سه‌رچاوه‌یه‌ك: مه‌رجی ئێران بۆ پشتیوانیكردنی مالیكی، راده‌ستكردنی 166 ئه‌ندامی موجاهیدینی خه‌ڵقه
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرایكرد حكومه‌تی ئێران داوای له‌نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه نزیكه‌ی 166 ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی راده‌ستبكات له‌به‌رانبه‌ر پشتیوانیكردنی بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی "السیاسه" كوه‌یتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات سوود له‌و ناكۆكیانه‌ی ئێستای مالیكی و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ك و ناكۆكییه‌كانی مالیكی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌یاد عه‌للاویی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه وه‌بگرێت، تا مالیكی ناچاربكات به‌خێرایی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی بداته‌وه له‌به‌رانبه‌ر پاڵپشتیكردنی بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هه‌ندێك له میلیشیا شیعییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سوپای قودسی ئێرانی له‌ناو عێراقدا ده‌ستیان به جموجۆڵكردووه بۆ رفاندنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی موجاهیدینی خه‌ڵق له كامپی ئه‌شره‌ف و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئێران.
عه‌لی شبر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه حكومه‌تی ئێران به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت و فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی راده‌ستبكات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر