ته‌کنیکی و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له وڵاتانی رۆژئاوا وه‌رده‌گرێت، ئێستاکه له‌ژێر ئابڵۆقه‌ی گه‌ریلاکاندایه، به‌تایبه‌تی له ساڵانی 1991 – 1992 دا گه‌ریلاکان له شڕنا‌خ – جوله‌مێرگ چالاکی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا. گه‌ریلاکان له ساڵی 1991 دا له ماۆن، له ساڵی 1992 دا له بێزه‌لێ، له ئابی 1992 دا له ههلهنا و له هه‌مان ساڵدا له رووبارۆک که ده‌که‌ونه هه‌رێمه‌کانی جوله‌مێرگ و شڕنا‌خ، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا. سه‌رچاوه‌کانی گه‌ریلا رایانگه‌یاندبوو که له ماۆن (7) سه‌رباز دیلگیرابوون، سهربازگهیهکیش به‌ته‌واوی رووخێنرابوو. له بێزه‌لێ (19) گه‌ریلا ژیانی له‌ده‌ستدا به‌ڵام سه‌ربازگه‌که به‌ته‌واوی که‌وتبووه ده‌ستی گه‌ریلاکانه‌وه، له ههلهنا چالاکییه‌ی دژوار ئه‌نجامدرا و (200) گه‌ریلا به‌شداریان له‌م چالاکییه‌دا کرد که به ئامانجی سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شڕنا‌خ بوو.
هه‌رێمی گه‌ریلا له باشوری کوردستان
هه‌رچه‌نده کۆنترۆڵی سه‌ر شه‌مزینان بۆ جاری یه‌که‌مه کۆنترۆڵێکی هێنده به‌رفراوان ده‌کرێت، له باشوری کوردستانیش هه‌رێمێکی به‌رفراوان له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلاکاندایه، ئه‌م هه‌رێمه وه‌کو هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا ده‌ناسرێت، ماوه‌یه‌کی درێژه له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلاکاندایه و تا ئێستاش هێزی بیانی نه‌یتوانیوه بچێته ئه‌و هه‌رێمه‌وه. ئه‌رته‌شی تورک چه‌ندین جار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامدا، به‌ڵام جارێکی تریش نه‌یتوانی به‌رخۆدانی گه‌ریلاکان تێکبشکێنێت.
هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا به سه‌دان کیلۆمه‌تر به‌رفراوانی هه‌یه و ناوچه‌کانی وه‌کو : قه‌ندیل، خواکورک، خنێره، مه‌تینا، زاپ، حه‌فتانین، گارێ و زاگرۆس و چه‌ندین ناوچه‌ی تر ده‌گرێته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر