Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۲۲, دوشنبه

کوردەکانی ڕۆژئاوا پاش دێرسی و تلتەمور دەستیان گرت بەسەر شاری دێرکدا و ئازادیان کرد

کوردەکانی ڕۆژئاوا پاش دێرسی و تلتەمور دەستیان گرت بەسەر شاری دێرکدا و ئازادیان کرد

پێنوسەکان...
دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا کوردەکانی ڕۆژئاوا، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی دوو شاردا، ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گا حکومییه‌کانی رژێمی به‌عسی سوریا، لە شاری دێركدا گیرا و شاره‌که‌ کۆنترۆڵ کرا. 


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه‌ ببەردەست کەوتوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، کوردانی ڕۆژئاوا، له‌ شاری دێرک، ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی رژێمی به‌عسدا گرت.

شایەدحاڵەکانیش ڕایانگەیاندووە" هێزه‌کانی رژێم، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رگریەك بکەن، خۆیان راده‌ستی هێزەکانی کورد کرده‌وه‌ و هیچ ڕووداوێکی توندوتیژی نه‌هاتۆتە ئاراوه‌."...، ".


رۆژی 9ی تشرینی دووه‌میش رۆژی کوردان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی رژێمی به‌عس له‌ شاره‌کانی دربێسی و شاری تلته‌مور که‌ کورد، عه‌ره‌ب و ئاشوورییه‌کان تێیدا ده‌ژین و هێز و کاربه‌ده‌ستانی رژێم له‌و شارانه‌ ده‌رچوونیان له‌ شاره‌که‌ په‌سه‌ند کردبوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش خوێن نه‌ڕژابوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر