Pages

۱۳۹۱ شهریور ۲۵, شنبه

شنگال: ژنێكی بیست و دوو ساڵ خۆی كوشت


شنگال: ژنێكی بیست و دوو ساڵ خۆی كوشت
وارڤین – شنگال: (نزرا سلێمان حوكو) ته‌مه‌ن (22 ساڵ) خۆی به‌ په‌تێكدا هه‌ڵواسی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا و له‌دوای خۆی كچ و كوڕێكی به‌جێهێشت.

(نزرا سلێمان حوكو) دانیشتووی شاره‌دێی (گر عوزێر)ی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ دووری (22كم) له‌ خۆرهه‌ڵاتی شنگال، له‌ چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌یدا، خۆی به‌ په‌تێكی ئاڵێنراو به‌ بنمیچی ژووره‌كه‌دا، هه‌ڵواسی و ژیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) به‌رپرسی نوسینگه‌ی چاودێریكردنی توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ شنگال ملازمی یه‌كه‌م (فه‌لاح حه‌سه‌ن) رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه‌ به‌رده‌وامن و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ له‌ باره‌ی هۆكاری خۆ كوشتنی ئه‌و ژنه‌.

گوتیشی: "سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی وردین له‌ رووداوه‌كه‌، به‌ڵام هیچ سه‌ره‌داوێك له‌ باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه‌ ده‌ست نه‌كه‌وتوون".

(فه‌لاح حه‌سه‌ن) روونیشیكرده‌وه‌، (نزرا سلێمان حوكو) به‌ خواستی خۆی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ هاوكات ئامۆزایه‌تی پێكهێناوه‌ و لێیان نه‌زانراوه‌ كه‌ كێشه‌ی خێزانییان هه‌بووبێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆی گوتی: "گه‌یشتن به‌ راستییه‌كانی خۆ كوشتنی ئه‌و ژنه‌ی ئاسته‌نگ كردووه‌".

خو هه‌ڵواسین و ژیان له‌ده‌ستدانی ژنێك له‌ شنگال له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا (ئه‌یلوول  - سێپتێمبه‌ر)، كه‌مترین حاڵه‌تی ژیانله‌ده‌ستدانی ژنانه‌ له‌م مانگه‌دا، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو ساڵی رابردوودا.

ئا: به‌ره‌كات عیسا
-----------------
به‌هۆی خۆسووتاندنیه‌وه‌ ژیانی كچێك له‌ مه‌ترسیدایه‌
وارڤین – رانیه‌ : ئه‌مڕۆ دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كانی و ده‌رنه‌چوونی كچه‌ قوتابییه‌كی پۆلی حه‌وتی بنه‌ڕه‌تی خۆی سووتاند.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ (وارڤین)ی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ ناوی (چ.م)ه‌ و دوای ئه‌وه‌ی نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی حه‌وتی بنه‌ڕه‌تی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، چووه‌ته‌وه‌ ماڵ و له‌ به‌ر ده‌رنه‌چوونی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: "كه‌سوكاری كچه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانییه‌ و له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی كه‌ به‌ زیاتر له‌ سه‌دا (85) مه‌زنده‌ كراوه‌، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ سووتان له‌ سلێمانی كراوه‌.

پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ته‌نیا له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (13 / ئه‌یلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) خۆ سووتاندنی (چ.م) دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ كچێك له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار هه‌وڵی خۆكوشتنی دا و له‌ شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش كچه‌ قوتابییه‌ك له‌ رێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی خۆ كوشتنی دا.

هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین كچێك به‌هۆی سووتانه‌وه‌ ژیانی له‌ده‌ستدا و له‌ شارۆچكه‌ی (شنگال)یش ژنێك خۆی كوشت.
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1337&Jor=9

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر