کوردەکانی ڕۆژئاوا پاش دێرسی و تلتەمور دەستیان گرت بەسەر شاری دێرکدا و ئازادیان کرد
پێنوسەکان...
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی
رابردوودا کوردەکانی ڕۆژئاوا، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی دوو شاردا، ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه
و باره‌گا حکومییه‌کانی رژێمی به‌عسی سوریا، لە شاری دێركدا گیرا و
شاره‌که کۆنترۆڵ کرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه
ببەردەست کەوتوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، کوردانی ڕۆژئاوا، له شاری دێرک،
ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه و باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی رژێمی
به‌عسدا گرت.
شایەدحاڵەکانیش ڕایانگەیاندووە"
هێزه‌کانی رژێم، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بهرگریەك بکەن، خۆیان راده‌ستی هێزەکانی
کورد کرده‌وه و هیچ ڕووداوێکی توندوتیژی نههاتۆتە ئاراوه."...، ".
رۆژی
9ی تشرینی دووه‌میش رۆژی کوردان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی رژێمی به‌عس له شاره‌کانی دربێسی و شاری
تلتهمور که کورد، عه‌ره‌ب و ئاشوورییه‌کان تێیدا ده‌ژین و هێز و
کاربه‌ده‌ستانی رژێم له‌و شارانه ده‌رچوونیان له شاره‌که په‌سه‌ند
کردبوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش خوێن نه‌ڕژابوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر