موجاهیدینی خه‌لق: سوپای عیراق به فه‌رمانی سوپای قودس هاتۆته سه‌ر كوردستان
موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی،سوپای قودسی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه فرمانی بهلهشكركێشی سوپای عیراقی داوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاشكراشی ده‌كات به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌و سوپایه ئه‌و له‌شكركێشیه كراوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كهلهپێگهی فه‌ڕمی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی بلاَوكراوهتهوه،ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه،ئێران ده‌یه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانی ولاَتهكهی هه‌نارده‌ی ولاَتانی ده‌وروبه‌ر بكات تا چاو له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئێران نه‌مێنێت"
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،له‌شكركێشیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای عیراق بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی و فرمانی سوپای قودسی ئێرانی بووه
موجاهیدینی خه‌لق له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوای كردووه،ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگ نه‌بێت له‌ئاست ئه‌م كارانه‌ی سوپای قودسی ئێرانی"
-------------------------
کاروانی ئازادی بۆ ئۆجالان لهدۆسهلدۆرفه
کوردستانیانى نیشته‌جێى ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له چالاکى هه‌ڵمه‌تى ئازادى بۆ رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان.
کاروانی ئازادى بۆ ئۆجه‌لان له زۆربه‌ى شار و وڵاته‌کانى ئه‌وروپا درێژه به گهشتهکیان ده‌ده‌ن، کاروانى ئۆتۆبوسى ئازادى دوێنێ له شارى بۆنی ئه‌لمانیا به شێوه‌یکى جه‌ماوه‌ى پێشوازى لێکروا و ئه‌مرۆش له شارى دوسهلدۆلفى ئه‌ڵمانیا گهشتهکیان به خۆپێشاندانێکى جه‌ماوه‌رى کۆتایى پێدێنن.
کاروانی "ئۆتۆبوسى ئازادى بۆ ئۆجه‌لان" له 8ى ئه‌یلووله‌وه له شارى مانهایمنى ئه‌لمانیا له چوارچێوه‌ى کهپینى ئازادى بۆ رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوللا ئۆجه‌لان ده‌ست به چالاکیه‌که‌ى کرد، به زیاتر له 80 شارى وڵاتانى ئه‌وروپادا گه‌ڕان و جگه له ئه‌ندامانى ده‌ستپێشخه‌ری ئازادى بۆ ئۆجالان به ده‌یان هونه‌رمه‌ند، رۆشنبیر، و دایکانى ئاشتى له ناو کاروانی ئازادى جێده‌گرن، دوێنێش له چوارجێوهى گهشتهکیان گه‌یشتنه شارى بۆنی ئه‌ڵمانیا.
ئۆتوبوسى (پاس)ی ئازادى له‌لایه‌ن کوردانى ئه‌و شاره پێشوازیان لێ‌کرا و دواتر له مه‌یدانى شاره‌که کۆبوونه‌ویه‌کى جه‌ماوه‌ریانه ڕیکخرا. پاش خوله‌کێک رێزگرتن بۆ گیان بهختکردووانى ئازادى ،سه‌ره‌تا به‌رێوبه‌رى ئهنیستیتۆیى کوردى فه‌وزى ئۆزمه‌ن قسه‌ى بۆ کوردستانیان کرد و دواتر هونه‌رمه‌ندان هۆزان شه‌مدین، کۆما هه‌زه‌خ، کۆما دیجله، هۆزان ئه‌کره‌م به گۆرانیه‌کانیان کوردستانیان به جۆش هێنا.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه جهماوهرییهکدا واژۆ بۆ ئازادى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان کۆکرانه‌وه. دواتر کوردستانیان به رێپێوان به‌رێکه‌وتن به‌ره‌و کۆمه‌ڵى فه‌رهه‌نگ و هونه‌رى کوردى شاره‌که و له‌وێش کۆبوونه‌وه‌یه‌ک رێکخرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى "کۆن کورد" "عیسمه‌ت که‌م" قسه‌ى کرد و باسى له مانگرتنى زیندانیان سیاسی، گۆشه‌گیرى سه‌ختی سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوللا ئۆجالان و ره‌وشى رۆژائاوى کوردستان کرد.
"عیسمه‌ت که‌م" رایگه‌یاند به‌رخودانى گیراوان ئه‌وى پشت‌راست کردوه که گه‌لى کورد و پێشه‌نگه‌کانى ئه‌م پێڤاژۆیه به‌ره‌و ئازادى ده‌به‌ن و بڕیاریانداوه که رێبهرهکیان ئازاد ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى رۆژئاوى کوردستانیش سه‌رۆکى کۆن کورد بانگه‌وازى له گه‌لى کورد کرد که له به‌رامبه‌ر گروپه چه‌ته‌کانى سه‌ر به ده‌وله‌تى تورک که هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر کوردان هۆشیار بن.
ئۆتوبوسى ئازادى ئه‌مرۆ ده‌گاته دوسه‌لدۆرف و له‌وێش به گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری کۆتایى به گهشتهکیان دێنن.
ANF NEWS AGENCY

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر