Pages

۱۳۹۱ مهر ۲, یکشنبه

هەرشە لە گۆڤاری هونیا لە لایەن کەسانیکەی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کورستان


هەرشە لە گۆڤاری هونیا لە لایەن کەسانیکەی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کورستان

بەراستی زۆری ماوە کە تاکی کورد و ریکخراوەکانی کورد فیری دیمۆکراسی بن و ریز ماڤی رۆژنامە نۆسان و ریز لە یاسای دیمۆکراسی بەگرەن.
له‌ سه‌رده‌شت رژێمی ئێران کۆڵبه‌رێکی تری کوشت

كۆڵبەرێكی كوردی خەڵکی دەوروبەری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێران ژیانی لەدەست دا.
بەپێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، رزگار گەنمان (32) ساڵه‌ و خەڵكی ئاوایی "گەنمان"ی سەر بە ناوچه‌ی سەردەشت بە هۆی ده‌سرێژی گوله‌ی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێران ژیانی لەدەست دا.
رزگار لە خدراوێ سەر بە پیرانشار هەڵكەوتوو لە نێوان گوندی قەبری حوسێن ـ میراوێ‌ ( سەر بە سەردەشت) كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامی ئێران و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو هاوڵاتییە بێ‌ ئەوەی هیچ كاڵایەكی پێ‌ بێت دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ و کوژراوه‌. راگه‌یه‌نرا که‌ تەرمی رزگار گەنمان رادەستی بنەماڵەكی كراوتەوە.

چه‌ند رۆژ لەمەوبەریش كۆڵبەرێكی دیكەی سەردەشتی بە ناوی مەحموود دیوەلان خەڵكی ئاوایی "دیوەلان" بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان گیانی لەدەست دابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو كۆڵبەری دیكەش كە ناوی یەكێكیان ساڵح خەڵكی ئاوایی "هەڵوێ‌" سەر بە سەردەشت بوو بە توندی بریندار بوون.
له‌ سه‌ره‌تای 2012 وه‌ (25) که‌س
به‌ پێی ئاماره‌کانی ANF، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2012 (25) که‌س له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رژێمی ئێران له‌سه‌ر سنووره‌کانی باکور-رۆژهه‌ڵات و باشور-رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژراون.
له‌ ساڵی 2011 (114) که‌س کوژراون
هه‌روه‌ها له‌ 9 مانگی دوایی ساڵی 2011 زیاتر له‌ (80) که‌س له‌سه‌ر سنووره‌کان، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی تورک و ئێرانه‌وه‌ کوژراون و (60) که‌سیش بریندار کراون. سه‌ربازانی ئێران له‌ ماه‌ی 3 مانگی دوایی ساڵی 2011 (28) که‌سی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر سنووره‌کان کوشتوه‌. (34) که‌س که‌ له‌ به‌فرانباری 2011 له‌ گوندی رۆبۆسکی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی قلابانی شڕناخ له‌لایه‌ن فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی سوپای تورک بۆمباران و کۆمه‌ڵکوژ کران، له‌ ناو ئه‌م ئاماره‌ دانییه‌. به‌مانه‌ی رۆبۆسکی ده‌گاته‌ (114) که‌س که‌ له‌لایه‌ن هه‌ر دوو وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان ئه‌نجامدراوه‌.
له‌ ساڵی 2010 (68) که‌س کوژران
به‌ پێی ئاماره‌کانیANF له‌ ساڵی 2010 (68) که‌س له‌ سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و تورکیا کوژراون و به‌ ده‌یان که‌سیش بریندار بوونه‌ و به‌ سه‌دان ولاغی کاسبکارانیش له‌ ناو چوونه‌. هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2009 (90) که‌س 
له‌سه‌ر سنووره‌کان کوژران.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر