"پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی
كوردستان" پشتیوانی لە مانگرتنی بێ وادەی مانگرتووانی چارەسەریی ئاشتییانەی
دۆزی كورد لە باكووری كوردستان دەكات.
ماوەی چەندین سەدەیە كێشەی نێوان دوو نەتەوەی كورد و تورك
لە ناوچەكەدا كێشەیەكی چارەسەر نەكراوە و ئەمەش وایكردووە، بە هەموو شێوەیەك نەتەوەی
كورد بە مەبەستی
وەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆی خەبات بكات.
لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەتی تورك, بە مەبەستی چاوترسێنكردن
و سەركوتی جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورد لە باكووری كوردستان, سیاسەتێكی تایبەتی
گرتوەتەبەر كە ئەویش سەركوت و ئازادسازی و دیسانەوە سەركوتە و بەم شێوەیەش لە جیاتی
گرتنەبەری چارەسەریی گونجاوی كێشەكان, شەڕێكی هەمەلایەنەی لە دژی كورد راگەیاندووە.
بە مەبەستی كەمكردنەوەی فشارەكانی سەر گەلەكەمان, چالاكانی
سیاسیی ناو زیندانەكانی رژێمی تورك, دەستیان داوەتە مانگرتنی بێوادە و ماوەی مانگ و
نیوێكە درێژەی هەیە و سەرنجی ڕای گشتیی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوە و ئێمە بە پێویستی
دەزانین هەڵوێستی پارتەكەمان سەبارەت بە داوای ئەو مانگرتووانە رابگەیەنین.
لەم پێوەندییەدا, ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ
دیمۆكراتی كوردستان" پشتیوانی خۆی بۆ
چالاکانی زیندانی رادەگەیەنێ که له رۆژی 12 ی سێپتامبرەوه له زیندانهکانی
دهوڵهتی تورک له باکوری کوردستان و تورکیا تا ئەم رێكەوتە مانیان گرتووە.
لەم پێناوەشدا بە شێوەیەكی ئاشكرا ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ
چارەسەریی سەرەتایی كێشەی نێوان دەوڵەتی توركیا و كوردان رادەگەیەنێ:
1- ئانكارا دەبێ لەوە زیاتر فشار بۆسەر كورد نەهێنێ، چونكا دۆسیەی
كورد بە زیندانیكردنی سەركردە و چالاكانی مافخوازی ئەم گەلە كۆتایی نایێت.
2- ئازادیی سیاسیی كوردان و مافەكانیان لە دەستووری توركیادا چارەسەر
بكرێن.
3- پێویستە زمانی كوردی بە فەرمی لە دامودەزگاكانی وڵاتدا كاری پێبكرێت و بكرێتە
زمانێك لەو وڵاتەدا كە پەروەردە و فێركردنی تەندروستی، هەر لە قۆناغی سەرەتایییەوە
تا زانكۆكان پێ بخوێنددرێت.
4- زیندانییانی سیاسیی كورد و لە سەرووی هەموویانەوە بەڕیز:
"عەبدوڵڵا ئۆجالان" بە بێ هیچ مەرجێك ئازاد بكرێن.
5- ئۆپێراسیۆنەكانی سەر بزوتنەوەی كوردستان لە شاخەكاندا رابگیرێت.
6- دانووستانی دەوڵەت لەگەڵ نوێنەرانی گەلی كورد و یەك لەوان پ.ك.ك
بە شێوەیەكی راستگۆیانە و بە مەبەستی چارەسەری و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسیی ئەو
وڵاتە دەستپێبكات.
هیواخوازین دەسەڵاتدارانی تورک لەم قۆناغەدا، بە سیاسەتی
دژە کوردیی خۆیاندا بچنەوەو بتوانن بە گرتنەبەری رێگاچارەیەکی گونجاوی
دڵنیاکەرەوەی کوردان لە چارەسەریی کۆتایی کێشە نەتەوەییەکانیان، پێش بە قوربانی
بوونی زیاتری رۆڵەکانی کورد - لە گۆڕەپانی جەنگی نەخوازراو لە دژی ئەوان- بگرن.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
"پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان"
٢٦/١٠/٢٠١٢
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر