Pages

۱۳۹۱ آبان ۷, یکشنبه

سوپای سوریای ئازاد دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێت




سوپای سوریای ئازاد دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێت

سوپای ئازادی سوریا دانی بەوەداناپەلاماردانی كورد لەگەڕەكی ئەشرەفیەی شاری حەلەب هەڵەیەكی گەورە بوە و راشیدەگەیەنێت:

چەند لایەنێكی سیاسی ئەوانیان بەرەو ئەو شەڕە بردووە. مالیك عەبدولحەلیم كوردی جێگری فەرماندەی سوپای ئازادی سوریا رایگەیاند: پەلاماردانی گەڕەكی ئەشرەفیە و كۆمەڵكوژیی كورد لەو گەرەكە هەڵەیەكی گەورە بووە كە سوپای ئازاد تێیكەوتووە و ئاشكراشیكرد: چ
ەند لایەنێكی سیاسی ئەوانیان خستۆتە ئەو شەڕەوە، مالیك كوردی ئاشكراشیكرد: لەگەڵ هێزە كوردییەكان لەگفتوگۆدان بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕ و گەیشتن بەرێككەوتنێكی ئاشتییانە. ئەم لێدوانەی جێگری فەرماندەی سوپای ئازادی سوریا دوای ئەوەهات كە دەستەی باڵای كورد لەسوریا و پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە) بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی ئەشرەفیەیان ئیدانە كرد‌و ئەو كۆمەڵكوژییەشیان بەهەوڵدان بۆ دروستكردنی فیتنە لەنێوان گەلی كورد و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناوبرد، لای خۆشیەوە یەكەكانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندبوو: رێگە بەهیچ لایەك نادرێت 
ئەمن و ئارامیی ناوچە كوردییەكان تێكبدات و هێرش بكاتە سەر كورد.
-------------------------

سوباي نا ئازاد و ئةقليةتي رةشي عةرةبي بيرو بوجونيان واهاتوة و وا دروست بووة، ئةكةر سةيري ميزوو بكةيت ئةو راستيانةت بو دةردةكةويت، هةر لة بيش و دواي بةيدا بووني ئيسلام و دروست بووني خةلافةت و حكومةت يةك لةدواي يةكةكانيان، بو نموونة هةر خةلافةتي ئةموويي كة عةرةب كة شانازي بيوة دةكات ج جورو جينوسايديكيان بةسةر خةلكي ئيسبانيا هيناوة، جةند هةزار كج و ئافرةتيان دواي كوشتني بياوةكانيان بو سيكس بو شام هيناوة، سوباي ئازادبش خاوةني ئةقلي رةشي سةدةكاني 
ناوةراستة، ماف لاي ئةوان واتة كوشت و برين و جةوساوة
عەرەب دوژمنایەتی کورد لە خوێنیانایە هەرکاتێک دەسەڵاتتان هەبێت لە بەشار ئەسەد کەمتر بە کورد ناکەن بەڵام ئێستا لەلایەکەوە شەڕی هێزەکانی بەشار و لەلایەکی ترەوە شەڕی کوردیان پێناکرێت ئیتر ئەکەونە پاساو هێنانەوە هیوادارم هێزە کوردیەکانی ڕۆژاوا ئەو ڕاستیانە لەیاد نەکەن گەورەترین دوژمنی کورد عەرەبە ئینجا تورک و فارس دێت
---------------------

ئازاد شۆرش:
له‌وانه‌یه‌ هه‌موومان گوێمان له‌ خه‌به‌رێکی ناخۆش بوو،خه‌به‌ری پێکدادان وشه‌ڕ وخوێنڕشتن له‌ نێوان 
کوردانی ڕۆژئاوا وچه‌کدارانی سوپای ئازادی سووریا بوو. هه‌ر چه‌نده‌ ڕووداوی وا سه‌رنجی هه‌موومان 
به‌تایبه‌ت وزۆرتر دڵسۆزانی میله‌ته‌که‌مان ڕاده‌کێشێت، به‌ڵام له‌ناخه‌وه‌ بریندار ونائاراممان ده‌کات. خوێنی 
کورد حه‌را
مه‌، خه‌تیسووره‌ ،پیرۆزه‌ ونابێت له‌ئاستیا بێده‌نگ وبێکردار بین.
هه‌رچه‌نده ‌شه‌ڕوئاژاوه ‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردنیه ‌به‌ڵام وه‌کو دیاره ‌وئاشکرابوو که‌هه‌ندێ لایه‌نی گه‌وره ‌وبه‌ده‌سه‌ڵات ئاژاوه ‌وکوردکوشتنیان مه‌به‌سته‌.
دوێنێ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن هێزێکی سوپای ئازادی سووریا هێڕشێکیان کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ کوردیه‌کان
له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فییه‌ له‌شاری حه‌له‌ب.ئه‌گه‌رچی کوردئاسا شه‌ڕێکی پاڵه‌وانانه‌ وبێوێنه‌یان نواند به‌ڵام به‌
داخه‌وه‌ چه‌ند قوربانییه‌کمان دا.
کورد له‌کوردستانی ڕۆژئاوا توانی شاره‌کوردیه‌کان کۆنتڕۆڵبکات وله‌ وێرانی وسووتان بپارێزێت. به‌ڵام
ئه‌م هه‌نگاوه‌ دڵسۆز وڕێکوپێکانه‌ ترس وناخۆشی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ودوژمنانی کورد هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ وئوقره‌ و
ئارامیان بڕاوه‌.
کاره‌که‌ چۆن بووه‌ وتورکیا چ ڕۆڵێکی گێڕاوه‌؟ تورکیا له‌ شێوه‌ی حکومه‌ته‌کانی عیراقی ڕووخاو له‌ کورد
جاشی دروستکردووه‌ و هه‌ر وه‌کو عیراق ناوی سه‌ڵاحه‌دینی لێناوه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبی
نییه‌، به‌ناوی سه‌ڵاح بدرالدینه‌. سه‌ڵاحی ناساڵح پارتییه‌ وله‌ ڕێگای مه‌سعود به‌رزانی خۆیه‌وه‌ پێش چه‌ند
مانگێگ به‌ تورکیا ناسراوه‌ وکاری بۆ کراوه‌. که‌واته‌ تورک خۆی هیچی پێناکرێت په‌نای بردۆته‌ به‌ر
مه‌سعود به‌رزانی دارده‌ستیان بۆ کوردکوشتن وئاژاوه‌نانه‌وه‌ ووێرانکردنی کوردستان.چونکه ‌تورک سۆزی پێداوه ‌بیکاته‌ سه‌رۆکی کوردستان۰ئه‌ویش به‌مه ‌دڵی زۆرخۆشه ‌وکاریان بۆده‌کاتوخزمه‌تده‌کات۰
که‌واته‌ که‌تیبه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین که‌ موسته‌شاره‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانییه‌ سوپای ئازادی سووریایان هانداوه‌ و
له‌گه‌ڵیان هێڕشیان کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌که‌. که‌واته‌ ئه‌م خیانه‌ت وخوێنڕشتن وتاوان وماڵوێرانییه‌ که‌ که‌م
وێنه‌ نییه‌ له‌مێژووی کوردا، هه‌مووی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر کڵتووری خیانه‌ت وڕه‌شی پارتی به‌گشتی و سه‌رۆکه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی به‌تایبه‌تی.
--------------------------

گه‌ریلاکانی په‌كه‌كه‌ له‌ شڕناخ له‌ سه‌رجه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی شاره‌که‌یان دا
ده‌نگی چه‌ک و تۆپ له‌ ناوه‌ندی شار ده‌بیسترێت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ریلاکانی په‌كه‌كه‌ له‌ناوه‌ندی شاری شڕناخ له‌باكورى كوردستان هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گاکانی سه‌رباز و پۆلیس و ژماره‌یه‌ک بینای حکومی.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه‌ به‌ده‌ستکه‌وتوون، گه‌ریلاکانی HPG له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌دژی ژماره‌یه‌ک بینای حکومی و سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌کان و باره‌گاکانی پۆلیسی شاری شڕناخ که‌ له‌نێوانیاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی هێزی پۆڵاین، بنکه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی پۆلیس و سه‌رباز، فه‌رمانداری فه‌وجی جه‌ندرمه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تیش هه‌یه‌.

راگه‌یه‌نرا که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس بریندار به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کانی ناوچه‌که‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌مانکاتدا دووکه‌ڵ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌که‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که‌ فه‌رمانداری که‌تیبه‌ی (23)ی جه‌ندرمه‌ی شڕناخ و پۆلیسی تیمی تایبه‌ت هه‌وڵیانداوه‌ بکه‌ونه‌ ناو ناوه‌ندی شاره‌وه‌، به‌ڵام به‌چه‌کی قورس لێیان دراوه‌ و نه‌یانتوانییه‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچن.
ده‌نگی چه‌ک و تۆپ له‌ ناوه‌ندی شار ده‌بیسترێت.

ئاژانسى هه‌واڵى فورات نیوز

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر